دواكه‌وتویی‌ فه‌رهه‌نگی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌

سیروان ره‌شید


له‌ 17ی‌ شوباتی‌ 2011 داو بۆ ماوه‌ی 63 رۆژ، چه‌ندین هه‌زار كه‌س به‌شێوه‌ی خۆڕسك و به‌ جیاوازی ته‌مه‌ن و بیروبۆچونی سیاسییان، له‌ دژی ده‌سه‌ڵاتێكی نیمچه‌ سته‌مكار و گه‌نده‌ڵ  راپه‌ڕین. كه‌ بارودۆخه‌كه‌ هاوكات بو له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی گه‌لانی ناوچه‌كه‌ دژی سته‌م و دیكتاتۆریه‌ت و گه‌نده‌ڵی.

 شه‌قامی‌ ناڕازیی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانیش له‌ 17ی‌ شوباتی‌ 2011 ده‌ستیان به‌ كۆبونه‌وه‌و ناڕه‌زایی‌ مه‌ده‌نی‌ كرد و هۆشدارییان دایه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم كه‌ سته‌م و گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌ كوردسانیشدا هه‌یه‌ و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمیش پێویستیان به‌ گۆڕانكاریی ریشه‌ییه‌. له‌پێناو ده‌ربازبونی له‌و قه‌یرانه‌ی‌ تێیكه‌وتوه‌.

به‌ر له‌ دو هه‌فته‌ش پێش روداوه‌كانی‌ 17ی‌ شوبات،  له‌ 29/1/2011دا بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌یاننامه‌یه‌كی‌ 7 خاڵی‌ وه‌ك سیناریۆیه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ قه‌یرانه‌ سیاسی‌ و ئیداریه‌كانی‌ هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌ و گۆمی‌ مه‌نگی‌ واقعی‌ سیاسی‌ ئه‌و كاته‌ی‌ هه‌رێمی‌ شڵه‌قاند. كه ‌سه‌ره‌نجام چه‌ندین كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌جۆرێك ده‌سه‌ڵاتی له‌ هه‌رێم خسته‌ دۆخێكی هه‌ڵچونه‌وه‌و زۆر به‌توندی وه‌ڵامیان دایه‌وه‌.

له رۆژانی‌ پاش به‌یاننامه‌كه‌ش، ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ ئه‌وكات ئاماده‌نه‌بو مل بۆ خواستی‌ خه‌ڵك و ده‌ستكردن به‌چاكسازیه‌كان بكات كه‌ هه‌لومه‌رجه‌كه‌ به‌جۆرێك ده‌گوزه‌را ناڕه‌زایی‌ و بێزاری‌ خه‌ڵك له‌ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ ئه‌وكات، تا ده‌هات هه‌ڵده‌كشا و هه‌مو ئاماژه‌كانی خرۆشانی جه‌ماوه‌ر له‌ كوردستان هه‌بو كه‌ هاوكات بو  له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆله‌ گۆڕانكارییه‌ ریشه‌ییه‌ی رویكردبوه‌ (خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا) و سه‌ره‌نجام باهۆزی گۆڕانكارییه‌كه‌ هه‌رێمیشی گرتوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ له‌ماوه‌ی بیست ساڵی رابردودا ده‌سه‌ڵاتداران نه‌یانتوانیوه‌ سیستمێكی حوكمڕانیی ته‌ندروست پیاده‌ بكه‌ن و له‌ زه‌مه‌نی‌ هه‌ڵگیرسانی‌ شۆڕشی‌ گه‌لانی‌ ناوچه‌كه‌شدا دیسانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هه‌رێم نه‌چونه‌ ژێرباری‌ هیچ داوایه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی‌ گۆڕانكاری‌ و چاكسازی‌ راسته‌قینه‌...

خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات و رۆژانی‌ دوایی‌، ده‌ربڕی هه‌ڵوێستی هه‌مو خه‌ڵكی كوردستان بو كه‌تێیدا دروشمی‌ (ئازادی‌ و دادپه‌روه‌ری‌ و دیموكراسی‌ و دژایه‌تی‌ گه‌نده‌ڵی)یان به‌رزكردبۆوه‌.

