ساڵی 2012، ساڵی تەڵاقدانی سیاسی!

ئاسۆ حامدی

هەرە روداوە گرنگەکان لە ژیانی سیاسی وڵاتی عێراقدا کە کوردستان بەشێکی گرنگی پێکدێنێ و مەسەلەی یەکلاکەرەوەشە بۆ چارەنوسی سیاسی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، ئەوە سەرەداوێکی لە ساڵی ٢٠١٢ خۆی بەیان کرد، ئەم دوڕویە لە سیاسەتی سەرکردە کوردەکان لەلایەک مانەوە لە نێو فیدراڵیەتی بەناو عێراق و لەلایەکی تر کارکردنێکی بێ بەرنامەیی و حیزبی غەیرە نەتەوەیی بۆ سەربەخۆیی و دەوڵەتی نەتەوەیی. ئەم دوڕویە بە زۆر سەپاوەو مۆدێلی ئەمەریکی و بەریتانیای بۆ دەوڵەتی شەراکەی نیشتیمانی عێراقی ئەمەی فەرزکردوە، لەلایەکی تریش مۆدێلی حوکمی فیفتی- فیفتی نێوان دو زۆنی سەوز و زەرد بون و نەگەڕانەوە بۆ گەلی کوردستان لە بڕیاری سیاسی و چارەنوسسازدا.

لە پراکتیکدا فیدراڵیەتی لە عێراق وجودی نیە و ناسیۆنالیزم و پان ئیسلامیزمی عەرەب و کورد هیج متمانەیەکیان بەیەک نیە و هەمویان لە هەوڵی مراوغەی سیاسی دان لەسەر حسابی گەلانی عێراق و هیچی تر. گەلی کوردیش وەکو نەتەوە خۆی بە عێراقی بەشێ لە نەتەوەی عەرەب نازانێ، ئەم زەواجە سیاسیە بەزۆرە هەرگیز سەرناگرێ.

سەرەتا دابەشبونێکی سیاسی رۆشن لە نێو ماڵی کوردیدا هەبو، یانی دوبارە دابەشبونەوە لە نێو هێزە ئیقلیمیەکان و رۆژئاوا ئەویش یانی لایەنگیریکردنی تورکیا لەلایەن پارتی و لایەنگیری ئێران لەلایەن یەکێتی و لە سوریاش دابەشبون لەنێوان پەکەکە و پارتی کە هەر تەماحەکانی سیاسی تورکیایی دەگەیەنن و دژایەتی پەکەکە و پژاکیش بۆ سیاسەتی تورکیایی و ئێرانی لە روانگەی ستراتیژی سیاسییاندایە. لە گشتدا لایەنی کوردی زیاتر حیزبایەتی کاری کردوە و دەکات تا نەتەوەیی ئەمەش تواناکانی کوردی پارچە پارچەکردوە و دەکات.

دیاردەی ئەم بێ متامانە لە عێراقدا سەرەتا بە هەڵوێستی بارزانی دەربارەی کێشەی نێوان تاریق هاشمی و تێوەگلانی لە کاری تیرۆریستی دەستی پێکرد، کێشەکان لەگەڵ مالیکی بونە شەخسی و لایەنی سوننە و پارتی لە لایەک و یەکێتی و لایەنی شیعەش لەلایەکی تر، ئەم هەڵوێستە لایەنی نەتەوەیی کوردی کردە پاشکۆ و بارزانی نەیتوانی متمانە لە مالیکی بستێنێتەوەو بە ماددی بکاتەوە، دواتر دیاردەی تریش کە یەکلاکەرەوەبون بۆ گەلانی ناوچەکە، ئەویش دروستکردنی ئۆپەراسیۆنی دیجلە و گەڕانەوەی ئەفسەرە کۆنە بەعسی و شۆڤینییەکان بۆ نێو سوپا و پاکردنەوەی هەندێ ناوچە لە دەست کوردەکان و هەژمون هێنانیان بۆ سەر کەرکوک و دیالە و موسڵ و هەمو ناوچەکانی تر.

