ڤیتۆ مه‌ترسیداره‌كه‌ی‌ بارزانی‌

سیروان ره‌شید

هه‌فته‌ی‌ رابردو سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، بڕیاریدا ڤیتۆ بخاته‌ سه‌ر یاسای‌ هه‌مواركراوی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مان‌و یاساكه‌ی‌ به‌ ئیمزا نه‌كراوی‌ ره‌وانه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كرده‌وه‌، كه‌ پێشتر په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی‌ ته‌سدیقكردنی‌ ره‌وانه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كردبو.

ڤیتۆكه‌ی‌ بارزانی‌ له‌ چه‌ند خاڵێكدایه‌، كه‌ به‌ڕای‌ چاودێران دو خاڵی‌ زۆر مه‌ترسیداره‌و ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان ده‌نگی‌ له‌سه‌ر بدات سه‌رله‌به‌ری‌ پرۆسه‌كه‌ ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌:

1-ماده‌ی‌ چواره‌م، كه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت خۆیان بۆپه‌رله‌مان بپاڵێون ، سه‌رۆكی‌ هه‌رێم داواده‌كات ده‌سته‌واژه‌ی‌ (فئه‌) واته‌ (ده‌سته‌) بگۆڕدرێت به‌ (قه‌واره‌ی‌ سیاسی‌).
2-ماده‌ی‌ حه‌وته‌م، سه‌رۆكی‌ هه‌رێم داواده‌كات مافی‌ سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ هه‌رێم، له‌ كۆمسیۆنی‌ به‌غدا بسێنرێته‌وه‌و كۆمسیۆنی‌ هه‌رێم هه‌ڵبستێ‌ به‌ سه‌رپه‌رشتیكردنی‌.

ئه‌زمونی‌ حوكمڕانی‌ (18) ساڵی‌ هه‌رێم له‌ روی‌ دیموكراسییه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ ناكامڵه‌، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و دو داواكارییه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم بدات هێنده‌ی‌ تر پرۆسه‌كه‌ به‌ره‌و دواوه‌ ده‌بات!

مه‌ترسییه‌كه‌ له‌چی‌ دایه‌:
* گۆڕینی‌ ده‌سته‌واژه‌ی‌ (فیئه‌) به‌قه‌واره‌ی‌ سیاسی‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وقه‌واره‌یه‌ هه‌مان ته‌عریفی‌ قه‌واره‌ی‌ سیاسی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق بێت كه‌ مه‌به‌ست لێی‌: رێكخراوی‌ سیاسی‌‌و گروپ‌و تاكه‌ كه‌س ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌وا كارێكی‌ باشه‌، به‌ڵام  كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی‌ كوردستان بۆ ته‌عریفی‌ قه‌واره‌ی‌ سیاسی‌ ئیسناد بخاته‌ سه‌ر یاسای‌ (پارت و رێكخراوه‌كان)ی‌ ساڵی‌ 1992ی‌ هه‌رێم، كه‌ له‌وێدا قه‌واره‌ی‌ سیاسی‌ به‌مانای‌ پارتی‌ سیاسی‌ هاتوه‌، ئه‌وا گۆڕینی‌ ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ به‌مانای‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ته‌نها ئه‌و لایه‌نانه‌ بۆیان هه‌یه‌ به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، كه‌ ئێستا وه‌ك پارتی‌ سیاسی‌ مۆڵه‌تیان له‌ حكومه‌ت هه‌یه‌‌و لیستی‌ غه‌یره‌ حیزبی‌‌و ده‌سته‌و تاك بۆیان نابێت به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردن بكه‌ن!، له‌كاتێكدا مه‌سه‌له‌ی‌ (فیئه‌)  له‌ساڵی‌ (1992)وه‌وه‌ له‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ هه‌رێمدا هه‌یه‌و چه‌ند هه‌ڵبژاردنێكیشی‌ پێ‌ ئه‌نجامدراوه‌، بۆچی‌ به‌ڕێز بارزانی‌ ئێستا داوای‌ گۆڕینی‌ ده‌كات!.

