سیروان ره‌شید
دیمه‌نی سیاسیی په‌رله‌مانی داهاتوی عێراق گۆڕانێكی ریشه‌یی به خۆیه‌وه ده‌بینێت. هه‌رسێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی عێراق (شیعه، سوننه، كورد) جیاواز له هه‌ڵبژاردنی (2005)، ئه‌مجاره له‌بری ئه‌وه‌ی له‌یه‌ك به‌ره‌و به یه‌ك لیستی تایفی‌و نه‌ته‌وه‌یی به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، هه‌ر یه‌كێكیان به په‌رته‌وازه‌یی‌و به چه‌ندین لیستی جیا به‌شداریی له پإۆسه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیارێكی شیاو و ژیرانه‌یدا كه به‌شداریی هه‌ڵبژاردن‌و پڕۆسه‌ی سیاسیی داهاتوی عێراق ده‌كا‌و ئاماده نییه ببێته پاشكۆی یه‌كێتی‌و پارتی‌و كۆتایی به مۆنۆپۆڵی سیاسیی ئه‌و دو حیزبه بهێنێت، كه چه‌ند ساڵێكه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و به‌غدادا دروستیانكردوه.
پێشبینی ده‌كرێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له سنوری (20)كورسی مسۆگه‌ر بكات، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه‌و سیستمی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت، وه‌ك ئه‌و سیستمه‌ی له هه‌ڵبژاردنی (2005) په‌یڕه‌وكرا. كه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌نگه به‌ده‌ستهاتوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌توانین به‌م شێوه‌یه پێشبینی كورسییه به‌ده‌ستهاتوه‌كانی گۆڕان بكه‌ین:
له سلێمانی له كۆی (15)كورسی (8)كورسی به‌ده‌ستده‌هێنێت، له هه‌ولێر له كۆی (13)كورسی (4)كورسی به‌ده‌ستده‌هێنێت، له كه‌ركوك له كۆی (9)كورسی (2)كورسی به‌ده‌ستده‌هێنێت، له‌دهۆك له‌كۆی (7)كورسی (1)كورسی به‌ده‌ستده‌هێنێت، له موسڵ له كۆی (19)كورسی (2)كورسی به‌ده‌ستده‌هێنێت، له دیاله له‌كۆی (11)كورسی (1)كورسی به‌ده‌ستده‌هێنێت. له وڵاتانی ئه‌وروپا له‌كۆی (3)كورسی (2)كورسی به‌ده‌ستده‌هێنێت.
كاربه‌ده‌ستانی پارتی‌و یه‌كێتی به‌رده‌وام لیستی جیای لایه‌نه‌كان، به مانای لێكترازانی نێو ماڵی كورد ده‌زانن‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن پێیانوایه «پارتی‌و یه‌كێتی شینه‌كه‌یان بۆ هه‌ریسه‌كه‌یه نه‌ك بۆ حسێن» كه ده‌بێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبییه‌كانیان‌و ده‌سه‌ڵات‌و پۆسته‌كانیان له به‌غدا دابه‌شده‌بن‌و چیتر ئه‌و دو هێزه لێره به‌دواوه ناتوانن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ن كه ته‌نیا ئه‌وان ته‌مسیلی هه‌مو كورد ده‌كه‌ن.
ئێستا كه زانیمان كارێكی ئه‌سته‌م نییه كه لیستی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی‌و یه‌كێتیدا به لیستێك نه‌چێته هه‌ڵبژاردنه‌وه، بۆیه زۆر گرنگه له‌داهاتودا:
یه‌كه‌م: گۆڕان شه‌فافییه‌تی سیاسیی په‌یڕه‌و بكات‌و له ژوری تاریك و له‌پشتی په‌رده‌وه بڕیار له مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان نه‌دات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا به‌وه تۆمه‌تبارده‌كرێن. كه پرس به‌خه‌ڵكی كوردستان ناكه‌ن‌و زانیاری له‌میلله‌ت ده‌شارنه‌وه.
دوه‌م: پێویسته له‌سه‌ر پرسه چاره‌نوسسازه‌كانی كورد هه‌ماهه‌نگی ته‌واو هه‌بێت له‌نێوان لیستی گۆڕان‌و كوردستانیدا‌و هه‌ردولا یه‌كتری بخوێننه‌وه، كه له‌ئێستادا جیاوازییه‌كی ریشه‌یی له‌نێوان ئه‌م دو هێزه‌دا، له‌تێڕوانینیان له‌سه‌ر پرسه چاره‌نوسسازه‌كانی كورد هه‌ست پێ ناكرێت، هه‌ربۆیه گونجاوترین شێوازیش بۆ ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه شێوازی مامه‌ڵه‌كردن‌و كاركردنی پێكه‌وه‌یی (4)ساڵی رابردوی نێوان لیستی هاوپه‌یمانی‌و یه‌كگرتوی ئیسلامییه كه لیستی گۆڕان ده‌كرێت سود له‌و ئه‌زمونه وه‌ربگرێت.
سێیه‌م: پێده‌چێت سیستمی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق وه‌ك هه‌ڵبژاردنی (2005) فره‌بازنه‌یی بێت. گرنگه گۆڕان وردبینانه كاندید بۆ په‌رله‌مانی عێراقی ده‌ستنیشانبكات و خه‌ڵكانی نه‌وعی‌و شاره‌زا ره‌وانه‌ی به‌غدا بكات، له‌سه‌ر بنه‌مای توانا‌و كه‌سایه‌تی‌و خۆشه‌ویستییان له‌ناو خه‌ڵكداو شاره‌زاییان له بواره جیاكانی لیژنه‌كانی نێو په‌رله‌مان بێت.
چواره‌م: پێویسته گۆڕان كه ده‌چێته به‌غدا، به گیانی هه‌ستكردن به‌وه‌ی كه ته‌مسیلی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كات، كاربكات، چونكه له‌ماوه‌ی چوارساڵی رابردودا كه هه‌ندێكجار پێویستبوه نوێنه‌رانی كورد بڕیاری یه‌كلاییكه‌ره‌وه بده‌ن، ئه‌و كاره‌یان نه‌كردوه‌و هه‌ندێكجار موجامه‌له‌یان له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك مه‌سه‌له‌دا كردوه.
|