بڕیاره‌كه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌‌و دوو پرسیار

سیروان ره‌شید

ده‌ركردنی‌ ئه‌و چوار كه‌سه‌ی‌ له‌ناو یه‌كێتیدا داوای‌ گۆڕانیان ده‌كرد، رووداوێك نییه‌ كه‌ زۆر جێگه‌ی‌ سه‌رسووڕمان‌و تێڕامانبێت! چونكه‌ یه‌كێتی‌ له‌ 10 ساڵی‌ رابردوویدا، سه‌دان ئه‌ندام‌و كادیر‌و به‌رپرسی‌ خۆی‌ بوغزاندووه‌‌و ‌وه‌لای‌ خستوون، له‌كاتێكدا له‌دنیادا حیزبی‌ سیاسی‌ نابێت ئه‌ندامه‌ دڵسۆزه‌كانی‌ خۆی‌ به‌پاساوی‌ ده‌سته‌گه‌ری‌‌و مه‌زاجی‌ شه‌خسی‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌، بڕه‌نجێنێ‌‌و په‌راوێزیان بخات!.

هه‌ڤاڵ كوێستانی‌ رانیه‌یی‌‌و شۆڕش حاجی‌ كۆیی‌‌و مه‌لاخدری‌ دبسی‌‌و هشیار عابدی‌ زاخۆیی‌،‌وه‌كو به‌رپرسێكی‌ یه‌كێتی‌ پێیوتم "نه‌ له‌سه‌ر دزی‌‌و گه‌نده‌ڵی‌‌و نه‌ له‌سه‌ر خیانه‌ت له‌ حیزب‌و فایلداری‌ ده‌رنه‌كران!، به‌ڵكو تاوانی‌ ئه‌وان ته‌نها ئه‌وه‌بوو به‌ڕاستگۆیانه‌ قسه‌ی‌ دڵی‌ خۆیانكرد‌و ‌وتیان بارودۆخی‌ یه‌كێتی‌ ناته‌ندروست‌و له‌ ئاستی‌ گیانه‌ڵادایه‌و پێویسته‌ چاره‌سه‌ربكرێت".

راگه‌یاندنی‌ ره‌وتی‌ گۆڕینی‌ دیموكراسی‌ "ره‌گ" له‌ناو یه‌كێتیدا له‌ چوارشه‌ممه‌ی‌ رابردوو ‌و ده‌ركردنی‌ به‌په‌له‌ی‌ ئه‌م ره‌وته‌ له‌لایه‌ن (م.س)ی‌ یه‌كێتییه‌وه‌ دوای‌ دوو رۆژ له‌ خۆڕاگه‌یاندنیان، بۆ من كه‌ كه‌سێكی‌ حیزبی‌ نیم، ره‌نگه‌ ئه‌و مافه‌م نه‌بێت كه‌ قسه‌ له‌ كێشه‌ ناوخۆییه‌كان‌و ژیانی‌ ناوخۆی‌  یه‌كێتی بكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ بیروبۆچوون‌و ئازادی‌ راده‌ربڕین‌و بیروبۆچوونی‌ جیای‌ فیكری‌‌و سیاسییه‌وه‌ هه‌یه‌، ‌وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك مافی‌ ئه‌وه‌م ده‌بێت بۆچوونی‌ سه‌ربه‌خۆم هه‌بێت.

سه‌یر له‌وه‌دایه‌ كه‌ ئه‌م چوار كه‌سه‌ی‌ به‌یاننامه‌كه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ یه‌كێتی‌ به‌ "سه‌رلێشێواو"یان له‌قه‌ڵه‌مده‌دا‌و به‌یه‌كجاری‌ له‌ حیزبه‌كه‌ی‌ ده‌ریكردن، له‌ ناوه‌ڕاستی‌ حه‌فتاكان‌و سه‌ره‌تای‌ دامه‌زراندنی‌ یه‌كێتییه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌‌و لێپرسراویه‌تییان له‌ناو حیزبه‌كه‌یاندا هه‌بووه‌.

راسته‌ به‌یاننامه‌ی‌ راگه‌یه‌نراوی‌ "ره‌گ"، له‌هه‌ندێك بڕگه‌یدا توند بووه‌‌و ئاراسته‌كراوبووه‌ بۆ هه‌موو سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌، كه‌ هه‌رئه‌وه‌ش هۆكاری‌ ئه‌و په‌رچه‌كرداره‌ توندو به‌په‌له‌یه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ بوو، به‌ڵام باشتربوو یه‌كێتی‌ ‌وه‌كو دیفاكتۆ له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئیستیعابی‌ ره‌وته‌كه‌ی‌ بكردایه‌‌و په‌له‌ی‌ له‌ ده‌ركردنی‌ ئه‌و به‌یانه‌ نه‌كردایه‌.

