گەندەڵی لە کۆمەڵگای کوردستان و ستراتیژی کۆمەڵگا؛ بزوتنەوەی دژی گەندەڵی

ئاسۆ حامدی


میکاڤیللی لە سەدەی پانزەهەم هۆشیاریدا کە زۆرێک لە رابەرانی رێکخراوەکان گەندەڵن، مارکس لە وتەیەک دا دەڵێ هەتا سیستەمی سەرمایەداری مابێ گەندەڵی فەرمانبەران و پەیوەندی دەوڵەت و بۆرسە هەر دەمێنێ. تائێستا راست و دروستی ئەم نەزەرانە واقعە و مارکس ئەو رۆژگارەی سیستەمی سۆڤیەتی سوسیالیستی دەوڵەتی نەبینی و چۆن گەندەڵی یەکێ لەهەرە دیاردەکانی بون. بەنمونە هەمو دەوڵەمەندەکانی ئەمڕۆی روسیە و وڵاتانی بلۆکی رۆژهەڵات زۆربەی سەرمایەکانیان لە گەندەڵیەوە بەیەکەوەناوە. ئەم دیاردەیە لە هەمو وڵات و رێکخراوەیەیێ بەڕێژەی جیاجیا هەیە، بەڵام لەم وڵاتانەی کە یاسا سەروەری هەیە ئەوە گەندەڵچیەکان روبەڕوی سزای یاسای دەبنەوەو دەبێ هەمو ئەو سەرمایەیەی کە بە گەندەڵی بەیەکەوەیان ناوە بۆ خەزێنەی دەوڵەتی بیگێڕنەوە، ئەگەر لە دادگادا یەکلاکرانەوە. ئەمە هەرچەندە مشتەی خەروارێکە لە میزانیەی دەوڵەت، بەڵام مژدە بەخشە. گەندەڵی وەکو نەخۆشی کانسەر وایە ئەگەر رێکخراوێ یان کۆمەڵگایەک توشی بو ئەوە کوشندەیە و نەشتەرگەری شۆڕشگێڕی دەوێ بۆ ئەمەش دەبێ هەم رێکخراو و کۆمەڵگا ئامادەیی ئەمەیان هەبێت. تا کات بڕوا ئەم دیاردەیە زەقتر خۆی بەیان دەکات. ئێستا لیستی وڵاتان و رێکخراوەکانی جیاجیا لە نەتەوە یەکگرتوەکان هەیە کەچی هەندێ جار خودی هەندێ ئەندامانی نێو رێکخراوی دەولی تیوەی دەگلێن. باشترین نمونەش کوڕەکەی کۆفی ئانانە لە مەسەلەی نەوت بەرامبەر خۆراکی وڵاتی عێراق. وڵاتی عێراق لەم لیستەدا لەو وڵاتانەیە کە زۆرترین گەندەڵی هەیە، لە کوردستانیش لە زاری سەرۆک و زۆریش لە سەرکردە سیاسیەکان بەڕاشکاوی باس لە بونی گەندەڵی و نەهامەتەکانی دەکەن و هیچ رێگاچارەیەکی دروستیش نیە. بەڵام گەندەڵی لە کوردستان لە تۆپ داونەوە دەست پێدەکات و ئەمەش گرفتێکی گەورەیە و تەنها بزوتنەوەی تایبەت بە دژی گەندەڵی دەتوانێ چارەسەری بکات. دەستگای چاودێریەکان کە بۆ دژی گەندەڵی روستکراون زیاتر بۆ شاردنەوەو بە یاسایی کردنی گەندەڵین تا چارەسەری. چارەسەری گەندەڵی بە سیستەمی دروست و چاودێری بەڕێوەبردن و بە شفاف بون و کارکردنی هەمە لایەنەی هەمو هێزەکان و چاودێری کردنی یەکتری و پێشبرکێ خزمەت کردن چارە دەکرێ نەک بە  قۆرخ کردن و پاوانسازی و سەرکوتکردن.

