بایكۆتكردنی‌ توركمانه‌كان بۆ؟

سیروان ره‌شید

رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ رابردوو (13/7)، سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ گرنگی‌ به‌ به‌رپرسه‌ كه‌ركوكیه‌كانی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ كرد، كه‌ به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ دزه‌ی‌ كردووه‌، مه‌سه‌له‌ی‌ خراپی‌ په‌یوه‌ندی‌ كورد له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی‌ توركمان، گفتوگۆ و مشتومرێكی‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ كه‌دا دروستكردووه‌و هه‌ندێك له‌ ئاماده‌بوان به‌راشكاوانه‌ باسیان له‌ خراپی‌ هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌ی‌ بڕیار به‌ده‌ستانی‌ كورد به‌رامبه‌ر توركمان خستبووه‌ روو.

مه‌سعود بارزانی‌،  كه‌ سه‌رۆكی‌ حیزبێكی‌ ده‌سه‌لاَتدار و  سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ و پۆسته‌كه‌ی‌ هیچی‌ وای‌ له‌ سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت كه‌متر نیه‌، بۆچی‌ نزیكه‌ی‌ چوارساڵه‌ ئاماده‌نیه‌ له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ و هه‌ندێك لایه‌نی‌ تری‌ توركمان دانیشێت و بایكۆتی‌ كردون!؟، كه‌ توركمانه‌كان دووه‌م نه‌ته‌وه‌ی‌ ناوكوردستانن و له‌دوای‌ پرۆسه‌ی‌ ئازادیشه‌وه‌، په‌یوه‌ندی‌ ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كورد دا تادێت گرژو ئاڵۆزتر ده‌بێت.

ئه‌گه‌ر به‌ڕاشكاوانه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ گله‌یی‌ و ناڕه‌زای‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ توركمان به‌رامبه‌ر به‌ كورد بدوێم، ئه‌وا زۆربه‌ی‌ ئه‌و ره‌خنانه‌ رووی‌ له‌ به‌رێز بارزانی‌ و حیزبه‌كه‌یه‌تی‌!.

گه‌لی‌ كورد ده‌یان ساڵ له‌ژێر ده‌سه‌لاَتی‌ عه‌ره‌بی‌ عێراقدا ژێر ده‌سته‌ و چه‌وسێنراوبووه‌، ئێستاش كه‌ نیمچه‌ ئازادیه‌كی‌ بۆخۆی‌ سه‌ندووه‌ و حوكمی‌ خۆبه‌خۆی‌ خۆی‌ ده‌كات، حه‌یفه‌ په‌ند له‌ سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌كانی‌ دوژمنانی‌ وه‌رنه‌گرێت و وه‌ك فاشیزمی‌ به‌عسی‌ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی‌ له‌گه‌ڵی‌ ده‌ژین، له‌بری‌ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ ماف و ئازادیه‌كانیان، مافه‌كانیان زه‌وت بكات!.

بایكۆتكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ سیاسی‌ و دانپێدانه‌نانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ توركیا به‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، كه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ كوردی‌ نیگه‌رانكردووه‌، چ جیاوازه‌یه‌كی‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ بایكۆتی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌  له‌گه‌ڵ توركمانه‌كانی‌ كه‌ركوك.

له‌كاتێكدا ئه‌م ره‌خنه‌یه‌ نه‌ك هه‌ر له‌لایه‌ن توركمانه‌كان و ده‌وڵه‌تی‌ توركیاوه‌ له‌ كورد ده‌گیرێت، سالاَنه‌ له‌ راپۆرتی‌ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و به‌تایبه‌تیش له‌ راپۆرتی‌  (گروپی‌ قه‌یرانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌) ئاماژه‌ی‌ پێده‌كرێ، كه‌ ئه‌مساڵ ئه‌و رێكخراوه‌ نوسیویه‌تی‌" ده‌سه‌لاَتی‌ كوردی‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ دژایه‌تی هێزه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی‌ توركمان ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ حیواری‌ له‌گه‌ڵ بكردایه‌ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌بوو".

دروستكردنی‌ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ توركمانه‌كاندا، گرنگیه‌كی‌ سیاسی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌ چ له‌ رووی‌ ناوخۆی‌ و چ له‌رووی‌ هه‌رێمایه‌تی‌ یه‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ شكستی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ش به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م له‌زه‌ره‌ری‌ سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ كورد دایه‌ كه‌ تائێستا نه‌یتوانیوه‌ رویه‌كی‌ گه‌شی‌ حوكمرانی‌ له‌ كوردستاندا نیشانی‌ كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بدات.

كورد كه‌ داوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات، ئایا توركمانه‌كان له‌ كوردستاندا وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی‌ دووه‌م شه‌ریكی‌ ده‌سه‌لاَتكراون!؟.

