کوشتن بۆتە بەشێ لە ژیانی میللەتی کورد

ئاسۆ حامدی


هەواڵەکانی ئەم دواییانە تەنها باس لە کوشتنی نەوەکانی گەلی کورد دەکەن، لە کەرکوک تیرۆریستەکان خۆیان تەقاندەوە و ئەوەندەیان لێ کوشتین، یەکێ لە تیرۆریستەکانیش کوردە و خەڵکی هەڵەبجەیە، لە قامشلۆ بارهەڵگرێ تەقیەوە و چەندین قوربانی لێکەوتەوە، لە کوردستانی باکور چ لە بەرەکانی جەنگ چ لە راپەڕین و چ لە حەپس و زیندان دا چەندەها قوربانین، لە سنە و مەریوان و بانە چالاکوانە سیاسیەکانی سەر بە حیزبە کوردیەکان لە سێدارەدران، ئازاد ئەحمەد تیرۆر کرا لەسەر رێگای کەرکوک سلێمانی ٢٢ شوفێری تەکسی بزرن.

لە پاریس پایتەختی ئازادی و مۆدە و شارستانیەتی فەرەنساویەکان سێ ژنە سیاسی کورد کوژران، سەکینە و فیدان و لەیلا، لە هەولێر لە تەقینەوەی بەردەم ئاسایشی گشتی چەندین قوربانی لێکەوتەوە، ئەفسەری سەر کامێراکانی ئاسایش خۆی کوشت، بریکاری ئاژانسی هەواڵگری لە روداوێکی تەمومژ بە جەڵتە مرد. لە موسڵ زرێڤانی و ئەندامانی یەکێتی هەردەم قوربانین، لە سلێمانی جێگری پاسەوانی سەرۆک کۆمار کوژرا، دواتر ئاسایش و دژە تیرۆر کەسێکی تریان لە باتی کوشتەوە ئەویش برای شیری بو. ئەم هەمو کوشتنە لە چەندین ساتی جیاجیادا رویانداوە. دوێنی کاوە گەرمیانیشی هاتە سەر لە بەردەم ماڵەکەی خۆی و لە پێش دایکی  خێزانێکی جێهێشت کە نەوەیەک لە دایک دەبێ باوکی هەرگیز ناناسێ. فرمێسکی ئەم منداڵە و ئازارەکانی بێ باوکی ئەم منداڵە کە هێشتا لە دایک نەبوە کێ بۆی دەسڕێ و کێ بۆی دەکێشێ لە وڵاتێ کە خودی حکومەت و دەسەڵات تەجاوز بە هاوڵاتیانی دەکات.

زوڵم و زۆر لە کۆمەڵگای ئێمە بۆتە کەلتور لەجیاتی دیالۆگ و پەیوەندیەکان، ئەوەی بەدەستی دوژمنانی میللەتی کورد دەکوژرێن دەبێ میللەت وەڵامی تری بۆ هەبێ، بەڵام ئەوەی خۆمان خۆمان دەکوژین ئەوە ئەم پەروەردەیەیە کە خۆمان لە کەلتوری کۆمەڵگا و کەلتوری رێکخراودا لێ فێردەبین. ئەوەی سۆران و سەردەشت و کاوەی کوشت نەوەی هێنانی هێزی داگیرکارانە بۆ سەر کوردستان و پەروەردەی پاوانسازی گۆڕەپانی سیاسییە.

کوشتنی میللەتی ئێمە پەیوەندی راستەوخۆی بە کەرەسەی خاو هەبوە و هەیە، کوردستان وڵاتێکی دەوڵەمەندە لە سامانە سروشتیەکانی و لە جیوپۆلتیکی سیاسی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەنددا، ئەمە بەدرێژایی مێژو بوەتە پێخوستی زلهێزەکان. ئەمەش هەر قوربانی لەدوای قوربانی داوە بۆ بەرگری لە خۆکردن، میللەتی کورد هەرگیز هێرشی نەکردوە لە ستراتیژی نەتەوەیی خۆیدا ئەگەر بە كلچ و کاڵیش هەیبوبێ. ئەمەش وای لێکردوە هەردەم قوربانی بێ تا زاڵ، لەلایەکی تریش ئاستی هۆشیاری نەتەوەیی گرفتی سەرەکی ئەم نەتەوەیە و کوشتن بۆتە بەشێ لە ژیانی.