گەندەڵی دەردێکی کوشندەیە لە سیستەمی بەڕێوەبردنی هەمو رێکخراوێکدا، گەندەڵی دەکرێ بە هۆشیاریەوە بێت کە ئەمە تاوانە و سزایی خۆی هەیە لە دادگاکاندا و تەنانەت لە خودی رێکخراوەیەکیشدا هەروەها گەندەڵی بە ناهۆشیاریەوە هەیە کە ئەویش بە فیڕۆدانی سامانی کۆمەڵایەتیە لە ئەنجامی بەبێ پلان کارکردن و نەشارەزایی بەڕێوەبردن و تەکنیکی و رێکخراوبون و ...هتد. ئەمەش سەرزەنشتی رێکخراوەیی  هەیە و بگرە هەندێ جار دەبێ دادگای زانستی بکرێ.

گەندەڵی مەسەلەیەکی ئاڵۆزە و چارەکردنیشی پرۆسیسی بەڕێوەبردن و مەسەلەی قەزایی دروستی دەوێ، لێرەدا باسی ئێمە نیە تەنها باسی گەندەڵی دەکەین وەکو دیاردەیەک کە کاریگەری سەرەکی هەیە لەسەر رێگریەکان بۆ پیادەکردنی ستراتیژ و هەڵبژاردەکانیان.

ئەگەر رێکخراوێ یان وڵاتێ هەستی کرد کە گەندەڵی لە سیستەمی بەڕێوەبردنی هەیە، ئەوە سەرەتای هۆشیاریەتی کە ستراتیژ و پیادەکردنی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان نایەنە دی چونکە ریگری ناوەخۆی ناوەخۆ رێکخراو و زاڵە و خەڵکیش لە ناسینەوەی ئەکتۆرەکانی رێکخراودا وەکو پایەکی ئەساسی سەیری دەکەن و باوەڕ لەنێوان کۆمەڵانی خەڵک و رێکخراو رابەرایەتی دادەبەزێ یان دەبێتە مەسەلەیەکی ماددی ساف. ئەگەر خەڵکی یان سیستەمەکە بەرخۆری بو ئەوە خەڵکی تەنها بۆ بەدەستهێنانی ژیان و گوزەرانیان یان لەکاتی پێدانی ئیمکاناتی ماددی باوەڕی خۆی بە رێکخراو دەبەخشێ رابەرەکەی قەبوڵ دەکات، ئەگینا هیچ پەیوەندیەک لە نێوان ئەم دوانە نیە چۆن خودی ئەندامانی رێکخراویش لە چاوەڕوانی ئیمتیازدا دەهۆڵ بۆ رابەری لێدەدەن. ئەمەش مانای کۆیلەتیە تا رێکخراوێکی ئازاد و خۆ هەڵسوڕێنەر و داهێنەر. باشترین نمونە بۆ ئەمە وڵاتانی سیستەمی سەرمایەی کۆنریە، یاخود رێکخراوەکانی باندی مافیایی و ماددە بێهۆشکەرەکانن لە دونیادا. دیارە ئەوانیش ستراتیژی خۆیان هەیە و لەم بارەوە هۆ و ئامراز و ئامانجەکانیان جیاوازن کە ئەمە باسی ئێمە نیە بەس تەنها باس لە گەندەڵی دەکەین وەکو رێگریەک لە بەدەست هێنانی ئامانجەکان و پیادەکردنی ستراتیژ.

