په‌رله‌مانه‌ نه‌خۆشه‌كه‌!

سیروان ره‌شید

 

په‌رله‌مان بڕبڕه‌ی‌ پشتی‌ سیسته‌می‌ دیموكراسییه‌، چاكسازی‌ كردن له‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، پێویسته‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌ ده‌ستپێبكات.

دامه‌زراوه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كه‌ باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی‌ چاودێری‌‌و ته‌شریعییه‌ له‌ هه‌رێمدا، ئه‌ندامه‌كانی‌ به‌و پێیه‌ی‌ حه‌سانه‌یان هه‌یه‌، تاكه‌ كه‌سن كه‌ به‌پێی‌ یاسا، هیچ هێزو ده‌سه‌ڵاتێك ناتوانێت‌و بۆی‌ نییه‌ (ده‌ستگیریان بكات‌و بیانخاته‌ زیندانه‌وه‌، مووچه‌كه‌یان ببڕێت، بگۆڕدرێن).

ئه‌رك‌و رۆڵی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بریتییه‌ له‌ (دانانی‌ یاسا، چاودێریكردن‌و به‌ڕێوه‌چوونی‌ كاری‌ حكومه‌ت، ته‌سدیقكردنی‌  دانانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم‌و كابینه‌ی‌ حكومه‌ت، چاودێریكردنی‌ گشتی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ هه‌رێم،  لێسه‌ندنه‌وه‌ی‌ متمانه‌ له‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت‌و وه‌زیره‌كان...هتد). 

ئه‌وه‌ی‌ له‌ 15 ساڵی‌ رابردووی‌ ئه‌دای‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا به‌ گشتی‌‌و به‌ تایبه‌ت دوو ساڵی‌ رابردووی‌ ئه‌و په‌رله‌مانه‌ ده‌بینرێت، نه‌یتوانیوه‌ ببێته‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ی‌ كه‌ خه‌ڵك په‌نای‌ بۆ به‌رێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانیان‌و تۆزقاڵێك جێگه‌ی‌ ئومێد بێت!.

ئێستا وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ خێر له‌خۆ نه‌دیوه‌، هیچ  كێشه‌یه‌كی‌ نه‌بێت په‌رله‌مانتارانی‌ ئێمه‌ 60 رۆژ پشوویان وه‌رگرتووه‌، له‌ كاتێكدا رۆژانه‌ سوپای‌ توركیا تۆپبارانمان ده‌كات‌و ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ش ده‌كرێ‌ت كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی‌ نزیكدا هێرشی‌ زه‌مینی‌ خۆی‌ ده‌ستپێبكات‌و بێته‌ ناو شاره‌كانه‌وه‌، له‌ عێراقیشدا ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ 17 ساڵی‌ رابردوومان له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدان‌و له‌ناوخۆی‌ هه‌رێمیش تادێ‌ كێشه‌كانی‌ رۆژانه‌ی‌  خه‌ڵك قوڵتر ده‌بنه‌وه‌.

به‌پێی‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مان كه‌ هی‌ 16 ساڵ‌ پێش ئێستایه‌، په‌رله‌مان ساڵی‌ دووجار له‌ 1/1 بۆ 1/3 و  له‌ 1/7/بۆ 1/9 واته‌ 120 رۆژ له‌ ساڵێكدا له‌ پشووی‌ ره‌سمیدایه‌، به‌ڵام ئاخۆ با بزانین به‌ فیعلی‌ په‌رله‌مانتارانمان چه‌ند رۆژی‌ ساڵ‌ له‌ پشوودان‌و چه‌ند رۆژ كارده‌كه‌ن، بۆ ساڵێك ئه‌گه‌ر  360 رۆژبێت، جگه‌ له‌و 120 رۆژه‌ی‌ كه‌ ده‌كاته‌ چوار مانگ كه‌ به‌ ره‌سمی‌ له‌ پشوودان له‌ هه‌شت مانگه‌كه‌ی‌ دیكه‌ی‌ كاركردنیشیاندا كه‌ ده‌كاته‌ 240 رۆژ، ئه‌وان ته‌نها 96 رۆژ كاریانكردووه‌، چونكه‌ له‌ حه‌وت رۆژی‌ هه‌فتانه‌شدا ته‌نها  3 رۆژ دانیشتنی‌ په‌رله‌مانیان هه‌یه‌ واته‌ له‌كۆی‌ 360 رۆژی‌ ساڵ‌ ئه‌وان ته‌نها 96 رۆژ كارده‌كه‌ن، كه‌ ده‌كاته‌ 26% رۆژه‌كانی‌ ساڵێك، به‌س ئه‌م نمونه‌یه‌ له‌ لاوازی‌ كاری‌ په‌رله‌مانه‌ 16ساڵییه‌كه‌مان‌و به‌راوردكردنی‌ به‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق كه‌ دوو ساڵه‌ دامه‌زراوه‌ جیاوازییه‌كه‌ی‌ ئاسمان‌و رێسمانه‌.