له‌ئێستادا شه‌قامی‌ نارازی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان، دوای‌ چوار ساڵ تێپه‌ربون به‌سه‌ر روداوه‌كانی‌ به‌هاری‌ 2011ی‌ هه‌رێمدا  هه‌مان ئه‌و دۆخه‌ی كه‌ ئه‌وه‌ی خواست ئه‌و خۆپیشاندانی‌ بۆكبرێت تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌ و ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ له‌كوردستان هێشتا به‌ده‌م داواكاری‌ راسته‌قینه‌ی‌ خه‌ڵكه‌وه‌ نه‌چوه‌. ئه‌گه‌رچی‌ بارودۆخه‌كه‌ له‌ئێستادا به‌جۆرێكی‌ دیكه‌ به‌هۆی‌ بونی‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ و شه‌ڕی‌ داعشه‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ 7 هه‌زار شه‌هیدو بریندارمان بونه‌ته‌ قوربانی‌ و چاره‌نوس و ده‌رباز بونمان له‌م شه‌ره‌ ئێستا بوه‌ته‌  ئه‌و له‌ویه‌تی‌ سه‌ره‌كی‌ وڵاته‌كه‌مان و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا رای‌ گشتی‌ خوازیاره‌ ده‌سه‌ڵاتداران حاڵه‌تی‌ شه‌ڕی‌ وڵاته‌كه‌مان نه‌كه‌نه‌ بیانو و پاساوهێنانه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ چاكسازی‌ و قوڵكردنه‌وه‌ی‌ قه‌یرانه‌كان. چونكه‌ دۆخی ئێستا هه‌مان دۆخی چوار ساڵی‌ پێشوه‌ له‌روی‌ خراپی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و نادادی‌ و گه‌نده‌ڵی‌ ناته‌ندروستبونی‌ سیستمی‌ حكومڕانیه‌وه‌.

سیستمی سیاسی له‌ كوردستان له‌و‌كاته‌دا و بگره‌ تائێستاش كێشه‌ی قوڵی هه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ چاره‌سه‌ركردنیشی پێویستی به‌ ده‌ستكاریكردنێكی ریشه‌یی هه‌یه‌...

به‌ ته‌نگه‌وه‌ نه‌هاتنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی‌ ئه‌وكات‌ بۆ داواكاریه‌كانی‌ هاونیشتمانیان وه‌ ده‌رك نه‌كردن به‌ سه‌ختی‌ قه‌یرانی‌ حوكمڕانی‌ سیاسی‌ له‌ كوردستان و پێشێلكردنی‌ یاسا و پابه‌ندنه‌بون به‌ پرنسیپه‌ ئه‌خلاقیه‌ گه‌ردونیه‌كان له‌ داكۆكیكردن له‌ عه‌داله‌ت و ئازادی‌ و یه‌كسانكردنی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ خۆپیشاندان ده‌كات به‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ خۆپیشانده‌ر ده‌كوژێت، ئه‌نجومه‌نی‌ ئه‌و كاته‌ی‌ سه‌رای‌ ئازادی‌ ناچاركرد پرۆژه‌یه‌ك به‌ناوی‌  (نه‌خشه‌ڕێگای‌ چاره‌سه‌ری‌ ریشه‌یی‌ قه‌یرانی‌ سیاسی‌ و حوكمڕانی‌ له‌ كوردستان) پێشكه‌شی‌ رای‌ گشتی‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتبكات، كه‌ پرۆژه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند و نیشتیمانی‌ خۆی‌ مانفێستكرد بو و تێیدا سه‌ربای‌ داواكاری‌ بۆ فه‌راهه‌مكردنی‌ ده‌ستوێكی‌ مه‌ده‌نی‌ پێشكه‌وتو دوباره‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌رده‌میانه‌ ره‌نگڕێژكردبۆوه‌...

دۆخه‌كه‌ به‌جۆرێك گوزه‌را كه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ له‌سلێمانی‌ له‌ رۆژی‌ 19ی‌ نیسان له‌ (مه‌نعی‌ ته‌جه‌ولێكی‌ ئاشكرا)دا ده‌ستی‌ كرد به‌ گرتن و لێدانی‌ خوێندكاره‌ خۆپیشانده‌ره‌كانی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ و خۆپیشانده‌رانی‌ به‌رده‌م دادگای‌ سلێمانی‌ كه‌ ئه‌و رۆژه‌ سه‌دان كه‌سیان خسته‌ كونجی‌ زیندانه‌كانه‌وه‌و سه‌دانیشیان داركاری‌ و فه‌لاقه‌ كرد.

