سیروان ره‌شید
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌واده‌ی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت (19-5ی ئه‌مساڵ) ئه‌وا كابینه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی ته‌نها سێ مانگ‌و چه‌ند رۆژێكی كه‌می به به‌ره‌وه ماوه‌و ئه‌م حكومه‌ته‌ش وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێش‌و به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی گرفته ئیداری‌و سیاسی‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان بنه‌وبارگه‌ی خۆی ده‌پێچێته‌وه‌و ماڵئاوایی ده‌كات.
پێكهاته‌ی حكومه‌ت
له7ی ئایاری ساڵی 2006و دوای زیاتر له ساڵێك‌و چوار مانگ تێپه‌ربون، به‌سه‌ر دوه‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه له 31ی كانونی دوه‌می 2005 ئه‌نجامدرا، كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستاندا سوێندی یاسایی خوارد، كه له نوێنه‌رانی حه‌وت پارتی كوردستانی (پارتی، یه‌كێتی، یه‌كگرتو، شیوعی، كۆمه‌ڵ، سۆسیالیست، زه‌حمه‌تكێشان)و نوێنه‌رانی پێكهاته‌كانی توركمان‌و ئاشوری‌و ئێزیدی، كابینه‌ی پێنجه‌م پێكهات.
نێچیرڤان بارزانی ته‌نها سه‌رۆكی ئیداره‌ی هه‌ولێرو دهۆك
به‌پێی رێككه‌وتنی نیمچه ستراتیژی مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2005ی نێوان یه‌كێتی‌و پارتی نێچیرڤان بارزانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، كرا به سه‌رۆكی كابینه‌ی پێنجه‌می هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه كه له میدیاكاندا بڵاوكرایه‌وه ده‌بوایه ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه ناكۆكییان له‌سه‌ر بو (ناوخۆ، دارایی، پێشمه‌رگه) سه‌قفی زه‌مه‌نی بۆداندرابو، تاكۆتایی ساڵی 2007 به‌ته‌واوه‌تی یه‌كبخرێنه‌وه.
له كاتێكدا واده‌ی كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ته‌واوبون ده‌چێت، به‌ڵام تا ئێستا سیمای دو ئیداره‌یی‌و دو حوكمڕانی جیاواز له شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی به‌ئاشكرا به‌دیده‌كرێت، له رۆژی سوێندخواردنه‌كه‌شیدا نێچیرڤان بارزانی له ده‌ستپێكی وتاره‌كه‌یدا وتی: «پێش ئه‌وه‌ی قسه‌كانم ده‌ستپێبكه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌كم هه‌یه، هه‌قیقه‌ت به‌پێویستی ده‌زانم بڵێم، ئه‌ویش ژماره‌ی وه‌زیره‌كانه‌و حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌تان پێڕابگه‌یه‌نم ئه‌مه فه‌تره‌یه‌كی ئینتیقالییه‌و له‌به‌رنامه‌ماندا هه‌یه هه‌ندێك له‌وازاره‌ته‌كان ده‌مج بكه‌ین به‌تایبه‌تی 4 وه‌زاره‌ته‌كه»، به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی به‌ڵێنی یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی داوه تا ئێستا ته‌نها یه‌كێك له‌چوار وه‌زاره‌ته‌كه یه‌كیگرتوه‌ته‌وه.
شه‌ڕی ناوخۆی پارتی‌و یه‌كێتی به‌جۆرێك ئاسه‌واری به‌سه‌ر ئه‌و دو لایه‌نه‌دا دروستكردوه، كه نزیكه‌ی (13ساڵه) سیستمی دو ئیداره‌یی له‌كوردستان په‌یڕه‌وده‌كرێت‌و تا ئێستا حكومه‌تێكی یه‌كگرتوی راسته‌قینه دروستنه‌بوه.
یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئیداره‌كان به بێ سێ وه‌زاره‌ته گرنگه‌كه ( دارایی، ناوخۆ، پێشمه‌رگه) هیچ به‌هایه‌كی نه‌بو، كه یه‌ك بگرنه‌وه یان یه‌كنه‌خرێنه‌وه، چونكه سلێمانی بودجه‌و پاره‌و پرۆژه‌ی خۆی هه‌یه‌و هه‌ولێریش به‌هه‌مان شێوه، هه‌ردو ناوچه‌كه‌ش ده‌زگای ئاسایش‌و پۆلیس‌و هێزی ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه‌و ته‌نانه‌ت دیوانی چاودێری تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه.
بۆیه ئه‌و سێ وه‌زاره‌ته‌ی كه به‌دڵی هه‌مو حكومه‌تێك ناوزه‌د ده‌كرێت كه ئێستا یه‌كی نه‌گرتوه‌ته‌وه، مانای وایه حكومه‌تی یه‌كگرتو نییه، به‌ڵكو جۆرێكه له پینه‌كردن به‌یه‌كه‌وه له‌ژێر فشاری ئه‌مریكییه‌كان‌و به‌غدادا».