له‌ كه‌ركوكدا كه‌ توركمانه‌كان پێكهاته‌یه‌كی‌ گرنگی‌ شاره‌كه‌ن، 9 كورسیان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكه‌دا هه‌یه‌، به‌لاَم كورد هیچ یه‌كێكێك له‌ پۆسته‌ گرنگه‌كانی‌، (پارێزگار و جێگره‌كه‌ی‌، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كه‌ی‌، قایمقامی‌ مه‌ركه‌ز، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایش، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیس، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ شاره‌وانی‌) نه‌داوه‌ به‌ توركمان و ئه‌وان ناهه‌قیان نیه‌ كه‌ له‌وشاره‌دا خۆیان به‌ غه‌ریب بزانن، كه‌ لێره‌دا ئه‌و پرسیاره‌ خۆی‌ دێنێته‌ پێشه‌وه‌ كه‌ ئایا ئه‌م سیاسه‌ته‌ی‌ كورد، ئیحساسی‌ شه‌راكه‌ت له‌ توركمانه‌كان وه‌رناگرێته‌وه‌ و ئێمه‌ چۆن ئه‌توانین توركمان به‌لای‌ خۆماندا راكێشین ئه‌گه‌ر مافه‌كانیان نه‌سه‌لمێنن و حیواریان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ین.

له‌كاتی‌ نوسینی‌ ئه‌م وتاره‌دا عه‌لی‌ مه‌هدی‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كه‌ركوك و كه‌سایه‌تی‌ سیاسی‌ دیاری‌ توركمان پێی‌ وتم "بارزانی‌ 3 ساڵه‌ موقاته‌عه‌ی‌ سیاسی‌ كردوین و حیوارمان له‌گه‌ڵ ناكات كه‌ چه‌ند جارێك داوای‌ حیوارمان كردووه‌".

بونی‌ توركمان وه‌ك واقعێكی‌ سیاسی‌ و دیمۆگرافی‌ له‌ كوردستان، ئێستا له‌ هه‌مووكات زیار پێویستی‌ به‌وه‌یه‌ كورد پڕۆژه‌ی‌ خۆی‌ بۆ باشكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ توركمان یان ئه‌نجامدانی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ ئه‌نجامبدات، كه‌ به‌واتایه‌كی‌ دیكه‌، چاره‌سه‌ری‌ سیاسی‌ له‌ كه‌ركوكدا به‌بێ‌ به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ وه‌ك لایه‌نێكی‌ به‌هێزی‌ توركمان، ئه‌سته‌مه‌.