ئازادی قوربانی دەوێ ئەمە ئەم دەستەواژە کلاسیکییە لە کۆمەڵگای ئێمەدا، بەڵام با قوربانیەکان کۆتایی هێنانی ژیانی یەکتر نەبن، دەسەڵاتی زاڵ چاوی هێزە بچوکەکان نابینێ و ئەوەی هێزی نیە، نیە. ئەوەی کەمە دەبێ دەنگی نەبێ رەنگی نەبێ ناسنامەی نەبێ ژیانی نەبێ ...هتد. نەبونی حکومەتێکی گەلی و دەستورێکی مۆدێرن و سەروەری یاسا لە کۆمەڵگا گرفتی سەرەکین. لەهەندێ ناوچەدا کەسێ دەتوانێ حوکم لە ژیانی مرۆڤەکان بدا بەبێ ئەوەی هیچ وەزیفەیەکی لە حکومەتدا هەبێ، ئەوەی لەم کۆمەڵگایە یاسای بەسەر دەچەسپێ ئەوا تەنها خەڵکی بێ دەستە، ئەوەی حکومەتی گەل و نیشتمانی دەوێ تەنها قوربانیانیەکانن، ئەوەی یەک ئیدارە و سوپای نیشتمانی و یەک ئاسایش و یەک پۆلیس و ئەکتیڤ بونی قەزەکان و سەروەری دەوێ هەر خەڵکی چینی ژێرەوەن. ئەوەی دەیەوێ سامانی نیشتمانی بەهەدەرنەچێ ئەوا هەر کەسانی وەکو کاوەن.

