چۆنیه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنی تیمه‌کانی کارکردن له‌ رێکخراودا

ئاسۆ حامدی

 

هه‌مو ریکخراوێک له‌ چه‌ندین تیمی کارکردنی جۆراوجۆر پێکهاتوه‌، لێره‌دا جه‌خت له‌سه‌ر کارکردنی تیمێکی نمونه‌یی ده‌که‌ین له‌ نێو رێکخراودا، پێش ئه‌وه‌ش باس له‌مه‌ بکه‌ین پێویسته‌ بڵێین ئاستی هۆشیاری ئه‌ندامانی رێکخراو ئه‌همیه‌تێکی گرنگییان هه‌یه‌. بۆ ئه‌مه‌ش سه‌دان رێگا و هۆ هه‌یه‌ بۆ گه‌شه‌دان به‌ ئاستی هۆشیاری مرۆڤه‌کان له‌ نێو تیمه‌ جیاجیاکانی ریَکخراودا. هه‌روه‌ها سه‌دان شێوه‌ هه‌یه‌ بۆ گه‌شه‌دان به‌ تیمه‌کانی کارکردن و ریَکخراوه‌کان.

له‌ هه‌مو رێکخراوێکدا دو تیم ده‌ناسرێنه‌وه‌ یه‌کێکیان تیمێکی نمونه‌یی و ئه‌ویتریان تیمی گه‌ڕه‌لاوژه و بێ سه‌روبه‌ر، (له‌ نێوان ئه‌م دوه‌شدا تێکه‌ڵیه‌ک هه‌یه – که‌ زۆربه‌ی تیمه‌کانی کارکردن له‌م نێونده‌دا دان یانی له‌ نێوان نمونه‌یی و بێ سه‌روبه‌ری دا‌) تیمی یه‌که‌م تیمی نمونه‌یی بنه‌ماکانی بریتین له‌ (راستگۆیی، رێز له ‌یه‌کگرتن و زه‌وق و سه‌لیقه‌ له ‌کارکردن و داهێنان له‌ کارو پیشه‌کاندا). سیفه‌ته‌کانی ئه‌م تیمه‌ بریتین له‌:
1. هه‌مو ئه‌ندامان له‌ گشت کاتێکدا قبوڵی یه‌ک ده‌که‌ن، ئه‌م قبوڵکردنه‌ له‌ هه‌مو ئاستێکی رێکخراوه‌یی و کارکردندایه‌.
2.دڵسۆزی بۆ کارو رێکخراو له‌ ئاستێکی به‌رزدایه‌.
3. تیمێکی کراوه‌یه‌، هه‌مو پرۆسێسه‌کانی کار و به‌رهه‌مه‌کانیان ئاشکراو رۆشنن و به‌ پلان ده‌چێته‌ڕێوه‌.
4. دیسپلینی رێکخراوه‌یی له‌نێو تیم دا له‌ ئاستی به‌رزدایه‌ و هه‌مو ئه‌ندامانیان به‌پێی دیسپلینه‌ ئه‌ساسیه‌کان کارده‌که‌ن.
5.له‌ کاتی سه‌رکه‌وتنی کاره‌کانیان پاداشت ده‌کرێن و ئاهه‌نگ به‌ بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنه‌کانیان ده‌گێڕن. ئه‌ندامانیان هه‌رده‌م له‌لای تیمی بیرکردنه‌وه‌ی رێکخراودا پاداشتی کاره‌کانیان وه‌رده‌گرن.
6. هه‌مو کاره‌کانیان به‌ پرۆسه‌ی رێک و پێک و مۆدێله‌کانی کارکردن و به‌ڕێوه‌بردن که‌ بۆ رێکخراو دیاریکراون ده‌چێته‌ڕیوه‌.
7. ئامانجی کاره‌کانی تیم رۆشنن و هه‌رده‌م ئامانجه‌کایش به‌ گوێره‌ی کاتی تایبه‌ت بۆیان دانراوه‌ ده‌پێکن و پلانه‌کانی کار زۆربه‌باشی جێبه‌جێ ده‌که‌ن.
8.چۆنایه‌تی جۆراوجۆر له‌ نێو تیمدا مه‌وجودیه‌تی هه‌یه‌ و هه‌ر مرۆڤه‌ له‌ شوێنی شایسته‌دا کاره‌کانی ئه‌نجام ده‌دات.
9. که‌ش و هه‌وای نێو رێکخراو و تیمی کارکردن. که‌ش و هه‌وای زه‌وقی و خۆش گه‌شه‌ به‌کارکردن و داهێنان ده‌کات.
له‌لایه‌کی تر سیفه‌ته‌کانی تیمێکی بێ سه‌روبه‌ر و گه‌ڕه‌لاوژێ ده‌کرێ هه‌مو ئه‌م سیفه‌تانه‌ی تیمێکی نمونه‌ی پێچه‌وانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌. به‌ڵام بۆ زیاتر رۆشنایی زیاتر ده‌ڕۆین و باسی زیاتر ده‌که‌ین.

