ئاسۆ حامدی 
process architecture 
پێناسه‌که‌ی: 
ئاڕشیتێکتی پرۆسێسه‌کان بریتیه له ستراکتوری دیزاینی پرۆسێسه‌کان له کارگه و کۆمپانیا و دام و ده‌زگاکاندا به‌تایبه‌تی له سیسته‌مه‌کانی سۆفت وێر و هارد ویر و ده‌زگاکانی کۆمپیته‌ری دا نه‌ک به وشێوهیهی هه‌یه به‌ڵکو به شێوه‌یه‌کی تر. یانی ئاڵوگۆڕی سه‌ره‌کی له ته‌واوی پرۆسێسه‌کان بۆ چاککردنی به‌رهه‌م ئه‌م پرۆسێسه پرۆسه‌یه‌کی دینامیکی زیندوه و ده‌بێ هه‌مو کارگه و رێکخراو و دام‌و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت به به‌رده‌وامی په‌یڕه‌وی بکه‌ن و هه‌رده‌م بتوانن گه‌شه به پرۆسێسهکانیان بده‌ن و چاکسازی تیادا بکه‌ن. ئه‌م زانسته خۆی له خۆیدا نوێیه‌و زۆری له‌سه‌ر نوسراوه. 
ناوه‌رۆک: 
گرنگترین ده‌سپێکی ئه‌م پرۆسێسه له واقع بیرکردنه‌وه‌یه‌کی تره بۆ گشت مه‌سه‌له‌کان. له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره جیاجیاکانه به هه‌مان ئامرازی مه‌وجود و که‌سایه‌تیه‌کان. 
هه‌مو ئه‌مانه به مۆدێلی جیاجیا به‌رهه‌م ده‌هێنرێن. هه‌ر مۆدیلێکیش یان هه‌مو مۆدیله‌کان بریتین له زۆرترین هه‌لومه‌رج و چاره‌سه‌ر بۆ مه‌سه‌له‌کان. 
هه‌روا دێت داتا کان و زانیارییه‌کانیان گرنگ ده‌بن له ژیانی مرۆڤدا، تا راست و دروستی داتا‌کان زیاتر بێت کاره‌کانی مرۆڤ بۆ ئۆپراسیۆن و تاکتیک و ستراتیژی کارگه و کۆمپانیا و داموده‌زگاکان زیاتر ده‌بێت. 
مرۆڤ له‌م دواییانه‌دا ئه‌وه‌نده پشت به‌ستوه به داتا‌کان و ناوه‌رۆکه‌کانیان ته‌نانه‌ت هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک له زانیاریه‌کان کاره‌ساتی لێ ده‌که‌وێته‌وه. 
به‌نمونه مه‌سه‌له‌کانی که‌ش وهه‌وا یان ئاو و ئاوه‌ڕۆکان و مه‌سه‌له‌کانی سیسته‌می بانکه‌کان و مه‌سه‌له‌کانی فرینی فڕۆکه و مه‌سه‌له ئه‌تۆمیه‌کان هتد. ئه‌گه‌رچی ئه‌مانه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا به ئینێرژی و پرۆسێسهکانیان له ئه‌نجامی داتا و زانیاری دروست ده‌ست به کار ده‌بن. 
 
مۆدێلێکی ساده بۆ رونکردنه‌وه‌ی باسه‌که: 
  
که‌ره‌سته‌خاوه‌کان؛ 
ئه‌مه ئه‌و داتایانانهن که له ئه‌نجامی کاردا به‌ده‌ست ده‌هێنرێن و تۆمارده‌کرێن بریتن له کۆمه‌ڵه زانیاریه‌کی سه‌ره‌تایی و گرنگ له پرۆسیسهکاندا. یانی زانیاریه داتاکانی ئه‌نجامی کاره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و دام و ده‌زگاکان. 
پرۆسێسه‌کان؛ 
ئه‌وکارانه‌ن که له ئه‌نجامی ئه‌نالیزه و کارکردن به که‌ره‌سته خاوه‌کان و پرۆسه‌ی تایبه‌تی بۆیان ده‌توانن به‌رهه‌می چاکتر به‌ده‌ست بینن. 
به‌رهه‌م؛ به‌رهه‌مه‌کان په‌یوه‌ندیان به چۆنایه‌تی که‌ره‌سته‌خاوه‌کان و پرۆسیسهکانهوه هه‌یه، تا داتا‌کان و زانیاریه‌کان و که‌ره‌سته خاوه‌کان باشتر بن ئه‌وه به‌رهه‌مه‌کان باشتر ده‌بن، دیاره به پێچه‌وانه‌شه‌وه راسته. 
مۆدێلێکی تری ساده بۆ ئارشتێکتی پرۆسێسه‌کان: 
ئه‌م مۆدێله ساده‌یه بریتیه له: 
   