ئەگەر کۆمەڵگا رادەیەک بۆ گەندەڵی دانەنێ، یان دەبێ هەموان گەندەڵ بن ئەوکات هەمو یەکتر بەکاردێنن یان ئەوەتە دەبێ بزوتنەوەیەکی دژایەتی گەندەڵی سەرهەڵبدا و بە ئاشکرا کار بۆ پەردەلەسەر لادانی هەمو گەندەڵیەکان بکا بە هۆشیاری و ناهۆشیاری و هەوڵی لەناوبردن و رادەدانی بۆ بکا تا کەمترین پلە. ئاستی هۆشیاری گەل لەم نێوەدا گرنگە گەل دەبێ چاودێرێکی رەخنەگر بێ لە کارەکان و هەڵوێستەکان جا لە هەر ئاست و لە هەرلایەنێ بێ. کارکردن بە دۆکیومێنت و بڵاوکردنەوەی لەنێو کۆمەڵانی خەڵکدا سەرەتای کارەکانی ئەم بزوتنەوەیە خەڵکی لە کوردستان ئەگەر دەیانەوێ دەست بە کاری بزوتنەوەیەکی لەم جۆرە بە رێکخراوەی بکەن، ئەگەر گەلی کورد لەم دەورانە نەتوانێ  ئەم فازە ببڕن ئەوە لەم دەورانە گەندەڵی لە کوردستان  لە باری سیاسیەوە ئەم فازە کوشندەتر دەبێ لە سەردەمی جاشایەتی و خۆفرۆشی  بۆ داگیرکەرانی کوردستان.

تێپەڕاندنی ئەم دەورانە لە ژیانی سیاسی و ئیداری کۆمەڵگا ئەرکی هەموانە، لەلایەکی تریش سیستەمی بەڕێوەبردن و قەزایی دروستی دەوێ. ئەگەر گەندەڵی هەروا بەردەوام بێ ئەوە ستراتیژ و ئامانجەکانی گەلیش قوربانین و هەردەبنە ئەو خەونە شاعیرانەیە، کە هەندێ کەس ناویان لێ نابو. هەڕەشەکانی سەرۆکی هەرێمیش بەرامبەر قەیرانەکانی لەگەڵ بەغدا بەم ئامرازانەی کە هەیەتی هەر دەبنە (حبر علی الورق) و هیچیان لێ سەوز نابێ.
04/04/2014 بینین: 3013
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
هه‌ده‌په؛ هیوایەک بۆ یەکگرتنی نەتەوە!...
شەڕی کورد و داعش، چاوەڕوانکراوە داعش دوبارە هێرشەکانی بۆ سەر کوردستان دەستپێبکاتەوە!...
کۆنفراسی گلۆبال دەربارەی فەزای سایبەر 2015 (سیستەمەکانی ئەلکترۆنی) لە لاهای - هۆڵەندا!...
یەشار کەمال ماڵئاوا، بەڵام پاڵەوانی رۆمانەکانت لە کۆمەڵگادا هەردەمێنن!...
چارەنوسی نەتەوەکەمان...
شکستی سیستەمی بەرگری پێشمەرگەی کوردستان لەدژی داعش لە ناوچەکانی شەنگال و جەلەولا...
سەربەخۆیی کوردستان و ریسکەکانی (مجازەفە) میللەتی کورد لە باشوردا...
رێکخراو و بەرنامەی Calamity (نا ئارامی یان باری نائاسایی)...
کابینەی هەشت لایەنە نێگەتیڤ و پۆزەتیڤەکانی...
گوندەکەمان هیچ دزی لێ نیە!...
کۆنگرەی ئەتۆمی ٢٠١٤ لە لاهای و میللەتی کورد لە باشوریش هەر خەریکی موچەیە!...
ئارییل شارۆن جەستەی مرد، بەڵام!...
باڵانسی سیاسی لە کورستان...
کوشتن بۆتە بەشێ لە ژیانی میللەتی کورد...
گۆشەگیری لە هزری نەتەوەیی لە پراکتیکدا...
کۆمەڵگای کوردستان دواکاری چ حکومەتێکە؟...
هه‌روا ده‌زانم دوێنێیەی ئەرسەلان بایز و چەند وشەیەک!...
هەفتەیەک لە قاهیرەو ئەزمونێکی بێ وێنە...
گەڕانەوەی گەریلاکان بۆ قەندیل و ئاواتەکان...
گۆڕانی سەرۆک و گۆڕانی کۆمەڵگا...
1ی ئایارو داخوازیەکانی کرێکاران لە کوردستان...
