ناكۆكییه‌كانی‌ پارتی‌ ‌و یه‌كێتی‌

سیروان ره‌شید

هه‌فته‌ی‌ رابردوو ساڵێكی‌ ره‌به‌ق تێپه‌ڕی‌ به‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ "ستراتیژیه‌"دا كه‌ رۆژی‌ 27/7ی‌ ساڵی‌ رابردوو له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ بۆ ماوه‌ی‌ دوو ده‌وره‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ هاوینه‌هه‌واری‌ دوكان ئیمزای‌ له‌سه‌ر كرا.

ئێستا كه‌ ساڵێك تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌داو كۆپییه‌كی‌ له‌به‌ر ده‌ستایه‌، له‌م نوسینه‌دا قسه‌ له‌ جۆری‌ رێككه‌وتنه‌كه‌و خاڵه‌كانی‌ پێكهاتن‌و پێكنه‌هاتنی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌‌و ترسی‌ یه‌كێتی‌ له‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ رێككه‌وتنه‌ "ستراتیژیه‌كه‌" له‌لایه‌ن پارتی دیموكراته‌وه‌، بۆچونه‌كانی‌ خۆم ده‌خه‌مه‌ڕوو.

سه‌ره‌تا پێویسته‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌بكه‌م كه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نها لایه‌نێكی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بۆ نه‌مانی‌ ململانێی‌ ناشه‌ریفانه‌ی‌ ناوخۆی‌‌و ترسی‌ دروستبوونه‌وه‌ی‌ شه‌إ بێت له‌نێوان ئه‌م دوو هێزه‌و رێككه‌وتنه‌كه‌ بۆ به‌هێزبوون‌و یه‌كگرتووبوونی‌ كورد بێت له‌ به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانمان له‌ عێراق‌و لایه‌نه‌ ده‌ره‌كییه‌كان، ئه‌وا جێگه‌و مایه‌ی‌ ده‌ستخۆشی‌‌و دڵخۆشییه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵات‌و كوشتن‌و خه‌فه‌كردنی‌ ده‌نگی‌ ئازادو رێگریكردن بێت له‌ دروستبوونی‌ ئۆپۆزسیۆن‌و هه‌وڵدان بێت بۆ ئیفلیجكردنی‌ زیاتری‌ په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت، ئه‌وه‌ جێگه‌ی‌ مه‌ترسییه‌.

* ئایا رێككه‌وتنه‌كه‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژییه‌ یان رێككه‌وتنی‌ تاكتیكی‌؟
رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ له‌ زانستی‌ سیاسه‌تدا بریتییه‌ له‌ رێككه‌وتنێكی‌ درێژخایه‌ن له‌نێوان دوو لایه‌ن یان زیاتر، كه‌ له‌سه‌ر چه‌ند مه‌به‌ستێكی‌ دیاریكراو بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ چه‌ند ئامانجێك رێكده‌كه‌ون.

رێككه‌وتنی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ به‌پێودانگی‌ ئه‌و  پێناسه‌یه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌‌و له‌ عورف‌و پرۆتۆكۆلی‌ سیاسیدا زیاتر له‌ چوارچێوه‌ی‌ رێككه‌وتنێكی‌ تاكتیكیدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌ نه‌ك رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌، له‌به‌ر ئه‌م دوو هۆیه‌:
1- رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واته‌ رێككه‌وتنی‌ درێژخایه‌ن كه‌ واده‌كه‌ی‌ له‌نێوان 20 بۆ زیاتر له‌ 100 ساڵدایه‌، به‌ڵام رێككه‌وتنه‌كه‌ی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ بۆ دوو ده‌وره‌ی‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ كه‌متره‌ له‌ 8 ساڵ‌.