سیستمی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ مه‌رجێك پشووی‌ بۆ په‌رله‌مانتاره‌كانی‌ داناوه‌ كه‌ هیچ كێشه‌و كارێكی‌ پێویست له‌ ئارادا نه‌بێت بۆ په‌رله‌مان، ئێستا په‌رله‌مانانی‌ عێراق، وه‌ك په‌رله‌مانی‌ هه‌رێم له‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ یه‌ك تا كۆتایی‌ مانگی‌ شوبات له‌ پشوودان، به‌ڵام سه‌رتاپای‌ مانگی‌ رابردوو و تا ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش كه‌ په‌رله‌مان بوودجه‌ی‌ عێراق په‌سه‌ند ده‌كات په‌رله‌مانتارانی‌ عێراق وازیان له‌ پشووه‌كه‌یان هێناوه‌و سه‌رگه‌رمی‌ گفتوگۆی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ یاسای‌ بودجه‌و چه‌ند یاسایه‌كی‌ ترن. 

ئه‌و سیسته‌مه‌ی‌ ئێستا په‌رله‌مانی‌ كوردستان كاری‌ له‌سه‌ر ده‌كات، چ سوودێكی‌ گه‌یاندووه‌ به‌ خه‌ڵك؟ ئه‌ی‌ له‌ داهاتوودا چ سوودێك ده‌گه‌یه‌نێت!، ئێستا ده‌زانم په‌رله‌مانتاران لێم دێنه‌ ده‌نگ‌و ده‌ڵێن "دوو ساڵه‌ خه‌ریكی‌ دانانی‌ یاسای‌ وه‌زاره‌ته‌كانین"، په‌رله‌مانتاران مژده‌تان بده‌مێ‌ له‌ ئێستاوه‌ وه‌ك چۆن له‌ رابردوودا 90% دانیشتنه‌كانتان بۆ په‌سه‌ندكردنی‌ یاسای‌ وه‌زاره‌ته‌كان بووه‌، وا به‌ ئیسراحه‌ت حكومه‌ت كاری‌ بۆ دووساڵی‌ داهاتووشتان دۆزییه‌وه‌و له‌مه‌ودوا هیچ مه‌كه‌ن، ئه‌و یاسایانه‌ی‌ كه‌ بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ حكومه‌ت داتان نابوو له‌ تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كان له‌ پێكهاته‌ی‌ تازه‌ی‌ حكومه‌تدا  ده‌بێت دیسانه‌وه‌ یاسایان بۆ دابنێنه‌وه‌!.

 هه‌ر چه‌نده‌ په‌رله‌مان  نه‌ك هه‌ر  نه‌یتوانیوه‌ ببێته‌ په‌رله‌مانێكی‌ ئه‌كتیڤ كه‌ نوێنه‌رو داكۆكیكه‌ر بێت له‌خواست‌و داواو مافه‌كانی‌ خه‌ڵك، به‌ڵكو خۆی‌ گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ بووه‌ بۆ سه‌ر ماف‌و ئازادییه‌كان‌و چه‌ندین یاسای‌ ترسناكی‌ وه‌ك یاسای‌ تیرۆرو یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ده‌ركردووه‌.

