تاقیكردنه‌وه‌ قورسه‌كه‌

سیروان ره‌شید

له‌ ئێستادا زۆربه‌ی‌ ئاماژه‌كان ئه‌وه‌ ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌كه‌ی‌ داهاتو بۆ بردنه‌وه‌ی‌ (111) كورسیی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، "تاراده‌یه‌ك" گۆڕان له‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمدا ده‌هێنێته‌ كایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ پێودانگی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مجاره‌ توركمان‌و ئاشوریه‌كان ئه‌رمه‌ن (11) كورسیان وه‌ك سیستمی‌ كۆتا بۆ دانراوه‌و دور له‌ سه‌پاندن له‌لایه‌ن پارتی‌‌و یه‌كێتییه‌وه‌ به‌ ئازادانه‌ نوێنه‌ری‌ راسته‌قینه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن، هه‌روه‌ها چوار حیزبه‌كه‌ش كه‌ ئێستا خاوه‌نی‌ (18) كورسیی‌ په‌رله‌مانن، له‌ لیستی‌ هاوبه‌شی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ دێنه‌ ده‌رێ‌و شه‌ریكایه‌تی‌ ده‌سه‌ڵاتیان ناكه‌ن، لیستی‌ سه‌ربه‌خۆش له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌ به‌ گه‌رموگوڕییه‌كی‌ زۆره‌وه‌ هاتوه‌ته‌ مه‌یدان.

چۆنیه‌تی‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م چاوی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌‌و عێراقیدا، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ ئێجگار قورس‌و گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ركردایه‌تیی‌ كورد، چونكه‌ له‌كاتێكدا عێراق له‌ (6) ساڵی‌ رابردودا بۆ پێشه‌وه‌ هه‌نگاوی‌ ناوه‌، به‌ڵام هه‌رێمی‌ كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ دواوه‌.
براوه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌ نییه‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ دو كورسیی‌ زیاتر به‌ده‌ستبهێنن یان چه‌ند كورسییه‌كی‌ كه‌م له‌ده‌ستبده‌ن‌و به‌ شكستی‌ بزانن، به‌ڵكو براوه‌ ئه‌وه‌یه‌ چۆن پرۆسه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ هێمنانه‌و دور له‌ توندوتیژی‌ سه‌ربخرێت، و پرۆسه‌كه‌ به‌ئاقاری‌ توندوتیژیدا نه‌روات وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ له‌ 6/12/2005دا له‌ دهۆك رویداو په‌لاماری‌ باره‌گاكانی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ درا ، چونكه‌ سه‌ركه‌وتنی‌ پرۆسه‌كه‌ دور له‌ توندوتیژی‌‌و ته‌زویرو غه‌ش، سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات.

 ئه‌م ئه‌ركه‌ش له‌ ئێستادا جگه‌ له‌ یه‌كێتی‌، به‌ ده‌ره‌جه‌ی‌ یه‌ك له‌ئه‌ستۆی‌ پارتی‌‌و به‌ڕێز بارزانیدایه‌، چونكه‌ ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتداری‌ سه‌ره‌كین‌و پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌تیان لایه‌، هه‌روه‌ك به‌رێز بارزانی پێویسته‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا وه‌ك سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌ركه‌وێت، نه‌ك وه‌ك ئه‌جێندای‌ حیزبێك، كه‌ یاسای‌ كۆمسیۆن و هه‌ڵبژاردنیش ئه‌و داوایه‌ له‌خاوه‌ن پۆسته‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات.

كێشه‌ی‌ زۆرێك له‌ به‌رپرسانی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ ئه‌وه‌یه‌ حه‌ساسیه‌تێكی‌ زیاد له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان به‌رامبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ لۆكاڵی‌‌و گشتییه‌كاندا مونافه‌سه‌یان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك له‌ ئێستادا ئاماژه‌كانی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ به‌رپرسانی‌ حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتدار به‌داخه‌وه‌ له‌م سه‌ره‌تایه‌وه‌ دڵخۆشكه‌ر نین‌و ته‌شه‌نوجێكی‌ زۆر به‌ گوتاره‌كانیانه‌وه‌ دیاره‌، به‌هۆی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ لیستی‌ هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ‌ حیزبه‌كان‌و بونی‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆوه‌.
پارتی‌‌و یه‌كێتی كه‌ ئێستا كه‌وتونه‌ته‌ به‌ر شه‌پۆلێكی‌ ناڕه‌زایی‌ توندی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌، له‌ڕوی‌ (قۆرخكردنی‌ ژیانی‌ ئابوری‌‌و سیاسیی‌ خه‌ڵك، ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی‌ داهاتی‌ وڵات، پێشێلكاریی‌ مافی‌ مرۆڤ، به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادی‌‌و رێگانه‌دان به‌ دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆنێكی‌ ئه‌كتیڤ)، كه‌ جگه‌ له‌خۆشیان بوه‌ته‌ هۆی‌ له‌كه‌داربونی‌ سومعه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێم.

ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ بۆ ئاینده‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌مو لایه‌ك ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌ربخه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ بۆ عێراقی‌ بسه‌لمێنین كه‌ شایانی‌ ئه‌و فیدراڵیه‌ته‌ین كه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ناوه‌ند خۆمان جیاكردوه‌ته‌وه‌.

چونكه‌ پێده‌چێت ئه‌مه‌ دوا تاقیكردنه‌وه‌بێت بۆ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسیی‌ هه‌رێم، ناكرێت له‌مه‌ زیاتر پاشه‌كشه‌ بكات، كه‌ ئێستا هه‌رێم لێوانلێوه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی‌‌و چه‌قبه‌ستوی‌ سیاسی‌، جگه‌ له‌وه‌ی‌ له‌سایه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دو حیزبی‌ حاكم، تائێستا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نمونه‌ی‌ هیچ پرۆسه‌یه‌كی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ بێ‌ غه‌ش‌و نه‌زیهمان نییه‌، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م بۆچونه‌  هه‌ڵبژاردنی‌ 31/1/2005 بو، كه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌ خرایه‌ "لیستی‌ ره‌شه‌وه‌"، به‌هۆی‌ ساخته‌كردنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق سه‌لماندی‌ كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ به‌غدا هه‌نگاوی‌ زیاتر به‌ره‌و دیموكراسیبون ده‌نێت، له‌ڕوی‌ شه‌فافیه‌ت‌و كێبڕكێی‌ سیاسی‌‌و ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات، هه‌موشمان نمونه‌ی‌ حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتداری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامیمان له‌به‌رچاوه‌ كاتێك ئه‌و پارته‌ رادیكاڵه‌  ئیسلامییه‌ له‌پاش ئه‌و شكسته‌ی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ (6) پارێزگای‌ به‌غداو نه‌جه‌ف‌و... هتد، توشی‌ هات‌و دۆڕا، عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم زۆر به‌ رۆحێكی‌ دیموكراسیانه‌و مۆراڵێكی‌ به‌رزه‌وه‌ وتی‌: "پیرۆزبایی‌ له‌ براوه‌كان ده‌كه‌ین، دیاره‌ ئێمه‌ به‌هۆی‌ هه‌ڵه‌كانمانه‌وه‌ شكستمان هێنا، بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتو خۆمان چاك ده‌كه‌ین".
ئێستا به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی‌ مێژویی‌ له‌ئه‌ستۆی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمدایه‌، كه‌ ئه‌زمونه‌كه‌ به‌ره‌وپێش ببات نه‌ك پاشه‌كشه‌ی‌ پێبكه‌ن.