كاریگه‌ری یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ئیداره‌كان به‌جۆرێكه، تا ئێستا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ئاگاداری‌و مۆڵه‌تی عومه‌ر فه‌تاح ناتوانێت لێپێچینه‌وه له فه‌رمانگه‌یه‌كی سلێمانی بكات‌و هه‌روه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیش به‌بێ ره‌زامه‌ندی نێچیرڤان بارزانی ناتوانێت له هه‌ولێر ئه‌و كاره بكات.
كابینه‌ی ته‌وافوقی
یه‌كێك له‌هه‌ره لایه‌نه سلبی‌و كه‌موكورتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، نه‌بونی هیچ جۆره موعاره‌زه‌یه‌كه له‌كوردستان، لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌یه‌ك لیست چونه ناو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، كه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه میلله‌ت داخوازی لیستی جیا بو بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌م ته‌وافوقه‌ش بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات بو به‌پێی رێككه‌وتنێك، كه پێشتر له‌هه‌ڵبژاردنی نێوان هه‌ردو حیزبی گه‌وره‌ی كوردستان ئه‌نجامدرابو، دواتریش له تێكه‌ڵاوكردنه‌وه‌ی دو حكومه‌ته‌كه‌و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ پره‌نسیپی ته‌وافوق په‌یڕه‌و كرا. ئه‌م ته‌وافقه سیاسییه وایكرد لیسته‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان له كاتی تێكه‌ڵاوكرنه‌وه‌كه‌دا هیچ به‌رنامه‌یه‌كیان پێشكه‌ش نه‌كرد سه‌باره‌ت به كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن، خزمه‌تگوزارییه‌كان،عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، داڕشتنی سیستمی دابینكردنی گوزه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌وبیمه‌ی ته‌ندروستی‌و له‌دواجاردا حكومه‌تێكی ته‌وافوقی له‌هه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌كان‌و پێكهاته ئاینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێكهات، كه ئه‌م ته‌وافوقه دیموكراسییه‌ش بوه هۆی زیاتر به‌رهه‌مهێنانی گه‌نده‌ڵی سیاسی‌و كۆسپ‌و رێگر له‌به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنی پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌هه‌رێمی كوردستان.
به‌جۆرێك كه ئه‌و ته‌وافوقه وایكردوه له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م كابینه‌یه‌دا هیچ جۆره ده‌نگێكی جیاواز به‌كابینه‌ی پێنجه‌مه‌وه نابینرێت‌و رۆژێك له رۆژان ئه‌و حه‌وت پارته سیاسییه‌ی له‌هه‌رێمدا حكومه‌تێكی ئیئتیلافی ته‌وافوقییان پێكهێناوه جارێك نه‌بیسترا، كه هیچ وه‌زیرێك بۆچونێكی جیاوازی له‌سه‌ر ئه‌دای حكومه‌ت‌و گه‌نده‌ڵی لێبه‌رزبێته‌وه، هیچ كاتێك ئه‌و لایه‌نه‌سیاسیانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی‌و پارتیش له‌كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا هه‌ڵوێستێكی وایان پیشان نه‌داوه، كه له‌حكومه‌ت بكشێنه‌وه یان پرۆژه‌و پلانی حكومه‌تێكی جیاواز پێكبهێنن‌و به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بگۆڕن.
نێچیرڤان نه‌یتوانی كێشه‌ی كاره‌باو ئاو چاره‌سه‌ربكات
له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م كابینه‌یه‌دا نێچیرڤان بارزانی نه‌یتوانیوه هیچ یه‌كێك له‌گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له (كاره‌با، ئاو ، سوته‌مه‌نی) چاره‌سه‌ربكات، كه ده‌كرا حكومه‌ت به‌و بودجه زۆره‌وه‌و به به‌رنامه‌یه‌كی پلان بۆ داڕێژراوه‌وه كێشه خزمه‌تگوزارییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكردایه، له‌كاتێكدا كێشه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه له كه‌می بودجه‌و پاره‌دا نه‌بوه، به‌ڵكو له‌خراپی راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی حكومه‌تدا بوه. له‌كاتێكدا به‌پێی بۆچونی شاره‌زایانی ئابوری بودجه‌ی ساڵانه‌ی هه‌رێم له‌بودجه‌ی ساڵانه‌ی وڵاتی ئوردون‌و سوریا زیاتربوه.
ئه‌م كابینه‌یه (21) ترلیۆن دیناری چۆن سه‌رفكردوه؟
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سێ ساڵی رابردودا (21) ترلیۆن دیناری به‌مشێوه‌یه وه‌ك بودجه‌ی هه‌رێم له‌به‌غدا وه‌رگرتوه: ساڵی 2006 (4.273) چوار ترلیۆن‌و دو سه‌دوحه‌فتاو سێ ملیار دینار، ساڵی 2007 (5.982) پێنج ترلیۆن‌و نۆسه‌دو هه‌شتاو دو ملیار دینار، ساڵی 2008 (9.910) نۆ ترلیۆن‌و نۆسه‌دو ده ملیار دینار.