پرسیاره‌ بێ‌ وه‌ڵامه‌كان لای‌ من ئه‌وه‌یه‌:
1- ئایا به‌ ده‌ركردنی‌ گروپی‌ "ره‌گ" كۆتایی‌ به‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ ره‌وت‌و گروپی‌ دیكه‌ی‌ ناڕازی‌ له‌ناو یه‌كێتی‌ دێت، له‌كاتێكدا به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ من، ئێستا چه‌ندین ره‌وتی‌ تر له‌ژێر عه‌باوه‌ خۆیان مه‌لاَسداوه‌و له‌ داهاتوودا سه‌ر ده‌رده‌هێنن!

2- له‌كاتێكدا ئێستا له‌ناو یه‌كێتیدا چه‌ندین ره‌وت‌و گروپی‌ دیكه‌ی‌ له‌جۆری‌" ئاراسته‌ی‌ یه‌كبوون به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌ڵۆی‌ برایم ئه‌حمه‌د‌و ئاسۆی‌ شێخ نوری‌"، "په‌یڕه‌وانی‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ برایم جه‌لال‌و مامۆستا چه‌تۆ"، "گروپی‌ رابوون له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ‌وڵات"، "گروپی‌ قه‌له‌نده‌رخانییه‌كان له‌ سلێمانی‌" هه‌ن، بۆچی‌ یه‌كێتی‌ هیچ هه‌ڵوێست‌و بڕیارێكی‌ له‌دژی‌ ئه‌مانه‌ ده‌رنه‌كردووه‌‌و به‌ته‌نها سزاكه‌ "ره‌گ"ی‌ گرته‌وه‌!؟.


بۆ ئێمه‌ی‌ رۆژنامه‌نووس كه‌ چاودێریی‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ ده‌كه‌ین، پێمانوایه‌ دوای‌ 17ساڵ‌ حوكمڕانی‌ له‌ هه‌رێمدا، هێشتا پرۆسه‌ی‌ سیاسیی‌ ‌وڵاته‌كه‌ نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ی‌ كه‌ گرتنه‌ده‌ستی‌ ده‌سه‌ڵات لای‌ تاكه‌ حیزبێك حاڵه‌تێكی‌ نۆرماڵ‌ بێ‌‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ دیموكراسیانه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حوكمڕانی‌ هه‌رێم ده‌ستاوده‌ست بكرێت.
بۆیه‌ له‌ئێستادا چاره‌نووسی‌ یه‌كێتی‌ له‌خه‌ته‌ردایه‌، مانه‌وه‌ی‌ به‌ به‌هێزی‌ له‌به‌رامبه‌ر پارتیدا، تا ئه‌وكاته‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێم به‌قانونی‌ ده‌كرێن، زۆر پێویست‌و گرنگه‌ له‌پێناوی‌ ئه‌وه‌ی‌ حوكمی‌ تاك حیزبی‌ فه‌رمانڕه‌وا دروست نه‌بێت، چونكه‌ سه‌رتاپا پرۆسه‌كه‌ به‌ره‌و پاوانكردن ده‌بات.

 