13/04/2009 بینین: 3576
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
چی‌ له‌كۆنگره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێ؟...
پارتی‌ و گێچه‌ڵی‌ زۆرینه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ ده‌ستور...
گۆڕان و دروستكردنی‌ هێزی‌ چه‌كدار!...
دواكه‌وتویی‌ فه‌رهه‌نگی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌...
پرسیار له‌ هه‌ڵوێستی‌ یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ به‌رامبه‌ر داعش‌...
كاتی جێبەجێكردنی رێكەوتنەکە هاتوە...
ئه‌م قه‌یرانه‌ میراتی‌ ئێوه‌یه‌!...
یه‌كێتی‌ به‌ 20 رێگا ته‌زویری‌ كردوه‌...
یادی سلێمانی و هه‌ستكردن به‌ غوبن و غه‌در!...
یه‌كێتی‌ قه‌یرانه‌كه‌ قوڵده‌كاته‌وه‌، یان چاره‌سه‌ر؟...
ره‌وایه‌ یه‌كێتی‌ به‌ 26%وه‌، حوكمی‌ سلێمانی‌ بكا؟...
ده‌لاله‌ته‌كانی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان له‌ 9 خاڵدا...
گه‌وره‌م، ئێوه‌ خودی‌ ده‌ستورن! ...
بارزانی‌ هه‌شت ساڵه‌ چی‌ كردوه‌؟...
ئه‌و وانانه‌ی پێویسته‌ له‌ دیجله‌وه‌ فێری ببین!...
ته‌حه‌داكانی‌ به‌رده‌م جڤاتی‌ نیشتمانی‌ گۆڕان ...
گەنج لە بزوتنەوەی گۆڕاندا!...
چۆن ده‌ستورێكمان ده‌وێ؟...
هه‌شت مانگ و به‌رپرسیاریه‌تی‌ مێژویی‌...
چاكسازی له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا...
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ موڵكی‌ گشتی؛ دڵۆپێك له‌ ده‌ریایه‌ك...
مەترسییه‌کانی یاسای ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش...
رازیبون به‌كه‌م؛ پاشه‌كشه‌یه‌...
خاڵێكی‌"ره‌ش" له‌ مێژوی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا...
دو رێگه‌چاره‌
له‌ به‌رده‌م "یه‌كێتی ‌‌و پارتی" دا...
گۆڕین لە دەسەڵاتی دادوەریی...
هەرگیز كوردستان ناگەڕێتەوە پێش 17ی شوبات...
ئایا گۆڕان له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌؟...
بای بای یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ری...
كێیه‌، كورد
په‌رت ده‌كات؟...
بۆچی‌ پاشه‌كشه‌مان كرد؟...
كاته‌كه‌ دره‌نگ بوه‌...
بۆچی‌ پێویسته‌، یاسای‌
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخرێت؟...
كه‌مپه‌ینێك
بۆ ده‌ربازبون له‌ تونێله‌ تاریكه‌كه‌...
(یه‌كێتی‌ و گۆڕان)
لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ نوێ‌...
پیلانێكی‌ مه‌ترسیدار!...
ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی‌ په‌رله‌مان؛
ئێوه‌ له‌خه‌می‌ گه‌لدان، یان له‌خه‌می‌ خۆتان؟...
پارتی‌، هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كات! ...
له‌باره‌ی‌ كاندیدكردنی‌ تاڵه‌بانی‌_یه‌وه‌...
ئه‌مجاره‌ چۆن ململانێ‌ بكه‌ین؟...
هه‌ژاره‌كان......
2010؛ ساڵه‌ خه‌ته‌ره‌كه‌...
میلله‌تێك باجی‌ ئێوه‌ ده‌دات!...
نا بۆمیلیشیای‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌!...
خوا كوردستان بپارێزێت...
گۆڕان ده‌چێ‌ بۆ به‌غدا!...
بێده‌نگی‌ نێچیرڤان بارزانی‌!...
زوڵمكردن له‌ سلێمانی‌...
له‌باره‌ی‌ كێشه‌كه‌ی‌ دانای‌ ئه‌حمه‌د مه‌جید‌و چاودێریی‌ داراییه‌وه‌...
تكایه‌ ئه‌مه‌ كابینه‌ی‌ سێیه‌مه‌، مه‌یكه‌ن به‌شه‌شه‌م...
نه‌خشه‌ سیاسییه‌كه‌ گۆڕا...
بارزانی‌، سه‌رۆكێكی‌ بێخه‌م!...
ئایا خه‌ڵك ده‌نگ به‌ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌م واقیعه‌ گه‌نده‌ڵه‌ ده‌دات، یان به‌ پرۆژه‌ی‌ گۆڕانكاریی‌؟...
دروستكردنی‌
دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان...
له‌ په‌راوێزی‌ مشتومڕی‌ ده‌ستووردا
پارتی‌‌و سیستمی‌ پاشایه‌تی‌، یه‌كێتی‌‌و ره‌فتاری‌ دۆڕاوانه‌ ...
پایزی‌ پاوانخوازیی‌...
ترس له‌ قبوڵ نه‌كردنی‌ ئه‌نجامه‌كان ...
ئایا بارزانی‌ پاڵێوراوی‌ یه‌كێتیشه‌؟...
سه‌ربه‌خۆیی‌ له‌ نێوان تاڵه‌بانی‌‌و بارزانی‌...
ڤیتۆ مه‌ترسیداره‌كه‌ی‌ بارزانی‌...
كابینه‌ی‌ پێنجه‌م چی‌ كردو چی‌ جێده‌هێڵێت؟...
پێویسته‌ رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌...
ژاوه‌ژاوی‌ چوار حیزبه‌كه‌...
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌...
وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ هه‌مومان به‌دوایدا وێڵین!...
بڕیاره‌كه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌‌و دوو پرسیار...
ئه‌م كارته‌شتان سوتاند...
خه‌ڵكینه‌ په‌رله‌مان
ده‌یه‌وێت ده‌ممان داخه‌ین!...
هۆشیار زێباری‌ چی‌ بۆ كورد كرد‌؟...
ناكۆكییه‌كانی‌ پارتی‌ ‌و یه‌كێتی‌...
بایكۆتكردنی‌ توركمانه‌كان بۆ؟...
رۆژنامه‌ی‌ (رۆژنامه‌)
چی‌ كردووه‌و چی ماوه‌ بیكات!؟ ...
دیسانه‌وه‌ هه‌ڵپه‌ی‌ كورسیی‌ ...
دوای‌ ساڵێك... ئایا ئه‌نجومه‌نی‌ پارته‌ سیاسییه‌كان پێویسته‌؟...
بودجه‌ و داهات و جورئه‌تی‌ په‌رله‌مان ...
په‌رله‌مانه‌ نه‌خۆشه‌كه‌!...
دیموكراسیه‌تی‌ ته‌وافوقی‌
له‌ كۆنگره‌ی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووساندا...
كڵۆڵی‌ دیبلۆماسیه‌تی‌ كوردی‌...
كه‌ركوك و مه‌ترسی‌......
پارتی‌ و یه‌كێتی‌
به‌رپرسیاری‌ سه‌ره‌كی‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ مادده‌ی‌ 140ن...
سیناریۆی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ زۆرینه‌ ...
پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵیشیان دابه‌شكرد!...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...