لەنێوان مردن و ژیانی مارگریت تاچەردا!...
کۆمەڵگای کوردستان لەنێو گێژاوی ئیقلیمیدا!...
کێشەی نێوان کەلتوری عەشایری و کەلتوری شارستانی لە کۆمەڵگای کوردستاندا...
ساڵی 2012، ساڵی تەڵاقدانی سیاسی!...
کێشەی سوننە و شیعە لە عێراق و کاریگەری لەسەر میللەتی کورد...
پرسە نەتەوەییەکان و چینایەتیەکان لەم دەورانەدا...
ستراتیژی بەرگری نوێ ی ئەمەریکا و کاریگەریەکان...
پەتای کولێرا و گرفتەکانی ئینفراستەکچەرلە کۆمەڵگا...
سروشتی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگای کوردستان و ئامادەگیەکانی بۆ گۆڕان...
وێنه‌کانی نێو (دڵم به‌ باخچه‌ ده‌سوتێت...! له‌نوسینی شێرزاد حه‌سه‌ن)!...
چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی جۆراوجۆر و کۆمه‌ڵگای کوردستان...
هاوکێشه‌ی ریسک و وه‌زعیه‌تی سیاسی ...
میسۆدی ته‌وه‌ره‌کان و ستراتیژی دروست! ...
‌له‌ په‌راوێزی روداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ له‌ کوردستان...
وشه‌ و هێز، هێزی وشه‌ و که‌لتور و ستراکتوری سیاسی له‌ کوردستان!...
په‌یوه‌ندیه‌کان و گۆڕان له‌ پرۆسێسه‌کانی رێکخراودا...
ریفۆرم له‌ کۆیله‌تیتی دا و سه‌رخه‌تی چاره‌سه‌ره‌کان!...
نوێخوازی و داهێنان له‌ سیاسه‌تی ئابوری له‌ کوردستان...
تێماکان (ده‌سته‌واژه‌کان) گرنگه‌کان له‌ کۆمه‌ڵگای کوردستاندا...
قه‌یران و زانستی کۆمونیکه‌یشن...
سیاسه‌تی حکومه‌تی حیزبی و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان...
ناڕه‌زایه‌تی و شعار و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک...
له‌ په‌راوێزی به‌ردبارانکردن و گوله‌ بارانکردنی هاوڵاتیانی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی...
دانسی کورسیه‌کان - خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کان و ستراتیژ...
روداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و جۆربه‌جۆره‌کان له‌ رێکخراوبوندا و مۆدێلی ستار...
دوریه‌کانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ‌هه‌ڕه‌شه‌‌ جیاجیاکان...
کاریگه‌ریه‌کان و زانستی که‌‌سایه‌تی
کۆمه‌ڵگای کوردستان و رێکخراوبون وه‌کو نمونه‌یه‌کی زیندو‌...
چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگ و سلوکی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ کوردستان...
بڕیاره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی بۆش و چه‌ند په‌یڤێک...
سلوکی سیاسی حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له کوردستان...
له‌ ژن کوشتنه‌وه‌ بۆ بازرگانی به‌ له‌شی ژنان، شه‌ره‌ف چ پێناسه‌یه‌کی ده‌وێ له‌ کۆمه‌ڵگای کوردیدا...
ئازادی بیروباوه‌ڕ له کورستان...
مه‌سه‌له‌ی ئازادی و دیموکراسی له‌ کوردستان
رابردو _ ئێستا _ داهاتو...
چه‌مکی دیپلۆماسیه‌ت و دیپلۆماسیه‌تی کورد...
پرۆگرامی به‌ڕێوه‌بردن و لێپرسراویه‌تی پرۆسێسه‌کان و پرۆژه‌ ستراتیژه‌کان...
خه‌یاڵێکی خوێناوی شێرزاد حه‌سه‌ن و دونیای واقعی ئێمه......
تۆپبارانه‌کانی ئێران و چه‌ند سه‌رنجێ...