سیفه‌ته‌کانی تیمێکی بێ سه‌روبه‌ر بریتین له‌:
1. نه‌بونی پلانێکی دیاریکراو و نه‌بونی ئامانجێکی دروستی ریَکخراو.
2. لێکتێنه‌گه‌یشتنی ئه‌ندامانی تیم و تیمه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی نێو رێکخراو.
3. بونی ئه‌جندای جیاواز یان دو ئه‌جندایی ئه‌ندامانی تیم و رێکخراو و به‌کارهێنانی کاره‌کانی رێکخراو بۆ کاری تایبه‌تی و شه‌خسی.
4. که‌لتوری جۆراوجۆر له‌ نێو رێکخراودا.
5. نه‌بونی ستراکتوری دروست بۆ کاره‌کانی رێکخراو و پرنسیپه‌کانی کارکردن له‌ رێکخراودا.
6. بێ باوه‌ڕبون به‌ ئه‌ندامانی تیم و رێکخراو و کاره‌کانیان.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ سیفاته‌کانی تیمه‌کانی کارکردن گه‌یشتین ئینجا باس له‌ پرۆسه‌کانی گه‌شه‌سه‌ندنی تیمه‌کانی کارکردن ده‌که‌ین که‌ به‌ کورتی بریتین له‌:
1. قبوڵکردنی یه‌کتری یانی هه‌مو ئه‌ندامان ده‌بێ یه‌کتری قبوڵ بکه‌ن.
2.  هه‌مو ئه‌ندامانی رێکخراو و تیمه‌کانی کارکردن ئاڵوگۆڕی زانیاریه‌کان به‌ زانستی و دروستی.
3. هه‌مو مرۆڤه‌کانی تیمی کارکردن ئامانجه‌ پان و به‌رینه‌کانی رێکخراویان هه‌رده‌م له‌به‌رچاوبێت.
 ‌4.پرۆسه‌کانی ژوان و موعیده‌کان به‌ گوێره‌ی به‌رنامه‌کانی رێکخراو و تیمه‌کانی کارکردن ده‌چێته‌ڕێوه‌.

ئه‌م چوار خاڵه‌ خۆیان له‌ بزوتنه‌وه‌یه‌کی سپرینگی ده‌دۆزنه‌وه‌ و کارکردنیان له‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌یه‌. هه‌روه‌کو ئه‌م هێڵکاریه دیاره‌‌.
 
 
 
ئه‌م سیسته‌مه‌ سپرینگیه‌ له‌ واقع دا یه‌ک ئاراسته‌یی نیه،‌ به‌ڵکو له‌ رێکخراودا په‌یوه‌ندیه‌کی هه‌ر له‌سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ و له‌ خواره‌وه‌ بۆسه‌ره‌وه‌ نیه،‌ به‌ڵکو په‌یوه‌ندیه‌ بره‌ڕه‌کانیشه‌.
بۆ زیاتر رون کردنه‌وه‌ی پرۆسێسه‌کانی ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه‌ی رێکخراوه‌کان وا له‌ خواره‌وه‌ هه‌ندێ زیاتر له‌سه‌ر هه‌ر یه‌ک له‌ مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ (مه‌به‌ست له‌ ‌هێڵکاریه‌که‌یه‌) رون ده‌که‌ینه‌وه‌.