* به‌رێز بارزانی‌، كه‌ داواده‌كات ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ هه‌رێم له‌ كۆمسیۆنی‌ به‌غدا بسێنرێته‌وه‌، ئه‌م داوایه‌ به‌هه‌رپاساو بیانویه‌ك بێت كارێكی‌ نا دروسته‌! له‌كاتێكدا سه‌رۆكی‌ ئه‌و كۆمسیۆنه‌و چه‌ند كوردێكی‌ دیكه‌ له‌ ستافی‌ به‌ڕێوه‌به‌رانین!.

سه‌یره‌! له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ پێمان خۆشبێت پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانمان له‌ ئاستی‌ هه‌مو ده‌وڵه‌تی‌ عێراقدابێت، كه‌ ئه‌مه‌ش واده‌كات چاوی‌ بیانی‌‌و ئه‌مریكاو ئه‌وروپاییه‌كانمان زیاتر له‌سه‌ر بێت‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانمان ئیعتیبار‌و شه‌رعیه‌تی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ وه‌ربگرێت، كه‌چی‌ له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌داین په‌رده‌پۆشی‌ بكه‌ین‌و كه‌س به‌ پرۆسه‌كه‌ نه‌زانێت!.

ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان بڕیاربدات ئه‌و مافه‌ له‌ كۆمسیۆنی‌ عێراق بسه‌نرێته‌وه‌‌و بهێنرێته‌وه‌ بۆ كوردستان ئه‌وه‌ سه‌د له‌ سه‌د ئه‌و هێنانه‌وه‌یه‌ سه‌رله‌به‌ری‌ پرۆسه‌كه‌ له‌ به‌رده‌م چاوی‌ بیانیدا ده‌خاته‌ ژێر پرسیارو گومانه‌وه‌.

هه‌روه‌ك ناشبێت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ له‌ ره‌هه‌ندی‌ كوردستانی‌ بون‌و عێراقی‌ بونه‌وه‌ سه‌یر بكرێت، كه‌ ئه‌و ئیجرائاته‌‌و مه‌سه‌له‌كه‌ په‌یوه‌نداره‌ به‌ دیموكراسیه‌ته‌وه‌.

له‌ سایه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتیه‌وه‌  تائێستا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نمونه‌ی‌ هیچ پرۆسه‌یه‌كی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ بێ‌ غه‌ش‌و نه‌زیهمان نیه‌، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م بۆچونانه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ 31ی‌ كانونی‌ دوه‌می‌ ساڵی‌ 2005ی‌ په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێم بو، كه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌ خرایه‌، "لیستی‌ ره‌شه‌وه‌" به‌هۆی‌ پێشێلكاری‌‌و ساخته‌كاری‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌.

له‌ ئێستادا ویستی‌ سیاسی‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردن لای‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ زۆر لاوازه‌، هه‌فته‌ی‌ رابردو له‌ دیدارێكمدا، ئه‌ندامێكی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌، پێی‌ وتم: "به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ڵبژاردن دواده‌كه‌وێت"، پێده‌چێت سه‌ردانی‌ (17) رۆژه‌ی‌ بارزانیش بۆ وڵاتانی‌ ئه‌وروپا له‌م كاته‌دا به‌ده‌رنه‌بێت له‌ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن.

ڤیتۆكه‌ی‌ به‌رێز بارزانی‌ له‌و دو خاڵه‌دا ئاماژه‌یه‌كی‌ مه‌ترسیداره‌ له‌سه‌ر یاسای‌ هه‌ڵبژاردن له‌ كوردستان‌و سیستمی‌ حوكمڕانی‌ له‌ هه‌رێمدا، كه‌ به‌ره‌و داخرانی‌ زیاترو دیكتاتۆریه‌تی‌ ده‌بات، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاره‌ خاوه‌ن ویژدانه‌كان دڵسۆزی‌ ئه‌زمونه‌كه‌ بن، نابێت رێگا بده‌ن یاسای‌ دكتاتۆریانه‌ به‌سه‌ریاندا تێپه‌رێت، هه‌رچه‌نده‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ مه‌جالی‌ یاریكردنی‌ زیاتریان له‌ به‌رده‌مدایه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ نه‌هێڵن خه‌ڵكانی‌ دیكه‌ به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.


