چاكسازی له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا

سیروان ره‌شید

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهاته‌یه‌كی ئیداری و سیاسی و یاساییه‌، به‌پێی یاسای ژماره‌ 1ی ساڵی 2005ی په‌رله‌مانی كوردستان دامه‌زراوه‌.

رۆژی 30ی 1ی 2005 دوه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان ئه‌نجامدرا. دوای هه‌ڵبژاردن... ماوه‌یه‌كی زۆر كێشه‌ كه‌وته‌ نێوان یه‌كێتی و پارتیه‌وه‌ له‌سه‌ر قانونی "سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم". پارتی پێی دائه‌گرت كه‌ هه‌تا سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌سه‌ر قانونه‌كه‌ رێك نه‌كه‌وێ ئه‌وا یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی (ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان) ئه‌نجام نه‌درێ. سه‌ره‌نجام مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هه‌ندێك ته‌عدیلی له‌ره‌شنوسی قانونه‌ ئاماده‌ كراوه‌كه‌ی پارتیدا كردو پارتیش ملی بۆ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌داو ره‌شنوسی قانونه‌كه‌ نێردرا بۆ په‌رله‌مان.

رۆژی 4ی 6ی 2005 ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان قانونی ژماره‌ 1ی ساڵی 2005ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی په‌سه‌نكرد.

رۆژی 12ی 6ی 2005 ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان مه‌سعود بارزانی به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی_ عێراق هه‌ڵبژارد.

رۆژی 14ی 6ی 2005 مه‌سعود بارزانی له‌ به‌رده‌م ئه‌ندامانی (ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان) و كۆمه‌ڵێ میوانی كوردو عێراقی و بێگانه‌دا سوێندی یاسای خوارد.

له‌ئێستادا كه‌ شه‌ش ساڵ زیاتر به‌سه‌ر دروستبونی پێكهاته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز مه‌سعود بارزانی دا تێده‌په‌رێت، پرسی به‌نیشتمانی‌ كردن و به‌دامه‌زراوه‌یی كردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێكه‌ له‌و پرسانه‌ی كه‌ تائێستا كه‌مترین قسه‌ی له‌سه‌ركراوه‌، له‌كاتێكدا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گرنگه‌ی هه‌رێمی كوردستان زۆر زیاتر له‌هه‌ندێك دامه‌زراوه‌ی تر به‌ده‌ست نادامه‌زراوه‌ییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت. ئاخۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك خۆی پێویستی به‌دامه‌زراوه‌یكردن و به‌نیشتمانی كردن بێت چۆن ده‌توانێت هه‌وڵی چاكسازی و به‌دامه‌زراوه‌ی كردنی داموده‌زگاكانی تری حكومه‌تدا بدات!

كه‌ قسه‌ له‌ سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین مه‌به‌ستمان قسه‌كردن نیه‌ له‌ شه‌خسی مه‌سعود بارزانی ، به‌ڵكو قسه‌ له‌سه‌ر پۆستێكی‌ گرنگی‌ په‌یوه‌ندی داره‌ به‌ ژیانی‌ ده‌سه‌ڵاتداریی له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چاكسازی و به‌دامه‌زراوه‌ی و به‌ نیشتمانی بكرێت، چونكه‌ یه‌كێك له‌ مه‌ترسیه‌ گه‌وره‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتێك هه‌بێت نه‌زانێت مانای ده‌سه‌ڵات و وه‌زیفه‌ی حوكمڕانی چیه‌!

له‌ئێستادا كه‌ سیستمی سیاسی له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا سیستمێكی په‌رله‌مانیه‌، به‌ڵام بونی پێكهاته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم جۆرێك له‌ئاڵۆزی له‌شێوازی سیستمی حوكمڕانی‌ هه‌رێم هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌و هه‌مو هێزه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێمیش كۆك نین له‌سه‌ر بون و زه‌روریه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، كه‌ به‌نیسبه‌ت هێزێكی سیاسی وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌؛ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم مه‌سه‌له‌یه‌كی ئیشكال ئامێزه‌و له‌به‌رنامه‌ی سیاسی لیستی گۆڕاندا به‌یه‌ك وشه‌ش باس له‌ پێكهاته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌كراوه‌و ئه‌م هێزه‌ لایه‌نگیری سیستمی په‌رله‌مانیه‌ نه‌ك سه‌رۆكایه‌تی یان نیمچه‌ سه‌رۆكایه‌تی.

