سیروان ره‌شید
هه‌تا ئێستا بودجه‌ی حكومه‌تی پێشووی هه‌ولێر‌و سلێمانی تێكه‌ڵ نه‌كراوه‌ته‌وه‌و یه‌كێتی‌و پارتی به جیا بودجه له به‌غداوه وه‌رده‌گرن‌و به جیاش ته‌سه‌روفی پێوه ده‌كه‌ن، هه‌ر له دامه‌زراندنی پاسه‌وانی به‌رپرسێك‌و كڕینی به‌نزینی ئۆتۆمبیله‌كانیان، تا ده‌گاته خه‌رجكردنی زۆرترین پاره له هه‌ر پرۆژه‌یه‌كدا كه بیانه‌وێت له سلێمانی ئه‌نجامی بده‌ن یان له هه‌ولێر.
له مه‌سه‌له‌ی تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی میزانیه‌ی هه‌رێم، ئه‌م دوو حیزبه زیاتر له دوو ساڵه ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون كه ساڵانه بإێك پاره به هاوبه‌شیی بۆ سێ ده‌زگا سیادییه‌كه‌ی (سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌ت) ته‌رخان بكه‌ن، باقیه‌كه‌ی تری تا ئه‌وكاته‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی یه‌كده‌خرێنه‌وه خۆیان به جیا ته‌سه‌روفی پێوه‌بكه‌ن، كه پێناچێت ئه‌مساڵیش بتوانن وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی تێكه‌ڵبكه‌نه‌وه.
بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان 6 ترلیۆن‌و 493 ملیار دیناره، به دۆلاری ئه‌مریكیش ده‌كاته (5,483,986,667 پێنج ملیار دۆلار‌و چوارسه‌دو هه‌شتاوسێ ملیۆن‌و نۆسه‌دو هه‌شتاوسێ هه‌زارو شه‌شسه‌دوو شه‌ستوحه‌وت دینار)، ئه‌م بڕه باشه‌ی بودجه‌ش كه به‌پێی بۆچوونی پسپۆڕانی ئابووری له بودجه‌ی چه‌ند وڵاتێكی دراوسێ زیاتره، پارتی به رێژه‌ی 54%و یه‌كێتیش به رێژه‌ی 46% له‌نێو خۆیاندا دابه‌شده‌كه‌ن، ئه‌م ته‌قسیمبه‌ندیه‌شیان پشبه‌ستووه به ئامارێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه له كاتی شه‌ڕی ناوخۆدا سنوورێك له‌نێوان ئه‌و دوو حیزبه‌دا دروستبوو، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رێژه‌ی دانیشتووانی ژێر ئیداره‌ی هه‌ولێری به 54% خه‌مڵاندو ئیداره‌ی سلێمانیش 46%، كه تا ئێستا كار به‌و رێژه‌یه ده‌كرێت.
یه‌كێك له‌و مه‌سه‌له گرنگانه‌ی كه له هه‌موو سیستمێكی سیاسیی دیموكراسیدا پێویسته پیاده‌بكرێت، ئاگاداربوونی هاوڵاتیانه له خستنه‌ڕوو و دیاریكردنی بودجه‌ی وڵات‌و چۆنێتی دابه‌شكردنی‌و خه‌رجكردنی به‌شێوه‌یه‌كی عادیلانه، له كوردستانیش پێویسته زانینی بودجه‌ی هه‌رێم‌و چونێتی خه‌رجكردن‌و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ببێته جێی باس‌و خواسی خه‌ڵك، چونكه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئاماده‌نییه شه‌فافیه‌ت له مه‌سه‌له‌ی میزانیه‌ی وڵات‌و چۆنیه‌تی‌و چه‌ندیه‌تی ده‌ستكه‌وتنی بڕی داهاتی ساڵانه بۆ خه‌ڵك ئاشكرابكات.
حكومه‌تی هه‌رێم كه ئه‌مساڵ بودجه به مه‌به‌ستی بڕیار له‌سه‌ردانی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات، به بڕوای من ناردنی بودجه بۆ په‌رله‌مان شتێكی شكڵییه‌و حكومه‌ت رێگه نادات په‌رله‌مان به‌دواداچوون‌و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بڕه پارانه بكات كه بۆ بواره‌كان دیاریكراوه، به نموونه بزانرێت كه دانانی سه‌رووی 70%ی میزانیه بۆ مووچه راسته یان نا؟ ئه‌ی كێن ئه‌وانه‌ی مووچه وه‌رده‌گرن‌و چه‌ند مووچه وه‌رده‌گرن؟ بۆیه له راستیدا ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵات‌و رۆڵه‌یان پێنه‌درێت كه شه‌ن‌و كه‌وی بودجه بكه‌ن، مانای وایه رۆڵێك بۆ په‌رله‌مان‌و بودجه ناهێڵرێته‌وه، پێشتر له‌لایه‌ن دوو حیزبه‌كه‌وه یه‌كلاكراوه‌ته‌وه‌و چۆن هاتووه بۆ په‌رله‌مان وه‌ك خۆی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه.