هاتنە دەنگی خەڵکانێکی زۆر لە نوسەران و ئۆپۆزسیۆن و ئەندامانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان و ئیسلامییەکان لە کوردستان بۆ دژایەتیکردنی ئۆپەراسیۆنی دیجلە و جموجۆڵ پێکردنی هێزی پێشمەرگە و یەکگرتو بونی کورد لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پارێزگاکان لە شوێنە داگیرکراوەکانی دەرەوەی سنوری حکومەتی هەرێم، هەناسەیەکی تری بە مەسەلە نەتەوەییەکانی کورد بەخشی. بەڵام یەک دەنگیەکی نەتەوەیی لە ئاستی کۆمەڵگا نەبوە و هێزی سەرەکی بۆ نەهاتە مەیدان بە شێوەی جۆراوجۆر، دواتریش هەڵوێستی سەرۆک کۆمار کە لەلایەک ئەمڕۆ بێ هێزترین مرۆڤە لەباری جەستەیی، بەڵام بەهێزترین سیاسیە لەم دەورانە کە توانی رادەیەک بۆ ئەم هەڵچونانە دابنێت و هەموان هێور بکاتەوە. بەڵام ئەمەش جورعەیەکی کاتی بو هەر دوای نەخۆشکەوتنی و رەوانەکردنی بۆ ئەڵمانیا ئەوا مالیکی دوبارە وەزیری مالیەی عێراقی تەوقکرد و چەندین پاسەوانی رەوانەی زیندان کرد. ئینجا سوننەکان هاواریان لێ هەڵسا.

هاوپەیمانی کورد- شیعە و هاوپەیمانی کورد-سوننە... هەمویان وەکو خۆیان گوتیان درۆیەکی مەزن بون. دیارە هاوپەیمانیەتی لە عێراق هێز دیاری دەکات و خەڵکیش چەپڵە بۆ هێز لێدەدەن. بەداخەوە ئەم مزاجە بۆتە کەلتوری گەلانی عێراق.

بە کورتی ساڵی ٢٠١٢ ساڵی تەڵاقدانە لە مێژوی سیاسی عێراق و ساڵی چەکەرەی یەکگرتن و یەکڕیزی نەتەوەیی کوردە ئەمەش مژدەبەخشە، بەڵام بەم رابەریەی ئێستا کە لە کوردستان هەیە زەحمەتە بەرهەمی هەبێت، چونکە سیستەمی حوکم و مەسەلە ماددیەکان ئەوەندە بە حیزبی بونەتەوە دەبێ سەرەتا پێشمەرجەکانی بگۆڕێن. رەنگە ئەگەر تاڵەبانی نەمرێ کە ئەمەش هەرکاتیە ئەم وەزعە بۆ کورد رابگرێ و هەندێکی تریش کاتمان هەبێ بۆ یەکڕیزی و چاکسازی ناوخۆ. خۆ ئەویش بەسەدان ساڵ ناژی رۆژی دوایی ئەویش نزیکە (وەکو مرۆڤ بە هیوای چاکبونەوەی خێرای بەڕێزین) بەڵام خۆ ئەو ئەگەر بیەوێ مێژویەکی باش تۆماربکات و نەوەکانی گەل فرمێسکی خەمی بۆ بڕێژن ئەگەر تەمەن مەودای دا ئەوا لە جیاتی دەوڵەتی کوردی لە کوردستان بە خەونی شاعیرانە وەسف بکات. دەکرێ هەنگاوی تر بگرتە بەر بەنمونە گەڕانەوە بۆ ریفراندۆم لەسەر مەسەلە چارەنوسسازەکان و بونی دەستورێکی مۆدێرن و بەیەکەوە ژیان لە کوردستاندا و سەپاندن و ئەکتیڤکردنی سەروەری یاسا لە کۆمەڵگادا.

دەوڵەتی عێراق بەم وەزعەی ئێستایدا دەبێ کورد کاری وا بۆ بکات بەهێزتر نەبێتەوە و لە یەکێتیەکی فەرزکراوە بۆ ئازادی گەلان بچێت جا چەندە دەوڵەت و کیانی دەبێ ئەمە گەلانی ناوچەکان یەکلایی دەکەنەوە. ئەمە لەپراکتیکدا یانی پێناسەبونەوەی دوبارەی عێراق. دیاردەکانی ئەمڕۆ و دەوڵەتانی ناوچەکە و رۆژئاوا ئەمەیان هەرگیز قەبوڵییان نیە. بەڵام کارکردنی دروستی نەتەوەی کورد بەم ئاراستەیە رێگا خۆشکەر دەبێت بۆ ئایندەی نەتەوەیی.

