گەڕانەوەی گەریلاکان بۆ قەندیل و ئاواتەکان

ئاسۆ حامدی


مێژوی هاوچەرخی میللەتی کورد وانەیەکی تاڵی پێ بەخشیوین سەرکەوتن لە جەنگ و دۆڕاندن لە ئاشتی، بەهیوام ئەمجارە وانەبێ و خاڵی وەرچەرخان لە مێژوی سیاسی گەل بێت. وانەیەکی تریش هەیە ئەوەی بەشەڕ نەتوانرێ بەدەست بێت دەبێ بە ئاشتی بەدەستی بێنین. بەهیوام ئەمە خاڵی دەستپێکردنی گەلی کورد بێت.

کشانەوەی گەریلاکان کە بەرەنجامی کۆبونەوەکانی ئۆجەلان و حکومەتی تورکیایە، هەمو خەڵکی لە هەردو نەتەوە بە دڵەڕاوکێ و پۆزەتیڤەوە دەڕوانێتە هەنگاوەکان. کورد لەم نێوەدا بە هۆشیاریەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم هەنگاوانە دەکات و هەمو سەرکردە کوردەکان ئاگاداری هەنگاوەکانن و سەرکەوتن و شکستی پرۆسەکان هەموان دەگرێتەوە هەریەک بە گوێرەی بەشداریەکانیان و لێپرسراویەتیان. بەشی شێر بە بەر ئاپۆ دەکەوێت و یەکێ لە هەرە تاقیکردنەوە سەختە سیاسەکانی ئەم رابەرەیە لە زینداندا.

گەریلاکان لەهەمو ناوچەکاندا ئاواتەکانیان رزگاری و هاتنەدی ئامانجەکانی گەلن و بۆ ئەمە قوربانی و شەو و شەونخونیان دەدا، ئێستا رابەرانی حیزب داوای گەڕانەوەیان دەکەن و ئەوانیش بە دیسپلینی حیزب ئەرک جێبەجێ دەکەن، بەڵام لە سیاسەتی سەربازی ئەمە خۆی لە خۆیدا یانی دەستبەرداربونی هەمو ناوچە ئازادکراوەکان و ئەو شوێنانەی بەخوێنی گەریلاکان پاک کرابونەوە و مەیدانی هەڵسوڕانی سەربازی و سیاسی حیزب بون، ئەمە یەکەم قوربانی یان دەستبەرداربونی کوردە بە دەسکەوتێ کە بە شەڕ و قوربانی بەدەستی هێنا بو، ئەگەرچی لەسیاسەتدا هەمو شتێ واردە و هەمو جەنگێکی نێوان دو نەتەوە بە مفاوەزات و گفتوگۆ کۆتایی دێ، بەڵام دەبێ زۆر بە ئاواتە و بە هێزەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرۆسێسانە بکەن. چونکە ئامرازەکانی دەستی تەرەفی بەرامبەر لە ئاستی ناوخۆ و هێز و ئقلیم و ئەنتەرناسیونال دا لە ناهاوسەنگیەکی بێ وێنەدان  و ئێمە تەنها خاوەنی هێزی گەل و ئاواتەکانی رزگاری و سەربەخۆیین.

بەنمونە تورکمانەکان و شیعەکان و ئێرانیەکان و سوریەکان دژی ئەم پرۆسێسەن و داوادەکەن هێزەکانی پەکەکە نەیەنەوە قەندیل و خواکورک، کە بۆ ئەوان خاکی عێراقی خۆشەویستە و لەلایەکی تر هێزەکانی تورکیا و ئێران تەراتێن دەکەن لە وڵاتدا و لێی بێ دەنگن ئەوە لە بیر خۆیان دەبەنەوە، کە قەندیل سنوری نێوان دو وڵات نیە و بۆ هەمو میللەتی کورد یەکە. ئەمە هەر ئەوان نین وا دەڵێن، بەڵکو بەڕێز جەبار یاوەریش بۆ دڵنیایی ئەوان دەڵێت قەندیل لەژێر کۆنتڕۆڵی هیچ دەوڵەتێک نیە. کاک جەبار بۆ رازیکردنی هاوپەیمانەکانی وا دەڵێ. ئەگینا خۆ هەموان باش دەزانن کەوا ناوچەیەکی بەرفراوان لە کوردستان لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پاراستنی گەلدایە و ئاسایشی نەتەوەیی زۆر بە ئامانەتەوە دەپارێزن.