1. قبوڵکردنی ئه‌ندامانی تیم له‌لایه‌ن یه‌کتریه‌وه‌؛ هه‌مو ئه‌ندامانی ریکخراو ده‌بێ رابه‌ران و ئه‌ندامانی تیمی بیرکردنه‌وه‌ی رێکخراویان قبوڵ بێ. ئه‌م قبوڵیه‌ سه‌نته‌ری رێکخراو به‌هێز ده‌کات و رێکخراو یه‌ک ده‌نگ ده‌کات. له‌ هه‌مان کات ده‌بێ رابه‌ران و تیمه‌کانی بیرکردنه‌وه‌ی رێکخراو ئه‌ندامان قبوڵ بکه‌ن، لێره‌ مانای سه‌رنج و بۆ چون و ره‌خنه‌کانیانه‌ له‌ مه‌یدانی کاردا. رابه‌ران و ئه‌ندامانی تیم له‌ رێکخراودا هه‌مویان ده‌بێ به‌ دینامیکی مه‌وقعیه‌ته‌کانیان له‌ رێکخراو دا ببینن. هیچ که‌س پیرۆز نیه‌ له‌ ریَکخراوێکی نمونه‌یی دا هه‌مویان قابیلی جێ گۆرکێ و ته‌نانه‌ت ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تین. رێکخراو ده‌کرێ هه‌مو که‌سێک له‌ هه‌ر مه‌وقعیه‌تیک دا بێ جێگای به‌ که‌سێکی تر پڕ بکاته‌وه‌. له‌م روه‌وه‌ رێکخراو هێزێکی پته‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ش ده‌توانێ ئیدامه‌ به‌ کاره‌کانی بدات که‌ له‌پێناوی دروست بوه‌.

2. ئاڵوگۆڕی زانیاریه‌کان:
ناسینی ئاسته‌کانی رێکخراو و کاره‌کانی تیم لێره‌دا زۆرگرنگن، هه‌ر که‌س ده‌بێ زانیاری به‌قه‌د پێوسیتیه‌تی کاره‌کانی ده‌بێ داوابکات و به‌ده‌ستی بگات، له‌لایه‌کی تر به‌ده‌ست که‌وتنی زانیاریه‌کان به‌ شیَوه‌یه‌کی دروست و زانستی بۆ کاره‌ جۆراوجۆره‌کانی رێکخراو ئه‌رکی هه‌مو ئه‌ندامانه‌ که‌ کار ئاسانی بۆ بکه‌ن و له‌ کاتی دیاریکراودا ئاماده‌ی بکه‌ن. خودی زانیاریه‌کان هه‌م له‌لایه‌ک دروستکراوی ئه‌ندامانی تیمن له‌ هه‌مانکاتدا خۆشیان بۆ کاره‌کانیان به‌کاریاندێنن. ئه‌گه‌رچی چۆنیه‌تی زانیاریه‌کان په‌یوه‌ندی به‌ تیمه‌کانی کارکردن هه‌یه‌، به‌نمونه‌ زانیاری بۆ نه‌خشه‌سازی زۆر جیایه‌ له‌ زانیاریه‌کانی هه‌واڵگه‌ری و ده‌زگاکانی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.

3. ئامانجه‌ پان وبه‌رینه‌کان؛
هه‌مو رێکخراوێ په‌یڕه‌ و پرۆگرام و ستراتیژ و روانگه‌ی خۆی هه‌یه‌ که‌ ئه‌مانه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌مو وه‌زعه‌کانی کۆمه‌ڵگا دا ده‌بێ کێشه‌یان نه‌بێت و له‌گه‌ڵ هه‌مو داخوازی و داواکاریه‌کانی نه‌وه‌ی ئاینده‌ش نابێ ناکۆک بێت.

