كه‌مپه‌ینێك
بۆ ده‌ربازبون له‌ تونێله‌ تاریكه‌كه‌

سیروان ره‌شید

ئه‌و دۆخه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم بۆ كایه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ری ‌‌و ئازادیی‌ راده‌ربڕین خوڵقاندویه‌تی‌، ئاماژه‌كانی‌ پێمان ده‌ڵێن، كه‌ ده‌سه‌ڵاتداران سیستمی‌ حوكمڕانیی‌ هه‌رێم به‌ره‌و تونێلێكی‌ تاریك ‌و ترسناك ده‌به‌ن.

یه‌كێك له‌ پایه‌ گرنگه‌كانی‌ هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ دیموكراسی‌ بریتییه‌ له‌ ئازادیی‌ نوسین‌ و قسه‌كردن ‌و ده‌ربڕینی‌ بیرو بۆچون، هه‌ربۆیه‌ ناتوانین باس له‌ بونی‌ سیستمێكی‌ دیموكراسی‌ بكه‌ین، ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌ی‌ كاركردن بۆ میدیای‌ ئازاد نه‌ڕه‌خسێنرێت.

له‌وه‌ته‌ی‌ مرۆڤایه‌تی‌ هه‌یه‌، خه‌بات له‌پێناو ئازادیدا ده‌كات، میلله‌تان بۆ فه‌راهه‌مبونی‌ ئازادیی‌ ده‌یان ساڵ‌ قوربانییان داوه‌‌و له‌پێناوی بیروڕادا هه‌زاران مرۆڤ گیانیان به‌ختكردوه‌.

میلله‌تی‌ كورد تا ئه‌م چركه‌ساته‌ش، چ له‌سه‌ر ئاستی‌ كوردستانی‌ گه‌وره ‌و چ له‌سه‌ر ئاستی‌ كوردستانی‌ عێراقیش له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران و هێزه‌ شۆڤێنییه‌كاندا له‌پێناوی‌ ئازادیی زمان ‌و  سه‌ربه‌ستی ‌‌و راده‌ربڕیندا قوربانیی‌ ده‌دات، حیزبه‌ كوردییه‌كان ده‌یان ساڵ‌ له‌پێناوی‌ دابینكردنی‌ ئازادیدا خه‌باتیان كردوه‌، خێره‌ ئێستا هه‌ندێك له‌م حیزبانه‌ هه‌وڵ‌ بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ ده‌ده‌ن!

شتێك كه‌ به‌رده‌وام بڕیاربه‌ده‌ستانی‌ هه‌رێم وه‌ك وێردی‌ سه‌ر زمانیان له‌ كۆڕ و كۆبونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تی ‌‌و له‌ حزوری‌ میوانانی‌ بیانیدا باسی ده‌كه‌ن، شانازیكردنیانه‌ به‌ به‌رقه‌راربون‌ و ره‌خساندنی‌ زه‌مینه‌ی‌ ئازادیی‌ رۆژنامه‌وانی ‌‌و راده‌ربڕین له‌ هه‌رێمدا‌ و به‌راوردكردنی‌ ئه‌م فه‌زایه‌ش به‌ دۆخی‌ ناوچه‌كانی‌ تری‌ عێراق، به‌ڵام ده‌ركه‌وت چیدی‌ مه‌نتیقی‌ به‌راورد به‌ به‌غدا به‌سه‌رچو، چۆن؟ ئاخر ئه‌وه‌ نییه‌ ته‌نیا له‌ماوه‌ی‌ پێنج مانگی‌ رابرد‌ودا چه‌ندین رێكخراوی‌ گه‌وره‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌، وه‌ك رێكخراوی‌ لێبوردنی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی ‌ (Amnesty International)و رۆژنامه‌نوسانی‌ بێ‌ سنور (Reporters without Borders) و كۆمیته‌ی‌ پاراستنی‌ رۆژنامه‌نوسان  (CPJ)و چاودێریی‌ مافی‌ مرۆڤ  (Human Rights Watch)و ماڵی‌ ئازادیی‌  (Freedom House)  ئه‌مریكی ‌‌و چه‌ندینی‌ تر، زیاد له‌ راپۆرت ‌و به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌سه‌ر دۆخی‌ ئازادی‌‌ و پێشێلكردنی‌ مافه‌كانی‌ مرڤ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هه‌رێمه‌وه‌ بۆ رای‌ گشتیی‌ دنیا باسكردوه‌، كه‌ راپۆرتی‌ ئه‌م رێكخراوانه‌ له‌ زۆربه‌ی‌ وڵاتانی‌ جیهاندا وه‌ك پێوه‌رێك بۆ ئازادیی‌ راده‌ربڕین ‌و رۆژنامه‌وانیی‌ حسابی له‌سه‌ر ده‌كرێت.