هه‌ڵه‌ی رابردوی‌ زۆرێك له‌هێزه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم ته‌نانه‌ت به‌ ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه‌ ئه‌وه‌بوه‌ به‌پێی پێگه‌ی‌ یاسای و ده‌ستوری‌ پێكهاته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا نه‌كردوه‌ و زۆرجار وه‌ك مه‌رجه‌ع سه‌یركراوه‌، كه‌ له‌سیستمی په‌رله‌مانیدا دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان مه‌رجه‌عه‌ نه‌ك سه‌رۆكایه‌تی، كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و رۆڵی‌ مه‌رجه‌عه‌ به‌ په‌رله‌مان بدرێت به‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و بارزانیان به‌خشیوه‌، كه‌ ئه‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ش هۆكاربوه‌ بۆ زیادبونی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و هه‌یمه‌نه‌كردنی به‌سه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا.

به‌كورتی هه‌ندێك له‌و چاكسازیانه‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌سیستمی كاركردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بكرێت و به‌ره‌و به‌دامه‌زراوه‌ی و به‌نیشتمانیكردن ببرێت له‌م بوارانه‌ی خواره‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه‌.

- سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی: سه‌رۆكی‌ هه‌رێم كه‌ له‌روی‌ یاسای‌ و سیاسیه‌وه‌ به‌رپرسه‌ له‌قه‌واره‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پێویست ده‌كات ده‌ستبه‌رداری‌ پۆسته‌ حیزبیه‌كه‌ی‌ بێت، كه‌ له‌یه‌ك كاتیشدا سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانیشه‌، چونكه‌ له‌ئێستادا بارزانی‌ ئه‌ركی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم و ئه‌ركه‌ حیزبیه‌كانی‌ وه‌ك سه‌رۆكی‌ پارتی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ راده‌په‌رێنێت، له‌كاتێكدا سه‌رۆكی‌ هه‌رێم دوربێت له‌ پۆستی‌ حیزبی‌، زیاتر به‌ئیش‌و كاره‌كانی‌ راده‌گات و بڕیار‌و هه‌ڵوێست‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ له‌ هه‌رێمدا مۆركی‌ بێلایه‌نیی‌ پێوه‌ دیارده‌بێت و ته‌ندروستر ده‌ڕوانێته‌ پرس و روداوه‌كان.

له‌ خۆدابرینی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌پۆستی حیزبی ده‌بێته‌ هۆی‌ كاراتركردن‌و گشتگیركردنی‌ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم، ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نیا له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌‌و ژیانی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمه‌، به‌ڵكو بۆ كاراكردنی‌ ئه‌و پۆسته‌ش.

*سه‌رۆكی‌ هه‌رێم به‌پێی‌ ئه‌و سوێنده‌ی‌ خواردویه‌تی‌ كه‌ "پێویسته‌ پارێزگاری‌ له مافه‌كانی‌ خه‌ڵك و خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكات"، به‌داخه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ له‌ئاستی‌ سوێنده‌كه‌یدا بێت و هه‌ندێك كات لایه‌نگیرانه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ روداوه‌ ناوخۆییه‌كاندا كردوه‌ و رۆڵێكی‌ ئیجابی‌ و بێلایه‌نانه‌ی‌ نه‌بینیوه‌و به‌لای‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی‌ حیزبه‌كه‌یدا چوه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی‌ لایه‌نی‌ ترو هه‌رێمی‌ خستۆته‌ ئه‌ولاوه‌.