گرنگ ئەوەیە لەم پرۆسەیە کورد یەکگرتو بن و هەمویان بەیەک ئاوات و ئامانجەوە بچنە نێو پرۆسەکانەوە، ئەم کشانەوەیە نابێ ببێتە سەرەتایەک بۆ لە دەستدانی ئاوات و دەسکەوتەکان. ئەگەر دەستوری تورکیا گۆڕانی بە ویست و ئاواتی کورد بەسەر دابێ ئەوە گەورەترین دەسکەوتە لە مێژوی سیاسی ئەم وڵاتەدا و کورد لە هاوکێشە سیاسیەکانی ناوچەکە سەنگ و سوکی دەگەڕێتەوەو وەکو هێزێکی سیاسی بەهێز لە رۆژهەڵاتی ناوەند دا خۆی دەردەخات. ئەگەر دەستکەوتەکانیش لەم ئاستە ببینن ئەوا ناهاوسەنگ دەبن.

پشتیوانی تەواوی میللەتی کورد لە پرۆسەیەدا گرنگیەکی زۆری هەیە لەباری مەعنەوی و میللەتی کورد وەکو جەستەیەکی پتەو لە رۆژهەڵاتی ناوەند نیشان دەدات و لەسەر نەخشەی سیاسی جێگر دەکات. بەڵام پارچە پارچە بونی نەتەوە بەدرێژایی مێژو و بەم دواییانەش زاڵ بونی قازانجی حیزبی و کاتی بەسەر قازانجی بەرزی نەتەوەیی و ستراتیژدا، ئەم ئاواتانە کاڵ دەکاتەوە. بەهیواین پرۆسەکان بە زانستی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و گەل ئاگاداری هەمو پرۆسێسەکە بێت و هاوبەشی سەرەکی بێت. هێشتا زوە حوکم لەسەر ئەنجامەکان بدەین بەڵام قەندیل هەردەم مەڵبەندی هەڵسانەوەو بەرخودانی نەتەوەیی بوە و دەبێ. ئەگەر گفتوگۆکان شکستیان هێنا یانی لەدەستدانی ناوچە ئازادکراوەکان. بەڵام مانەوەی هێزەکانی گەریلاکان لە قەندیل یانی مانەوەی ئاواتەکان و پشتیوانی سەرەکی پرۆسەکان.

