سیروان ره‌شید
ئه‌و دۆخه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم بۆ كایه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادیی راده‌ربڕین خوڵقاندویه‌تی، ئاماژه‌كانی پێمان ده‌ڵێن، كه ده‌سه‌ڵاتداران سیستمی حوكمڕانیی هه‌رێم به‌ره‌و تونێلێكی تاریك و ترسناك ده‌به‌ن.
یه‌كێك له پایه گرنگه‌كانی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراسی بریتییه له ئازادیی نوسین و قسه‌كردن و ده‌ربڕینی بیر‌و بۆچون، هه‌ربۆیه ناتوانین باس له بونی سیستمێكی دیموكراسی بكه‌ین، ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌ی كاركردن بۆ میدیای ئازاد نه‌ڕه‌خسێنرێت.
له‌وه‌ته‌ی مرۆڤایه‌تی هه‌یه، خه‌بات له‌پێناو ئازادی‌دا ده‌كات، میلله‌تان بۆ فه‌راهه‌مبونی ئازادیی ده‌یان ساڵ قوربانییان داوه‌و له‌پێناوی بیروڕادا هه‌زاران مرۆڤ گیانیان به‌ختكردوه.
میلله‌تی كورد تا ئه‌م چركه‌ساته‌ش، چ له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی گه‌وره و چ له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی عێراقیش له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران و هێزه شۆڤێنییه‌كاندا له‌پێناوی ئازادیی زمان و سه‌ربه‌ستی و راده‌ربڕیندا قوربانیی ده‌دات، حیزبه كوردییه‌كان ده‌یان ساڵ له‌پێناوی دابینكردنی ئازادی‌دا خه‌باتیان كردوه، خێره ئێستا هه‌ندێك له‌م حیزبانه هه‌وڵ بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیی ده‌ده‌ن!
شتێك كه به‌رده‌وام بڕیاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم وه‌ك وێردی سه‌ر زمانیان له كۆڕ و كۆبونه‌وه نێوده‌وڵه‌تی و له حزوری میوانانی بیانی‌دا باسی ده‌كه‌ن، شانازیكردنیانه به به‌رقه‌راربون و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی ئازادیی رۆژنامه‌وانی و راده‌ربڕین له هه‌رێمدا و به‌راوردكردنی ئه‌م فه‌زایه‌ش به دۆخی ناوچه‌كانی تری عێراق، به‌ڵام ده‌ركه‌وت چیدی مه‌نتیقی به‌راورد به به‌غدا به‌سه‌رچو، چۆن؟ ئاخر ئه‌وه نییه ته‌نیا له‌ماوه‌ی پێنج مانگی رابرد‌ودا چه‌ندین رێكخراوی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی، وه‌ك رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی (Amnesty International)و رۆژنامه‌نوسانی بێ سنور (Reporters without Borders) و كۆمیته‌ی پاراستنی رۆژنامه‌نوسان (CPJ)و چاودێریی مافی مرۆڤ (Human Rights Watch)و ماڵی ئازادیی (Freedom House) ئه‌مریكی و چه‌ندینی تر، زیاد له راپۆرت و به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌سه‌ر دۆخی ئازادی و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرڤ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه‌وه بۆ رای گشتیی دنیا باسكردوه، كه راپۆرتی ئه‌م رێكخراوانه له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا وه‌ك پێوه‌رێك بۆ ئازادیی راده‌ربڕین و رۆژنامه‌وانیی حسابی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
شتێكی ئاساییه كه ده‌سه‌ڵاتداران له دادگا سكاڵا له‌سه‌ر رۆژنامه‌نوس و رۆژنامه‌كان تۆماربكه‌ن و به‌رگریی له خۆیان بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش كارێكی ئیجابییه و حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له‌باتی په‌نابردن بۆ ئامرازی تر، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر یاسا، به‌ڵام داواكردنی پاره‌ی خه‌یاڵیی بۆ وشككردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی میدیای ئه‌هلی و ئازاد، پێده‌چێت وه‌ك لاساییكردنه‌وه‌ی حیزبه شمولیه‌كانی دنیا بێت، كه زۆركات به به‌كارهێنانی قانون رۆژنامه‌كان و نه‌یارانیان ته‌سفییه كردوه.
راسته له هیچ شوێنێكی ئه‌م دنیایه‌دا ئازادیی راده‌ربڕین ره‌ها نییه، به‌ڵام وادیاره ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌راوێزه ئازادییه‌ی به‌رقه‌راره له‌باری به‌رێت، چونكه به‌كارهێنانی دادگا وه‌ك ئامێری سه‌ركوتكردنی ئازادیی له‌ژێر ناوی یاسادا، تیرۆری فیكری و سیاسییه.
ئه‌م هه‌وڵ و ره‌فتارانه‌ی لایه‌نی ده‌سه‌ڵات، ئه‌و گومانه‌ی لای كه‌س نه‌هێشتوه‌ته‌وه، كه ده‌یه‌وێت به هه‌ر شێواز و ئامرازێك بێت رۆژنامه‌نوس و رۆژنامه‌كان ده‌مكوت بكات و ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری و راده‌ربڕین بخنكێنێت و ئه‌و فه‌زای ئازادییه كه‌م بكاته‌وه، به‌و پاساوه‌ی ئێستا ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت:
1- كار به یاسای ژماره (35)ی ساڵی (2007)ی رێكخستنی كاری رۆژنامه‌گه‌ریی نه‌كات، كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچوه و به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمیش ئیمزای له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی كردوه، به‌ڵكو بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی ئازادیی راده‌ربڕین و رۆژنامه‌نوسان كار به یاساكانی سزادانی عێراقی ساڵی (1969) ده‌كه‌ن.
2- وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت یاسای رێكخستنی كاری رۆژنامه‌گه‌ریی هه‌مواربكات و مه‌سه‌له‌ی زیندانیكردنی رۆژنامه‌نوس و داخستنی رۆژنامه‌كان بخاته ناو یاساكه‌وه.
3- وه‌ك باسیشده‌كرێت پرۆژه‌یه‌ك هه‌یه كه ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت ئه‌نجومه‌نێكی باڵای راگه‌یاندن له هه‌رێم دروستبكات و هه‌مو كایه‌كانی میدیایی (بینراو و نوسراو و بیستراو و ئه‌لكترۆنی) پێ كۆنترۆڵ بكه‌ن.
كه‌مپه‌ینی كۆمپانیای وشه بۆ ئازادیی راده‌ربڕین له كوردستانی عێراقدا، بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره‌یه و ده‌ربازبون و رزگاربونه له‌و تونێله تاریكه‌ی ده‌سه‌ڵات خوڵقاندویه‌تی.
|