پارتی و یه‌كێتی بودجه‌ی ئه‌مساڵیشیان دابه‌شكرد!
|
سیروان ره‌شید
زۆرێك له شاره‌زایانی بواری سیسته‌می سیاسی یه‌كێك له‌و مه‌سه‌لانه‌ی به‌لایانه‌وه گرنگه ئاگاداربوونی هاوولاَتییانه له خستنه‌ڕوو و دیاریكردنی بودجه‌ی ولاَت و چۆنێتی دابه‌شكردنه‌وه‌ی و خه‌رجكردنییه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی عادیلانه، له كوردستانیش پێویسته زانینی بودجه‌ی هه‌رێم و چوَنێتی خه‌رجكردن و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هاوولاَتییان ببێته جێی باس و خواسی خه‌ڵك.
هه‌موومان ده‌زانین پارتی و یه‌كێتی تازه به تازه له دوای پانزه ساڵ و به ناچاری وا خه‌ریكه هه‌نگاو بۆ ئه‌وه‌ده‌نێن سیغه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌و هه‌زاران ملێۆن دۆلاره‌ی خه‌ڵكی كوردستان كه له‌به‌غداوه هاتووه له‌پارله‌مانه‌كه‌یاندا بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت و به ناچاری شتێك له شێوه‌ی خه‌رجكردنی ئاشكرابكه‌ن.
له‌راستیدا ناردنی بودجه بۆ پارله‌مان چه‌ند گرنگه، چاودێری و به‌دواداچوون و لێَپێچینه‌وه‌ی پارله‌مان سه‌باره‌ت به‌چۆنییه‌تی سه‌رفكردنی بودجه‌كه و پابه‌ندبوونی حكومه‌ت به مه‌رجه‌كانی خه‌رجكردنی زۆر له‌وه گرنگتره. پارله‌مان دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه، ده‌بێت بزانێت ئه‌و بودجه‌یه وه‌كو بڕیاری لێدراوه ئاوا جێبه‌جێده‌كرێت و حكومه‌ت و فه‌رمانگه و وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ستكاری و موناقه‌له‌ی تێدا ناكه‌ن، چونكه هه‌ندێك جار هه‌یه بودجه ده‌چێته پارله‌مان، به‌ڵام دواتر ده‌ستكاری له شێوه‌ی سه‌رفكردنی ده‌كرێت.
شاره‌زایانی سیاسی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه ناردنی بودجه‌ی ئه‌مساڵ بۆ پارله‌مان له‌لایه‌ن یه‌كێتی و پارتییه‌وه شتێكی شكڵییه و ئه‌وان رێگاناده‌ن پارله‌مان له ورده‌كاری ئه‌و بودجه‌یه بكۆڵێته‌وه!.
له كاتی نووسینی ئه‌م وتاره‌دا سكرتێری یه‌كێك له حزبه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كوردستان پێی راگه‌یاندم: " مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن یه‌كێتی و پارتییه‌وه بڕاوه‌ته‌وه و به‌شێوه‌ی رێژه‌ی 54 % بۆ پارتی و 46% بۆ یه‌كێتی بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمیان به‌سه‌رخۆیاندا دابه‌شكردووه و پێَویسته له‌ئێستاوه خه‌می بودجه‌ی 2008 بخۆین".
چه‌ند رۆژێكی كه‌میش به‌ر له ئێستا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سكرتێری لیژنه‌ی دارایی و ئابووری پارله‌مان رایگه‌یاند پارتی و یه‌كێتی كه زۆرینه‌ی پارله‌مان و حكومه‌ت پێكده‌هێنن، به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان له‌سه‌ر بودجه پێكهاتوون ئینجا نێردراوه بۆ پارله‌مان، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش وایكردووه كه هیچ مانایه‌ك بۆ رۆڵی پارله‌مان نه‌ماوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌رچی به‌شێوه‌یه‌كی ره‌مزی ئه‌و پارانه نێردراوه‌ته به‌رده‌می، به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن دوو حزبه‌كه‌وه یه‌كلاكراوه‌ته‌وه بوارێك بۆ قسه‌كردن و خه‌ملاَندنی بودجه‌كه نه‌ماوه‌ته‌وه، چۆن هاتووه بۆ پارله‌مان وه‌ك خۆی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بودجه‌ی هه‌رێم كه بۆ ئه‌مساڵ،356 /982/ 5 (پێنج تریلیۆن و نۆسه‌د و هه‌شتا و دوو ملیار و سێ سه‌د و په‌نجا و شه‌ش ملێۆن دیناره)، و به دۆلاری ئه‌مریكی ده‌كاته (چوار ملیار و حه‌وت سه‌د و ده‌ملێۆن دۆلار) بڕی ( 3 ملیار و 224 ملێۆن دۆلاری) ته‌نها بۆ دابینكردنی 74 %ی موچه‌ی كارمه‌ندانی حكومه‌ت ده‌ڕوات و ئه‌وه‌شی ده‌مێنێته‌وه ته‌نها (یه‌ك ملیار و چوارسه‌د و هه‌شتا و شه‌ش ملێۆن دۆلار)ه كه بۆ بواره خزمه‌تگوزارییه‌كان و ته‌واوی بواره‌كانی دیكه‌یه.
