زوڵمكردن له‌ سلێمانی‌

سیروان ره‌شید


ئه‌سته‌مه‌ هه‌ر كه‌سێك خه‌ڵكی‌ سلێمانی‌ بێت‌و سه‌ردانی‌ هه‌ولێر بكات، ئه‌و پرسیاره‌ی‌  له‌ خۆی‌ نه‌كردبێت، بۆچی‌ هه‌ولێر له‌ روی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گرنگی‌ پێدانه‌وه‌ چه‌ندقات پێش سلێمانی‌ كه‌وتوه‌و سلێمانی‌ سیمای‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌كردنی‌ پێوه‌ دیار نییه‌؟ ئایا سلێمانی‌ له‌ چه‌ند ساڵی‌ رابردودا حكومه‌تی‌ تێدا نه‌بوه‌؟ یان بودجه‌ی‌ تایبه‌ت به‌خۆی‌ نه‌بوه‌؟ یان مه‌سه‌له‌كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌نه‌بونی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانێكی‌ دڵسۆز به‌و پارێزگایه‌و گه‌نده‌ڵی ئیداری‌‌و داراییه‌وه‌ هه‌بوه‌؟

چه‌ند ساڵێكه‌ هه‌ولێر جموجۆڵێكی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ باشی‌ تێدایه‌و ئاسمانه‌كه‌ی‌ پڕبوه‌ له‌ باڵه‌خانه‌ی‌ به‌رزو شه‌قامه‌كانی‌ رازاوه‌و پانوپۆڕن. رۆژی‌ هه‌ینی‌ رابردو كه‌ به‌كارێكی‌ تایبه‌ت روم له‌ شاری‌ هه‌ولێر كرد، به‌ته‌واوه‌تی‌ به‌رهه‌می‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ رێژه‌ییه‌ باشه‌م به‌چاوی‌ خۆم بینی‌ كه‌ ئیداره‌ی‌ هه‌ولێر چه‌ند ساڵێكه‌ رۆڵێكی‌ باشی‌ گێڕاوه‌ له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ شاره‌كه‌دا.

دور له‌ كاریگه‌ری‌ ناوچه‌گه‌رێتی‌، سلێمانی‌ به‌ درێژایی‌ مێژوی‌ شۆڕش قه‌ڵای‌ به‌رگریكردن بوه‌ دژ به‌داگیركه‌ران‌و كوانوی‌ جۆشدانی‌ خه‌باتی‌ فیكری‌‌و سیاسی‌‌و چه‌كداری‌ بوه‌ كه‌ پێده‌چێت هه‌روه‌ك چۆن له‌ به‌خشین‌و قوربانیداندا به‌شی‌ شێری‌ به‌ركه‌وتوه‌و له‌كۆی‌ 54هه‌زارو 720هه‌زار شه‌هیدی‌ كوردستان، سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ نزیكه‌ی‌ 25 هه‌زار شه‌هیدی‌ به‌ركه‌وتوه‌، به‌ڵام ئێستا له‌ بواری‌ په‌راوێزخستن‌و فه‌رامۆشكردنیشدا دیسانه‌وه‌ به‌شی‌ شێری‌ به‌ركه‌وتوه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ روبه‌ڕوی‌ كۆمه‌ڵێك گرفتی‌ چاره‌نوسساز بونه‌ته‌وه‌و ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست نه‌بونی‌ خزمه‌تگوزاری‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌وه‌.

له‌ دوای‌ روخاندنی‌ به‌عسه‌وه‌‌و به‌دیاریكراوی‌ له‌ ساڵی‌ 2004ه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ كه‌ پێنج ساڵ‌ ده‌كات، حكومه‌تی‌ عێراق ساڵانه‌ 17%ی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ ناردوه‌ بۆ هه‌رێم كه‌ كۆی‌ گشتی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ زیاتر له‌ 31ملیارو 49ملیۆن دۆلار ده‌كات به‌ پاره‌ی‌ بودجه‌ی‌ په‌ره‌پێدانی‌ پارێزگاكانه‌وه‌، جگه‌ له‌ داهاته‌ ناوخۆییه‌كان، یه‌كێتیش ساڵانه‌ 46%ی‌ كۆی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ بۆ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ وه‌رگرتوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی‌ 14ملیار دۆلار به‌ (569)ملیار دیناری‌ بودجه‌ی‌ په‌ره‌پێدانی‌ هه‌رێمه‌كانیشه‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ چوارساڵی‌ رابردودا بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ نێرراوه‌.