باخچەلی و ئەوانی تر خەونیان بەوە دەدیت ئاڵای تورکیا لەقەندیل هەڵدەن، بەس باخچەلی بێ شانسە و ئەم ئاواتەی دەبێ بباتە ژێر گڵەوە. ئەمساڵ لە دیاربەکریش لە نەورۆزدا لەنێو ئاپۆڕی جەماوەردا ئاڵای تورکیا ون ببو و تەنها ئاڵای پەکەکە و کوردستان دەبینران، کە ناسیونالیستە توندڕەوەکانی تورکیا جەڵتەیان پێ دەگرت و عەبدوڵا گولیش گازەندەی دەکرد، کە بەداخەوە بەیداخی تورکیا هەڵنەدراوە، ئەگەر کار وابڕوا سەرۆک کۆماری تورکیا لە هەیمەنە کە نیو سەعات لە قەسری کۆماری لە چەنکایەی ئەنکەرا دورە بەیداخی تورکیا لە نەورۆزدا نابینێ، ئەگەر کورد بە یەکگرتوی و جۆرێکی تر و بیرێکی تر مفاوەزات بکات. لەلایەکی تر ئەوە کەم نیە کە رۆژنامەنوسێکی عەرەب وتی لەمڕۆوە تورکیا تەنها وڵاتی تورک نیە. کە ئەمەش بەرهەمی گفتوگۆکانی ئەم دواییانەیە. لە رۆژانی داهاتو زیاتر وردەکاریەکانی گفتوگۆکان لە پراکتیکدا دەبینین و گەل دەبێ حوکمی خۆی بدات.
18/05/2013 بینین: 9041
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
هه‌ده‌په؛ هیوایەک بۆ یەکگرتنی نەتەوە!...
شەڕی کورد و داعش، چاوەڕوانکراوە داعش دوبارە هێرشەکانی بۆ سەر کوردستان دەستپێبکاتەوە!...
کۆنفراسی گلۆبال دەربارەی فەزای سایبەر 2015 (سیستەمەکانی ئەلکترۆنی) لە لاهای - هۆڵەندا!...
یەشار کەمال ماڵئاوا، بەڵام پاڵەوانی رۆمانەکانت لە کۆمەڵگادا هەردەمێنن!...
چارەنوسی نەتەوەکەمان...
شکستی سیستەمی بەرگری پێشمەرگەی کوردستان لەدژی داعش لە ناوچەکانی شەنگال و جەلەولا...
سەربەخۆیی کوردستان و ریسکەکانی (مجازەفە) میللەتی کورد لە باشوردا...
رێکخراو و بەرنامەی Calamity (نا ئارامی یان باری نائاسایی)...
کابینەی هەشت لایەنە نێگەتیڤ و پۆزەتیڤەکانی...
گوندەکەمان هیچ دزی لێ نیە!...
گەندەڵی لە کۆمەڵگای کوردستان و ستراتیژی کۆمەڵگا؛ بزوتنەوەی دژی گەندەڵی...
کۆنگرەی ئەتۆمی ٢٠١٤ لە لاهای و میللەتی کورد لە باشوریش هەر خەریکی موچەیە!...
ئارییل شارۆن جەستەی مرد، بەڵام!...
باڵانسی سیاسی لە کورستان...
کوشتن بۆتە بەشێ لە ژیانی میللەتی کورد...
گۆشەگیری لە هزری نەتەوەیی لە پراکتیکدا...
کۆمەڵگای کوردستان دواکاری چ حکومەتێکە؟...
هه‌روا ده‌زانم دوێنێیەی ئەرسەلان بایز و چەند وشەیەک!...
هەفتەیەک لە قاهیرەو ئەزمونێکی بێ وێنە...
گۆڕانی سەرۆک و گۆڕانی کۆمەڵگا...
1ی ئایارو داخوازیەکانی کرێکاران لە کوردستان...
لەنێوان مردن و ژیانی مارگریت تاچەردا!...
کۆمەڵگای کوردستان لەنێو گێژاوی ئیقلیمیدا!...
کێشەی نێوان کەلتوری عەشایری و کەلتوری شارستانی لە کۆمەڵگای کوردستاندا...
ساڵی 2012، ساڵی تەڵاقدانی سیاسی!...
کێشەی سوننە و شیعە لە عێراق و کاریگەری لەسەر میللەتی کورد...
پرسە نەتەوەییەکان و چینایەتیەکان لەم دەورانەدا...
ستراتیژی بەرگری نوێ ی ئەمەریکا و کاریگەریەکان...
پەتای کولێرا و گرفتەکانی ئینفراستەکچەرلە کۆمەڵگا...
سروشتی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگای کوردستان و ئامادەگیەکانی بۆ گۆڕان...
وێنه‌کانی نێو (دڵم به‌ باخچه‌ ده‌سوتێت...! له‌نوسینی شێرزاد حه‌سه‌ن)!...
چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی جۆراوجۆر و کۆمه‌ڵگای کوردستان...
هاوکێشه‌ی ریسک و وه‌زعیه‌تی سیاسی ...
میسۆدی ته‌وه‌ره‌کان و ستراتیژی دروست! ...
‌له‌ په‌راوێزی روداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ له‌ کوردستان...
وشه‌ و هێز، هێزی وشه‌ و که‌لتور و ستراکتوری سیاسی له‌ کوردستان!...
په‌یوه‌ندیه‌کان و گۆڕان له‌ پرۆسێسه‌کانی رێکخراودا...
ریفۆرم له‌ کۆیله‌تیتی دا و سه‌رخه‌تی چاره‌سه‌ره‌کان!...
نوێخوازی و داهێنان له‌ سیاسه‌تی ئابوری له‌ کوردستان...
تێماکان (ده‌سته‌واژه‌کان) گرنگه‌کان له‌ کۆمه‌ڵگای کوردستاندا...
قه‌یران و زانستی کۆمونیکه‌یشن...
سیاسه‌تی حکومه‌تی حیزبی و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان...
ناڕه‌زایه‌تی و شعار و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک...
له‌ په‌راوێزی به‌ردبارانکردن و گوله‌ بارانکردنی هاوڵاتیانی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی...
دانسی کورسیه‌کان - خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کان و ستراتیژ...
روداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و جۆربه‌جۆره‌کان له‌ رێکخراوبوندا و مۆدێلی ستار...
دوریه‌کانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ‌هه‌ڕه‌شه‌‌ جیاجیاکان...
کاریگه‌ریه‌کان و زانستی که‌‌سایه‌تی
کۆمه‌ڵگای کوردستان و رێکخراوبون وه‌کو نمونه‌یه‌کی زیندو‌...
چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگ و سلوکی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ کوردستان...
بڕیاره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی بۆش و چه‌ند په‌یڤێک...
سلوکی سیاسی حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له کوردستان...
له‌ ژن کوشتنه‌وه‌ بۆ بازرگانی به‌ له‌شی ژنان، شه‌ره‌ف چ پێناسه‌یه‌کی ده‌وێ له‌ کۆمه‌ڵگای کوردیدا...
ئازادی بیروباوه‌ڕ له کورستان...
مه‌سه‌له‌ی ئازادی و دیموکراسی له‌ کوردستان
رابردو _ ئێستا _ داهاتو...
چه‌مکی دیپلۆماسیه‌ت و دیپلۆماسیه‌تی کورد...
پرۆگرامی به‌ڕێوه‌بردن و لێپرسراویه‌تی پرۆسێسه‌کان و پرۆژه‌ ستراتیژه‌کان...
خه‌یاڵێکی خوێناوی شێرزاد حه‌سه‌ن و دونیای واقعی ئێمه......
تۆپبارانه‌کانی ئێران و چه‌ند سه‌رنجێ...
مۆدێلی بلاک بۆکس و روداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ له‌ کوردستان...
رێکخراوبون و چۆنایه‌تیه‌کان و مۆدیڵیکی ساده‌...
چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌ نه‌خشه‌سازی شاره‌کان له‌ کوردستان...
چاککردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان
دامه‌زراندنی تۆڕی شاره‌کان وه‌کو سیسته‌مێکی نه‌خشه‌سازی کۆمه‌ڵگای مۆدێرن...
سکانداڵی کڵێسا کاسۆلیکه‌کان له‌ هۆڵه‌ندا و زه‌نگێ بۆ هه‌موان! ...
یاسای کاری کرێکاری و پێویستیه‌تی فدراسیۆنی کرێکاران و کارمه‌ندان له‌ کوردستان...
کێشه‌ به‌رنامه‌یی یان که‌سایه‌تیه‌کان له‌ کوردستان...
هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ سه‌باره‌ت به‌ رابه‌ر*...
ئارشیتێکتی پرۆسێسه‌کان ...
قوربانیانی ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کان له‌ جیهان......
مه‌سه‌له‌ی ئینێرژی له‌ کوردستان...
پێشنهادێک بۆ بنیاتنانی ئه‌رشیفێکی نه‌ته‌وه‌یی سه‌راسه‌ری له‌ کوردستان...
رویه‌کی شاراوه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ کوردستان...
تیچاوێک به‌ نه‌وه‌کانی گه‌ل له‌ نێو سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و پرۆسێسه‌کان له‌ کوردستان دا...
کۆنگره‌ی گۆڕانی که‌ش و ئاو وهه‌وا له‌ کۆپنهاگن...
ریسک ئه‌نالیزه‌ (ته‌ته‌ڵه‌کردن یان (شیکردنه‌وه‌)ی مجازه‌فه‌) و مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک...
یۆتۆپیای هیزی سێیه‌م له‌ کوردستانی ئازاد و دیموکراسی دا!...
رکودی ئابوری ئێستا وهه‌لومه‌رجه‌کانی ...
کورد له‌ هاوکێشه‌ سیاسیه‌کانی عێراقدا ...
مادده‌ی 140 له‌ نێوان ژیان و مردن و نه‌وه‌کانی ئاینده‌دا...
هه‌ڵبژاردن و چه‌مکی دیموکراسی، ئه‌م دواییانه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و کوردستان...
په‌یڕه‌و، روانگه‌، ستراتیژ...
ماسته‌رپلانی هه‌ولێر و چه‌ند وشه‌یه‌ك! ...
گرفته‌ ژینگه‌ییه‌کان له‌ کوردستان ...
چۆنیه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنی تیمه‌کانی کارکردن له‌ رێکخراودا ...
گه‌شه‌ی که‌سایه‌تی و گۆڕان له‌که‌سایه‌تی ئینسانه‌کان...
له‌ "حه‌ره‌س قه‌ومی"ه‌وه‌ بۆ "فه‌وجی‌ خه‌فیفـه‌"و بۆ "ئه‌نجومه‌نی‌ ئیسناد" ...
گرفته‌ ستراتیژیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان ...
به‌ کورتی: سه‌رچاوه‌کانی گه‌نده‌ڵی له‌ کوردستان...
رێگریه‌کانی به‌رده‌م ئاستی هۆشیاری کۆمه‌ڵگا و رێکخراوبون، مۆدێلێک...
نیگایه‌ک له‌ مه‌سه‌له‌ی ڕابه‌ری له‌ ڕێکخراوه‌کاندا و مۆدێلێکی ئاڵوگۆڕ...
که‌لتووری کۆمه‌ڵگا و که‌لتووری رێکخراو ...
چاککردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان و گرفته‌کانی ! ...
قه‌یرانی کریدیت له‌ ئه‌مه‌ریکا و کاریگه‌ره‌کانی! ...
ته‌ندروستی کۆمه‌ڵگا
(رێکخراو و تاکه‌کان)...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...