پێئه‌چێت سه‌ركوتی بزوتنه‌وه‌ی 17 شوبات و رۆژانی دوایی ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی لای حوكمڕانان دروست كردبێت، كه‌ رێبازی سه‌ركوتكاری زۆر كارێكی ئاسانتر و باشتره‌ له‌وه‌ی مل بۆ گۆڕانكاری بده‌ن، چونكه‌ ئه‌وان خۆیان نه‌بان كرد له‌وه‌ی‌ كه‌ئه‌و قه‌یران و ئه‌زمه‌‌ قوڵه‌ی‌ له‌روی‌  سیاسی‌ و ئابوری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ تائێستاش درێژه‌ی‌ هه‌یه‌ ئه‌وان لێی‌ به‌رپرس بون و ئه‌وه‌شی‌ كه‌ به‌رپرسه‌ له ‌چاره‌سه‌ركردنی‌ به‌ڕاده‌ی‌ یه‌كه‌م و له‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌مدا هه‌ر ئه‌وانیشن... هه‌ربۆیه‌ خاڵی‌ هه‌ره‌ نه‌نگی‌ و ئابڕوچون له‌كاتی‌ ده‌ركردنی‌ به‌یاننامه‌ حه‌وت خاڵیه‌كه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و روداوه‌كانی‌ 17ی‌ شوباتدا په‌رچه‌كرداری‌ دو هێزی‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی‌ هه‌رێم بون كه‌ بینیمان چه‌ند لاوازو كڵۆِڵن له‌ رۆشنبیری‌ سیاسی‌ و مامه‌ڵه‌كردنیان له‌به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایی‌ شه‌قام و خۆپیشانده‌ران كه‌ خۆپیشانده‌ران داوای‌ سه‌ره‌تایترین مافی‌ خۆیان ده‌كرد به‌ڵام ئه‌وان به‌گولله‌ وه‌ڵامیان دانه‌وه‌...

بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌و كاته‌دا بۆ چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانه‌كه‌ سیناریۆی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ ئه‌و كاته‌ی‌ حكومه‌تی‌ خستبوه‌، وه‌ك مافێكی‌ سه‌ره‌تای‌ هێزێكی‌ ئۆپۆزسیۆن (له‌سیستمه‌ دیموكراسیه‌كاندا هاوڵاتی‌ ساده‌ش بۆی‌ هه‌یه‌ ئه‌و داوایه‌ بكات نه‌ك هه‌ر هێزی‌ سیاسی‌)، به‌ڵام بینیمان ده‌سه‌ڵات له‌وكاته‌دا له‌بری‌ په‌نابردن بۆ زمانی‌ دیالۆگ و بیركردنه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر دواكه‌وتوانه‌ و به‌ كوده‌تای‌ سه‌ربازی‌ و جنێوی‌ سیاسی‌ وه‌ڵامی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ دایه‌وه‌... كه‌ ئه‌وه‌ی‌ لێره‌دا جێگه‌ی‌ سه‌رنج و تێڕامانه‌و گوزارشت له‌ ئیزدیواجیه‌تی‌ سیاسی‌ ئه‌و هێزه ‌ده‌كات، له‌چه‌ند هه‌فته‌ی‌ رابردودا په‌رله‌مانتاره‌كانی‌ خۆیان به‌ره‌واو مافێكی‌ دیموكراسیانه‌ی‌ خۆیانزانی‌ داوای‌ كێشانه‌وه‌ی‌ متمانه‌ له ‌وه‌زیره‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ پێشو (پێشمه‌رگه‌، دارایی‌، كاره‌با) بكه‌ن چونكه‌ نه‌یانتوانیوه‌ "بارودۆخی‌ خه‌ڵك و وڵات" باش بكه‌ن!

شه‌رم و ئیزدیواجیه‌تی‌ سیاسی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێنده‌ نه‌خوێنده‌وارو كڵۆڵبیت ئه‌و كات به‌ره‌وای‌ نه‌بینیت هێزێكی‌ مه‌ده‌نی‌ ئۆپۆزسیۆن داوای‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت بكات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌تۆ ره‌وابێت هه‌مان داوا...