2- هه‌موو رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژی پێویسته‌ به‌ شه‌فافانه‌ به‌نده‌كانی‌ رابگه‌یه‌نرێت، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت له‌ دژی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ هه‌ندێك نه‌ته‌وه‌و لایه‌نیش بێت، بۆ نموونه‌ (رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر كه‌ به‌نده‌كانی‌ ئاشكراكراو دژی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد بوو)، به‌ڵام تا ئێستا پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه‌. له‌به‌ر ئه‌م دوو هۆكاره‌ ده‌توانین بڵێین رێككه‌وتنه‌كه‌ی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ رێككه‌وتنێكی‌ تاكتیكیی ته‌حالوفییه‌ بۆ رێكخستنی‌ په‌یوه‌ندیی‌ نێوان دوو حیزب‌و سإكردنی‌ ئه‌و ململانێیه‌ له‌نێو خۆیاندا تا ئه‌وكاته‌ی‌ بارودۆخی‌ سیاسیی‌ عێراق‌و كوردستان به‌ره‌و ئارامیی‌ ده‌ڕوات.

* هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بارزانی‌‌و به‌رپرسانی‌ باڵای‌ یه‌كێتی‌ له‌و كه‌سانه‌ی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ پێشێل ده‌كه‌ن.
تا ئێستا چه‌ندین به‌رپرسی‌ پایه‌به‌رزی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ له‌ چه‌ند موناسه‌به‌تێكی‌ جیاوازدا هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ده‌ركردن‌و سزادانی‌ ئه‌ندام‌و كادیره‌كانی‌ خۆیان داوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌دا هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كه‌ن‌و پاپه‌ند نه‌بن پێوه‌ی‌، كۆتا هه‌ڕه‌شه‌ش له‌م باره‌یه‌وه‌ لێدوانێكی‌ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم بوو رۆژی‌ 2ی‌ حوزه‌یرانی‌ ئه‌مساڵ‌ له‌ یادی‌ دامه‌زراندنی‌ یه‌كێتیدا وتی‌: "هه‌ر ئه‌ندامێكی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ په‌یڕه‌وی‌ رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ نێوان پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ نه‌كات، ئه‌وا شوێنی‌ نابێته‌وه‌".

ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ له‌ رێكخستنه‌كانیان، له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ناوه‌رۆكی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ بڵاونه‌بووه‌ته‌وه‌‌و جگه‌ له‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌‌و سكرتێری‌ یه‌كێتی‌‌و مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ هه‌ردوولا، كه‌ ژماره‌یان له‌ چل كه‌س تێناپه‌ڕێت، هیچ كه‌سێكی‌ دیكه‌ ناوه‌رۆكی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی‌ نه‌بینیوه‌و هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای‌ ئیمزاكردنی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ش 11 ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ یه‌كێتی‌ له‌ یاداشتێكدا بۆ تاڵه‌بانی‌‌و مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌، ناڕه‌زاییان له‌م كاره‌ نهێنییه‌ ده‌ربڕی‌‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ پارتیش به‌ فسكه‌ بێزاریی‌ خۆیان له‌ ناشه‌فافیه‌تی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ راگه‌یاند، هه‌ڵبه‌ته‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ چه‌ندین خاڵی‌ نهێنی‌ تێدایه‌ كه‌ له‌ سه‌ركرده‌ بڕیارده‌ره‌كان به‌ولاوه‌ كه‌سی‌ تر بۆی‌ نییه‌ بیبینێت، ئه‌مه‌ش هۆكاری‌ بلاَونه‌بونه‌وه‌یه‌تی‌.

 رێككه‌وتنێكی‌ "ستراتیژی‌" كه‌ ئه‌ندامانی‌ سه‌ركردایه‌تی‌‌و كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌ هه‌ردوو حیزب مافی‌ بینینی‌ ده‌قه‌كه‌یان نه‌بێت، چۆن پابه‌ندبن به‌ بڕگه‌كانیه‌وه‌، چ جای‌ كادیرو ئه‌ندامانی‌ خواره‌وه‌.
 ئاخر كه‌ی‌‌و چۆن یه‌كێك په‌یإه‌وی‌ شتێكی‌ كردووه‌ كه‌ نه‌ بینیویه‌تی‌‌و نه‌ خوێندبێتیه‌وه‌‌و هه‌زاران كه‌سیش پابه‌ند بكه‌یت به‌ جێبه‌جێكردنیه‌وه‌.

