سیروان ره‌شید
هه‌فته‌ی رابردو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا ڤیتۆ بخاته سه‌ر یاسای هه‌مواركراوی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‌و یاساكه‌ی به ئیمزا نه‌كراوی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرده‌وه، كه پێشتر په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی ته‌سدیقكردنی ره‌وانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كردبو.
ڤیتۆكه‌ی بارزانی له چه‌ند خاڵێكدایه، كه به‌ڕای چاودێران دو خاڵی زۆر مه‌ترسیداره‌و ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدات سه‌رله‌به‌ری پرۆسه‌كه ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه:
1-ماده‌ی چواره‌م، كه په‌یوه‌ندیداره به‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێت خۆیان بۆپه‌رله‌مان بپاڵێون ، سه‌رۆكی هه‌رێم داواده‌كات ده‌سته‌واژه‌ی (فئه) واته (ده‌سته) بگۆڕدرێت به (قه‌واره‌ی سیاسی).
2-ماده‌ی حه‌وته‌م، سه‌رۆكی هه‌رێم داواده‌كات مافی سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم، له كۆمسیۆنی به‌غدا بسێنرێته‌وه‌و كۆمسیۆنی هه‌رێم هه‌ڵبستێ به سه‌رپه‌رشتیكردنی.
ئه‌زمونی حوكمڕانی (18) ساڵی هه‌رێم له روی دیموكراسییه‌وه ئه‌وه‌نده ناكامڵه، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و دو داواكارییه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بدات هێنده‌ی تر پرۆسه‌كه به‌ره‌و دواوه ده‌بات!
مه‌ترسییه‌كه له‌چی دایه:
* گۆڕینی ده‌سته‌واژه‌ی (فیئه) به‌قه‌واره‌ی سیاسی، ئه‌گه‌ر ئه‌وقه‌واره‌یه هه‌مان ته‌عریفی قه‌واره‌ی سیاسی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بێت كه مه‌به‌ست لێی: رێكخراوی سیاسی‌و گروپ‌و تاكه كه‌س ده‌گرێته‌وه، ئه‌وا كارێكی باشه، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ته‌عریفی قه‌واره‌ی سیاسی ئیسناد بخاته سه‌ر یاسای (پارت و رێكخراوه‌كان)ی ساڵی 1992ی هه‌رێم، كه له‌وێدا قه‌واره‌ی سیاسی به‌مانای پارتی سیاسی هاتوه، ئه‌وا گۆڕینی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه به‌مانای ئه‌وه‌یه، كه ته‌نها ئه‌و لایه‌نانه بۆیان هه‌یه به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، كه ئێستا وه‌ك پارتی سیاسی مۆڵه‌تیان له حكومه‌ت هه‌یه‌و لیستی غه‌یره حیزبی‌و ده‌سته‌و تاك بۆیان نابێت به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن!، له‌كاتێكدا مه‌سه‌له‌ی (فیئه) له‌ساڵی (1992)وه‌وه له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمدا هه‌یه‌و چه‌ند هه‌ڵبژاردنێكیشی پێ ئه‌نجامدراوه، بۆچی به‌ڕێز بارزانی ئێستا داوای گۆڕینی ده‌كات!.
* به‌رێز بارزانی، كه داواده‌كات ده‌سه‌ڵاتی سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم له كۆمسیۆنی به‌غدا بسێنرێته‌وه، ئه‌م داوایه به‌هه‌رپاساو بیانویه‌ك بێت كارێكی نا دروسته! له‌كاتێكدا سه‌رۆكی ئه‌و كۆمسیۆنه‌و چه‌ند كوردێكی دیكه له ستافی به‌ڕێوه‌به‌رانین!.
سه‌یره! له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پێمان خۆشبێت پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانمان له ئاستی هه‌مو ده‌وڵه‌تی عێراقدابێت، كه ئه‌مه‌ش واده‌كات چاوی بیانی‌و ئه‌مریكاو ئه‌وروپاییه‌كانمان زیاتر له‌سه‌ر بێت‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانمان ئیعتیبار‌و شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرێت، كه‌چی له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین په‌رده‌پۆشی بكه‌ین‌و كه‌س به پرۆسه‌كه نه‌زانێت!.
ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان بڕیاربدات ئه‌و مافه له كۆمسیۆنی عێراق بسه‌نرێته‌وه‌و بهێنرێته‌وه بۆ كوردستان ئه‌وه سه‌د له سه‌د ئه‌و هێنانه‌وه‌یه سه‌رله‌به‌ری پرۆسه‌كه له به‌رده‌م چاوی بیانی‌دا ده‌خاته ژێر پرسیار‌و گومانه‌وه.
هه‌روه‌ك ناشبێت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له ره‌هه‌ندی كوردستانی بون‌و عێراقی بونه‌وه سه‌یر بكرێت، كه ئه‌و ئیجرائاته‌و مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌نداره به دیموكراسیه‌ته‌وه.
له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ی یه‌كێتی‌و پارتیه‌وه تائێستا له هه‌رێمی كوردستان نمونه‌ی هیچ پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی بێ غه‌ش‌و نه‌زیهمان نیه، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م بۆچونانه هه‌ڵبژاردنی 31ی كانونی دوه‌می ساڵی 2005ی په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم بو، كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه خرایه، "لیستی ره‌شه‌وه" به‌هۆی پێشێلكاری‌و ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردنه‌وه.
له ئێستادا ویستی سیاسی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن لای یه‌كێتی‌و پارتی زۆر لاوازه، هه‌فته‌ی رابردو له دیدارێكمدا، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، پێی وتم: "به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ڵبژاردن دواده‌كه‌وێت"، پێده‌چێت سه‌ردانی (17) رۆژه‌ی بارزانیش بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا له‌م كاته‌دا به‌ده‌رنه‌بێت له دواخستنی هه‌ڵبژاردن.
ڤیتۆكه‌ی به‌رێز بارزانی له‌و دو خاڵه‌دا ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن له كوردستان‌و سیستمی حوكمڕانی له هه‌رێمدا، كه به‌ره‌و داخرانی زیاتر‌و دیكتاتۆریه‌تی ده‌بات، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاره خاوه‌ن ویژدانه‌كان دڵسۆزی ئه‌زمونه‌كه بن، نابێت رێگا بده‌ن یاسای دكتاتۆریانه به‌سه‌ریاندا تێپه‌رێت، هه‌رچه‌نده پارتی‌و یه‌كێتی مه‌جالی یاریكردنی زیاتریان له به‌رده‌مدایه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن خه‌ڵكانی دیكه به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
|