تكایه ئه‌مه كابینه‌ی سێیه‌مه، مه‌یكه‌ن به‌شه‌شه‌م
|
سیروان ره‌شید
له دوای ئاشكراكردنی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی لیستی كوردستانی، تا ئه‌م چركه‌ساته‌ش به‌شی زۆرینه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی رایانوایه كه پێدانه‌ی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت به یه‌كێتی، پارویه‌كی هێنده چه‌وره حه‌ق نییه وابه‌ئاسانیی بخرێته ده‌می یه‌كێتییه‌وه، به‌پاساوی ئه‌وه‌ی "یه‌كێتی نه‌یتوانیوه ده‌نگی پێویست بهێنێت"، هه‌ر بۆیه دوای یه‌كلایی بونه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش بۆ پارتی له‌هه‌فته‌ی رابردو، هێشتا ناڕونییه‌ك له‌مه‌سه‌ی پێدانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بۆیه‌كێتی له‌ئارادایه‌و پارتی نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه گۆڕانكاریی له رێكه‌وتنه ستراتیژییه‌كه‌ی نێوانیان بكات و به‌شی یه‌كێتی له وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ت كه‌مبكاته‌وه‌و چاو به‌پۆسته گرنگه‌كانی به‌غداش له‌نێو هه‌ردولا بخشێنێته‌وه، جگه‌له‌وه‌ی له‌دانانی ریزبه‌ندیی ناوی كاندیده‌كانی لیسته‌هاوبه‌شه‌كه‌یان، بۆ په‌رله‌مانی عێراقیش به‌پێوه‌ری په‌نجا به‌په‌نجا كورسییه‌كانی له‌گه‌ڵدا دابه‌شناكات.
به‌هه‌رحاڵ، وابڕیاره له‌دوای ته‌واوبونی پشوی وه‌رزانه‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتو، لیستی كوردستانی به‌ڕێز د.به‌رهه‌م ساڵح-ی 49 ساڵی جێگری دوه‌می تاڵه‌بانی، كاندید بكات بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێمیش ماوه‌ی مانگێك مۆڵه‌تی ده‌داتێ بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی.
له مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك پێویسته جیاواز له كابینه‌كانی رابردو ئێستا بوه‌ته داواكاری زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان.
یه‌كه‌م: له ئێستاوه هه‌ست به‌وه‌ده‌كرێت كه لیستی براوه كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كات حكومه‌تێكی ئیئتیلافی بنكه فراوان له‌هه‌مو لیسته خاوه‌ن كورسییه‌كانی په‌رله‌مان دروستبكرێت و په‌نابه‌رێته‌وه به‌ر دیموكراسی ته‌وافوقی و هه‌مو هێزه سیاسییه‌كان به‌شداریی له‌حكومه‌ت پێ بكات و كه‌س نه‌بێت ره‌خنه له‌حكومه‌ت بگرێت، هه‌ربۆیه ته‌وافوقی سیاسیی بۆئه‌و وڵاتانه خیارێكی گونجاوه كه خاوه‌نی ئایین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌ی جیای گه‌وره بن، به‌ڵام بۆ هه‌رێمی كوردستان كارێكی نه‌شیاوه‌و دیموكراسی ته‌وافوقی رێگره له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچون و گه‌شه‌سه‌ندنی پرۆسه‌ی دیموكراسی. بۆیه پێویسته ئه‌م دو حیزبه كه ئیستیحقاقی ئینتیخابی ئه‌ومافه‌یان ده‌داتێ كه به‌یه‌كه‌وه حكومه‌ت پێكبهێنن و تا چوارساڵی دادێ ئسپاتی كه‌فائه‌تی خۆیان بكه‌ن و واز له‌حكومه‌تی ته‌وافوقی بێنن.
