سیروان ره‌شید
وه‌رگرتنی پۆستی باڵا، به‌ته‌نیا سه‌ركه‌وتن نییه، به‌ڵكو سه‌ركه‌وتنی سیاسیی راسته‌قینه له‌وه‌دایه؛ ئه‌و پۆستانه بۆ كاریگه‌ریی دروستكردن به‌كاربهێنرێت به شێوه‌یه‌ك له‌خزمه‌تی به‌ده‌ستهێنانی ماف و دۆزه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كانماندا بێت.
هه‌ردو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی هه‌رێم (پارتی‌و یه‌كێتی) روبه‌ڕوی (شۆكێكی سیاسی) قورس بونه‌ته‌وه، كه ئه‌ویش خۆی له به‌شداریكردنی كورد له حكومه‌تی تازه‌ی عێراقدا ده‌بینێته‌وه‌و نازانن چۆن ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ی له رابردو كردویانه پینه‌ی بكه‌ن!.
هه‌فته‌یه‌كه نوری مالیكی راسپێردراوه بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی، كه وه‌ك راگه‌یه‌نراوه پێدانی پۆستی وه‌زاریی له‌سه‌ر بنه‌مانی سیستمی خاڵ ده‌بێ‌و بۆ هه‌ر خاڵێك (2.24) كورسی په‌رله‌مان دیاریكراوه.
ژماره‌ی خاڵه‌كانی لیسته كوردییه‌كانیش به‌مشێوه‌یه یه:
لیستی هاوپه‌یمانیی، كه خاوه‌نی (43) كورسییه، (19.5) خاڵی هه‌یه.
لیستی گۆڕان، كه خاوه‌نی (8) كورسییه، (3.58) خاڵی هه‌یه.
لیستی یه‌كگرتو، كه خاوه‌نی (4) كورسییه، (1.79) خاڵی هه‌یه.
لیستی كۆمه‌ڵ، كه خاوه‌نی (2) كورسییه (90,.) واته كه‌متر له خاڵێكی هه‌یه.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردو 27/11/2010 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له باره‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان، لایه‌نه‌كانی نێو ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی كۆكرده‌وه. میدیاكان له هه‌واڵی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باسیان له‌وه كرد؛ كه بارزانی وتویه‌تی: «سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێناوه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن، سه‌نگی كورد له عێراقدا لاواز بوه»، به‌ڵام با بزانین سه‌نگ‌و پێگه‌ی كورد له‌كوێدا به‌رزبوه‌ته‌وه؟.
* له روی ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی:
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌زگای یاسادانانه له عێراقدا. ئوسامه نوجه‌یفی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به یه‌كێك له عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كانی دژ به خواسته‌كانی كورد له قه‌ڵه‌م ده‌درێت‌و دو ساڵ به‌ر له ئێستا، لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستانی داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ی له كاری په‌رله‌مانتاریی لێ‌كرد.
هه‌روه‌ها قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان، كه له ره‌وتی سه‌دره، به هه‌مانشێوه ناوبراو له ده‌وره‌ی پێش‌و له (22)ی ته‌مموزی (2008) ، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی سوننه و توركمان یه‌كیانگرته‌وه و هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنیان له زیانی كورد‌و پێدانی باری تایبه‌ت بۆ كه‌ركوك تێپه‌ڕاند.
دانانی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه له‌و پۆسته هه‌ستیارانه‌دا‌و ده‌نگپێدانی نوێنه‌رانی كورد پێیان، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڤیتۆو ته‌حه‌فوزێكیان له‌سه‌ریان هه‌بێت، جێگه‌ی سه‌رسوڕمان‌و پرسیاره!.
