لێدوانه‌كه‌ی ئه‌ردوگان!

محه‌مه‌د سه‌فه‌ر

لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا چاوه‌ڕوانكراو بو، بۆ كورده‌كانی باكور موفاجه‌ئه‌یه‌كی تیا نه‌بو، سیاسییەکانی تورک سیاسه‌ته‌كانیان له‌ روانگه‌ی باڵاده‌ستی وڵاته‌كه‌یانه‌وه‌ داده‌ڕێژرێت.

په‌یوه‌ندیی نێوان په‌كه‌كه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی (به‌شار ئه‌سه‌د) پێویستی هه‌ردولا به‌ یه‌كتر و پێكه‌وه‌یی له‌ به‌رژه‌وه‌ندییاندا، هێناویه‌تییه‌ ئاراوه‌، په‌كه‌كه‌ له‌پێناو خه‌باتكردنیدا له‌دژی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ به‌ده‌ستهێنانی دواكارییه‌كانی كورد، هه‌م له‌ڕوی جوگرافیا و هه‌میش له‌ڕوی دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییه‌وه‌ بۆ درێژه‌دان به‌ جه‌نگه‌كانی، سوریا باشترین دوژمنی هاوپه‌یمانه‌ بۆی.

رژێمه‌كه‌ی (به‌شار ئه‌سه‌د) بۆ رێگه‌گرتن پلانه‌ درێژخایه‌نه‌كانی توركیا بۆ ژێرده‌سته‌خستنی وڵاته‌كه‌ی، له‌ رێگه‌ی به‌نداوی (گاپ و ئه‌تاتورك)ه‌وه‌ (واته‌ به‌كارهێنانی ئاو وه‌ك كارتی فشار). سه‌رباری كێشه‌ی ویلایه‌تی (ئه‌سكه‌نده‌رۆنه‌)، په‌كه‌كه‌ی لێ بترازێ، هه‌ڵبژارده‌ی دیكه‌ی له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوه‌ و نییه‌. واته‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش په‌كه‌كه‌ و وڵاتی سوریای له‌ به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌شدا له‌به‌رامبه‌ر حه‌زی فراوانخوازیی توركیا، له‌سه‌نگه‌رێكدا كۆكردۆته‌وه‌.

له‌ ماوه‌ی رابردودا، ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی، به‌پێی گونجان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی وڵاتی توركیادا، هه‌ر جاره‌ و كارتێكی به‌كارهێناوه‌، له‌ چل و په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردودا، كه‌ فیكری ئاینی و پاشماوه‌ی كەلتوری عوسمانی، به‌ربه‌ستبون له‌به‌رده‌م پرۆژه‌ی به‌عیلمانیكردنی كۆمه‌ڵگای توركیدا، به‌جارێ یاساغیكردن. له‌ شه‌ست و حه‌فتاكان و هه‌شتاكانیشدا كه‌ سه‌رده‌می بره‌وسه‌ندنی بیری چه‌پگه‌رایی بو به‌هۆی جه‌نگی سارده‌وه‌، دوباره‌ رێگه‌ی له‌به‌رده‌م دروستبونی پارتی ئیسلامیدا له‌ چه‌شنی پارتی (سه‌عاده‌)دا، بۆ دژایه‌تیكردنی بیری چه‌پ، خۆشكرد. له‌ نه‌وه‌ده‌كانیشدا مه‌یدانه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م ئیتلافاتی سیاسی نێوان حیزبه‌كاندا بێ ده‌ستوه‌ردان، چۆڵكرد.

هاتنی حیزبی داد و گه‌شه‌پێدان بۆ سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات، هاوكات بو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری ناوچه‌یی و دواتریش گۆڕانكاریی ناوخۆیی لێكه‌وته‌وه‌. ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی به‌یه‌كجاری دڵنیا بو له‌ ره‌وینه‌ی ترسی قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات چ له‌یه‌ن ئیسلامییه‌كانه‌وه‌ بێت، كه‌ له‌ نه‌وه‌ده‌كاندا نمونه‌یه‌كی خراپیان له‌ ئه‌زمونی حوكمڕانی وڵاتدا نیشاندا. چ له‌لایه‌ن چه‌په‌كانه‌وه‌ بێت كه‌ دڵنیابون له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا به‌ته‌واوه‌تی هه‌ره‌سیان هێناوه‌ و چه‌په‌كانی توركیاش ئیدی ناتوانن وه‌ك جاران بانگه‌شه‌ بكه‌ن بۆ بیری چه‌پ.

دۆخی سوریا حاڵی حازر له‌ قۆناغێكی وه‌ستاو دایه‌، به‌هۆی بیده‌نگی جیهانییه‌وه‌ له‌ ئاست كرده‌وه‌كانی رژێمه‌كه‌ی (به‌شار ئه‌سه‌دا)دا، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێ رژێمی ناوبراو حوكمی ئه‌مری واقیع جێبه‌جێ بكات، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه‌ ناوچه‌ كوردییه‌كانی به‌هێزی په‌كه‌كه‌ سپاردوه‌، كه‌ دوژمنی له‌مێژینه‌ی وڵاتی توركیایه‌، لێره‌وه‌ ترسی وڵاتی توركیا رۆژ له‌ دوای رۆژ گه‌وره‌تر ئه‌بێ، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ ته‌واوی نائومێد بوه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی (مه‌سعود بارزانی) بۆ كۆنترڵكردنی ئه‌و ناوچانه‌ كه‌ به‌ هاوپه‌یمانی زۆر نزیكی وڵاتی توركیا ده‌ناسرێت.