له راستیدا ناردنی بودجه بۆ په‌رله‌مان چه‌ند گرنگه، چاودێریی‌و به‌دواداچوون‌و لێپێچینه‌وه‌ی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی سه‌رفكردنی بودجه‌كه‌و پابه‌ندبوونی حكومه‌ت به مه‌رجه‌كانی خه‌رجكردنی زۆر له‌وه گرنگتره.
په‌رله‌مان دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه، ده‌بێت بزانێت ئه‌و بودجه‌یه وه‌كو بڕیاری لێدراوه ئاوا جێبه‌جێده‌كرێت‌و حكومه‌ت‌و فه‌رمانگه‌و وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ستكاریی‌و موناقه‌له‌ی تێدا ناكه‌ن، چونكه هه‌ندێكجار هه‌یه بودجه ده‌چێته په‌رله‌مان، به‌ڵام دواتر ده‌ستكاریی له شێوه‌ی سه‌رفكردنی ده‌كرێت.
ئه‌م حاڵه‌ته ناته‌ندروسته‌ی ئێستای حكومه‌تی هه‌رێم تێیكه‌وتووه له دانان‌و خه‌رجكردنی بودجه‌ی هه‌رێمداو رێژه‌ی سه‌رووی سه‌دا حه‌فتای بودجه‌ی بۆ مووچه مۆڵكردووه، به‌پێی ستانداردی جیهانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و پێوه‌ره‌كانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی له كه‌مترین ئاستدا ده‌بێت له 17 % بۆ30 %ی بودجه‌ی وڵات بۆ مووچه‌ی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت بڕوات‌و نابێت له‌وه زیاتر بێت، هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا ئاشكرایه كه زۆری بودجه به‌و شێوه‌یه ده‌ڕوات ئۆباڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی یه‌كێتی‌و پارتی كه له‌به‌ر ململانێی حیزبی‌و كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی حیزبی بۆ خۆیان، كه بۆ حیزب كارده‌كه‌ن نه‌ك حكومه‌ت، خزاندوویانه‌ته ناو ده‌زگاكانی حكومه‌ته‌وه‌و مووچه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن.
ئه‌و شه‌ش ترلیۆن‌و چوارسه‌دوو نه‌وه‌دوسێ ملیار دیناره‌ی كه به بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێم داده‌نرێت، له راستیدا ئه‌مه به‌س ته‌نها بودجه‌ی مه‌ركه‌زه كه بۆ هه‌رێم ته‌رخانكراوه، جگه له داهاتی ساڵانه‌ی ناوخۆی هه‌رێم ، له مه‌سه‌له‌ی داهاتی نه‌وتی شیواشۆك كه هه‌شت ساڵه به‌رهه‌می هه‌یه‌و كێڵگه‌كانی زاخۆ كه ئێستا رۆژانه 20 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌می هه‌یه، ئه‌مه جگه له رسوماتی باج‌و گومرگه‌كانی هه‌رێم كه ئاسان نییه بزانرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نی گومرگیش بگریت، هه‌ر له ئیبراهیم خه‌لیله‌وه تا مه‌رزه‌كانی ئێران زانیاریی ته‌واوی له‌سه‌ر كۆبكرێته‌وه، ساڵانه سه‌دان ملیۆن دۆلار ده‌كات.
پرسیاره جدییه‌كه ئه‌وه‌یه 17 ساڵه پارتی‌و یه‌كێتی داهاتی ئه‌م وڵاته له خه‌ڵكی كوردستان ده‌شارنه‌وه‌و له گیرفانی خۆیان ناوه، نازانرێت چۆن په‌یدا ده‌كرێت‌و چۆنیش خه‌رج ده‌كرێت، ئاخۆ په‌رله‌مان ده‌توانێت جورئه‌ت بكا‌و له‌سه‌ر ئه‌و بوارانه قسه‌بكا!!
|