دو ئیداره‌یی‌ كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی‌ وای‌ بۆ گه‌نده‌ڵی‌ خولقاند كه‌ كه‌س نازانێت له‌ماوه‌ی‌ دو كابینه‌ی‌ رابردودا كه‌ به‌ فیعلی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی حوكمڕانی‌ بوه‌‌و وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ تایبه‌ت به‌خۆی‌ هه‌بو، چۆن‌و له‌چیدا ئه‌و بودجه‌ زه‌به‌لاحه‌ خه‌رجكراوه‌و بۆكوێ‌ براوه‌؟ هاوڵاتییان حه‌قی‌ خۆیانه‌ له‌ حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتدار بپرسن، بۆچی‌ یه‌كێتی‌ سلێمانی‌ فه‌رامۆشكردوه‌؟ بۆچی‌ جێده‌ستی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ به‌ سلێمانییه‌وه‌ دیار نییه‌؟ خه‌ڵكی‌ سلێمانی‌ ئه‌وه‌ ده‌زانن كه‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌و پڕۆژه‌ مامناوه‌ندییانه‌ی‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوشدا ئه‌نجامدراون به‌پاره‌ی‌ بودجه‌ی‌ (ته‌نمییه‌ی‌ ئه‌قالیم، گه‌شه‌پێدانی‌ هه‌رێمه‌كان) كه‌ له‌به‌غداوه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ هاتوه‌ ئه‌نجامدراون، ئه‌گه‌رنا  كێ‌ له‌ ئێمه‌ بینیویه‌تی‌، له‌ ماوه‌ی‌ پێنج ساڵی‌ رابردودا پێنج پڕۆژه‌ی‌ ستراتیژیی‌ گرنگ بۆ ئه‌م پارێزگایه‌ له‌ بودجه‌ی‌ كوردستان ئه‌نجامدرابێت؟

ده‌سه‌ڵات بودجه‌ی‌ ئه‌م پارێزگایه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌ك به‌كارهێناوه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ پاره‌ی‌ تاقمێكی‌ ده‌ست رۆیشتوی‌ یه‌كێتی‌ بێت.
حیزب مانگانه‌ زیاتر له‌ 30 ملیۆن دۆلاری‌ بودجه‌ی‌ سلێمانی‌ به‌نهێنی‌ بردوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی‌ یه‌ك له‌سه‌ر شه‌شی‌ بودجه‌ی‌ ساڵێكی‌ پارێزگاكه‌، ئیتر چۆن هه‌ست به‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ بكرێت.

ئێستا سلێمانی‌ به‌ فیعلی‌ لاواز بوه‌‌و پاشه‌كشه‌ی‌ كردوه‌. ئه‌م شاره‌ وه‌كچۆن  موڵکی هه‌موخه‌ڵكی‌ كوردستانه‌، ئاوه‌هاش داكۆكیکردن له‌سلێمانی‌ ئه‌رکی هه‌مو لایه‌كه‌.

 