به‌رنامه‌کانی کورت ماوه‌ یان مام ناوه‌ند و درێژخایان ده‌بێ هه‌مو لایه‌نێک له‌ کار و باره‌کانی ریَکخراو له‌ نێو رێکخراو و کۆمه‌ڵگا بگرێته‌وه‌، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ به‌ گوێره‌ی رێکخراو (حزب به‌نمونه‌) جیاوازیان هه‌یه‌. یان تیمی کارکردن له‌ رێکخراوێک یان داموده‌زگایه‌کی خزمه‌تگوزاری زۆر جیایه‌ له‌گه‌ڵ تیمێکی کاری سه‌ربازی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه‌ ده‌بێ گشت کاره‌کان به‌ ئامانجی درێژخایان و دروست سه‌یربکرێن و به‌رنامه‌ی بۆ دابڕێژرێ. بۆ زانیاری هه‌موان به‌نمونه‌ کارکردن به‌ به‌رنامه‌ی دیاری کراو که‌ له‌ هۆڵه‌ندا چه‌ند جۆرێک له‌ سیسته‌می کارکردن به‌ به‌رنامه‌ هه‌یه‌؛
1. به‌رنامه‌ی  پینچ ساڵی که‌ پێی ده‌ڵێن: Investeringsplan
ئه‌م پلانه‌ خۆی له‌ خۆیدا له‌ کارگه‌ و کارخانه‌یه‌ک جیاوازییان هه‌یه،‌ به‌ڵام له‌ ئه‌نجامی پێداوسیته‌کانی هه‌مو کارگه‌ و کۆمپانیا بۆ پێنچ ساڵ ده‌نوسرێته‌وه‌و هه‌ر کاریکیش له‌ به‌نده‌کانی ئه‌م پلانه‌ ئه‌وا پلانی بچوکی بۆ ده‌نوسرێ که‌ به‌میش ده‌لێن؛ Businessplan
ئه‌م پلانه‌ له‌ ئاستی پرۆژه‌ دایه‌و هه‌مو وه‌زعیه‌ته‌ کانی مادی پرۆژه‌ی لێ باسده‌کرێ و  په‌یوه‌ندی به‌ به‌های پرۆژه‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌.
‌2. به‌رنامه‌ی درێژخایان که‌ بۆ ماوه‌ی بیست ساڵه‌، Langetermijnplan
 له‌م پرۆگرامه‌ دا زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌گه‌ره‌کانی داهاتو ده‌نوسرێته‌وه‌. ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌نجامی پێداویستی گشت
تیمه‌کانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کانی کارگه‌ و کۆمپانیادا دیاری ده‌کرێن و له‌گه‌ڵ پێداویسته‌کانی کۆمه‌ڵگا و داهاتوی کۆمه‌ڵگادا ده‌بێ بێنه‌وه‌.

به‌ڵام به‌رنامه‌کانی کۆمۆنه‌کان (شاره‌وانیه‌کان) پێیان ده‌ڵێن؛ Bestemmingsplan
ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ هه‌مو وه‌زعیه‌ته‌ ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و ئاو و ژینگه‌ و هتد شاره‌وانی ده‌گرێته‌وه‌.

به‌ به‌رنامه‌ی هه‌رێمه‌کانیش ده‌ڵێن؛ Masterplan
ماسته‌ر پلانی هه‌رێمه‌کان کۆکراوه‌ی هه‌مو به‌رنامه‌کانی شاره‌وانیه‌کانی سه‌ر به‌ هه‌رێمه‌، له‌گه‌ڵ بۆ چونی ستراتیژی هه‌رێم.