17/07/2008 بینین: 3290
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
چی‌ له‌كۆنگره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێ؟...
پارتی‌ و گێچه‌ڵی‌ زۆرینه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ ده‌ستور...
گۆڕان و دروستكردنی‌ هێزی‌ چه‌كدار!...
دواكه‌وتویی‌ فه‌رهه‌نگی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌...
پرسیار له‌ هه‌ڵوێستی‌ یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ به‌رامبه‌ر داعش‌...
كاتی جێبەجێكردنی رێكەوتنەکە هاتوە...
ئه‌م قه‌یرانه‌ میراتی‌ ئێوه‌یه‌!...
یه‌كێتی‌ به‌ 20 رێگا ته‌زویری‌ كردوه‌...
یادی سلێمانی و هه‌ستكردن به‌ غوبن و غه‌در!...
یه‌كێتی‌ قه‌یرانه‌كه‌ قوڵده‌كاته‌وه‌، یان چاره‌سه‌ر؟...
ره‌وایه‌ یه‌كێتی‌ به‌ 26%وه‌، حوكمی‌ سلێمانی‌ بكا؟...
ده‌لاله‌ته‌كانی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان له‌ 9 خاڵدا...
گه‌وره‌م، ئێوه‌ خودی‌ ده‌ستورن! ...
بارزانی‌ هه‌شت ساڵه‌ چی‌ كردوه‌؟...
ئه‌و وانانه‌ی پێویسته‌ له‌ دیجله‌وه‌ فێری ببین!...
ته‌حه‌داكانی‌ به‌رده‌م جڤاتی‌ نیشتمانی‌ گۆڕان ...
گەنج لە بزوتنەوەی گۆڕاندا!...
چۆن ده‌ستورێكمان ده‌وێ؟...
هه‌شت مانگ و به‌رپرسیاریه‌تی‌ مێژویی‌...
چاكسازی له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا...
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ موڵكی‌ گشتی؛ دڵۆپێك له‌ ده‌ریایه‌ك...
مەترسییه‌کانی یاسای ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش...
رازیبون به‌كه‌م؛ پاشه‌كشه‌یه‌...
خاڵێكی‌"ره‌ش" له‌ مێژوی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا...
دو رێگه‌چاره‌
له‌ به‌رده‌م "یه‌كێتی ‌‌و پارتی" دا...
گۆڕین لە دەسەڵاتی دادوەریی...
هەرگیز كوردستان ناگەڕێتەوە پێش 17ی شوبات...
ئایا گۆڕان له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌؟...
بای بای یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ری...
كێیه‌، كورد
په‌رت ده‌كات؟...
بۆچی‌ پاشه‌كشه‌مان كرد؟...
كاته‌كه‌ دره‌نگ بوه‌...
بۆچی‌ پێویسته‌، یاسای‌
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخرێت؟...
كه‌مپه‌ینێك
بۆ ده‌ربازبون له‌ تونێله‌ تاریكه‌كه‌...
(یه‌كێتی‌ و گۆڕان)
لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ نوێ‌...
پیلانێكی‌ مه‌ترسیدار!...
ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی‌ په‌رله‌مان؛
ئێوه‌ له‌خه‌می‌ گه‌لدان، یان له‌خه‌می‌ خۆتان؟...
پارتی‌، هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كات! ...
له‌باره‌ی‌ كاندیدكردنی‌ تاڵه‌بانی‌_یه‌وه‌...
ئه‌مجاره‌ چۆن ململانێ‌ بكه‌ین؟...
هه‌ژاره‌كان......
2010؛ ساڵه‌ خه‌ته‌ره‌كه‌...
میلله‌تێك باجی‌ ئێوه‌ ده‌دات!...
نا بۆمیلیشیای‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌!...
خوا كوردستان بپارێزێت...
گۆڕان ده‌چێ‌ بۆ به‌غدا!...
بێده‌نگی‌ نێچیرڤان بارزانی‌!...
زوڵمكردن له‌ سلێمانی‌...
له‌باره‌ی‌ كێشه‌كه‌ی‌ دانای‌ ئه‌حمه‌د مه‌جید‌و چاودێریی‌ داراییه‌وه‌...
تكایه‌ ئه‌مه‌ كابینه‌ی‌ سێیه‌مه‌، مه‌یكه‌ن به‌شه‌شه‌م...
نه‌خشه‌ سیاسییه‌كه‌ گۆڕا...
بارزانی‌، سه‌رۆكێكی‌ بێخه‌م!...
ئایا خه‌ڵك ده‌نگ به‌ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌م واقیعه‌ گه‌نده‌ڵه‌ ده‌دات، یان به‌ پرۆژه‌ی‌ گۆڕانكاریی‌؟...
دروستكردنی‌
دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان...
له‌ په‌راوێزی‌ مشتومڕی‌ ده‌ستووردا
پارتی‌‌و سیستمی‌ پاشایه‌تی‌، یه‌كێتی‌‌و ره‌فتاری‌ دۆڕاوانه‌ ...
پایزی‌ پاوانخوازیی‌...
ترس له‌ قبوڵ نه‌كردنی‌ ئه‌نجامه‌كان ...
ئایا بارزانی‌ پاڵێوراوی‌ یه‌كێتیشه‌؟...
تاقیكردنه‌وه‌ قورسه‌كه‌...
سه‌ربه‌خۆیی‌ له‌ نێوان تاڵه‌بانی‌‌و بارزانی‌...
ڤیتۆ مه‌ترسیداره‌كه‌ی‌ بارزانی‌...
كابینه‌ی‌ پێنجه‌م چی‌ كردو چی‌ جێده‌هێڵێت؟...
پێویسته‌ رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌...
ژاوه‌ژاوی‌ چوار حیزبه‌كه‌...
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌...
وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ هه‌مومان به‌دوایدا وێڵین!...
بڕیاره‌كه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌‌و دوو پرسیار...
ئه‌م كارته‌شتان سوتاند...
خه‌ڵكینه‌ په‌رله‌مان
ده‌یه‌وێت ده‌ممان داخه‌ین!...
هۆشیار زێباری‌ چی‌ بۆ كورد كرد‌؟...
ناكۆكییه‌كانی‌ پارتی‌ ‌و یه‌كێتی‌...
رۆژنامه‌ی‌ (رۆژنامه‌)
چی‌ كردووه‌و چی ماوه‌ بیكات!؟ ...
دیسانه‌وه‌ هه‌ڵپه‌ی‌ كورسیی‌ ...
دوای‌ ساڵێك... ئایا ئه‌نجومه‌نی‌ پارته‌ سیاسییه‌كان پێویسته‌؟...
بودجه‌ و داهات و جورئه‌تی‌ په‌رله‌مان ...
په‌رله‌مانه‌ نه‌خۆشه‌كه‌!...
دیموكراسیه‌تی‌ ته‌وافوقی‌
له‌ كۆنگره‌ی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووساندا...
كڵۆڵی‌ دیبلۆماسیه‌تی‌ كوردی‌...
كه‌ركوك و مه‌ترسی‌......
پارتی‌ و یه‌كێتی‌
به‌رپرسیاری‌ سه‌ره‌كی‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ مادده‌ی‌ 140ن...
سیناریۆی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ زۆرینه‌ ...
پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵیشیان دابه‌شكرد!...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...