میللەتی کورد پێویستە وانە لەم روداوانەی ساڵی ٢٠١٢ وەربگرێت، جا بەبێ تاڵەبانی یان بارزانی یان بە هەردوکیانەوە، تەمەنی گەل لە تەمەنی ئەم رابەرانەش درێژترە ئەگەرچی ئەمانە رابەری حیزبین و هێشتا نەبونەتە رابەری گەل. مانەوەی هێز لە کەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی هەرێم یانی دژایەتیەکی دروستی سیاسەتی سەرکوت و داگیرکردن. ئەمە دەبێ لەلایەنی خزمەتگوزاریەوە رەنگ بداتەوەو تەواوی گەلانی غەیرە کورد بە ئازادی بژین و ژیانێکی شایستەیان هەبێت وەکو هەر هاوڵاتیەکی تری کورد.

پێشمەرجی سەرەکی کارکردنە بۆ چاکسازی ئابوری و ئەمنیەتی مرۆڤەکانە لە کوردستاندا و بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆیە، دواتریش لەجیاتی سیاسەتی بەرگریکردن دەبێ سیاسەتی هێرشکردن پەیڕەوبکرێت. هەروەها لە کۆمەڵگایەکی بەرخۆری دەبێ بگۆڕێن بۆ کۆمەڵگای بەرهەمهێن. گەشە دان بە دونیای دەرەوەو ئیقلیم بە سیاسەتێکی نەتەوەیی و دروست کارکردن بۆ یەک ستراتیژی نەتەوەیی کە بتوانێ هەمو گەلانی نێو ئەم سنورە خۆشگوزەران بکات.