01/03/2009 بینین: 3455
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
چی‌ له‌كۆنگره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێ؟...
پارتی‌ و گێچه‌ڵی‌ زۆرینه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ ده‌ستور...
گۆڕان و دروستكردنی‌ هێزی‌ چه‌كدار!...
دواكه‌وتویی‌ فه‌رهه‌نگی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌...
پرسیار له‌ هه‌ڵوێستی‌ یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ به‌رامبه‌ر داعش‌...
كاتی جێبەجێكردنی رێكەوتنەکە هاتوە...
ئه‌م قه‌یرانه‌ میراتی‌ ئێوه‌یه‌!...
یه‌كێتی‌ به‌ 20 رێگا ته‌زویری‌ كردوه‌...
یادی سلێمانی و هه‌ستكردن به‌ غوبن و غه‌در!...
یه‌كێتی‌ قه‌یرانه‌كه‌ قوڵده‌كاته‌وه‌، یان چاره‌سه‌ر؟...
ره‌وایه‌ یه‌كێتی‌ به‌ 26%وه‌، حوكمی‌ سلێمانی‌ بكا؟...
ده‌لاله‌ته‌كانی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان له‌ 9 خاڵدا...
گه‌وره‌م، ئێوه‌ خودی‌ ده‌ستورن! ...
بارزانی‌ هه‌شت ساڵه‌ چی‌ كردوه‌؟...
ئه‌و وانانه‌ی پێویسته‌ له‌ دیجله‌وه‌ فێری ببین!...
ته‌حه‌داكانی‌ به‌رده‌م جڤاتی‌ نیشتمانی‌ گۆڕان ...
گەنج لە بزوتنەوەی گۆڕاندا!...
چۆن ده‌ستورێكمان ده‌وێ؟...
هه‌شت مانگ و به‌رپرسیاریه‌تی‌ مێژویی‌...
چاكسازی له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا...
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ موڵكی‌ گشتی؛ دڵۆپێك له‌ ده‌ریایه‌ك...
مەترسییه‌کانی یاسای ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش...
رازیبون به‌كه‌م؛ پاشه‌كشه‌یه‌...
خاڵێكی‌"ره‌ش" له‌ مێژوی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا...
دو رێگه‌چاره‌
له‌ به‌رده‌م "یه‌كێتی ‌‌و پارتی" دا...
گۆڕین لە دەسەڵاتی دادوەریی...
هەرگیز كوردستان ناگەڕێتەوە پێش 17ی شوبات...
ئایا گۆڕان له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌؟...
بای بای یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ری...
كێیه‌، كورد
په‌رت ده‌كات؟...
بۆچی‌ پاشه‌كشه‌مان كرد؟...
كاته‌كه‌ دره‌نگ بوه‌...
بۆچی‌ پێویسته‌، یاسای‌
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخرێت؟...
كه‌مپه‌ینێك
بۆ ده‌ربازبون له‌ تونێله‌ تاریكه‌كه‌...
(یه‌كێتی‌ و گۆڕان)
لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ نوێ‌...
پیلانێكی‌ مه‌ترسیدار!...
ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی‌ په‌رله‌مان؛
ئێوه‌ له‌خه‌می‌ گه‌لدان، یان له‌خه‌می‌ خۆتان؟...
پارتی‌، هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كات! ...
له‌باره‌ی‌ كاندیدكردنی‌ تاڵه‌بانی‌_یه‌وه‌...