جگه‌ له‌وه‌ی‌ ئێستا 23 پرۆژه‌ یاسا كه‌ هی‌ ساڵی‌ پاره‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كه‌وتووه‌ و په‌سه‌ند نه‌كراوه‌، په‌رله‌مان ده‌ستوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیشی‌ مرداركردۆته‌وه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پێویستییه‌كانی‌ به‌دامه‌زراوه‌ كردنی‌ ده‌زگاكانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و رێگرتن و سنوردانان بۆ كۆمه‌ڵێك بێ‌ سه‌روبه‌ری‌ و كاری‌ هه‌ره‌مه‌كی‌ ده‌سه‌لاَت، كه‌ به‌شێك له‌ ئۆباڵی‌ ئه‌و بێ‌ سه‌روبه‌رییه‌ی‌ ئێستای‌ ده‌سه‌لاَت، ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی‌ په‌رله‌مان به‌و پێیه‌ی‌ به‌شێك له‌و كارانه‌ به‌هۆی‌ نه‌بونی‌ ده‌ستورو دروستبونی‌ ئه‌و بۆ شاییه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، دوریش نیه‌ به‌شێك له‌ هۆكاری‌ دواكه‌وتنی‌ ده‌ستور به‌هۆی‌ ترسی‌ په‌رله‌مانتاران بێت له‌ بونی‌ ده‌ستور!.

 له‌م چه‌ند رۆژه‌دا  چوار حیزب و لایه‌نی‌ ناو لیستی‌ نیشتمانی‌ دیموكراتی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، یاداشتێكی‌ شه‌رمنانه‌یان بۆ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم به‌رزكرده‌وه‌، كه‌ به‌حسابی‌ خۆیان فشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌لاَت دروستبكه‌ن و هه‌ره‌شه‌ی‌ بون به‌ ئۆپۆزسیۆنیان كرد، به‌لاَم ئۆپۆزسیۆن بوون و دروستكردنی‌ فشار له‌وه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، كه‌ جارێ‌ ئه‌و حیزبانه‌ له‌ ناو لیستی‌ دیموكراتی‌ نیشتمانی‌ بێنه‌ ده‌رێ‌ و به‌جیا له‌ په‌رله‌مان كاربكه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن ساڵی‌ رابردوو له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق بینیمان، ره‌وتی‌ سه‌دری‌ و حیزبی‌ فه‌زیله‌ به‌ 40 په‌رله‌مانتاره‌وه‌ له‌ لیستی‌ ئیئتیلاف هاتنه‌ ده‌رێ‌.

 ئیشكردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان نه‌ك هه‌ر به‌راورد ناكرێت به‌ ئاستی‌ په‌رله‌مانی‌ ولاَتانی‌ ئه‌وروپی‌ به‌ڵكو زۆركات له‌خوار په‌رله‌مانه‌ عه‌ره‌بیه‌كانیشه‌وه‌یه‌، كێ‌ له‌ ئێمه‌ دیارده‌یه‌كی‌ دیموكراتیانه‌ی‌ له‌م په‌رله‌مانه‌دا بینیوه‌؟ كام په‌رله‌مانتار جورئه‌ت ده‌كات رۆژێك نه‌ك هه‌ر له‌فراكسیۆنه‌كه‌ی‌ خۆی‌ بچێته‌ لیستێكی‌ تر به‌ڵكوو له‌ په‌سه‌ندكردنی‌ پرۆژه‌یاسایه‌كیشدا هاورابێت له‌گه‌ڵ بۆچونی‌ لیستێكی‌ دیكه‌، ساڵی‌ رابردوو له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، نمونه‌یه‌كی‌ زۆر دیموكراسیانه‌ له‌ناو په‌رله‌مانتاراندا رویدا، وه‌ختێك 3 بۆ 4 په‌رله‌مانتاری‌ لیستی‌ ته‌وافوق، گواستیانه‌وه‌ بۆ ناو لیستی‌ موساڵه‌حه‌و ته‌حریرو له‌وێ‌ درێژه‌یان به‌كاركردندا و دواتریش فراكسیۆنێكی‌ نوێیان پێكهێنا، تۆبڵێی‌ رۆژێك بێت په‌رله‌مانتارانی‌ ئێمه‌ش جورئه‌تی‌ وابكه‌ن؟

له‌بیرمه‌ وه‌ختێك په‌رله‌مانتاران ده‌ستیان به‌كاركردن كرد له‌مه‌راسیمێكدا سوێندیان به‌خواو به‌ پیرۆزیه‌كانیان خوارد كه‌ له‌ ئاستی‌ ئه‌و متمانه‌یه‌دا بن كه‌ خه‌ڵك ده‌نگی‌  پێداون، ئێستا په‌رله‌مانتارانی‌ ئیسلامی‌ سوێندتان ده‌ده‌م ئایا مانگانه‌ ئه‌و چه‌ند هه‌زار دۆلاره‌ی‌ وه‌ك موچه‌ وه‌ری‌ ده‌گرن حه‌لاَڵه‌؟، ئه‌ی‌ ئێوه‌ په‌رله‌مانتارانی‌ عه‌لمانی‌ ئاخۆئه‌و موچه‌یه‌ی‌ وه‌ریده‌گرن له‌ ئاستی‌ كاركردنتان دایه‌و ویژدانتان ئاسوده‌یه‌!؟.