به‌ به‌رنامه‌ی وڵاتیش ده‌ڵێن؛ Notaruimte
ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ په‌رله‌مانی وڵات ده‌نگی بۆده‌دات و دایده‌رێژێ ئه‌مه‌ کۆکراوه‌ی هه‌مو ماسته‌رپلانه‌کانی هه‌رێمه‌کان و ستراتیژی ده‌وڵه‌ته‌ بۆ وڵات له‌ باره‌ی هه‌مو مه‌سه‌له‌کان که‌ په‌یوه‌ندیان به‌ ژینگه‌ و ئاو و ئابوریی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی وڵات هه‌یه‌. که‌ ئه‌مه‌ش به‌رنامه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ریه‌و چاپ ده‌کرێت و هه‌مو که‌سانێ ده‌توانن بیبینن و ته‌نانه‌ت قوتابیانی رشته‌ جۆراوجۆره‌کانی خوێندنی باڵا ده‌توانن ره‌خنه‌ی لێبگرن و به‌رنامه‌ی باشتر بۆ گرفته‌کان دیاری بکه‌ن.

به‌ کورتی کارکردن له‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌یه‌و دواتریش له‌سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ بڕیارده‌درێت و ئینجا کاره‌کان ته‌سبیت ده‌کرێن و بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان ده‌کرێت.
به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ له‌ کوردستان زۆرجار وشه‌ی ماسته‌ر پلان دوباره‌ ده‌کرێته‌وه،‌ به‌ڵام هاوڵاتیان نازانن مه‌سه‌له‌ چیه‌ ته‌نها له‌ کاتی که‌ حکومه‌ت ده‌ست به‌کاره‌کانی پرۆژه‌کانیان ده‌که‌ن.!
له‌م وڵاته‌دا هاوڵاتی هیچ کاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسێسه‌کان نیه، ئه‌مه‌ش کاره‌ساته‌.

4. پرۆسێسه‌کانی ژوان (موعیده‌کان- کاتی دیاریکراوی کۆتایی کاره‌کان)
کاتی دیاریکراوی کاره‌کان ده‌بێ رابه‌ران و تیمه‌کانی بیرکردنه‌وه‌ له‌ رێکخراودا زۆر ته‌کیدی لێ بکه‌نه‌وه‌و نابێ هه‌روا به‌بێ کاتی کۆتایی کاره‌کان بچنه‌ پێشه‌وه‌. له‌م نێوه‌دا کاره‌کان ده‌بێ به‌پێ پلان و کاره‌کان بچنه‌ پێشه‌وه‌و کارمه‌ندان و ئه‌ندامانی تیم پاداشت بکرێن و ساپاسنامه‌ و به‌سه‌ریان هه‌ڵبدرێ.

پرۆسێسه‌کانی کاری هه‌ر تیمێ زۆرگرنگه‌ رۆشن و ئاواڵا و دیاریکراو و دروست بێت، رابه‌رانی رێکخراو لێره‌دا رۆلی سه‌ره‌کی و به‌هێزیان هه‌یه‌. رابه‌ران ده‌بێ زۆر توند و به‌هێز بن و ده‌بێ هه‌مو ئه‌ندامان وا کارگێری بکه‌ن که‌ به‌ کاتی که‌ بۆیان دیاریکراوه‌ کاره‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن.

له‌لایه‌کی تر رابه‌ران ده‌بێ زۆر نه‌رم و نیان بن بۆ سه‌رکه‌وتنی کاره‌کانی تیم ئه‌گه‌ر کاره‌کان کاتی زیاتریان پیویست بو له‌وه‌ی که‌ بۆیان دانراوه‌.

رابه‌ران ده‌بێ بزانن که‌ی توند و که‌ی نه‌رم ونیانن. ئه‌مه‌ش ده‌بێ بۆ گشت تیم رۆشه‌ن بێت.

بۆ گه‌شه‌دان کارکردنی کارگه‌ و داموده‌زگاکان سیسته‌مێک هه‌یه‌ که‌ پێی ده‌ڵێن سیسته‌می پرۆژه‌ کارکردن. بیری ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ واقع دا له‌: Go en No go momenten 
کاته‌کانی به‌رده‌وام بون و وه‌ستان هاتوه‌. ئه‌مه‌ش خۆی له‌  پرنسیپی:
وه‌ستان -- بیرکردنه‌وه---ده‌ست به‌کاربون
ده‌دۆزێته‌وه‌.