 ده‌ستپێک: 
ده‌ستبه‌کاربون به ئامانجی رێکخستن و گه‌شه‌دان به به‌رهه‌م به شیوه‌یه‌کی زانستی به‌رده‌وام. 
چاڵاکیه‌کانی ئه‌مه بریتین له؛ 
- دیاری کردن و هێنانه سه‌رنه‌خشه‌ی پرۆسێسه‌کان و کاراکته‌ره‌کان . سه‌رکه‌وتنی کاره‌کان و گرفته‌کانیان له پراکتیکدا. 
- ریسک ئه‌نالیزه‌ی پرۆسێسه‌کان و کاریهگهریان له‌سه‌ر به‌رهه‌می پرۆسێسه‌کان. 
- نه‌خشه‌سازی ته‌واوی سه‌ره‌تایی بۆ گشت پرۆسێسه‌کان. 
ناسینه‌وه: 
ئامانجی ئه‌م فازه بریتیه له ناسینه‌وه‌یه‌کی به‌رینی هه‌مو کاره‌کانی (دام و ده‌زگاکان و کارگه‌کان یان رێکخراو)، چالاکیه‌کانی بریتین له؛ 
- کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی پرۆسێسه‌کان. 
- ئه‌نالیزه‌یه‌کی به‌رین بۆ گشت زانیاریه‌کان و هه‌ڵسه‌نگاندنیان به دروستی بۆ چاککردنی پرۆسێسه‌کان. 
بهرهنجامگرتنی دروست له‌م دو هه‌نگاوه‌ی سه‌ره‌وه‌دا زۆر گرنگن تا بنه‌مای پرۆسیسه‌کان بێنه سه‌رخه‌ت. 
سیاسه‌ته‌کانی دام و ده‌زگا(کان) کارگه یان رێکخراو: 
فیزی و میسی رێکخراو و سیاسه‌ته‌کانی ریکخراو و کارگه و دام و ده‌زگاکان، چاڵاکیه‌کان بریتین له؛ 
- هه‌مو تواناکان ده‌بێ بخرێنه کار بۆ شیکاری گرفته‌کان. 
- هه‌ڵبژاردنی شیکاره‌کان 
-فۆرمۆله کردنی سیاسیانه‌ی شیکاره‌کان و بهرنجامهکان. داڕشتنی چوارچێوه‌ی سه‌ره‌کی سیاسه‌ته‌کان و دیاریکردنی ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌کان بۆ ته‌واوی کاره‌کان و ئاماده‌گی ته‌واوی پرۆسێسه‌کان بۆ بڕیاردانی کۆتایی و به‌رهه‌مه‌کان. 
جێبه‌جێ کردن: 
دوای ئه‌وه‌ی هه‌مو مه‌سه‌له‌کان رۆشه‌ن بونه‌وه ئه‌وا سیاسه‌ته‌کانی جێبه‌جێ کردن ده‌ست به‌کار ده‌بێت و ته‌واوی ئارشتێکتی پرۆسیسه‌کان کۆتای‌یان دێت و کاره‌کان مه‌جرای خۆیان وه‌رده‌گرن. 
ئه‌م پرۆسێسانه وه‌کو بازنه‌یه‌کی به‌رده‌وام له ئاڵوگۆڕدان و خودی فازهکان خۆیان دوباره ده‌که‌نه‌وه تا ته‌واوی پرۆسێسه‌کان چاکتر و باشتر بتوانن گه‌شه به به‌رهه‌م بده‌ن. 
ئه‌م مه‌سه‌لانه زۆر ئالۆزن و زانستێکی نوێن بۆ گه‌شه‌دان به پرۆسه‌کانی کار و ژیانی رێکخراوه و کارگه و دام و ده‌زگاکان. له فرسه‌تی تردا ئه‌م باسانه دریژه پێ ده‌ده‌ین. 
 
* سه‌رچاوه چه‌ند په‌رتوکێک ده‌رباره‌ی ئارشتێکتی پرۆسێسه‌کان به زمانی هۆله‌ندی و کورتهباسێ ده‌رباره‌ی مۆدێله سه‌یری  
Adviesunit Resultaatgericht Beleid  
  
 
    
 |