* ترسی‌ یه‌كێتی‌ له‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌‌و گره‌نتی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
له‌ مانگی‌ حوزه‌یرانی‌ رابردوودا نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ پارتی‌، له‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ رۆژنامه‌ی‌ شه‌رقولئه‌وسه‌تدا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتووی‌ كوردستان وتی‌: "هه‌ر پارتێكی‌ سیاسی‌ هه‌ڵبژاردن بباته‌وه‌ ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته‌ ده‌ست"، ئه‌م لێدوانه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و به‌نده‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ نێوان حیزبه‌كه‌ی‌‌و یه‌كێتی‌ بوو كه‌ رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوودا به‌ یه‌ك لیست به‌شداریی‌ بكه‌ن، وه‌ك له‌ خاڵی‌ دووه‌می‌ لایه‌نی‌ په‌رله‌مانی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مان به‌ یه‌ك لیست ده‌بێت‌و ئه‌مه‌ ئینعیكاس ده‌كاته‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌نجومه‌ن‌و سه‌ندیكاو كۆمه‌ڵه‌‌و رێكخراوه‌كان به‌پێی‌ ته‌وافوق‌و ته‌وازن"، ئه‌م لێدوانه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ وته‌بێژی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ یه‌كێتی‌ هێنایه‌ قسه‌و ترس‌و نیگه‌رانییه‌كی‌ زۆری‌ لای‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ یه‌كێتی‌ دروستكردو به‌ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی‌ پارتیان له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌قه‌ڵه‌مدا، هه‌رچه‌نده‌ دواتر مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ پارتی‌‌و نێچیرڤان بارزانی‌ روونكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ له‌ میدیاكاندا بڵاوكرده‌وه‌.

 ئه‌و لێدوانه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ موئه‌شیرێك بوو به‌ گرنگینه‌دانی‌ پارتی‌ به‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ له‌كاتێكدا حیزبه‌كه‌ی‌ مولزه‌مه‌ به‌ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ‌ یه‌كێتی‌، هه‌رچه‌نده‌ پارتی‌ ناتوانێت رێككه‌وتنه‌كه‌ پێشێل بكات به‌وپێیه‌ی‌ وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادارو باوه‌ڕپێكراوی‌ نزیك له‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ باسیكرد كه‌ له‌كاتی‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت‌و ئه‌نجامدانی‌ ئه‌م رێككه‌وتنه‌ له‌ ساڵی‌ پاردا، ئه‌مریكییه‌كان‌و به‌ریتانییه‌كان له‌نزیكه‌وه‌  ئاگاداری‌ ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ی‌  كوردستانن‌و به‌ شه‌فه‌یی‌ زه‌مانه‌تی‌ پاراستنی‌ ئه‌م رێككه‌وتنه‌یان له‌ئه‌ستۆ گرتووه‌، تا ئه‌وكاته‌ی‌ ئه‌م دوو حیزبه‌ پێكه‌وه‌ هه‌ڵیده‌وه‌شێننه‌وه‌‌و هیچ لایه‌كیشیان به‌ ته‌نها ناتوانێت هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه‌.

* پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ له‌سه‌ر چی‌ كۆكن‌و له‌سه‌ر چیش ناكۆكن
ئه‌م دوو حیزبه‌ دوای‌ سێ‌ ساڵ‌ له‌ پێكهێنانه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان‌و تێكه‌ڵكردنه‌وه‌یه‌كی‌ نیسبی‌ حكومه‌ت، تا ئێستا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌ی‌ گرنگ ناكۆكن كه‌ په‌یوه‌ندیی‌ راسته‌وخۆیان به‌ ژیانی‌ رۆژانه‌و چاره‌نووسی‌ خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه‌.

