سیروان ره‌شید
یه‌كێك له كه‌موكوڕییه‌كانی دنیای سیاسه‌ت و كاری چاودێریكردنی رووداوه سیاییه‌كان له مێژووی كۆن و نوێی ئێمه‌دا ئه‌وه‌بووه بیروڕا و ره‌خنه و لێكدانه‌وه سیاسییه‌كان پاش رووداوه‌كان هاتوون و زۆر به‌ده‌گمه‌ن بینراوه پێشئه‌وه‌ی كارته سیاسی و هه‌له مێژووییه‌كان له‌ده‌ست بچن و پێشتر پێشبینییان بۆ كرابێت و مه‌ترسی و ئاكامه خراپه‌كانی ئه‌و هه‌ل و كارته له‌ده‌ست چووانه خرابێتنه‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ گرنگترین و سه‌ره‌كیترین باسی سیاسیی و مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندیدار به ئێمه‌ی كورد له‌عیراقدا به‌بێ شك مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی "140"ه، مادده‌ی 140 وه‌ك مادده‌یه‌كی ده‌ستوریی له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراقدا تاكه مادده‌یه كه بۆ جێبه‌جێكردنی كات دیاریكرابێت، ئه‌مه‌ش بێگومان په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه له كاتی نووسینی ده‌ستوردا ئه‌م خاڵه وه‌ك هۆكارێك بۆ قایلكردن و پابه‌نكردنی لایه‌نی كورده‌وه هاتووه، چونكه پێشئه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق ئاماده‌بكرێت یاسای كاتی به‌ڕێوه‌بردنی عیراق هه‌بووه و له‌و یاسایه‌دا و له مادده‌ی 58 دا هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی حوكم ئیمزایان له‌سه‌ر ئه‌وه كردبوو كه ده‌بێت مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك ئاسایای بكرێته‌وه، به‌ڵام وه‌ك بینیمان ئه‌و مادده‌ی "58"ه درێژكرایه‌وه بۆ مادده‌ی 140 له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراقدا.
ئێستا كه‌متر له 90 رۆژ له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140دا ماوه، كارێكی ئاسان نییه له‌م ماوه كه‌مه‌ی كه به‌ده‌سته‌وه ماوه بتوانرێت ته‌واوی بڕگه‌كانی ئه‌م مادده‌یه جێبه‌جێبكرێت، كه‌مبوونه‌وه‌ی كات یان به‌مانایه‌كی تر بڵێین كوشتنی كاتی ته‌رخانكراو بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م مادده‌یه سه‌ركه‌وتنی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه به‌رپرسانی به‌غدا بۆ مادده‌ی 140 هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه گرتوویانه‌ته‌به‌ر، چونكه نه‌مانی كات هه‌موو لایه‌ك به‌ره‌و رێگایه‌كی داخراو ده‌بات و دواجار راوه‌ستان و قایل‌بوون به دواخستنی مادده‌ی 140 ده‌كاته دیفاكتۆ.
نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران كه جێگره‌وه‌ی جه‌عفه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی رابردووه هه‌میشه له لێدوان و وه‌ڵامه‌كانیدا له‌باره‌ی مادده‌ی 140 وه زۆر ئومێد به‌خشانه ده‌دوێت و ده‌كرێت ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ی بۆ بكه‌ین كه ئه‌و هه‌میشه ده‌یه‌وێت دڵی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد رابگرێت، له وتاره‌كه‌ی رۆژی 10/9 دا كه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا پێشكه‌شیكرد، پابه‌ندبوونی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 وه راگه‌یاندن و پروپاگه‌نده‌كانی دواخستنی ئه‌م مادده‌یه‌ی به‌درۆ خسته‌وه.
ناوه‌ڕۆكی وتاره‌كه‌ی مالیكی نوێ نییه و پێشتریش پابه‌ندبوونی حكومه‌ت به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 مان گوێلێبووه، به‌ڵام كه‌ی و چۆن؟ ئایا ئه‌و جێبه‌جێكردنه له‌واده‌ی خۆیدا ده‌بێت یان له‌كاتێكی تردا؟.
به‌ڕاستی ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه چاودێرانی سیاسی و رۆشنبیرانی په‌یوه‌ست به مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك قسه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری پاش جێبه‌جێنه‌بوونی مادده‌ی 140 بكه‌ن، به‌تایبه‌ت پاش لێدوانه نوێكانی تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمار كه به‌ڕاشكاوی رایگه‌یاند په‌له‌كردن بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌ركوكدا نییه و ره‌خنه‌ی له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش گرت كه ره‌خنه له كاره‌كانی نوێنه‌رانی كورد ده‌گرن له‌به‌غدا.
قسه‌كردن و ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئاسان نییه مادده‌ی 140 له واده‌ی خۆیدا جێبه‌جێبكرێت، له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه به‌رپرسانی حكومه‌تی به‌غدا بۆیان سه‌لماندووین كه له‌مپه‌ر بۆ ئه‌م مادده‌یه دروستده‌كه‌ن و بۆ هه‌ر قۆناغێك بیانوو و قسه‌ی تابیه‌تییان هه‌بووه و توانیویشییانه سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد قه‌ناعه‌ت پێبكه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن ئێستا ئه‌و سوربوون و ئه‌و جۆره لێدوانانه‌ی له زاری سه‌ركردایه‌تی كورده‌وه نابیستین كه له چه‌ند مانگی رابردوودا له باره‌ی كه‌ركوكه‌وه ده‌مانبیست.
لایه‌نێكی تری په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی 140 وه، بێگومان ئه‌مریكایه و ئه‌وه‌ش كه جێگای گومانه نه‌بوونی هیچ ئاماژه‌یه‌كه له‌سه‌ر كه‌ركوك له راپۆرته‌كه‌ی (كرۆكه‌ر – پترایۆس)دا، هه‌ره‌چه‌نده كرۆكه‌ر پێشتر ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه مادده‌ی 140 له‌واده‌ی خۆیدا جێبه‌جێ نابێت، به‌ڵام له راپۆرته هاوبه‌شه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ده‌یڤد پترایۆسدا هیچ باسێكی راسته‌وخۆی له‌باره‌ی كه‌ركوك و مادده‌ی 140ی تێدانه‌بوو، ئه‌مه‌ش ئه‌و ئه‌گه‌ره به‌هێزده‌كات كه ده‌شێت رێككه‌وتنێكی شاراوه له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه له‌نێوان واشنتن و به‌غدا و هه‌ولێردا له‌ئارادابێت.
|