دوه‌م: له دوای 18ساڵ له ئه‌زمونی حوكمڕانی، كاتی ئه‌وه هاتوه كه به فیعلی حكومه‌تێكی یه‌كگرتوی دامه‌زراوه‌ی خاوه‌ن كامل سه‌ڵاحیات دروستبێت و سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كانی له زاخۆوه تا كفری ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان به‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كانی سه‌ربه‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ی هه‌بێت، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی دو ساڵ به‌ر له ئێستا فاروق جه‌میلی وه‌زیری داد ویستی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌یه‌كی داد له شاری هه‌ولێر بگۆڕێت، به‌ڵام نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر رێگه‌ی له‌و كاره‌ی وه‌زیر گرت. هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی عه‌قڵیه‌تی خۆیان له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی حوكمرانی نه‌گۆڕن و واز له سیاسه‌تی ته‌حجیمكردنی به‌رپرسه حكومیه‌كانی یه‌كترنه‌هێنن، من پێموایه له ئاینده‌شدا به‌رهه‌م ساڵحی سه‌رۆك حكومه‌ت له شاری هه‌ولێر به‌بێ ئاگاداریی و مۆڵه‌تی جێگره‌كه‌ی ناتوانێت چایخانه‌یه‌ك له هه‌وڵیر دابخات، هه‌روه‌ك جێگره پارتییه‌كه‌شی له سلێمانی ناتوانێت ئه‌وكاره بكات، هه‌ربۆیه پێویستمان به‌حكومه‌تێكه خاوه‌ن سه‌ڵاحیاتی ته‌واوبێت، بۆئه‌وه‌ی به‌رپرسیاریش بێت له‌به‌رده‌م خه‌ڵكدا، چونكه ئێمه له چوارساڵی رابردودا نه‌مانتوانی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی به‌رپرسیار بكه‌ین له‌و په‌راوێزخستنه‌ی چه‌ند ساڵێكه سلێمانی به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت.
سێییه‌م: مه‌سه‌له‌یه‌ك كه خه‌ریكه به‌نه‌زانیی و د‌رك پێنه‌كردنبێت یاخود مه‌به‌ستی سیاسییانه‌ی له‌پشتبێت، پارتی و یه‌كێتی به‌زۆر كابینه‌ی داهاتو ده‌خه‌نه ریزبه‌ندی كابینه‌ی شه‌شه‌مه‌وه، كه له‌حه‌قیقه‌تدا كابینه‌ی سێیه‌مه، نه‌ك شه‌شه‌م، بۆ؟ چونكه ئێمه ته‌نیا له رابردودا دوكابینه‌ی فیعلی هه‌ڵبژێردراوی شه‌رعیمان هه‌بوه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، ئه‌وانیش كابینه‌ی ساڵی 1992ی فوئاد مه‌عسوم بو كه دواتر كۆسره‌ت ره‌سوڵ تا 1996درێژه‌ی به‌كاره‌كانی دا، ئه‌وی دیكه‌شیان كابینه‌كه‌ی ساڵی 2005ی نیچیرڤان بارزانی و عومه‌ر فه‌تاح بون، كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه رای له‌سه‌ردراو شه‌رعیه‌تی پێدرا. بۆیه له‌و كاته‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی شه‌ڕی ناوخۆیان هه‌ڵگیرساندو به‌فیعلی سیستمی دوئیداره‌یی سلێمانی و هه‌ولێری لێكه‌وته‌وه، هیچ كاتێك ناتوانین بڵێین ئه‌و سێ كابینه‌یه‌ی به‌ڕێزان سامی عه‌بدولڕه‌حمان و د.رۆژو نێچیربارزانی له‌هه‌ولێرو كابینه‌كانی به‌رێزان كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح و عومه‌ر فه‌تاح له سلێمانی كابینه‌ی حكومیی راسته‌قینه‌بن، چونكه له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و نوێنه‌رانی گه‌له‌وه هه‌ڵنه‌بژێردراون و شه‌رعیه‌تیان نه‌بوه، ته‌نیا كابینه‌ی كارتۆنیی بون، هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر دوای 50 ساڵی دیكه یاخود هه‌رئێستا مێژوی كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكه‌كانیان بنوسینه‌وه، ئایا كامانانه كابینه‌ی دوه‌م و سێیه‌م و چواره‌م؟، ئایا كابینه‌كانی ئیداره‌ی هه‌ولێر شه‌رعین یان ئیداره‌ی سلێمانی؟ بۆیه په‌رله‌مانتارانی به‌ڕێز نابێت بهێڵن هه‌ڵه‌یه‌كی له‌وچه‌شنه به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕێت و مێژوی جۆری حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان تێكبدرێت.
|
|