سه‌یره‌ دو حیزب كه‌ خۆیان به‌ خاوه‌نی توراسێكی‌ سیاسی‌ زۆر ئه‌زانن و پێیانوایه‌ كه ‌ئه‌زمونێكی‌ سیاسی‌ دورودرێژییان هه‌یه‌ له‌بواری‌ به‌رهه‌ڵستكاری‌ شاخ و له‌بواری‌ حوكمڕانیدا و یه‌كێكیان ئێستا ته‌مه‌نی‌ سیاسی‌ 39 ساڵه‌و ئه‌و دیكه‌شیان 69 ساڵ، به‌و زمانه‌ سیاسییه‌ قسه‌یان به‌شه‌قام و هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان ده‌وت. كه‌ رونه‌  زمانی‌ موخاته‌به ‌و سیاسی‌ هه‌ر پارتێك ‌ هێنه‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌قڵی‌ سیاسی‌ ئه‌و رێكخراوه‌ سیاسییه‌یه‌و ئه‌و زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ له‌وكاته‌دا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ به‌كاریانهێنا، نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتوییه‌ له‌ بیری سیاسیاندا، كه‌مێژو وه‌ك په‌ڵه‌یه‌كی‌ ره‌ش بۆیان ده‌نوسێته‌وه‌.
17/02/2015 بینین: 6929
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
چی‌ له‌كۆنگره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێ؟...
پارتی‌ و گێچه‌ڵی‌ زۆرینه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ ده‌ستور...
گۆڕان و دروستكردنی‌ هێزی‌ چه‌كدار!...
پرسیار له‌ هه‌ڵوێستی‌ یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ به‌رامبه‌ر داعش‌...
كاتی جێبەجێكردنی رێكەوتنەکە هاتوە...
ئه‌م قه‌یرانه‌ میراتی‌ ئێوه‌یه‌!...
یه‌كێتی‌ به‌ 20 رێگا ته‌زویری‌ كردوه‌...
یادی سلێمانی و هه‌ستكردن به‌ غوبن و غه‌در!...
یه‌كێتی‌ قه‌یرانه‌كه‌ قوڵده‌كاته‌وه‌، یان چاره‌سه‌ر؟...
ره‌وایه‌ یه‌كێتی‌ به‌ 26%وه‌، حوكمی‌ سلێمانی‌ بكا؟...
ده‌لاله‌ته‌كانی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان له‌ 9 خاڵدا...
گه‌وره‌م، ئێوه‌ خودی‌ ده‌ستورن! ...
بارزانی‌ هه‌شت ساڵه‌ چی‌ كردوه‌؟...
ئه‌و وانانه‌ی پێویسته‌ له‌ دیجله‌وه‌ فێری ببین!...
ته‌حه‌داكانی‌ به‌رده‌م جڤاتی‌ نیشتمانی‌ گۆڕان ...
گەنج لە بزوتنەوەی گۆڕاندا!...
چۆن ده‌ستورێكمان ده‌وێ؟...
هه‌شت مانگ و به‌رپرسیاریه‌تی‌ مێژویی‌...
چاكسازی له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا...
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ موڵكی‌ گشتی؛ دڵۆپێك له‌ ده‌ریایه‌ك...
مەترسییه‌کانی یاسای ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش...
رازیبون به‌كه‌م؛ پاشه‌كشه‌یه‌...
خاڵێكی‌"ره‌ش" له‌ مێژوی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا...
دو رێگه‌چاره‌
له‌ به‌رده‌م "یه‌كێتی ‌‌و پارتی" دا...
گۆڕین لە دەسەڵاتی دادوەریی...
هەرگیز كوردستان ناگەڕێتەوە پێش 17ی شوبات...
ئایا گۆڕان له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌؟...
بای بای یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ری...
كێیه‌، كورد
په‌رت ده‌كات؟...
بۆچی‌ پاشه‌كشه‌مان كرد؟...
كاته‌كه‌ دره‌نگ بوه‌...
بۆچی‌ پێویسته‌، یاسای‌
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخرێت؟...
كه‌مپه‌ینێك
بۆ ده‌ربازبون له‌ تونێله‌ تاریكه‌كه‌...