ئه‌م سیسته‌مه‌ چه‌ند قۆناغێکی هه‌یه‌ له‌ نیَوان هه‌ر قۆناغێک و قۆناغێک ده‌بێ رابه‌ر (رابه‌ران) بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن به‌ وه‌ستان یان به‌ به‌رده‌وامبون.

قۆناغه‌کان به‌ نمونه‌ بریتین له‌ :
1. قۆناغی سه‌ره‌تایی
2. قۆناغی نه‌خشه‌کێشان و ژمێریاری و نوسینی قه‌رار داد (گرێبه‌ست).
3. قۆناغی جێبه‌جێ کردن.
4. قۆناغی کۆتایی و په‌ره‌پێدان و ته‌سلیم کردن.
ئه‌م قۆناغانه‌ به‌ گوێره‌ی کارو پرۆژه‌کان ده‌گوڕدرێن و پرۆسه‌کانیان و ئه‌ندامانی پرۆژه‌کان و کاره‌کانیان چه‌ندین په‌رتوکی جۆراوجۆر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ هه‌یه‌، به‌لاَم ئه‌م سیسته‌مه‌ زیاتر له‌ پرۆژه‌کانی شاره‌وانیه‌کان له‌ هۆڵه‌ند جێبه‌جێ ده‌کرێن.‌
 ‌

 

سه‌رچاوه‌کان:
1. چه‌ند په‌رتوکێک ده‌رباره‌ی رێکخراو بون و به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌کان

2. نوسینه‌کانی
Paul_Erik Seenergy 2008.

 