ئێستا كه‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان 111 ئه‌ندامی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ژماره‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئه‌كتیڤن له‌ 15 كه‌س تێناپه‌ڕن، كه‌ ده‌بوایه‌ هه‌موو ئه‌ندامان كارابن، به‌و پێیه‌ی‌ وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد، هیچ مه‌ترسییه‌كی‌ ئه‌منی‌‌و مه‌ترسی‌ برینی‌ موچه‌یان نیه‌. 

تا ئه‌و كاته‌ی‌ ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ به‌ فیعلی‌ رۆڵی‌ خۆی‌ ده‌بینێت، من له‌ مه‌ودوا په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ په‌رله‌مانه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ ناوزه‌د ده‌كه‌م.

 


03/01/2008 بینین: 3045
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
چی‌ له‌كۆنگره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێ؟...
پارتی‌ و گێچه‌ڵی‌ زۆرینه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ ده‌ستور...
گۆڕان و دروستكردنی‌ هێزی‌ چه‌كدار!...
دواكه‌وتویی‌ فه‌رهه‌نگی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌...
پرسیار له‌ هه‌ڵوێستی‌ یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ به‌رامبه‌ر داعش‌...
كاتی جێبەجێكردنی رێكەوتنەکە هاتوە...
ئه‌م قه‌یرانه‌ میراتی‌ ئێوه‌یه‌!...
یه‌كێتی‌ به‌ 20 رێگا ته‌زویری‌ كردوه‌...
یادی سلێمانی و هه‌ستكردن به‌ غوبن و غه‌در!...
یه‌كێتی‌ قه‌یرانه‌كه‌ قوڵده‌كاته‌وه‌، یان چاره‌سه‌ر؟...
ره‌وایه‌ یه‌كێتی‌ به‌ 26%وه‌، حوكمی‌ سلێمانی‌ بكا؟...
ده‌لاله‌ته‌كانی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان له‌ 9 خاڵدا...
گه‌وره‌م، ئێوه‌ خودی‌ ده‌ستورن! ...
بارزانی‌ هه‌شت ساڵه‌ چی‌ كردوه‌؟...
ئه‌و وانانه‌ی پێویسته‌ له‌ دیجله‌وه‌ فێری ببین!...
ته‌حه‌داكانی‌ به‌رده‌م جڤاتی‌ نیشتمانی‌ گۆڕان ...
گەنج لە بزوتنەوەی گۆڕاندا!...
چۆن ده‌ستورێكمان ده‌وێ؟...
هه‌شت مانگ و به‌رپرسیاریه‌تی‌ مێژویی‌...
چاكسازی له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا...
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ موڵكی‌ گشتی؛ دڵۆپێك له‌ ده‌ریایه‌ك...
مەترسییه‌کانی یاسای ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش...
رازیبون به‌كه‌م؛ پاشه‌كشه‌یه‌...
خاڵێكی‌"ره‌ش" له‌ مێژوی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا...
دو رێگه‌چاره‌
له‌ به‌رده‌م "یه‌كێتی ‌‌و پارتی" دا...
گۆڕین لە دەسەڵاتی دادوەریی...
هەرگیز كوردستان ناگەڕێتەوە پێش 17ی شوبات...
ئایا گۆڕان له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌؟...
بای بای یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ری...
كێیه‌، كورد
په‌رت ده‌كات؟...
بۆچی‌ پاشه‌كشه‌مان كرد؟...
كاته‌كه‌ دره‌نگ بوه‌...
بۆچی‌ پێویسته‌، یاسای‌
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخرێت؟...
كه‌مپه‌ینێك
بۆ ده‌ربازبون له‌ تونێله‌ تاریكه‌كه‌...