* له‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه‌وه:
پێگه‌ی كورد له‌م بواره‌شدا به به‌راورد به ده‌وره‌ی رابردو، رو له پاشه‌كشه‌یه، ئه‌گه‌رچی پۆستی سه‌رۆك كۆمار له روی شكڵییه‌وه بۆ كورد گرنگ بوه، به‌ڵام ته‌نیا پۆستێكی ره‌مزییه و سه‌رۆك كۆمار ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزیی نییه، تاڵه‌بانی له چاوپێكه‌وتنێكی گۆڤاری (گوڵان)دا، وتی: «ئه‌مجاره، ده‌سه‌ڵاتی ڤیتۆكردنی یاساكانی په‌رله‌مانم نامێنێت.
له‌ناو كابینه‌ی حكومه‌تیشدا، له خولی پێشودا كورد پۆستی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك وه‌زیران و حه‌وت وه‌زاره‌تی به‌ده‌سته‌وه بو، به‌ڵام له ئێستادا كه لیستی هاوپه‌یمانیی خاوه‌نی (43) كورسی په‌رله‌مانیی‌و (19.5) خاڵه؛ پۆستی سه‌رۆكی كۆمار‌و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی بردوه به (15) خاڵ‌و (4.5) ماوه‌ته‌و ئه‌وپه‌ڕی ده‌توانێت پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ببات به (5) خاڵ، كه پارتی بۆ د.رۆژ نوری شاوه‌یسی دیاریكردوه.
به‌پێی ئه‌م هاوكێشه‌یه یه‌كێتی‌و پارتی هیچ پۆستێكی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی سیادیی‌و وه‌زاره‌تی دیكه‌یان به‌رناكه‌وێت.
ئاماژه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت پێمانده‌ڵێت: هاوكێشه‌كه گه‌رهه‌روابمێنێت له به‌رژه‌وه‌ندیی دواڕۆژی كورددا نابێت.
*چۆن‌و كێ لێی به‌رپرسه؟
لیسته براوه‌كانی شیعه‌و سوننه، به پاڵپشتیكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی بارزانی، كوردیان روگیر كرد، تا ده‌ستبه‌رداری مه‌رج و كارنامه (19) خاڵییه‌كه‌ی بێت، كه له خاڵی كۆتایی ئه‌و كارنامه‌یه‌شدا، باسی ئه‌وه كراوه، «ئه‌گه‌ر كورد له حكومه‌ت كشایه‌وه، كابینه‌كه به هه‌ڵوه‌شاوه حساب بكرێت. به‌ڵام نوێنه‌رانی كورد نه‌یانتوانی لایه‌نی كه‌می ئه‌م مه‌رجانه‌ش به مۆركراویی له رێككه‌وتنه‌كه بچه‌سپێنن.
هۆیه‌كی سه‌ره‌كیی بۆ دابه‌زینی سه‌نگی كورد له عێراقدا، ده‌نگدان و رازیبونی لیستی هاوپه‌یمانیی بو له خولی پێشوی په‌رله‌ماندا، به هه‌مواری یاسای ژماره (16)ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له 6/12/2009 دا، كه به‌و هۆیه‌وه له كۆی (50) كورسی زیادكراو بۆ په‌رله‌مانی عێراق ته‌نیا شه‌شیان بۆ پارێزگاكانی هه‌رێم بون‌و رێژه‌ی كورد له (21%)وه ئێستا بۆ (17%) دابه‌زیوه، كه دیاره له خولی پێشودا بۆ هه‌ر یاسایه‌ك كه پێویستی به‌وه بوایه (2/3)ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بێنێت، كورد ده‌یتوانی ده‌ورێكی كاریگه‌ری هه‌بێت و له‌و یاسایانه‌شی كه پێویستی به ده‌نگی (50+1) بێت له‌وه‌شدا نوێنه‌رانی كورد ده‌یانتوانی رۆڵیان هه‌بێت، به‌ڵام به‌و سازشه‌ی لیستی هاوپه‌یمانیی كه ئه‌و كات وه‌ك نه‌به‌ردیی له میدیاكانیانه‌وه باسیانكرد پێگه‌ی كوردیان لاوازكرد‌و نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوییان تۆمار كرد.
|