* ئه‌و خاڵانه‌ی‌ تا ئێستا جێی‌ ناكۆكیی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتین:
1- هه‌ردوولا تا ئێستا ناكۆكن له‌سه‌ر یه‌كخستنه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ دارایی‌‌و ناوخۆو پێشمه‌رگه‌، كه‌ ده‌بوایه‌ به‌پێی‌ رێككه‌وتنه‌ ستراتیژیه‌كه‌ تا كۆتایی‌ ساڵی‌ 2007 یه‌كیان بگرتایه‌وه‌. هه‌روه‌ك له‌ خاڵی‌ سێیه‌می‌ به‌شی‌ سێیه‌می‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ كه‌ باس له‌لایه‌نی‌ حكومه‌ت ده‌كات، هاتووه‌ "یه‌كخستنی‌ دارایی‌‌و پێشمه‌رگه‌و ئاسایش بۆ ئه‌وه‌ی‌ یه‌ك حكومه‌تی‌ مانای‌ خۆی‌ بدات به‌ته‌واوه‌تی‌".

2- په‌یڕه‌وكردنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ قه‌زایی‌ جیاوازه‌‌و هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێت ئه‌و یاسایانه‌ی‌ كه‌ خۆیان پێیان باشه‌ له‌ ناوچه‌كانی‌ ژێر كۆنترۆڵی‌ خۆیان جێبه‌جێی‌ بكه‌ن‌و تا ئێستا دادگاكانی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر هه‌ریه‌كه‌‌و به‌جیا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ‌ یاساكاندا ده‌كه‌ن، سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ زیاتر له‌ ساڵێكه‌ وه‌زاره‌تی‌ داد یه‌كیگرتووه‌ته‌وه‌، ( رۆژنامه‌، ژ 256، لاپه‌ڕه‌4، رێپۆرتاژی‌ دیه‌ فازڵ‌). له‌كاتێكدا له‌ خاڵی‌ سێیه‌می‌ به‌شی‌ هه‌شته‌می‌ رێككه‌وتنه‌ ستراتیژیه‌كه‌دا  هاتووه‌ "یه‌كخستنی‌ یاساكان‌و ته‌علیماتی‌ هه‌ردوو ئیداره‌‌و جێبه‌جێكردنیان‌و نه‌هێشتنی‌ ئاسه‌واره‌كانی‌ قۆناغی‌ له‌تبوون".

3- تا ئێستا له‌ شاری‌ كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی‌ خانه‌قین‌و جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ تر، پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ به‌جیا دوو ده‌زگای‌ ئاسایش‌و دوو پۆلیس‌و دوو په‌روه‌رده‌و دوو شاره‌وانیان داناوه‌‌و له‌ زۆر ناوچه‌دا له‌سه‌ر بچووكترین پۆست رێكناكه‌ون، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م رێككه‌وتنه‌ ستراتیژی‌ نییه‌، چونكه‌ رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ جۆرێك له‌ تێكه‌ڵبوونی‌ ستراتیژی‌ تێدایه‌، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌ خاڵی‌ چواره‌می‌ به‌شی‌ سێیه‌می‌ رێككه‌وتنه‌كه‌یاندا ده‌ڵێت "شكاندنی‌ دیواری‌ تاكه‌ لایه‌نی‌ له‌ ئیداراتدا له‌ كوردستان، هه‌ر له‌ خانه‌قینه‌وه‌ تا زاخۆ به‌ ته‌وافوق‌و ته‌وازن‌و ئیعتیمادكردن به‌ پره‌نسیپی‌ كه‌فائه‌ت".