دوای ئه‌وه‌ی وڵاتی توركیا ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی بۆ دروستبو، رۆژئاوای كوردستان له‌ژێر كۆنترۆڵی په‌كه‌كه‌ دایه‌، ترسی ئه‌وه‌ی لا دروستبوه‌ نه‌بادا مانه‌وه‌ی زیاتری رژێمه‌كه‌ی (به‌شار ئه‌سه‌د) ببێته‌ هۆی یارمه‌تیدانی زیاتری په‌كه‌كه‌ و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه‌، هه‌م ئه‌سه‌د تۆڵه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ توركیا بكاته‌وه‌ و هه‌میش زیاتر ئاسایشی وڵاتی ناوبراو بكه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه‌.

كه‌واته‌ له‌مكاتەدا راگه‌یاندنه‌كه‌ی (ئه‌ردۆگان) كه‌ ده‌ڵێت: وتوێژ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ یان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لاندا، هه‌ڵبژارده‌یه‌كی كراوه‌یه‌، ده‌ركه‌وتنی ئه‌و راستییه‌یه‌ كه‌ هه‌وڵه‌كانی ده‌خسته‌گه‌ر له‌پێناو زو كۆتایهێنان به‌ ده‌سه‌ڵاتی (ئه‌سه‌د) و دواتریش نائومێدبون له‌ هه‌وڵه‌كانی بارزانی له‌ رێگه‌ی كۆنترۆلًكردنی 15 حیزبی رۆژئاوای كوردستانه‌وه‌، سه‌ره‌ئه‌نجام وه‌كو كۆتا هه‌وڵێك ئه‌مجاره‌ش حكومه‌ته‌كه‌ی (ئه‌ردۆگان) ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی راگه‌یاندنێكی وه‌هاوه‌، په‌كه‌كه‌ له‌ تۆڕی خۆی توند بكات. چونكه‌ هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه‌ته‌وه‌.
01/10/2012 بینین: 2065
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
بارودۆخی ناوچه‌كه‌ له‌كوێوه‌ به‌ره‌و كوێ؟...
توركیا؛ له‌ئومێده‌وه‌ بۆ خه‌ون!...
چه‌مكه‌ به‌هاداره‌كان...
سیاسه‌تی خۆهه‌ڵكێشان و ئه‌نجامه‌كه‌ی، له‌ مه‌یدانی سیاسه‌تی ناوچه‌كه‌ و عێراقدا ...
هاوكێشه‌ دژه‌كان له‌ ئه‌زمونی سیاسی ناوچه‌كه‌دا (چه‌ند وڵاتێك به‌ نمونه‌)...
ئاڵۆزییه‌كانی عێراق (شه‌ڕه‌ له‌ دژی مالكی یان شه‌ڕی مالكییه‌ دژی هه‌موان؟)...
چه‌ند دێڕێك له‌باره‌ی پرسی خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی بارزانی...
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگری چی پێناسه‌یه‌كه‌؟...
حكومه‌تی هه‌رێم... حكومه‌تێك به‌بێ ئاسایشه‌كان...
كۆمیدیای سیسته‌می سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا...
توركیا له‌ ساته‌كانی فۆبیابوندا...
په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، په‌یوه‌ندییه‌كی ئاڵۆزه ...
ئێران؛ لە دوڕیاندا!...
ئه‌فسانه‌ی ده‌سته‌واژه‌كان له‌غیابی حه‌قیقه‌تدا...
كۆمسیۆن؛ به‌كارهێنانی وه‌ك ئامرازێكی گه‌وجاندن...
ترسی توركیا و ئه‌ركی په‌كه‌كه‌...
عه‌زه‌ڵاتی زۆرینه‌...
بارزانی له‌ مه‌یدانه‌كه‌دا به‌ته‌نها به‌جێهێڵرا...
مالیکی دیکتاکتۆره‌!...
سوریا له‌ به‌رده‌م ئه‌گه‌ره‌كاندا...
لێگه‌ڕێن با ئاشتییانه‌ بژین...
پێگه‌ی كورد له‌ هاوكێشه‌ی سیاسی سوریادا...
گۆڕانکاری له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا...
كۆبونه‌وه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی...
بۆچی ناتۆ، نه‌یتوانی راسته‌وخۆ له‌ سوریادا ده‌ستوه‌ردان بكات؟...
ئاسایشی ئیسرائیل...
ئێران؛ گه‌شتێكی بێ ئاكام له‌ خه‌یاڵه‌وه‌ به‌ره‌و حه‌قیقه‌ت...
نێچیرڤان بارزانی؛ داوای لێبوردنی نه‌كرد...
رۆڵی ئه‌مه‌ریكا له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بییدا...
سوریا پرسێكی ئاڵۆز له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ...
پارتی داڕێژه‌ری سیناریۆكان...
كامیان زۆر گرنگترن، قه‌ڵاكان یان كه‌سه‌كان؟...
یه‌مه‌ن، هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و ئازادی...
دیوه‌ ناشرینه‌كه‌ی سیاسه‌ت، تابلۆكه‌ی سوریا خوێناوی نیشان ده‌دات...
كوده‌تایه‌كی نه‌رم و سپی ...
گۆڕانكارییه‌ داسه‌پێنراوه‌كان...
گه‌مه‌یه‌كی نیمچه‌ مه‌ترسیدار...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...