ئه‌مجاره‌ چۆن ململانێ‌ بكه‌ین؟...
هه‌ژاره‌كان......
2010؛ ساڵه‌ خه‌ته‌ره‌كه‌...
میلله‌تێك باجی‌ ئێوه‌ ده‌دات!...
نا بۆمیلیشیای‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌!...
خوا كوردستان بپارێزێت...
گۆڕان ده‌چێ‌ بۆ به‌غدا!...
بێده‌نگی‌ نێچیرڤان بارزانی‌!...
زوڵمكردن له‌ سلێمانی‌...
له‌باره‌ی‌ كێشه‌كه‌ی‌ دانای‌ ئه‌حمه‌د مه‌جید‌و چاودێریی‌ داراییه‌وه‌...
تكایه‌ ئه‌مه‌ كابینه‌ی‌ سێیه‌مه‌، مه‌یكه‌ن به‌شه‌شه‌م...
نه‌خشه‌ سیاسییه‌كه‌ گۆڕا...
بارزانی‌، سه‌رۆكێكی‌ بێخه‌م!...
ئایا خه‌ڵك ده‌نگ به‌ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌م واقیعه‌ گه‌نده‌ڵه‌ ده‌دات، یان به‌ پرۆژه‌ی‌ گۆڕانكاریی‌؟...
دروستكردنی‌
دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان...
له‌ په‌راوێزی‌ مشتومڕی‌ ده‌ستووردا
پارتی‌‌و سیستمی‌ پاشایه‌تی‌، یه‌كێتی‌‌و ره‌فتاری‌ دۆڕاوانه‌ ...
پایزی‌ پاوانخوازیی‌...
ترس له‌ قبوڵ نه‌كردنی‌ ئه‌نجامه‌كان ...
ئایا بارزانی‌ پاڵێوراوی‌ یه‌كێتیشه‌؟...
تاقیكردنه‌وه‌ قورسه‌كه‌...
سه‌ربه‌خۆیی‌ له‌ نێوان تاڵه‌بانی‌‌و بارزانی‌...
كابینه‌ی‌ پێنجه‌م چی‌ كردو چی‌ جێده‌هێڵێت؟...
پێویسته‌ رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌...
ژاوه‌ژاوی‌ چوار حیزبه‌كه‌...
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌...
وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ هه‌مومان به‌دوایدا وێڵین!...
بڕیاره‌كه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌‌و دوو پرسیار...
ئه‌م كارته‌شتان سوتاند...
خه‌ڵكینه‌ په‌رله‌مان
ده‌یه‌وێت ده‌ممان داخه‌ین!...
هۆشیار زێباری‌ چی‌ بۆ كورد كرد‌؟...
ناكۆكییه‌كانی‌ پارتی‌ ‌و یه‌كێتی‌...
بایكۆتكردنی‌ توركمانه‌كان بۆ؟...
رۆژنامه‌ی‌ (رۆژنامه‌)
چی‌ كردووه‌و چی ماوه‌ بیكات!؟ ...
دیسانه‌وه‌ هه‌ڵپه‌ی‌ كورسیی‌ ...
دوای‌ ساڵێك... ئایا ئه‌نجومه‌نی‌ پارته‌ سیاسییه‌كان پێویسته‌؟...
بودجه‌ و داهات و جورئه‌تی‌ په‌رله‌مان ...
په‌رله‌مانه‌ نه‌خۆشه‌كه‌!...
دیموكراسیه‌تی‌ ته‌وافوقی‌
له‌ كۆنگره‌ی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووساندا...
كڵۆڵی‌ دیبلۆماسیه‌تی‌ كوردی‌...
كه‌ركوك و مه‌ترسی‌......
پارتی‌ و یه‌كێتی‌
به‌رپرسیاری‌ سه‌ره‌كی‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ مادده‌ی‌ 140ن...
سیناریۆی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ زۆرینه‌ ...
پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵیشیان دابه‌شكرد!...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...