4- پارتی‌ نیگه‌رانه‌ به‌ دروستكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌‌و به‌ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ له‌ جه‌بهه‌ی‌ توركمانی‌‌و پشتگیریكردنی‌ ناڕاسته‌وخۆی‌ یه‌كێتی‌ له‌ سه‌حوه‌ی‌ موسڵ‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ میرخان زراری‌، له‌ به‌رامبه‌ریشدا یه‌كێتی‌ نیگه‌رانه‌ به‌ لێك نزیكبوونه‌وه‌ی‌ زیاد له‌ پێویستی‌ پارتی‌ له‌ عه‌شیره‌ته‌ عه‌ره‌به‌كانی‌ موسڵ‌‌و كه‌ركوك.

* ئه‌و خاڵانه‌ی‌ تا ئێستا پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتوون:
1- هه‌ردولا پێكهاتون له‌سه‌ر دابه‌شكردنی‌ بودجه‌ی‌ ساڵانه‌ هه‌رێم به‌سه‌ر خۆیاندا، كه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ به‌جیا بۆ ئیداره‌كانی‌ خۆیان وه‌ریده‌گرن، هه‌رخۆشیان ته‌سه‌روفی‌ پێوه‌بكه‌ن‌و كه‌س شێوه‌ی‌ سه‌رفكردنی‌ نه‌زانێت.

2- هه‌ردولا پێكهاتون له‌سه‌ر خه‌فه‌كردن‌و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ مه‌ودای‌ ئازادیی‌ قسه‌كردن‌و نووسین له‌ناو ئه‌ندامانی‌ هه‌ردوولاو ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندنی‌ خۆیان‌و هه‌وڵدانێكی‌ پلانداڕێژراو بۆ ده‌مكوتكردنی‌ راگه‌یاندنه‌ ئه‌هلییه‌كان.

3- هه‌ردوو لایه‌ن ده‌یانه‌وێت هه‌ریه‌كه‌یان هێزی‌ سه‌ربازیی‌ خۆی‌ هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ بۆ مه‌به‌ستی‌ تایبه‌تی‌ خۆیان به‌كاری‌ بهێنن، تازه‌ترین گۆڕانكاریش له‌م رووه‌وه‌ وه‌رگرتنی‌ یه‌كی‌ فیرقه‌یه‌كی‌ سه‌ربازیی‌ 15 هه‌زار چه‌كدارییه‌و هه‌ریه‌كه‌ به‌جیا ئه‌ندامی‌ خۆی‌ كردووه‌ته‌ ئه‌و فیرقه‌یه‌و له‌ سنووری‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆشیاندا حه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌ن.

4- هه‌ردوولا كۆكن له‌سه‌ر به‌گژداچوونه‌وه‌ی‌ هه‌موو جۆره‌ هه‌وڵێك بۆ دروستبوونی‌ ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا له‌ كوردستان وه‌ك له‌ خاڵی‌ سێیه‌می‌ به‌شی‌ حه‌وته‌می‌ رێككه‌وتنه‌كه‌یاندا سه‌باره‌ت به‌ دروستبوونی‌ ئۆپۆزسیۆن هاتووه‌ "نابێت وابكرێت كه‌ ئه‌م رێككه‌وتنه‌ ببێته‌ ئه‌گه‌ری‌ به‌هێزبوونی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سلبی‌ له‌ كوردستاندا".

5- هه‌ردوولا هه‌ڵوێستیان له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت چوونیه‌كه‌و نایانه‌وێت حیزب له‌ حكومه‌ت جیابكرێته‌وه‌‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت‌و قه‌زا به‌ دامه‌زراوه‌یی‌ بكرێن، بۆیه‌ هه‌وڵی‌ زیاتری‌ ئیفلیجبوونیان ده‌ده‌ن.