کات خێرا دەڕوا و مێژوی نوسراویش هەمومان بۆ تۆماردەکات. ئەگەر دونیا هەر بەویست و ئارەزوی خۆمان با ئەوا نوسینەوەی مێژوی زۆر ئاسان بو، کارل مارکس هەر لە خۆڕا ئەم قسەیەی نەکردوە، بەڵام دەتوانم بڵێم میللەتی کورد هێشتا زۆر کاری لە پێشە تاوەکو نەتەوەییەکی سەربەخۆ و ئازاد و خۆشگوزەران و کۆمەڵگایەکی بەیەکەوە ژیان بژیت. بەڵام بەم رابەریەو ئەم میتۆدە کارکردنانەو بەم ستراکتورەی رێکخراوبونەی کە بەناوی دەوڵەتەوە هەیە ئەوەندە ئاسان نین.
25/12/2012 بینین: 4852
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
هه‌ده‌په؛ هیوایەک بۆ یەکگرتنی نەتەوە!...
شەڕی کورد و داعش، چاوەڕوانکراوە داعش دوبارە هێرشەکانی بۆ سەر کوردستان دەستپێبکاتەوە!...
کۆنفراسی گلۆبال دەربارەی فەزای سایبەر 2015 (سیستەمەکانی ئەلکترۆنی) لە لاهای - هۆڵەندا!...
یەشار کەمال ماڵئاوا، بەڵام پاڵەوانی رۆمانەکانت لە کۆمەڵگادا هەردەمێنن!...
چارەنوسی نەتەوەکەمان...
شکستی سیستەمی بەرگری پێشمەرگەی کوردستان لەدژی داعش لە ناوچەکانی شەنگال و جەلەولا...
سەربەخۆیی کوردستان و ریسکەکانی (مجازەفە) میللەتی کورد لە باشوردا...
رێکخراو و بەرنامەی Calamity (نا ئارامی یان باری نائاسایی)...
کابینەی هەشت لایەنە نێگەتیڤ و پۆزەتیڤەکانی...
گوندەکەمان هیچ دزی لێ نیە!...
گەندەڵی لە کۆمەڵگای کوردستان و ستراتیژی کۆمەڵگا؛ بزوتنەوەی دژی گەندەڵی...
کۆنگرەی ئەتۆمی ٢٠١٤ لە لاهای و میللەتی کورد لە باشوریش هەر خەریکی موچەیە!...
ئارییل شارۆن جەستەی مرد، بەڵام!...
باڵانسی سیاسی لە کورستان...
کوشتن بۆتە بەشێ لە ژیانی میللەتی کورد...
گۆشەگیری لە هزری نەتەوەیی لە پراکتیکدا...
کۆمەڵگای کوردستان دواکاری چ حکومەتێکە؟...
هه‌روا ده‌زانم دوێنێیەی ئەرسەلان بایز و چەند وشەیەک!...
هەفتەیەک لە قاهیرەو ئەزمونێکی بێ وێنە...
گەڕانەوەی گەریلاکان بۆ قەندیل و ئاواتەکان...
گۆڕانی سەرۆک و گۆڕانی کۆمەڵگا...
1ی ئایارو داخوازیەکانی کرێکاران لە کوردستان...
لەنێوان مردن و ژیانی مارگریت تاچەردا!...
کۆمەڵگای کوردستان لەنێو گێژاوی ئیقلیمیدا!...
کێشەی نێوان کەلتوری عەشایری و کەلتوری شارستانی لە کۆمەڵگای کوردستاندا...
کێشەی سوننە و شیعە لە عێراق و کاریگەری لەسەر میللەتی کورد...
پرسە نەتەوەییەکان و چینایەتیەکان لەم دەورانەدا...
ستراتیژی بەرگری نوێ ی ئەمەریکا و کاریگەریەکان...
پەتای کولێرا و گرفتەکانی ئینفراستەکچەرلە کۆمەڵگا...
سروشتی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگای کوردستان و ئامادەگیەکانی بۆ گۆڕان...
وێنه‌کانی نێو (دڵم به‌ باخچه‌ ده‌سوتێت...! له‌نوسینی شێرزاد حه‌سه‌ن)!...
چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی جۆراوجۆر و کۆمه‌ڵگای کوردستان...
هاوکێشه‌ی ریسک و وه‌زعیه‌تی سیاسی ...
میسۆدی ته‌وه‌ره‌کان و ستراتیژی دروست! ...
‌له‌ په‌راوێزی روداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ له‌ کوردستان...
وشه‌ و هێز، هێزی وشه‌ و که‌لتور و ستراکتوری سیاسی له‌ کوردستان!...
په‌یوه‌ندیه‌کان و گۆڕان له‌ پرۆسێسه‌کانی رێکخراودا...
ریفۆرم له‌ کۆیله‌تیتی دا و سه‌رخه‌تی چاره‌سه‌ره‌کان!...
نوێخوازی و داهێنان له‌ سیاسه‌تی ئابوری له‌ کوردستان...
تێماکان (ده‌سته‌واژه‌کان) گرنگه‌کان له‌ کۆمه‌ڵگای کوردستاندا...
قه‌یران و زانستی کۆمونیکه‌یشن...
سیاسه‌تی حکومه‌تی حیزبی و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان...
ناڕه‌زایه‌تی و شعار و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک...
له‌ په‌راوێزی به‌ردبارانکردن و گوله‌ بارانکردنی هاوڵاتیانی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی...
دانسی کورسیه‌کان - خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کان و ستراتیژ...
روداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و جۆربه‌جۆره‌کان له‌ رێکخراوبوندا و مۆدێلی ستار...