01/01/2009 بینین: 3963
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
هه‌ده‌په؛ هیوایەک بۆ یەکگرتنی نەتەوە!...
شەڕی کورد و داعش، چاوەڕوانکراوە داعش دوبارە هێرشەکانی بۆ سەر کوردستان دەستپێبکاتەوە!...
کۆنفراسی گلۆبال دەربارەی فەزای سایبەر 2015 (سیستەمەکانی ئەلکترۆنی) لە لاهای - هۆڵەندا!...
یەشار کەمال ماڵئاوا، بەڵام پاڵەوانی رۆمانەکانت لە کۆمەڵگادا هەردەمێنن!...
چارەنوسی نەتەوەکەمان...
شکستی سیستەمی بەرگری پێشمەرگەی کوردستان لەدژی داعش لە ناوچەکانی شەنگال و جەلەولا...
سەربەخۆیی کوردستان و ریسکەکانی (مجازەفە) میللەتی کورد لە باشوردا...
رێکخراو و بەرنامەی Calamity (نا ئارامی یان باری نائاسایی)...
کابینەی هەشت لایەنە نێگەتیڤ و پۆزەتیڤەکانی...
گوندەکەمان هیچ دزی لێ نیە!...
گەندەڵی لە کۆمەڵگای کوردستان و ستراتیژی کۆمەڵگا؛ بزوتنەوەی دژی گەندەڵی...
کۆنگرەی ئەتۆمی ٢٠١٤ لە لاهای و میللەتی کورد لە باشوریش هەر خەریکی موچەیە!...
ئارییل شارۆن جەستەی مرد، بەڵام!...
باڵانسی سیاسی لە کورستان...
کوشتن بۆتە بەشێ لە ژیانی میللەتی کورد...
گۆشەگیری لە هزری نەتەوەیی لە پراکتیکدا...
کۆمەڵگای کوردستان دواکاری چ حکومەتێکە؟...
هه‌روا ده‌زانم دوێنێیەی ئەرسەلان بایز و چەند وشەیەک!...
هەفتەیەک لە قاهیرەو ئەزمونێکی بێ وێنە...
گەڕانەوەی گەریلاکان بۆ قەندیل و ئاواتەکان...
گۆڕانی سەرۆک و گۆڕانی کۆمەڵگا...
1ی ئایارو داخوازیەکانی کرێکاران لە کوردستان...
لەنێوان مردن و ژیانی مارگریت تاچەردا!...
کۆمەڵگای کوردستان لەنێو گێژاوی ئیقلیمیدا!...
کێشەی نێوان کەلتوری عەشایری و کەلتوری شارستانی لە کۆمەڵگای کوردستاندا...
ساڵی 2012، ساڵی تەڵاقدانی سیاسی!...
کێشەی سوننە و شیعە لە عێراق و کاریگەری لەسەر میللەتی کورد...
پرسە نەتەوەییەکان و چینایەتیەکان لەم دەورانەدا...
ستراتیژی بەرگری نوێ ی ئەمەریکا و کاریگەریەکان...
پەتای کولێرا و گرفتەکانی ئینفراستەکچەرلە کۆمەڵگا...
سروشتی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگای کوردستان و ئامادەگیەکانی بۆ گۆڕان...
وێنه‌کانی نێو (دڵم به‌ باخچه‌ ده‌سوتێت...! له‌نوسینی شێرزاد حه‌سه‌ن)!...
چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی جۆراوجۆر و کۆمه‌ڵگای کوردستان...
هاوکێشه‌ی ریسک و وه‌زعیه‌تی سیاسی ...
میسۆدی ته‌وه‌ره‌کان و ستراتیژی دروست! ...
‌له‌ په‌راوێزی روداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ له‌ کوردستان...
وشه‌ و هێز، هێزی وشه‌ و که‌لتور و ستراکتوری سیاسی له‌ کوردستان!...
په‌یوه‌ندیه‌کان و گۆڕان له‌ پرۆسێسه‌کانی رێکخراودا...
ریفۆرم له‌ کۆیله‌تیتی دا و سه‌رخه‌تی چاره‌سه‌ره‌کان!...
نوێخوازی و داهێنان له‌ سیاسه‌تی ئابوری له‌ کوردستان...
تێماکان (ده‌سته‌واژه‌کان) گرنگه‌کان له‌ کۆمه‌ڵگای کوردستاندا...
قه‌یران و زانستی کۆمونیکه‌یشن...
سیاسه‌تی حکومه‌تی حیزبی و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان...
ناڕه‌زایه‌تی و شعار و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک...
له‌ په‌راوێزی به‌ردبارانکردن و گوله‌ بارانکردنی هاوڵاتیانی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی...
دانسی کورسیه‌کان - خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کان و ستراتیژ...
روداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و جۆربه‌جۆره‌کان له‌ رێکخراوبوندا و مۆدێلی ستار...
دوریه‌کانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ‌هه‌ڕه‌شه‌‌ جیاجیاکان...
کاریگه‌ریه‌کان و زانستی که‌‌سایه‌تی
کۆمه‌ڵگای کوردستان و رێکخراوبون وه‌کو نمونه‌یه‌کی زیندو‌...
چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگ و سلوکی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ کوردستان...
بڕیاره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی بۆش و چه‌ند په‌یڤێک...
سلوکی سیاسی حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له کوردستان...
له‌ ژن کوشتنه‌وه‌ بۆ بازرگانی به‌ له‌شی ژنان، شه‌ره‌ف چ پێناسه‌یه‌کی ده‌وێ له‌ کۆمه‌ڵگای کوردیدا...
ئازادی بیروباوه‌ڕ له کورستان...
مه‌سه‌له‌ی ئازادی و دیموکراسی له‌ کوردستان
رابردو _ ئێستا _ داهاتو...
چه‌مکی دیپلۆماسیه‌ت و دیپلۆماسیه‌تی کورد...
پرۆگرامی به‌ڕێوه‌بردن و لێپرسراویه‌تی پرۆسێسه‌کان و پرۆژه‌ ستراتیژه‌کان...
خه‌یاڵێکی خوێناوی شێرزاد حه‌سه‌ن و دونیای واقعی ئێمه......
تۆپبارانه‌کانی ئێران و چه‌ند سه‌رنجێ...
مۆدێلی بلاک بۆکس و روداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ له‌ کوردستان...
رێکخراوبون و چۆنایه‌تیه‌کان و مۆدیڵیکی ساده‌...
چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌ نه‌خشه‌سازی شاره‌کان له‌ کوردستان...
چاککردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان
دامه‌زراندنی تۆڕی شاره‌کان وه‌کو سیسته‌مێکی نه‌خشه‌سازی کۆمه‌ڵگای مۆدێرن...
سکانداڵی کڵێسا کاسۆلیکه‌کان له‌ هۆڵه‌ندا و زه‌نگێ بۆ هه‌موان! ...
یاسای کاری کرێکاری و پێویستیه‌تی فدراسیۆنی کرێکاران و کارمه‌ندان له‌ کوردستان...
کێشه‌ به‌رنامه‌یی یان که‌سایه‌تیه‌کان له‌ کوردستان...
هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ سه‌باره‌ت به‌ رابه‌ر*...
ئارشیتێکتی پرۆسێسه‌کان ...
قوربانیانی ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کان له‌ جیهان......
مه‌سه‌له‌ی ئینێرژی له‌ کوردستان...
پێشنهادێک بۆ بنیاتنانی ئه‌رشیفێکی نه‌ته‌وه‌یی سه‌راسه‌ری له‌ کوردستان...
رویه‌کی شاراوه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ کوردستان...
تیچاوێک به‌ نه‌وه‌کانی گه‌ل له‌ نێو سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و پرۆسێسه‌کان له‌ کوردستان دا...
کۆنگره‌ی گۆڕانی که‌ش و ئاو وهه‌وا له‌ کۆپنهاگن...
ریسک ئه‌نالیزه‌ (ته‌ته‌ڵه‌کردن یان (شیکردنه‌وه‌)ی مجازه‌فه‌) و مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک...
یۆتۆپیای هیزی سێیه‌م له‌ کوردستانی ئازاد و دیموکراسی دا!...
رکودی ئابوری ئێستا وهه‌لومه‌رجه‌کانی ...
کورد له‌ هاوکێشه‌ سیاسیه‌کانی عێراقدا ...
مادده‌ی 140 له‌ نێوان ژیان و مردن و نه‌وه‌کانی ئاینده‌دا...
هه‌ڵبژاردن و چه‌مکی دیموکراسی، ئه‌م دواییانه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و کوردستان...
په‌یڕه‌و، روانگه‌، ستراتیژ...
ماسته‌رپلانی هه‌ولێر و چه‌ند وشه‌یه‌ك! ...
گرفته‌ ژینگه‌ییه‌کان له‌ کوردستان ...
گه‌شه‌ی که‌سایه‌تی و گۆڕان له‌که‌سایه‌تی ئینسانه‌کان...
له‌ "حه‌ره‌س قه‌ومی"ه‌وه‌ بۆ "فه‌وجی‌ خه‌فیفـه‌"و بۆ "ئه‌نجومه‌نی‌ ئیسناد" ...
گرفته‌ ستراتیژیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان ...
به‌ کورتی: سه‌رچاوه‌کانی گه‌نده‌ڵی له‌ کوردستان...
رێگریه‌کانی به‌رده‌م ئاستی هۆشیاری کۆمه‌ڵگا و رێکخراوبون، مۆدێلێک...
نیگایه‌ک له‌ مه‌سه‌له‌ی ڕابه‌ری له‌ ڕێکخراوه‌کاندا و مۆدێلێکی ئاڵوگۆڕ...
که‌لتووری کۆمه‌ڵگا و که‌لتووری رێکخراو ...
چاککردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان و گرفته‌کانی ! ...
قه‌یرانی کریدیت له‌ ئه‌مه‌ریکا و کاریگه‌ره‌کانی! ...
ته‌ندروستی کۆمه‌ڵگا
(رێکخراو و تاکه‌کان)...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...