 تا ئەم کەلتورە زاڵە نەگۆڕدرێ لە زەینی رێکخراوەیی و پەروەردەی حیزبیدا لە کوردستان کوشتنی مرۆڤەکان بەهۆی بونی بیروباوەڕی جیاجیاوە هەردەمێنن، تا یەکتر قەبوڵکردن جێگای یەکتر رەفزکردن نەگرێتەوە ئەوا هەردەمێنی. تا پاوانسازی هەبێ لە شار و دێهات و ناوچەکاندا ئەوا هەردەمێنێ، ئەوەی باخ و شوێنی خۆشگوزەران و زەوی و داهاتی نەوت و غاز ببا ئامادەیە نەک ژینگە، بەڵکو هەمو مرۆڤە ناڕازیەکان سەرکوت بکا و ناوەناوەش دەم و سەر و سنگی یەکێ بەبەر گولە دەدا، کوشتنیش بۆتە بەشێ لە ژیان و بەرۆکمان بەرنادا. ئەمەش رێگریەکی گەورەی پێشکەوتنمانە و لە دونیای دەرەوە هەر بە کۆمەڵگایەکی نامۆدێرن و دواکەوتو دەناسرێینەوە. دۆستایەتی گەلان و ئازادی خوازان بۆ مەسەلەی نەتەوەیی هەروا لە کەمی دەدەن. کە بەشێکی زۆریشی ئەنجامی ئەم سەرکوت و کوشتنانەیە، خۆمان شکات لە خۆمان دەکەین لە ناوەندە نێودەوڵەتیەکاندا بۆ پشتیوانی و کۆتاییهێنان بە کوشتن.
10/12/2013 بینین: 5502
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
هه‌ده‌په؛ هیوایەک بۆ یەکگرتنی نەتەوە!...
شەڕی کورد و داعش، چاوەڕوانکراوە داعش دوبارە هێرشەکانی بۆ سەر کوردستان دەستپێبکاتەوە!...
کۆنفراسی گلۆبال دەربارەی فەزای سایبەر 2015 (سیستەمەکانی ئەلکترۆنی) لە لاهای - هۆڵەندا!...
یەشار کەمال ماڵئاوا، بەڵام پاڵەوانی رۆمانەکانت لە کۆمەڵگادا هەردەمێنن!...
چارەنوسی نەتەوەکەمان...
شکستی سیستەمی بەرگری پێشمەرگەی کوردستان لەدژی داعش لە ناوچەکانی شەنگال و جەلەولا...
سەربەخۆیی کوردستان و ریسکەکانی (مجازەفە) میللەتی کورد لە باشوردا...
رێکخراو و بەرنامەی Calamity (نا ئارامی یان باری نائاسایی)...
کابینەی هەشت لایەنە نێگەتیڤ و پۆزەتیڤەکانی...
گوندەکەمان هیچ دزی لێ نیە!...
گەندەڵی لە کۆمەڵگای کوردستان و ستراتیژی کۆمەڵگا؛ بزوتنەوەی دژی گەندەڵی...
کۆنگرەی ئەتۆمی ٢٠١٤ لە لاهای و میللەتی کورد لە باشوریش هەر خەریکی موچەیە!...
ئارییل شارۆن جەستەی مرد، بەڵام!...
باڵانسی سیاسی لە کورستان...
گۆشەگیری لە هزری نەتەوەیی لە پراکتیکدا...
کۆمەڵگای کوردستان دواکاری چ حکومەتێکە؟...
هه‌روا ده‌زانم دوێنێیەی ئەرسەلان بایز و چەند وشەیەک!...
هەفتەیەک لە قاهیرەو ئەزمونێکی بێ وێنە...
گەڕانەوەی گەریلاکان بۆ قەندیل و ئاواتەکان...
گۆڕانی سەرۆک و گۆڕانی کۆمەڵگا...
1ی ئایارو داخوازیەکانی کرێکاران لە کوردستان...
لەنێوان مردن و ژیانی مارگریت تاچەردا!...
کۆمەڵگای کوردستان لەنێو گێژاوی ئیقلیمیدا!...
کێشەی نێوان کەلتوری عەشایری و کەلتوری شارستانی لە کۆمەڵگای کوردستاندا...
ساڵی 2012، ساڵی تەڵاقدانی سیاسی!...
کێشەی سوننە و شیعە لە عێراق و کاریگەری لەسەر میللەتی کورد...
پرسە نەتەوەییەکان و چینایەتیەکان لەم دەورانەدا...
ستراتیژی بەرگری نوێ ی ئەمەریکا و کاریگەریەکان...
پەتای کولێرا و گرفتەکانی ئینفراستەکچەرلە کۆمەڵگا...
سروشتی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگای کوردستان و ئامادەگیەکانی بۆ گۆڕان...
وێنه‌کانی نێو (دڵم به‌ باخچه‌ ده‌سوتێت...! له‌نوسینی شێرزاد حه‌سه‌ن)!...
چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی جۆراوجۆر و کۆمه‌ڵگای کوردستان...
هاوکێشه‌ی ریسک و وه‌زعیه‌تی سیاسی ...
میسۆدی ته‌وه‌ره‌کان و ستراتیژی دروست! ...
‌له‌ په‌راوێزی روداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ له‌ کوردستان...
وشه‌ و هێز، هێزی وشه‌ و که‌لتور و ستراکتوری سیاسی له‌ کوردستان!...
په‌یوه‌ندیه‌کان و گۆڕان له‌ پرۆسێسه‌کانی رێکخراودا...
ریفۆرم له‌ کۆیله‌تیتی دا و سه‌رخه‌تی چاره‌سه‌ره‌کان!...
نوێخوازی و داهێنان له‌ سیاسه‌تی ئابوری له‌ کوردستان...
تێماکان (ده‌سته‌واژه‌کان) گرنگه‌کان له‌ کۆمه‌ڵگای کوردستاندا...
قه‌یران و زانستی کۆمونیکه‌یشن...
سیاسه‌تی حکومه‌تی حیزبی و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان...
ناڕه‌زایه‌تی و شعار و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک...
له‌ په‌راوێزی به‌ردبارانکردن و گوله‌ بارانکردنی هاوڵاتیانی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی...