(یه‌كێتی‌ و گۆڕان)
لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ نوێ‌...
پیلانێكی‌ مه‌ترسیدار!...
ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی‌ په‌رله‌مان؛
ئێوه‌ له‌خه‌می‌ گه‌لدان، یان له‌خه‌می‌ خۆتان؟...
پارتی‌، هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كات! ...
له‌باره‌ی‌ كاندیدكردنی‌ تاڵه‌بانی‌_یه‌وه‌...
ئه‌مجاره‌ چۆن ململانێ‌ بكه‌ین؟...
هه‌ژاره‌كان......
2010؛ ساڵه‌ خه‌ته‌ره‌كه‌...
میلله‌تێك باجی‌ ئێوه‌ ده‌دات!...
نا بۆمیلیشیای‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌!...
خوا كوردستان بپارێزێت...
گۆڕان ده‌چێ‌ بۆ به‌غدا!...
بێده‌نگی‌ نێچیرڤان بارزانی‌!...
زوڵمكردن له‌ سلێمانی‌...
له‌باره‌ی‌ كێشه‌كه‌ی‌ دانای‌ ئه‌حمه‌د مه‌جید‌و چاودێریی‌ داراییه‌وه‌...
تكایه‌ ئه‌مه‌ كابینه‌ی‌ سێیه‌مه‌، مه‌یكه‌ن به‌شه‌شه‌م...
نه‌خشه‌ سیاسییه‌كه‌ گۆڕا...
بارزانی‌، سه‌رۆكێكی‌ بێخه‌م!...
ئایا خه‌ڵك ده‌نگ به‌ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌م واقیعه‌ گه‌نده‌ڵه‌ ده‌دات، یان به‌ پرۆژه‌ی‌ گۆڕانكاریی‌؟...
دروستكردنی‌
دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان...
له‌ په‌راوێزی‌ مشتومڕی‌ ده‌ستووردا
پارتی‌‌و سیستمی‌ پاشایه‌تی‌، یه‌كێتی‌‌و ره‌فتاری‌ دۆڕاوانه‌ ...
پایزی‌ پاوانخوازیی‌...
ترس له‌ قبوڵ نه‌كردنی‌ ئه‌نجامه‌كان ...
ئایا بارزانی‌ پاڵێوراوی‌ یه‌كێتیشه‌؟...
تاقیكردنه‌وه‌ قورسه‌كه‌...
سه‌ربه‌خۆیی‌ له‌ نێوان تاڵه‌بانی‌‌و بارزانی‌...
ڤیتۆ مه‌ترسیداره‌كه‌ی‌ بارزانی‌...
كابینه‌ی‌ پێنجه‌م چی‌ كردو چی‌ جێده‌هێڵێت؟...
پێویسته‌ رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌...
ژاوه‌ژاوی‌ چوار حیزبه‌كه‌...
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌...
وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ هه‌مومان به‌دوایدا وێڵین!...
بڕیاره‌كه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌‌و دوو پرسیار...
ئه‌م كارته‌شتان سوتاند...
خه‌ڵكینه‌ په‌رله‌مان
ده‌یه‌وێت ده‌ممان داخه‌ین!...
هۆشیار زێباری‌ چی‌ بۆ كورد كرد‌؟...
ناكۆكییه‌كانی‌ پارتی‌ ‌و یه‌كێتی‌...
بایكۆتكردنی‌ توركمانه‌كان بۆ؟...
رۆژنامه‌ی‌ (رۆژنامه‌)
چی‌ كردووه‌و چی ماوه‌ بیكات!؟ ...
دیسانه‌وه‌ هه‌ڵپه‌ی‌ كورسیی‌ ...
دوای‌ ساڵێك... ئایا ئه‌نجومه‌نی‌ پارته‌ سیاسییه‌كان پێویسته‌؟...
بودجه‌ و داهات و جورئه‌تی‌ په‌رله‌مان ...
په‌رله‌مانه‌ نه‌خۆشه‌كه‌!...
دیموكراسیه‌تی‌ ته‌وافوقی‌
له‌ كۆنگره‌ی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووساندا...
كڵۆڵی‌ دیبلۆماسیه‌تی‌ كوردی‌...
كه‌ركوك و مه‌ترسی‌......
پارتی‌ و یه‌كێتی‌
به‌رپرسیاری‌ سه‌ره‌كی‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ مادده‌ی‌ 140ن...
سیناریۆی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ زۆرینه‌ ...
پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵیشیان دابه‌شكرد!...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...