6- هه‌ردوولایه‌ن نایانه‌وێت سیستمی‌ سیاسیی‌ حوكمإانی‌ هه‌رێم لامه‌ركه‌زیی‌ بێت‌و نزیكه‌ی‌ چوار ساڵه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانیان به‌بێ‌ دیاریكردنی‌ یاسا بۆیان هێشتووه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كانی‌ هه‌ولێرو سلێمانی‌‌و دهۆك به‌ ئیفلیجی‌ بمێننه‌وه‌و نه‌توانن به‌و ئه‌ركه‌یان هه‌ستن كه‌ خه‌ڵك چاوه‌ڕێیان بووه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه‌ ده‌سه‌ڵاتیان بدرێتێ‌، به‌رده‌گرن له‌ هه‌ڵلوشینی‌ سه‌روه‌ت‌و سامانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان له‌لایه‌ن تاقمێكی‌ دیاریكراوی‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌.

 


03/08/2008 بینین: 3144
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
چی‌ له‌كۆنگره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێ؟...
پارتی‌ و گێچه‌ڵی‌ زۆرینه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ ده‌ستور...
گۆڕان و دروستكردنی‌ هێزی‌ چه‌كدار!...
دواكه‌وتویی‌ فه‌رهه‌نگی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌...
پرسیار له‌ هه‌ڵوێستی‌ یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ به‌رامبه‌ر داعش‌...
كاتی جێبەجێكردنی رێكەوتنەکە هاتوە...
ئه‌م قه‌یرانه‌ میراتی‌ ئێوه‌یه‌!...
یه‌كێتی‌ به‌ 20 رێگا ته‌زویری‌ كردوه‌...
یادی سلێمانی و هه‌ستكردن به‌ غوبن و غه‌در!...
یه‌كێتی‌ قه‌یرانه‌كه‌ قوڵده‌كاته‌وه‌، یان چاره‌سه‌ر؟...
ره‌وایه‌ یه‌كێتی‌ به‌ 26%وه‌، حوكمی‌ سلێمانی‌ بكا؟...
ده‌لاله‌ته‌كانی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان له‌ 9 خاڵدا...
گه‌وره‌م، ئێوه‌ خودی‌ ده‌ستورن! ...
بارزانی‌ هه‌شت ساڵه‌ چی‌ كردوه‌؟...
ئه‌و وانانه‌ی پێویسته‌ له‌ دیجله‌وه‌ فێری ببین!...
ته‌حه‌داكانی‌ به‌رده‌م جڤاتی‌ نیشتمانی‌ گۆڕان ...
گەنج لە بزوتنەوەی گۆڕاندا!...
چۆن ده‌ستورێكمان ده‌وێ؟...
هه‌شت مانگ و به‌رپرسیاریه‌تی‌ مێژویی‌...
چاكسازی له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا...
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ موڵكی‌ گشتی؛ دڵۆپێك له‌ ده‌ریایه‌ك...
مەترسییه‌کانی یاسای ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش...
رازیبون به‌كه‌م؛ پاشه‌كشه‌یه‌...
خاڵێكی‌"ره‌ش" له‌ مێژوی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا...
دو رێگه‌چاره‌
له‌ به‌رده‌م "یه‌كێتی ‌‌و پارتی" دا...
گۆڕین لە دەسەڵاتی دادوەریی...
هەرگیز كوردستان ناگەڕێتەوە پێش 17ی شوبات...
ئایا گۆڕان له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌؟...
بای بای یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ری...
كێیه‌، كورد
په‌رت ده‌كات؟...
بۆچی‌ پاشه‌كشه‌مان كرد؟...
كاته‌كه‌ دره‌نگ بوه‌...
بۆچی‌ پێویسته‌، یاسای‌
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخرێت؟...
كه‌مپه‌ینێك
بۆ ده‌ربازبون له‌ تونێله‌ تاریكه‌كه‌...