دانسی کورسیه‌کان - خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کان و ستراتیژ...
روداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و جۆربه‌جۆره‌کان له‌ رێکخراوبوندا و مۆدێلی ستار...
دوریه‌کانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ‌هه‌ڕه‌شه‌‌ جیاجیاکان...
کاریگه‌ریه‌کان و زانستی که‌‌سایه‌تی
کۆمه‌ڵگای کوردستان و رێکخراوبون وه‌کو نمونه‌یه‌کی زیندو‌...
چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگ و سلوکی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ کوردستان...
بڕیاره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی بۆش و چه‌ند په‌یڤێک...
سلوکی سیاسی حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له کوردستان...
له‌ ژن کوشتنه‌وه‌ بۆ بازرگانی به‌ له‌شی ژنان، شه‌ره‌ف چ پێناسه‌یه‌کی ده‌وێ له‌ کۆمه‌ڵگای کوردیدا...
ئازادی بیروباوه‌ڕ له کورستان...
مه‌سه‌له‌ی ئازادی و دیموکراسی له‌ کوردستان
رابردو _ ئێستا _ داهاتو...
چه‌مکی دیپلۆماسیه‌ت و دیپلۆماسیه‌تی کورد...
پرۆگرامی به‌ڕێوه‌بردن و لێپرسراویه‌تی پرۆسێسه‌کان و پرۆژه‌ ستراتیژه‌کان...
خه‌یاڵێکی خوێناوی شێرزاد حه‌سه‌ن و دونیای واقعی ئێمه......
تۆپبارانه‌کانی ئێران و چه‌ند سه‌رنجێ...
مۆدێلی بلاک بۆکس و روداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ له‌ کوردستان...
رێکخراوبون و چۆنایه‌تیه‌کان و مۆدیڵیکی ساده‌...
چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌ نه‌خشه‌سازی شاره‌کان له‌ کوردستان...
چاککردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان
دامه‌زراندنی تۆڕی شاره‌کان وه‌کو سیسته‌مێکی نه‌خشه‌سازی کۆمه‌ڵگای مۆدێرن...
سکانداڵی کڵێسا کاسۆلیکه‌کان له‌ هۆڵه‌ندا و زه‌نگێ بۆ هه‌موان! ...
یاسای کاری کرێکاری و پێویستیه‌تی فدراسیۆنی کرێکاران و کارمه‌ندان له‌ کوردستان...
کێشه‌ به‌رنامه‌یی یان که‌سایه‌تیه‌کان له‌ کوردستان...
هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ سه‌باره‌ت به‌ رابه‌ر*...
ئارشیتێکتی پرۆسێسه‌کان ...
قوربانیانی ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کان له‌ جیهان......
مه‌سه‌له‌ی ئینێرژی له‌ کوردستان...
پێشنهادێک بۆ بنیاتنانی ئه‌رشیفێکی نه‌ته‌وه‌یی سه‌راسه‌ری له‌ کوردستان...
رویه‌کی شاراوه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ کوردستان...
تیچاوێک به‌ نه‌وه‌کانی گه‌ل له‌ نێو سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و پرۆسێسه‌کان له‌ کوردستان دا...
کۆنگره‌ی گۆڕانی که‌ش و ئاو وهه‌وا له‌ کۆپنهاگن...
ریسک ئه‌نالیزه‌ (ته‌ته‌ڵه‌کردن یان (شیکردنه‌وه‌)ی مجازه‌فه‌) و مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک...
یۆتۆپیای هیزی سێیه‌م له‌ کوردستانی ئازاد و دیموکراسی دا!...
رکودی ئابوری ئێستا وهه‌لومه‌رجه‌کانی ...
کورد له‌ هاوکێشه‌ سیاسیه‌کانی عێراقدا ...
مادده‌ی 140 له‌ نێوان ژیان و مردن و نه‌وه‌کانی ئاینده‌دا...
هه‌ڵبژاردن و چه‌مکی دیموکراسی، ئه‌م دواییانه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و کوردستان...
په‌یڕه‌و، روانگه‌، ستراتیژ...
ماسته‌رپلانی هه‌ولێر و چه‌ند وشه‌یه‌ك! ...
گرفته‌ ژینگه‌ییه‌کان له‌ کوردستان ...
چۆنیه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنی تیمه‌کانی کارکردن له‌ رێکخراودا ...
گه‌شه‌ی که‌سایه‌تی و گۆڕان له‌که‌سایه‌تی ئینسانه‌کان...
له‌ "حه‌ره‌س قه‌ومی"ه‌وه‌ بۆ "فه‌وجی‌ خه‌فیفـه‌"و بۆ "ئه‌نجومه‌نی‌ ئیسناد" ...
گرفته‌ ستراتیژیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان ...
به‌ کورتی: سه‌رچاوه‌کانی گه‌نده‌ڵی له‌ کوردستان...
رێگریه‌کانی به‌رده‌م ئاستی هۆشیاری کۆمه‌ڵگا و رێکخراوبون، مۆدێلێک...
نیگایه‌ک له‌ مه‌سه‌له‌ی ڕابه‌ری له‌ ڕێکخراوه‌کاندا و مۆدێلێکی ئاڵوگۆڕ...
که‌لتووری کۆمه‌ڵگا و که‌لتووری رێکخراو ...
چاککردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان و گرفته‌کانی ! ...
قه‌یرانی کریدیت له‌ ئه‌مه‌ریکا و کاریگه‌ره‌کانی! ...
ته‌ندروستی کۆمه‌ڵگا
(رێکخراو و تاکه‌کان)...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...