كۆی ئه‌م بودجه‌یه‌ی له‌چوار ساڵی رابردودا به‌ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یشتوه (21) ترلیۆن دیناره، به‌ڵام تا ئێستا خه‌ڵك نازانێ ئه‌م بودجه‌یه‌و داهاته‌كانی تری ناوخۆی هه‌رێم چۆن سه‌رفكراوه‌و بۆچی‌و چۆن رۆیشتوه!؟
به‌جۆرێك خه‌ڵك نه‌یزانی بودجه‌ی ئه‌و چوارساڵه‌ی كابینه‌كه:
* چه‌ندی له‌لایه‌ن یه‌كێتی و پارتییه‌وه بردراوه؟
* داهاته ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم چه‌ندبوه‌و چۆن سه‌رفكراوه؟
كردنی هه‌مو كورد به موچه‌خۆر
یه‌كێك له‌گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م ئیداره‌یه بونی زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌سه كه‌وه‌ك فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت موچه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن، له‌كاتێكدا دانیشتوانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا له‌نێوان (3-4) ملیۆن كه‌سدایه، به‌ڵام ئه‌م حكومه‌ته زیاتر له ملیۆنێك هاوڵاتی كردوه به‌موچه‌خۆر، كه له‌سه‌ر ئه‌م دنیایه‌دا شوێنێك نادۆزیته‌وه ئه‌و له‌شكره موچه‌خۆره‌ی هه‌بێت‌و نزیكه‌ی (70%)ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ موچه بڕوات.
كردنی هه‌مو كورد له‌ململانێیه‌كی حیزبی‌و سیاسی‌و كوشنده‌دا به‌فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت‌و حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستان، خه‌ڵكانێكی نه‌هێشتۆته‌وه كاری به‌رهه‌مهێن بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی ئه‌نجامبدات.
ئه‌م حاڵه‌ته ناته‌ندروسته‌ی ئێستای حكومه‌تی هه‌رێم تێیكه‌وتوه له دانان‌و خه‌رجكردنی بودجه‌ی هه‌رێمدا‌و رێژه‌ی سه‌روی (70%)ی بودجه‌ی بۆ موچه مۆڵكردوه، به‌پێی ستانداردی جیهانی‌و پێوه‌ره‌كانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌كه‌مترین ئاستدا ده‌بێت له (17% - 30%)ی بودجه‌ی وڵات بۆ موچه‌ی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت بڕوات‌و نابێت له‌وه‌زیاتربێت، هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا ئاشكرایه، كه زۆری بودجه به‌و شێوه‌یه ده‌ڕوات‌و ئۆباڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی دو هێزه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كوردستان، كه له‌به‌ر ململانێی حیزبی‌و كۆكردنه‌وه‌ی خه‌رجكردنی موچه‌ی هه‌زاره‌ها كادری حیزبی خۆیان كه بۆ حیزب كارده‌كه‌ن‌و موچه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن، خزاندوه‌ته ناو ده‌زگاكانی حكومه‌ته‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌مساڵیش سه‌دان ده‌رچوی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان ده‌بێت حكومه‌ت بیانكاته موچه‌خۆر، كه ئاشكرایه (74 %)ی بودجه بۆ موچه كێرڤه‌كه‌ی بۆ (80 %) به‌ره‌و ژور به‌رزده‌بێته‌وه.
هیچ به‌رپرسێكی كابینه‌كه گه‌نده‌ڵ نه‌بو!
هه‌مو به‌رپرسانی هه‌رێم دان به‌وه‌دا ده‌نێن، كه گه‌نده‌ڵی مالی‌و ئیداری له‌كوردستانداهه‌یه‌و به‌رپرسانی گه‌وره‌و بچوكی گرتۆته‌وه، به‌ڵام تائێستا هیچ به‌رپرسێك به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی له‌م كابینه‌یه‌دا نه‌ك هه‌ر سزانه‌دراوه، به‌ڵكو لێكۆڵینه‌وه‌و موحاسه‌به‌شی له‌گه‌ڵ نه‌كراوه، له‌كاتێكدا به‌پێی راپۆرتێكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی ته‌نها له‌ساڵی رابردودا زیاتر له (300) به‌رپرس تۆمه‌تبار كراون به‌ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی‌و دۆسیه‌كانیان ره‌وانه‌ی دادگاكراوه، له‌كاتێكدا گه‌نده‌ڵی له‌كوردستان له‌زۆر جێگا گه‌نده‌ڵییه‌كی رێكخراو هه‌یه‌و به‌قانون په‌رده‌پۆش ده‌كرێت.
له كاتێكدا نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆك حكومه‌تێك ده‌یتوانی له‌سه‌ر ده‌می كابینه‌كه‌یدا دروستكردنی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی مێژوی بۆ خۆی تۆماربكردایه، كه (18ساڵه) له‌هه‌رێمدا هیچ لایه‌نێك نییه له‌گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان بكۆڵێته‌وه.
|