ئه‌م حاڵه‌ته ناته‌ندروسته‌ی ئێستای حكومه‌تی هه‌رێم تێیكه‌وتووه له دانان و خه‌رجكردنی بودجه‌ی هه‌رێمدا و رێژه‌ی سه‌روی سه‌دا حه‌فتای بودجه‌ی بۆ موچه مۆڵكردووه، به‌پێی ستانداردی جیهانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و پێوه‌ره‌كانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی له كه‌مترین ئاستدا ده‌بێت له 17 % بۆ 30 % ی بودجه‌ی ولاَت بۆ موچه‌ی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت بڕوات و نابێت له‌وه‌زیاتربێت، هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا ئاشكرایه كه زۆری بودجه به‌و شێوه‌یه ده‌ڕوات ئۆباڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی دوو هێزه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كوردستان كه له‌به‌ر ململانێی حزبی و كۆكردنه‌وه‌ی خه‌رجكردنی موچه‌ی هه‌زاره‌ها كادری حزبی خۆیان كه بۆ حزب كارده‌كه‌ن، موچه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن خزاندیانه ناو ده‌زگاكانی حكومه‌ته‌وه، ئه‌مه سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی كه ئه‌مساڵیش سه‌دان ده‌رچوی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌بێت حكومه‌ت بیانكاته موچه‌خۆر، كه ئاشكرایه 74 %ی بودجه بۆ موچه كێرڤه‌كه‌ی بۆ 80 % به‌ره‌و ژور به‌رزده‌بێته‌وه.
ئه‌و پێنج تریلیۆن و نۆسه‌د و هه‌شتا و دوو ملیار و سێ سه‌د و په‌نجا و شه‌ش ملێۆن دیناره‌ی كه به بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێم داده‌نرێت، له‌راستیدا ئه‌مه به‌س ته‌نها بودجه‌ی مه‌ركه‌زه كه بۆ هه‌رێم ته‌رخانكراوه، جگه له داهاتی سالاَنه‌ی ناوخۆی هه‌رێم كه ئاسان نییه بزانرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نی گومرگیش بگریت، هه‌ر له ئیبراهیم خه‌لیله‌وه تا مه‌رزه‌كانی ئیران زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر كۆبكرێته‌وه سالاَنه سه‌دان ملێۆن دۆلار ده‌كات، بۆ نموونه راپۆرتێكی دارایی توركیا گه‌یشتۆته حكومه‌تی مه‌ركه‌زی به‌غدا كه ده‌ستكه‌وتی رۆژانه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل به 15 ملێۆن دۆلار قه‌بلاَندووه، واته كۆی داهاتی مانگانه‌ی به‌س ته‌نها ئیبراهیم خه‌لیل 450 ملێۆن دۆلاره، به‌لاَم حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت ده‌یه‌كی ئه‌م بڕه پاره‌یه راسته نه‌ك ئه‌وه‌نده، ئه‌مه‌ش ته‌نها یه‌ك نموونه‌یه له داهاتی گومرگی هه‌رێم.
پرسیاره جدییه‌كه ئه‌وه‌یه 15 ساڵه پارتی و یه‌كێتی داهاتی ئه‌م ولاَته‌یان له گیرفانی خۆیان ناوه و نازانرێت چۆن په‌یداده‌كرێت و چۆنیش خه‌رجده‌كرێت، ئاخۆ پارله‌مان ده‌توانێت بودجه‌ی ئه‌مساڵیان له‌ده‌ست ده‌ربهێنێت یاخود ئه‌مساڵیش حكومه‌ت دوو قاسه‌ی جیاوازی ده‌بێت كه یه‌كێكیان هی پارتییه و ئه‌وی تریان هی یه‌كێتی.
[email protected]
|
|