شتێكی‌ ئاساییه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتداران له‌ دادگا سكاڵا له‌سه‌ر رۆژنامه‌نوس ‌و رۆژنامه‌كان تۆماربكه‌ن ‌و به‌رگریی‌ له‌ خۆیان بكه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ش كارێكی‌ ئیجابییه ‌و حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له‌باتی‌ په‌نابردن بۆ ئامرازی‌ تر، په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر یاسا، به‌ڵام داواكردنی‌ پاره‌ی‌ خه‌یاڵیی‌ بۆ وشككردنی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ دارایی میدیای‌ ئه‌هلی و ئازاد، پێده‌چێت وه‌ك لاساییكردنه‌وه‌ی‌ حیزبه‌ شمولیه‌كانی‌ دنیا بێت، كه‌ زۆركات به‌ به‌كارهێنانی‌ قانون رۆژنامه‌كان ‌و نه‌یارانیان ته‌سفییه‌ كردوه‌.

راسته‌ له‌ هیچ شوێنێكی‌ ئه‌م دنیایه‌دا ئازادیی‌ راده‌ربڕین ره‌ها نییه‌، به‌ڵام وادیاره‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌راوێزه‌ ئازادییه‌ی‌ به‌رقه‌راره‌ له‌باری‌ به‌رێت، چونكه‌ به‌كارهێنانی‌ دادگا وه‌ك ئامێری‌ سه‌ركوتكردنی‌ ئازادیی‌ له‌ژێر ناوی‌ یاسادا، تیرۆری‌ فیكری ‌و سیاسییه‌.

ئه‌م هه‌وڵ‌‌ و ره‌فتارانه‌ی‌ لایه‌نی‌ ده‌سه‌ڵات، ئه‌و گومانه‌ی‌ لای‌ كه‌س نه‌هێشتوه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌یه‌وێت به‌ هه‌ر شێواز و ئامرازێك بێت رۆژنامه‌نوس ‌و رۆژنامه‌كان ده‌مكوت بكات ‌و ئازادیی‌ رۆژنامه‌گه‌ری ‌‌و راده‌ربڕین بخنكێنێت ‌و ئه‌و فه‌زای‌ ئازادییه‌ كه‌م بكاته‌وه‌، به‌و پاساوه‌ی‌ ئێستا ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت:

1- كار به‌ یاسای‌ ژماره‌ (35)ی‌ ساڵی‌ (2007)ی‌ رێكخستنی‌ كاری‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ نه‌كات، كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌ ده‌رچوه ‌و به‌ڕێز سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش ئیمزای‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی‌ كردوه‌، به‌ڵكو بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین ‌و رۆژنامه‌نوسان كار به‌ یاساكانی‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ساڵی‌ (1969) ده‌كه‌ن.

2- وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت یاسای‌ رێكخستنی‌ كاری‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ هه‌مواربكات ‌و مه‌سه‌له‌ی‌ زیندانیكردنی‌ رۆژنامه‌نوس ‌و داخستنی‌ رۆژنامه‌كان بخاته‌ ناو یاساكه‌وه‌.