دوریه‌کانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ‌هه‌ڕه‌شه‌‌ جیاجیاکان...
کاریگه‌ریه‌کان و زانستی که‌‌سایه‌تی
کۆمه‌ڵگای کوردستان و رێکخراوبون وه‌کو نمونه‌یه‌کی زیندو‌...
چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگ و سلوکی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ کوردستان...
بڕیاره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی بۆش و چه‌ند په‌یڤێک...
سلوکی سیاسی حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له کوردستان...
له‌ ژن کوشتنه‌وه‌ بۆ بازرگانی به‌ له‌شی ژنان، شه‌ره‌ف چ پێناسه‌یه‌کی ده‌وێ له‌ کۆمه‌ڵگای کوردیدا...
ئازادی بیروباوه‌ڕ له کورستان...
مه‌سه‌له‌ی ئازادی و دیموکراسی له‌ کوردستان
رابردو _ ئێستا _ داهاتو...
چه‌مکی دیپلۆماسیه‌ت و دیپلۆماسیه‌تی کورد...
پرۆگرامی به‌ڕێوه‌بردن و لێپرسراویه‌تی پرۆسێسه‌کان و پرۆژه‌ ستراتیژه‌کان...
خه‌یاڵێکی خوێناوی شێرزاد حه‌سه‌ن و دونیای واقعی ئێمه......
تۆپبارانه‌کانی ئێران و چه‌ند سه‌رنجێ...
مۆدێلی بلاک بۆکس و روداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ له‌ کوردستان...
رێکخراوبون و چۆنایه‌تیه‌کان و مۆدیڵیکی ساده‌...
چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌ نه‌خشه‌سازی شاره‌کان له‌ کوردستان...
چاککردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان
دامه‌زراندنی تۆڕی شاره‌کان وه‌کو سیسته‌مێکی نه‌خشه‌سازی کۆمه‌ڵگای مۆدێرن...
سکانداڵی کڵێسا کاسۆلیکه‌کان له‌ هۆڵه‌ندا و زه‌نگێ بۆ هه‌موان! ...
یاسای کاری کرێکاری و پێویستیه‌تی فدراسیۆنی کرێکاران و کارمه‌ندان له‌ کوردستان...
کێشه‌ به‌رنامه‌یی یان که‌سایه‌تیه‌کان له‌ کوردستان...
هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ سه‌باره‌ت به‌ رابه‌ر*...
ئارشیتێکتی پرۆسێسه‌کان ...
قوربانیانی ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کان له‌ جیهان......
مه‌سه‌له‌ی ئینێرژی له‌ کوردستان...
پێشنهادێک بۆ بنیاتنانی ئه‌رشیفێکی نه‌ته‌وه‌یی سه‌راسه‌ری له‌ کوردستان...
رویه‌کی شاراوه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ کوردستان...
تیچاوێک به‌ نه‌وه‌کانی گه‌ل له‌ نێو سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و پرۆسێسه‌کان له‌ کوردستان دا...
کۆنگره‌ی گۆڕانی که‌ش و ئاو وهه‌وا له‌ کۆپنهاگن...
ریسک ئه‌نالیزه‌ (ته‌ته‌ڵه‌کردن یان (شیکردنه‌وه‌)ی مجازه‌فه‌) و مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک...
یۆتۆپیای هیزی سێیه‌م له‌ کوردستانی ئازاد و دیموکراسی دا!...
رکودی ئابوری ئێستا وهه‌لومه‌رجه‌کانی ...
کورد له‌ هاوکێشه‌ سیاسیه‌کانی عێراقدا ...
مادده‌ی 140 له‌ نێوان ژیان و مردن و نه‌وه‌کانی ئاینده‌دا...
هه‌ڵبژاردن و چه‌مکی دیموکراسی، ئه‌م دواییانه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و کوردستان...
په‌یڕه‌و، روانگه‌، ستراتیژ...
ماسته‌رپلانی هه‌ولێر و چه‌ند وشه‌یه‌ك! ...
گرفته‌ ژینگه‌ییه‌کان له‌ کوردستان ...
چۆنیه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنی تیمه‌کانی کارکردن له‌ رێکخراودا ...
گه‌شه‌ی که‌سایه‌تی و گۆڕان له‌که‌سایه‌تی ئینسانه‌کان...
له‌ "حه‌ره‌س قه‌ومی"ه‌وه‌ بۆ "فه‌وجی‌ خه‌فیفـه‌"و بۆ "ئه‌نجومه‌نی‌ ئیسناد" ...
گرفته‌ ستراتیژیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان ...
به‌ کورتی: سه‌رچاوه‌کانی گه‌نده‌ڵی له‌ کوردستان...
رێگریه‌کانی به‌رده‌م ئاستی هۆشیاری کۆمه‌ڵگا و رێکخراوبون، مۆدێلێک...
نیگایه‌ک له‌ مه‌سه‌له‌ی ڕابه‌ری له‌ ڕێکخراوه‌کاندا و مۆدێلێکی ئاڵوگۆڕ...
که‌لتووری کۆمه‌ڵگا و که‌لتووری رێکخراو ...
چاککردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان و گرفته‌کانی ! ...
قه‌یرانی کریدیت له‌ ئه‌مه‌ریکا و کاریگه‌ره‌کانی! ...
ته‌ندروستی کۆمه‌ڵگا
(رێکخراو و تاکه‌کان)...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...