 *تائێستا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان شوێنێكی نادیاره‌و باره‌گایه‌كی‌ تایبه‌ت به‌خۆی نیه‌ له‌سه‌ری نوسرابێت "باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم"، كه‌ ئاشكرایه‌ بارزانی تائێستا له‌و باره‌گایه‌ی ئیش و كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی تێدا به‌رێده‌گات ئیشوكاری حیزبیشی تێدا ئه‌نجامده‌دات. كه‌ به‌پێی نه‌ریتی كاری ده‌وڵه‌تداری پێویسته‌ شوێنی سه‌رۆكی هه‌رێم دیارو ئاشكرابێت، چونكه‌ تائێستا نه‌ك هاوڵاتی ئاسایی، ره‌نگه‌ زۆرێك له‌په‌رله‌مانتارانیش نه‌زانن شوێنی سه‌رۆك له‌كوێیه‌!. كه‌ پێویسته‌ باره‌گاو شوێنی فه‌رمی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ ناو شاری هه‌ولێری پایته‌خت بوایه‌ وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باره‌گاو شوێنی دیاریكراوی هه‌بێت نه‌ك له‌سه‌ری ره‌ش، چونكه‌ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌زیفه‌یه‌ هه‌روه‌ك هه‌مو وه‌زیفه‌یه‌كی تری حكومه‌ت. بۆنمونه‌ تائێستا یه‌ك رۆژنامه‌نوسی هه‌رێم نه‌یتوانیوه‌ فۆتۆیه‌كی باره‌گای سه‌رۆكی هه‌رێم له‌سه‌ری ره‌ش بگرێت. پرسیارێك لێره‌دا دێته‌ پێشه‌وه‌ ئایا ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێمی كوردستان پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی له‌ده‌ست نه‌ما ئاماده‌یه‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی به‌جێبهێلێت و كلیله‌كه‌ی ته‌سلیمی سه‌رۆكی نوێ بكات!؟

*یه‌كێكی دیكه‌ له‌و كه‌موكورتیانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوی كاركردنی هه‌یبوه‌ و له‌ئیش و كاره‌كانیدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌بوه‌ كه‌ له‌ گه‌شته‌ دیپلۆماسیه‌كانیدا، كه‌سانی نزیك له‌حیزبه‌كه‌ی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی‌ ده‌بات، كه‌ ئه‌وكه‌سانه‌ سیفه‌تی حكومیان نیه‌و سیفه‌تی حیزبیان هه‌یه‌و له‌ئه‌ته‌كێتی دیپلۆماسیدا دیاره‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌ختێك سه‌فه‌رێك ده‌كات هه‌مو ئه‌و وه‌زیرو به‌رپرسه‌ حكومیانه‌ ده‌بات كه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ئامانجی ئه‌و گه‌شته‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌ ئێستادا دۆخی‌ دیبلۆماسیه‌تی‌ كوردی‌ له‌قه‌یراندایه‌ و له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه‌ی نه‌ك هه‌ر هیچ نه‌كراوه‌ به‌ڵك و بۆ دواوه‌ش گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌. راسته‌ هاتوچۆكردن و سه‌ردان و ئاڵوگۆری جیهانی ده‌ره‌وه‌ زیاد بوه‌، به‌ڵام ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ له‌ باتی‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمان به‌كاربهێنرێت، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و شه‌خس به‌كارهاتوه.

*وه‌ك راگه‌یه‌نراوه‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم 800 كارمه‌ندو فه‌رمانبه‌ری هه‌یه‌، به‌ڵام خاڵی سلبی و جێگه‌ی‌ ره‌خنه‌ له‌م روه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ زۆرینه‌ی زۆری به‌رپرس و كارمه‌نده‌كانی له‌حیزبه‌كه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمن و ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ له‌و ده‌زگایه‌ ده‌گیرێت كه‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی حیزبی به‌شه‌كانی پێكهێنراوه‌، كه‌ پێویسته‌ وه‌ك ده‌زگایه‌كی نیشتمانی هه‌مو كه‌سێكی شیاوی ئه‌م وڵاته‌ به‌بێ جیاوازی ئینتیمای سیاسی و حیزبی بۆی هه‌بێت له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا كاربكات.

* به‌پێی ماده‌ی سیانزه‌ بڕگه‌ی 2 له‌یاسای ژماره‌ یه‌كی ساڵی 2005ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویسته‌ سه‌رۆكی هه‌رێم جێگرێكی هه‌بێت، كه‌ هاوكاری له‌راپه‌راندنی ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانیدا ده‌كات و له‌كاتی ئاماده‌ نه‌بونیدا جێگه‌ی ئه‌و ده‌گرێته‌وه‌ هه‌رخۆشی جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یه‌، به‌ڵام زیاتر له‌دو ساڵه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم پێشێلی ئه‌و یاسایه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كاو جێگری بۆخۆی دانه‌ناوه‌.