(یه‌كێتی‌ و گۆڕان)
لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ نوێ‌...
پیلانێكی‌ مه‌ترسیدار!...
ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی‌ په‌رله‌مان؛
ئێوه‌ له‌خه‌می‌ گه‌لدان، یان له‌خه‌می‌ خۆتان؟...
پارتی‌، هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كات! ...
له‌باره‌ی‌ كاندیدكردنی‌ تاڵه‌بانی‌_یه‌وه‌...
ئه‌مجاره‌ چۆن ململانێ‌ بكه‌ین؟...
هه‌ژاره‌كان......
2010؛ ساڵه‌ خه‌ته‌ره‌كه‌...
میلله‌تێك باجی‌ ئێوه‌ ده‌دات!...
نا بۆمیلیشیای‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌!...
خوا كوردستان بپارێزێت...
گۆڕان ده‌چێ‌ بۆ به‌غدا!...
بێده‌نگی‌ نێچیرڤان بارزانی‌!...
زوڵمكردن له‌ سلێمانی‌...
له‌باره‌ی‌ كێشه‌كه‌ی‌ دانای‌ ئه‌حمه‌د مه‌جید‌و چاودێریی‌ داراییه‌وه‌...
تكایه‌ ئه‌مه‌ كابینه‌ی‌ سێیه‌مه‌، مه‌یكه‌ن به‌شه‌شه‌م...
نه‌خشه‌ سیاسییه‌كه‌ گۆڕا...
بارزانی‌، سه‌رۆكێكی‌ بێخه‌م!...
ئایا خه‌ڵك ده‌نگ به‌ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌م واقیعه‌ گه‌نده‌ڵه‌ ده‌دات، یان به‌ پرۆژه‌ی‌ گۆڕانكاریی‌؟...
دروستكردنی‌
دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان...
له‌ په‌راوێزی‌ مشتومڕی‌ ده‌ستووردا
پارتی‌‌و سیستمی‌ پاشایه‌تی‌، یه‌كێتی‌‌و ره‌فتاری‌ دۆڕاوانه‌ ...
پایزی‌ پاوانخوازیی‌...
ترس له‌ قبوڵ نه‌كردنی‌ ئه‌نجامه‌كان ...
ئایا بارزانی‌ پاڵێوراوی‌ یه‌كێتیشه‌؟...
تاقیكردنه‌وه‌ قورسه‌كه‌...
سه‌ربه‌خۆیی‌ له‌ نێوان تاڵه‌بانی‌‌و بارزانی‌...
ڤیتۆ مه‌ترسیداره‌كه‌ی‌ بارزانی‌...
كابینه‌ی‌ پێنجه‌م چی‌ كردو چی‌ جێده‌هێڵێت؟...
پێویسته‌ رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌...
ژاوه‌ژاوی‌ چوار حیزبه‌كه‌...
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌...
وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ هه‌مومان به‌دوایدا وێڵین!...
بڕیاره‌كه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌‌و دوو پرسیار...
ئه‌م كارته‌شتان سوتاند...
خه‌ڵكینه‌ په‌رله‌مان
ده‌یه‌وێت ده‌ممان داخه‌ین!...
هۆشیار زێباری‌ چی‌ بۆ كورد كرد‌؟...
ناكۆكییه‌كانی‌ پارتی‌ ‌و یه‌كێتی‌...
بایكۆتكردنی‌ توركمانه‌كان بۆ؟...
رۆژنامه‌ی‌ (رۆژنامه‌)
چی‌ كردووه‌و چی ماوه‌ بیكات!؟ ...
دیسانه‌وه‌ هه‌ڵپه‌ی‌ كورسیی‌ ...
دوای‌ ساڵێك... ئایا ئه‌نجومه‌نی‌ پارته‌ سیاسییه‌كان پێویسته‌؟...
بودجه‌ و داهات و جورئه‌تی‌ په‌رله‌مان ...
دیموكراسیه‌تی‌ ته‌وافوقی‌
له‌ كۆنگره‌ی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووساندا...
كڵۆڵی‌ دیبلۆماسیه‌تی‌ كوردی‌...
كه‌ركوك و مه‌ترسی‌......
پارتی‌ و یه‌كێتی‌
به‌رپرسیاری‌ سه‌ره‌كی‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ مادده‌ی‌ 140ن...
سیناریۆی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ زۆرینه‌ ...
پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵیشیان دابه‌شكرد!...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...