(یه‌كێتی‌ و گۆڕان)
لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ نوێ‌...
پیلانێكی‌ مه‌ترسیدار!...
ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی‌ په‌رله‌مان؛
ئێوه‌ له‌خه‌می‌ گه‌لدان، یان له‌خه‌می‌ خۆتان؟...
پارتی‌، هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كات! ...
له‌باره‌ی‌ كاندیدكردنی‌ تاڵه‌بانی‌_یه‌وه‌...
ئه‌مجاره‌ چۆن ململانێ‌ بكه‌ین؟...
هه‌ژاره‌كان......
2010؛ ساڵه‌ خه‌ته‌ره‌كه‌...
میلله‌تێك باجی‌ ئێوه‌ ده‌دات!...
نا بۆمیلیشیای‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌!...
خوا كوردستان بپارێزێت...
گۆڕان ده‌چێ‌ بۆ به‌غدا!...
بێده‌نگی‌ نێچیرڤان بارزانی‌!...
زوڵمكردن له‌ سلێمانی‌...
له‌باره‌ی‌ كێشه‌كه‌ی‌ دانای‌ ئه‌حمه‌د مه‌جید‌و چاودێریی‌ داراییه‌وه‌...
تكایه‌ ئه‌مه‌ كابینه‌ی‌ سێیه‌مه‌، مه‌یكه‌ن به‌شه‌شه‌م...
نه‌خشه‌ سیاسییه‌كه‌ گۆڕا...
بارزانی‌، سه‌رۆكێكی‌ بێخه‌م!...
ئایا خه‌ڵك ده‌نگ به‌ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌م واقیعه‌ گه‌نده‌ڵه‌ ده‌دات، یان به‌ پرۆژه‌ی‌ گۆڕانكاریی‌؟...
دروستكردنی‌
دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان...
له‌ په‌راوێزی‌ مشتومڕی‌ ده‌ستووردا
پارتی‌‌و سیستمی‌ پاشایه‌تی‌، یه‌كێتی‌‌و ره‌فتاری‌ دۆڕاوانه‌ ...
پایزی‌ پاوانخوازیی‌...
ترس له‌ قبوڵ نه‌كردنی‌ ئه‌نجامه‌كان ...
ئایا بارزانی‌ پاڵێوراوی‌ یه‌كێتیشه‌؟...
تاقیكردنه‌وه‌ قورسه‌كه‌...
سه‌ربه‌خۆیی‌ له‌ نێوان تاڵه‌بانی‌‌و بارزانی‌...
ڤیتۆ مه‌ترسیداره‌كه‌ی‌ بارزانی‌...
كابینه‌ی‌ پێنجه‌م چی‌ كردو چی‌ جێده‌هێڵێت؟...
پێویسته‌ رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌...
ژاوه‌ژاوی‌ چوار حیزبه‌كه‌...
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌...
وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ هه‌مومان به‌دوایدا وێڵین!...
بڕیاره‌كه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌‌و دوو پرسیار...
ئه‌م كارته‌شتان سوتاند...
خه‌ڵكینه‌ په‌رله‌مان
ده‌یه‌وێت ده‌ممان داخه‌ین!...
هۆشیار زێباری‌ چی‌ بۆ كورد كرد‌؟...
بایكۆتكردنی‌ توركمانه‌كان بۆ؟...
رۆژنامه‌ی‌ (رۆژنامه‌)
چی‌ كردووه‌و چی ماوه‌ بیكات!؟ ...
دیسانه‌وه‌ هه‌ڵپه‌ی‌ كورسیی‌ ...
دوای‌ ساڵێك... ئایا ئه‌نجومه‌نی‌ پارته‌ سیاسییه‌كان پێویسته‌؟...
بودجه‌ و داهات و جورئه‌تی‌ په‌رله‌مان ...
په‌رله‌مانه‌ نه‌خۆشه‌كه‌!...
دیموكراسیه‌تی‌ ته‌وافوقی‌
له‌ كۆنگره‌ی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووساندا...
كڵۆڵی‌ دیبلۆماسیه‌تی‌ كوردی‌...
كه‌ركوك و مه‌ترسی‌......
پارتی‌ و یه‌كێتی‌
به‌رپرسیاری‌ سه‌ره‌كی‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ مادده‌ی‌ 140ن...
سیناریۆی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ زۆرینه‌ ...
پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵیشیان دابه‌شكرد!...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...