3- وه‌ك باسیشده‌كرێت پرۆژه‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت ئه‌نجومه‌نێكی‌ باڵای‌ راگه‌یاندن له‌ هه‌رێم دروستبكات ‌و هه‌مو كایه‌كانی‌ میدیایی‌ (بینراو و نوسراو ‌و بیستراو و ئه‌لكترۆنی) پێ‌ كۆنترۆڵ‌ بكه‌ن.

كه‌مپه‌ینی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ بۆ ئازادیی‌ راده‌ربڕین له‌ كوردستانی‌ عێراقدا، بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ ناهه‌مواره‌یه ‌‌و ده‌ربازبون ‌و رزگاربونه‌ له‌و تونێله‌ تاریكه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات خوڵقاندویه‌تی‌.


28/09/2010 بینین: 4139
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
چی‌ له‌كۆنگره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێ؟...
پارتی‌ و گێچه‌ڵی‌ زۆرینه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ ده‌ستور...
گۆڕان و دروستكردنی‌ هێزی‌ چه‌كدار!...
دواكه‌وتویی‌ فه‌رهه‌نگی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌...
پرسیار له‌ هه‌ڵوێستی‌ یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ به‌رامبه‌ر داعش‌...
كاتی جێبەجێكردنی رێكەوتنەکە هاتوە...
ئه‌م قه‌یرانه‌ میراتی‌ ئێوه‌یه‌!...
یه‌كێتی‌ به‌ 20 رێگا ته‌زویری‌ كردوه‌...
یادی سلێمانی و هه‌ستكردن به‌ غوبن و غه‌در!...
یه‌كێتی‌ قه‌یرانه‌كه‌ قوڵده‌كاته‌وه‌، یان چاره‌سه‌ر؟...
ره‌وایه‌ یه‌كێتی‌ به‌ 26%وه‌، حوكمی‌ سلێمانی‌ بكا؟...
ده‌لاله‌ته‌كانی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان له‌ 9 خاڵدا...
گه‌وره‌م، ئێوه‌ خودی‌ ده‌ستورن! ...
بارزانی‌ هه‌شت ساڵه‌ چی‌ كردوه‌؟...
ئه‌و وانانه‌ی پێویسته‌ له‌ دیجله‌وه‌ فێری ببین!...
ته‌حه‌داكانی‌ به‌رده‌م جڤاتی‌ نیشتمانی‌ گۆڕان ...
گەنج لە بزوتنەوەی گۆڕاندا!...
چۆن ده‌ستورێكمان ده‌وێ؟...
هه‌شت مانگ و به‌رپرسیاریه‌تی‌ مێژویی‌...
چاكسازی له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا...
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ موڵكی‌ گشتی؛ دڵۆپێك له‌ ده‌ریایه‌ك...
مەترسییه‌کانی یاسای ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش...
رازیبون به‌كه‌م؛ پاشه‌كشه‌یه‌...
خاڵێكی‌"ره‌ش" له‌ مێژوی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا...
دو رێگه‌چاره‌
له‌ به‌رده‌م "یه‌كێتی ‌‌و پارتی" دا...
گۆڕین لە دەسەڵاتی دادوەریی...
هەرگیز كوردستان ناگەڕێتەوە پێش 17ی شوبات...
ئایا گۆڕان له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌؟...
بای بای یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ری...
كێیه‌، كورد
په‌رت ده‌كات؟...
بۆچی‌ پاشه‌كشه‌مان كرد؟...
كاته‌كه‌ دره‌نگ بوه‌...
بۆچی‌ پێویسته‌، یاسای‌
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخرێت؟...
(یه‌كێتی‌ و گۆڕان)
لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ نوێ‌...
پیلانێكی‌ مه‌ترسیدار!...
ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی‌ په‌رله‌مان؛
ئێوه‌ له‌خه‌می‌ گه‌لدان، یان له‌خه‌می‌ خۆتان؟...
پارتی‌، هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كات! ...
له‌باره‌ی‌ كاندیدكردنی‌ تاڵه‌بانی‌_یه‌وه‌...
ئه‌مجاره‌ چۆن ململانێ‌ بكه‌ین؟...
هه‌ژاره‌كان......
2010؛ ساڵه‌ خه‌ته‌ره‌كه‌...
میلله‌تێك باجی‌ ئێوه‌ ده‌دات!...
نا بۆمیلیشیای‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌!...
خوا كوردستان بپارێزێت...
گۆڕان ده‌چێ‌ بۆ به‌غدا!...
بێده‌نگی‌ نێچیرڤان بارزانی‌!...
زوڵمكردن له‌ سلێمانی‌...
له‌باره‌ی‌ كێشه‌كه‌ی‌ دانای‌ ئه‌حمه‌د مه‌جید‌و چاودێریی‌ داراییه‌وه‌...
تكایه‌ ئه‌مه‌ كابینه‌ی‌ سێیه‌مه‌، مه‌یكه‌ن به‌شه‌شه‌م...
نه‌خشه‌ سیاسییه‌كه‌ گۆڕا...
بارزانی‌، سه‌رۆكێكی‌ بێخه‌م!...
ئایا خه‌ڵك ده‌نگ به‌ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌م واقیعه‌ گه‌نده‌ڵه‌ ده‌دات، یان به‌ پرۆژه‌ی‌ گۆڕانكاریی‌؟...
دروستكردنی‌
دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان...
له‌ په‌راوێزی‌ مشتومڕی‌ ده‌ستووردا
پارتی‌‌و سیستمی‌ پاشایه‌تی‌، یه‌كێتی‌‌و ره‌فتاری‌ دۆڕاوانه‌ ...
پایزی‌ پاوانخوازیی‌...
ترس له‌ قبوڵ نه‌كردنی‌ ئه‌نجامه‌كان ...
ئایا بارزانی‌ پاڵێوراوی‌ یه‌كێتیشه‌؟...
تاقیكردنه‌وه‌ قورسه‌كه‌...
سه‌ربه‌خۆیی‌ له‌ نێوان تاڵه‌بانی‌‌و بارزانی‌...
ڤیتۆ مه‌ترسیداره‌كه‌ی‌ بارزانی‌...
كابینه‌ی‌ پێنجه‌م چی‌ كردو چی‌ جێده‌هێڵێت؟...
پێویسته‌ رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌...
ژاوه‌ژاوی‌ چوار حیزبه‌كه‌...
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌...
وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ هه‌مومان به‌دوایدا وێڵین!...
بڕیاره‌كه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌‌و دوو پرسیار...
ئه‌م كارته‌شتان سوتاند...
خه‌ڵكینه‌ په‌رله‌مان
ده‌یه‌وێت ده‌ممان داخه‌ین!...
هۆشیار زێباری‌ چی‌ بۆ كورد كرد‌؟...
ناكۆكییه‌كانی‌ پارتی‌ ‌و یه‌كێتی‌...
بایكۆتكردنی‌ توركمانه‌كان بۆ؟...
رۆژنامه‌ی‌ (رۆژنامه‌)
چی‌ كردووه‌و چی ماوه‌ بیكات!؟ ...
دیسانه‌وه‌ هه‌ڵپه‌ی‌ كورسیی‌ ...
دوای‌ ساڵێك... ئایا ئه‌نجومه‌نی‌ پارته‌ سیاسییه‌كان پێویسته‌؟...
بودجه‌ و داهات و جورئه‌تی‌ په‌رله‌مان ...
په‌رله‌مانه‌ نه‌خۆشه‌كه‌!...
دیموكراسیه‌تی‌ ته‌وافوقی‌
له‌ كۆنگره‌ی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووساندا...
كڵۆڵی‌ دیبلۆماسیه‌تی‌ كوردی‌...
كه‌ركوك و مه‌ترسی‌......
پارتی‌ و یه‌كێتی‌
به‌رپرسیاری‌ سه‌ره‌كی‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ مادده‌ی‌ 140ن...
سیناریۆی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ زۆرینه‌ ...
پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵیشیان دابه‌شكرد!...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...