 *سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه‌ به‌شێكی تایبه‌تی له‌بودجه‌ی هه‌رێم، هه‌یه‌ كه‌ بۆ نمونه‌ بودجه‌ی ساڵی 2011ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بڕی 40 ملیارو 966ملیۆن دیناربوه‌ كه‌ نزیكه‌ی نیو ملیار دۆلاره‌ و به‌پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌بێت به‌یاسا رێك بخرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ شه‌ش ساڵه‌ خه‌رجكردنی ئه‌و بودجه‌یه‌ به‌یاسا رێكنه‌خراوه‌و نازانرێت ساڵانه‌ به‌پێی چ پێوه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌و بڕه‌ پاره‌ خه‌یاڵیه‌ی بۆ به‌خشین و سودی كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوكاری دانداوه‌ خه‌رجده‌كرێت، كه‌ به‌س له‌بابی‌ به‌خشیندا ساڵانه‌ 7 ملیاری هه‌یه‌و هیچ یاساو رێسایه‌ك نیه‌ كه‌ چۆن و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك خه‌رجبكرێت. هه‌روه‌ها بودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم تائیستا له‌نێو بودجه‌ی خیتامیدا نیه‌ كه‌ دو ساڵه‌ پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كرێت، به‌وپێیه‌ش چی پاره‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم خه‌رجده‌كرێت هیچ چاودێریه‌ك ناكرێت، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌هیچ سیستمێكی دیموكراسی و شه‌فافدا بونی نیه‌ ته‌نها له‌كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا نه‌بێت.

 