مۆدێلی بلاک بۆکس و روداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ له‌ کوردستان...
رێکخراوبون و چۆنایه‌تیه‌کان و مۆدیڵیکی ساده‌...
چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌ نه‌خشه‌سازی شاره‌کان له‌ کوردستان...
چاککردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان
دامه‌زراندنی تۆڕی شاره‌کان وه‌کو سیسته‌مێکی نه‌خشه‌سازی کۆمه‌ڵگای مۆدێرن...
سکانداڵی کڵێسا کاسۆلیکه‌کان له‌ هۆڵه‌ندا و زه‌نگێ بۆ هه‌موان! ...
یاسای کاری کرێکاری و پێویستیه‌تی فدراسیۆنی کرێکاران و کارمه‌ندان له‌ کوردستان...
کێشه‌ به‌رنامه‌یی یان که‌سایه‌تیه‌کان له‌ کوردستان...
هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ سه‌باره‌ت به‌ رابه‌ر*...
ئارشیتێکتی پرۆسێسه‌کان ...
قوربانیانی ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کان له‌ جیهان......
مه‌سه‌له‌ی ئینێرژی له‌ کوردستان...
پێشنهادێک بۆ بنیاتنانی ئه‌رشیفێکی نه‌ته‌وه‌یی سه‌راسه‌ری له‌ کوردستان...
رویه‌کی شاراوه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ کوردستان...
تیچاوێک به‌ نه‌وه‌کانی گه‌ل له‌ نێو سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و پرۆسێسه‌کان له‌ کوردستان دا...
کۆنگره‌ی گۆڕانی که‌ش و ئاو وهه‌وا له‌ کۆپنهاگن...
ریسک ئه‌نالیزه‌ (ته‌ته‌ڵه‌کردن یان (شیکردنه‌وه‌)ی مجازه‌فه‌) و مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک...
یۆتۆپیای هیزی سێیه‌م له‌ کوردستانی ئازاد و دیموکراسی دا!...
رکودی ئابوری ئێستا وهه‌لومه‌رجه‌کانی ...
کورد له‌ هاوکێشه‌ سیاسیه‌کانی عێراقدا ...
مادده‌ی 140 له‌ نێوان ژیان و مردن و نه‌وه‌کانی ئاینده‌دا...
هه‌ڵبژاردن و چه‌مکی دیموکراسی، ئه‌م دواییانه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و کوردستان...
په‌یڕه‌و، روانگه‌، ستراتیژ...
ماسته‌رپلانی هه‌ولێر و چه‌ند وشه‌یه‌ك! ...
گرفته‌ ژینگه‌ییه‌کان له‌ کوردستان ...
چۆنیه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنی تیمه‌کانی کارکردن له‌ رێکخراودا ...
گه‌شه‌ی که‌سایه‌تی و گۆڕان له‌که‌سایه‌تی ئینسانه‌کان...
له‌ "حه‌ره‌س قه‌ومی"ه‌وه‌ بۆ "فه‌وجی‌ خه‌فیفـه‌"و بۆ "ئه‌نجومه‌نی‌ ئیسناد" ...
گرفته‌ ستراتیژیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان ...
به‌ کورتی: سه‌رچاوه‌کانی گه‌نده‌ڵی له‌ کوردستان...
رێگریه‌کانی به‌رده‌م ئاستی هۆشیاری کۆمه‌ڵگا و رێکخراوبون، مۆدێلێک...
نیگایه‌ک له‌ مه‌سه‌له‌ی ڕابه‌ری له‌ ڕێکخراوه‌کاندا و مۆدێلێکی ئاڵوگۆڕ...
که‌لتووری کۆمه‌ڵگا و که‌لتووری رێکخراو ...
چاککردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان و گرفته‌کانی ! ...
قه‌یرانی کریدیت له‌ ئه‌مه‌ریکا و کاریگه‌ره‌کانی! ...
ته‌ندروستی کۆمه‌ڵگا
(رێکخراو و تاکه‌کان)...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...