18/09/2009 بینین: 3775
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
چی‌ له‌كۆنگره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێ؟...
پارتی‌ و گێچه‌ڵی‌ زۆرینه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ ده‌ستور...
گۆڕان و دروستكردنی‌ هێزی‌ چه‌كدار!...
دواكه‌وتویی‌ فه‌رهه‌نگی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌...
پرسیار له‌ هه‌ڵوێستی‌ یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ به‌رامبه‌ر داعش‌...
كاتی جێبەجێكردنی رێكەوتنەکە هاتوە...
ئه‌م قه‌یرانه‌ میراتی‌ ئێوه‌یه‌!...
یه‌كێتی‌ به‌ 20 رێگا ته‌زویری‌ كردوه‌...
یادی سلێمانی و هه‌ستكردن به‌ غوبن و غه‌در!...
یه‌كێتی‌ قه‌یرانه‌كه‌ قوڵده‌كاته‌وه‌، یان چاره‌سه‌ر؟...
ره‌وایه‌ یه‌كێتی‌ به‌ 26%وه‌، حوكمی‌ سلێمانی‌ بكا؟...
ده‌لاله‌ته‌كانی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان له‌ 9 خاڵدا...
گه‌وره‌م، ئێوه‌ خودی‌ ده‌ستورن! ...
بارزانی‌ هه‌شت ساڵه‌ چی‌ كردوه‌؟...
ئه‌و وانانه‌ی پێویسته‌ له‌ دیجله‌وه‌ فێری ببین!...
ته‌حه‌داكانی‌ به‌رده‌م جڤاتی‌ نیشتمانی‌ گۆڕان ...
گەنج لە بزوتنەوەی گۆڕاندا!...
چۆن ده‌ستورێكمان ده‌وێ؟...
هه‌شت مانگ و به‌رپرسیاریه‌تی‌ مێژویی‌...
چاكسازی له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا...
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ موڵكی‌ گشتی؛ دڵۆپێك له‌ ده‌ریایه‌ك...
مەترسییه‌کانی یاسای ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش...
رازیبون به‌كه‌م؛ پاشه‌كشه‌یه‌...
خاڵێكی‌"ره‌ش" له‌ مێژوی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا...
دو رێگه‌چاره‌
له‌ به‌رده‌م "یه‌كێتی ‌‌و پارتی" دا...
گۆڕین لە دەسەڵاتی دادوەریی...
هەرگیز كوردستان ناگەڕێتەوە پێش 17ی شوبات...
ئایا گۆڕان له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌؟...
بای بای یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ری...
كێیه‌، كورد
په‌رت ده‌كات؟...
بۆچی‌ پاشه‌كشه‌مان كرد؟...
كاته‌كه‌ دره‌نگ بوه‌...
بۆچی‌ پێویسته‌، یاسای‌
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخرێت؟...
كه‌مپه‌ینێك
بۆ ده‌ربازبون له‌ تونێله‌ تاریكه‌كه‌...
(یه‌كێتی‌ و گۆڕان)
لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ نوێ‌...
پیلانێكی‌ مه‌ترسیدار!...
ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی‌ په‌رله‌مان؛
ئێوه‌ له‌خه‌می‌ گه‌لدان، یان له‌خه‌می‌ خۆتان؟...
پارتی‌، هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كات! ...
له‌باره‌ی‌ كاندیدكردنی‌ تاڵه‌بانی‌_یه‌وه‌...
ئه‌مجاره‌ چۆن ململانێ‌ بكه‌ین؟...
هه‌ژاره‌كان......
2010؛ ساڵه‌ خه‌ته‌ره‌كه‌...
میلله‌تێك باجی‌ ئێوه‌ ده‌دات!...
نا بۆمیلیشیای‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌!...
خوا كوردستان بپارێزێت...
گۆڕان ده‌چێ‌ بۆ به‌غدا!...
بێده‌نگی‌ نێچیرڤان بارزانی‌!...
له‌باره‌ی‌ كێشه‌كه‌ی‌ دانای‌ ئه‌حمه‌د مه‌جید‌و چاودێریی‌ داراییه‌وه‌...
تكایه‌ ئه‌مه‌ كابینه‌ی‌ سێیه‌مه‌، مه‌یكه‌ن به‌شه‌شه‌م...
نه‌خشه‌ سیاسییه‌كه‌ گۆڕا...
بارزانی‌، سه‌رۆكێكی‌ بێخه‌م!...
ئایا خه‌ڵك ده‌نگ به‌ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌م واقیعه‌ گه‌نده‌ڵه‌ ده‌دات، یان به‌ پرۆژه‌ی‌ گۆڕانكاریی‌؟...
دروستكردنی‌
دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان...
له‌ په‌راوێزی‌ مشتومڕی‌ ده‌ستووردا
پارتی‌‌و سیستمی‌ پاشایه‌تی‌، یه‌كێتی‌‌و ره‌فتاری‌ دۆڕاوانه‌ ...
پایزی‌ پاوانخوازیی‌...
ترس له‌ قبوڵ نه‌كردنی‌ ئه‌نجامه‌كان ...
ئایا بارزانی‌ پاڵێوراوی‌ یه‌كێتیشه‌؟...
تاقیكردنه‌وه‌ قورسه‌كه‌...
سه‌ربه‌خۆیی‌ له‌ نێوان تاڵه‌بانی‌‌و بارزانی‌...
ڤیتۆ مه‌ترسیداره‌كه‌ی‌ بارزانی‌...
كابینه‌ی‌ پێنجه‌م چی‌ كردو چی‌ جێده‌هێڵێت؟...
پێویسته‌ رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌...
ژاوه‌ژاوی‌ چوار حیزبه‌كه‌...
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌...
وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ هه‌مومان به‌دوایدا وێڵین!...
بڕیاره‌كه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌‌و دوو پرسیار...
ئه‌م كارته‌شتان سوتاند...
خه‌ڵكینه‌ په‌رله‌مان
ده‌یه‌وێت ده‌ممان داخه‌ین!...
هۆشیار زێباری‌ چی‌ بۆ كورد كرد‌؟...
ناكۆكییه‌كانی‌ پارتی‌ ‌و یه‌كێتی‌...
بایكۆتكردنی‌ توركمانه‌كان بۆ؟...
رۆژنامه‌ی‌ (رۆژنامه‌)
چی‌ كردووه‌و چی ماوه‌ بیكات!؟ ...
دیسانه‌وه‌ هه‌ڵپه‌ی‌ كورسیی‌ ...
دوای‌ ساڵێك... ئایا ئه‌نجومه‌نی‌ پارته‌ سیاسییه‌كان پێویسته‌؟...
بودجه‌ و داهات و جورئه‌تی‌ په‌رله‌مان ...
په‌رله‌مانه‌ نه‌خۆشه‌كه‌!...
دیموكراسیه‌تی‌ ته‌وافوقی‌
له‌ كۆنگره‌ی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووساندا...
كڵۆڵی‌ دیبلۆماسیه‌تی‌ كوردی‌...
كه‌ركوك و مه‌ترسی‌......
پارتی‌ و یه‌كێتی‌
به‌رپرسیاری‌ سه‌ره‌كی‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ مادده‌ی‌ 140ن...
سیناریۆی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ زۆرینه‌ ...
پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵیشیان دابه‌شكرد!...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...