06/02/2012 بینین: 4702
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
چی‌ له‌كۆنگره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێ؟...
پارتی‌ و گێچه‌ڵی‌ زۆرینه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ ده‌ستور...
گۆڕان و دروستكردنی‌ هێزی‌ چه‌كدار!...
دواكه‌وتویی‌ فه‌رهه‌نگی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌...
پرسیار له‌ هه‌ڵوێستی‌ یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ به‌رامبه‌ر داعش‌...
كاتی جێبەجێكردنی رێكەوتنەکە هاتوە...
ئه‌م قه‌یرانه‌ میراتی‌ ئێوه‌یه‌!...
یه‌كێتی‌ به‌ 20 رێگا ته‌زویری‌ كردوه‌...
یادی سلێمانی و هه‌ستكردن به‌ غوبن و غه‌در!...
یه‌كێتی‌ قه‌یرانه‌كه‌ قوڵده‌كاته‌وه‌، یان چاره‌سه‌ر؟...
ره‌وایه‌ یه‌كێتی‌ به‌ 26%وه‌، حوكمی‌ سلێمانی‌ بكا؟...
ده‌لاله‌ته‌كانی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان له‌ 9 خاڵدا...
گه‌وره‌م، ئێوه‌ خودی‌ ده‌ستورن! ...
بارزانی‌ هه‌شت ساڵه‌ چی‌ كردوه‌؟...
ئه‌و وانانه‌ی پێویسته‌ له‌ دیجله‌وه‌ فێری ببین!...
ته‌حه‌داكانی‌ به‌رده‌م جڤاتی‌ نیشتمانی‌ گۆڕان ...
گەنج لە بزوتنەوەی گۆڕاندا!...
چۆن ده‌ستورێكمان ده‌وێ؟...
هه‌شت مانگ و به‌رپرسیاریه‌تی‌ مێژویی‌...
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ موڵكی‌ گشتی؛ دڵۆپێك له‌ ده‌ریایه‌ك...
مەترسییه‌کانی یاسای ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش...
رازیبون به‌كه‌م؛ پاشه‌كشه‌یه‌...
خاڵێكی‌"ره‌ش" له‌ مێژوی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا...
دو رێگه‌چاره‌
له‌ به‌رده‌م "یه‌كێتی ‌‌و پارتی" دا...
گۆڕین لە دەسەڵاتی دادوەریی...
هەرگیز كوردستان ناگەڕێتەوە پێش 17ی شوبات...
ئایا گۆڕان له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌؟...
بای بای یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ری...
كێیه‌، كورد
په‌رت ده‌كات؟...
بۆچی‌ پاشه‌كشه‌مان كرد؟...
كاته‌كه‌ دره‌نگ بوه‌...
بۆچی‌ پێویسته‌، یاسای‌
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخرێت؟...
كه‌مپه‌ینێك
بۆ ده‌ربازبون له‌ تونێله‌ تاریكه‌كه‌...
(یه‌كێتی‌ و گۆڕان)
لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ نوێ‌...
پیلانێكی‌ مه‌ترسیدار!...
ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی‌ په‌رله‌مان؛
ئێوه‌ له‌خه‌می‌ گه‌لدان، یان له‌خه‌می‌ خۆتان؟...
پارتی‌، هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كات! ...
له‌باره‌ی‌ كاندیدكردنی‌ تاڵه‌بانی‌_یه‌وه‌...
ئه‌مجاره‌ چۆن ململانێ‌ بكه‌ین؟...
هه‌ژاره‌كان......
2010؛ ساڵه‌ خه‌ته‌ره‌كه‌...
میلله‌تێك باجی‌ ئێوه‌ ده‌دات!...
نا بۆمیلیشیای‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌!...
خوا كوردستان بپارێزێت...
گۆڕان ده‌چێ‌ بۆ به‌غدا!...
بێده‌نگی‌ نێچیرڤان بارزانی‌!...
زوڵمكردن له‌ سلێمانی‌...
له‌باره‌ی‌ كێشه‌كه‌ی‌ دانای‌ ئه‌حمه‌د مه‌جید‌و چاودێریی‌ داراییه‌وه‌...
تكایه‌ ئه‌مه‌ كابینه‌ی‌ سێیه‌مه‌، مه‌یكه‌ن به‌شه‌شه‌م...
نه‌خشه‌ سیاسییه‌كه‌ گۆڕا...
بارزانی‌، سه‌رۆكێكی‌ بێخه‌م!...
ئایا خه‌ڵك ده‌نگ به‌ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌م واقیعه‌ گه‌نده‌ڵه‌ ده‌دات، یان به‌ پرۆژه‌ی‌ گۆڕانكاریی‌؟...
دروستكردنی‌
دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان...
له‌ په‌راوێزی‌ مشتومڕی‌ ده‌ستووردا
پارتی‌‌و سیستمی‌ پاشایه‌تی‌، یه‌كێتی‌‌و ره‌فتاری‌ دۆڕاوانه‌ ...
پایزی‌ پاوانخوازیی‌...
ترس له‌ قبوڵ نه‌كردنی‌ ئه‌نجامه‌كان ...
ئایا بارزانی‌ پاڵێوراوی‌ یه‌كێتیشه‌؟...
تاقیكردنه‌وه‌ قورسه‌كه‌...
سه‌ربه‌خۆیی‌ له‌ نێوان تاڵه‌بانی‌‌و بارزانی‌...
ڤیتۆ مه‌ترسیداره‌كه‌ی‌ بارزانی‌...
كابینه‌ی‌ پێنجه‌م چی‌ كردو چی‌ جێده‌هێڵێت؟...
پێویسته‌ رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌...
ژاوه‌ژاوی‌ چوار حیزبه‌كه‌...
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌...
وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ هه‌مومان به‌دوایدا وێڵین!...
بڕیاره‌كه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌‌و دوو پرسیار...
ئه‌م كارته‌شتان سوتاند...
خه‌ڵكینه‌ په‌رله‌مان
ده‌یه‌وێت ده‌ممان داخه‌ین!...
هۆشیار زێباری‌ چی‌ بۆ كورد كرد‌؟...
ناكۆكییه‌كانی‌ پارتی‌ ‌و یه‌كێتی‌...
بایكۆتكردنی‌ توركمانه‌كان بۆ؟...
رۆژنامه‌ی‌ (رۆژنامه‌)
چی‌ كردووه‌و چی ماوه‌ بیكات!؟ ...
دیسانه‌وه‌ هه‌ڵپه‌ی‌ كورسیی‌ ...
دوای‌ ساڵێك... ئایا ئه‌نجومه‌نی‌ پارته‌ سیاسییه‌كان پێویسته‌؟...
بودجه‌ و داهات و جورئه‌تی‌ په‌رله‌مان ...
په‌رله‌مانه‌ نه‌خۆشه‌كه‌!...
دیموكراسیه‌تی‌ ته‌وافوقی‌
له‌ كۆنگره‌ی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووساندا...
كڵۆڵی‌ دیبلۆماسیه‌تی‌ كوردی‌...
كه‌ركوك و مه‌ترسی‌......
پارتی‌ و یه‌كێتی‌
به‌رپرسیاری‌ سه‌ره‌كی‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ مادده‌ی‌ 140ن...
سیناریۆی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ زۆرینه‌ ...
پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵیشیان دابه‌شكرد!...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...