14/10/2008 بینین: 3238
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
چی‌ له‌كۆنگره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێ؟...
پارتی‌ و گێچه‌ڵی‌ زۆرینه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ ده‌ستور...
گۆڕان و دروستكردنی‌ هێزی‌ چه‌كدار!...
دواكه‌وتویی‌ فه‌رهه‌نگی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌...
پرسیار له‌ هه‌ڵوێستی‌ یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ به‌رامبه‌ر داعش‌...
كاتی جێبەجێكردنی رێكەوتنەکە هاتوە...
ئه‌م قه‌یرانه‌ میراتی‌ ئێوه‌یه‌!...
یه‌كێتی‌ به‌ 20 رێگا ته‌زویری‌ كردوه‌...
یادی سلێمانی و هه‌ستكردن به‌ غوبن و غه‌در!...
یه‌كێتی‌ قه‌یرانه‌كه‌ قوڵده‌كاته‌وه‌، یان چاره‌سه‌ر؟...
ره‌وایه‌ یه‌كێتی‌ به‌ 26%وه‌، حوكمی‌ سلێمانی‌ بكا؟...
ده‌لاله‌ته‌كانی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان له‌ 9 خاڵدا...
گه‌وره‌م، ئێوه‌ خودی‌ ده‌ستورن! ...
بارزانی‌ هه‌شت ساڵه‌ چی‌ كردوه‌؟...
ئه‌و وانانه‌ی پێویسته‌ له‌ دیجله‌وه‌ فێری ببین!...
ته‌حه‌داكانی‌ به‌رده‌م جڤاتی‌ نیشتمانی‌ گۆڕان ...
گەنج لە بزوتنەوەی گۆڕاندا!...
چۆن ده‌ستورێكمان ده‌وێ؟...
هه‌شت مانگ و به‌رپرسیاریه‌تی‌ مێژویی‌...
چاكسازی له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا...
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ موڵكی‌ گشتی؛ دڵۆپێك له‌ ده‌ریایه‌ك...
مەترسییه‌کانی یاسای ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش...
رازیبون به‌كه‌م؛ پاشه‌كشه‌یه‌...
خاڵێكی‌"ره‌ش" له‌ مێژوی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا...
دو رێگه‌چاره‌
له‌ به‌رده‌م "یه‌كێتی ‌‌و پارتی" دا...
گۆڕین لە دەسەڵاتی دادوەریی...
هەرگیز كوردستان ناگەڕێتەوە پێش 17ی شوبات...
ئایا گۆڕان له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌؟...
بای بای یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ری...
كێیه‌، كورد
په‌رت ده‌كات؟...
بۆچی‌ پاشه‌كشه‌مان كرد؟...
كاته‌كه‌ دره‌نگ بوه‌...
بۆچی‌ پێویسته‌، یاسای‌
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخرێت؟...
كه‌مپه‌ینێك
بۆ ده‌ربازبون له‌ تونێله‌ تاریكه‌كه‌...
(یه‌كێتی‌ و گۆڕان)
لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ نوێ‌...
پیلانێكی‌ مه‌ترسیدار!...
ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی‌ په‌رله‌مان؛
ئێوه‌ له‌خه‌می‌ گه‌لدان، یان له‌خه‌می‌ خۆتان؟...
پارتی‌، هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كات! ...
له‌باره‌ی‌ كاندیدكردنی‌ تاڵه‌بانی‌_یه‌وه‌...
ئه‌مجاره‌ چۆن ململانێ‌ بكه‌ین؟...
هه‌ژاره‌كان......
2010؛ ساڵه‌ خه‌ته‌ره‌كه‌...
میلله‌تێك باجی‌ ئێوه‌ ده‌دات!...
نا بۆمیلیشیای‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌!...
خوا كوردستان بپارێزێت...
گۆڕان ده‌چێ‌ بۆ به‌غدا!...
بێده‌نگی‌ نێچیرڤان بارزانی‌!...
زوڵمكردن له‌ سلێمانی‌...
له‌باره‌ی‌ كێشه‌كه‌ی‌ دانای‌ ئه‌حمه‌د مه‌جید‌و چاودێریی‌ داراییه‌وه‌...
تكایه‌ ئه‌مه‌ كابینه‌ی‌ سێیه‌مه‌، مه‌یكه‌ن به‌شه‌شه‌م...
نه‌خشه‌ سیاسییه‌كه‌ گۆڕا...
بارزانی‌، سه‌رۆكێكی‌ بێخه‌م!...
ئایا خه‌ڵك ده‌نگ به‌ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌م واقیعه‌ گه‌نده‌ڵه‌ ده‌دات، یان به‌ پرۆژه‌ی‌ گۆڕانكاریی‌؟...
دروستكردنی‌
دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان...
له‌ په‌راوێزی‌ مشتومڕی‌ ده‌ستووردا
پارتی‌‌و سیستمی‌ پاشایه‌تی‌، یه‌كێتی‌‌و ره‌فتاری‌ دۆڕاوانه‌ ...
پایزی‌ پاوانخوازیی‌...
ترس له‌ قبوڵ نه‌كردنی‌ ئه‌نجامه‌كان ...
ئایا بارزانی‌ پاڵێوراوی‌ یه‌كێتیشه‌؟...
تاقیكردنه‌وه‌ قورسه‌كه‌...
سه‌ربه‌خۆیی‌ له‌ نێوان تاڵه‌بانی‌‌و بارزانی‌...
ڤیتۆ مه‌ترسیداره‌كه‌ی‌ بارزانی‌...
كابینه‌ی‌ پێنجه‌م چی‌ كردو چی‌ جێده‌هێڵێت؟...
پێویسته‌ رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌...
ژاوه‌ژاوی‌ چوار حیزبه‌كه‌...
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌...
وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ هه‌مومان به‌دوایدا وێڵین!...
ئه‌م كارته‌شتان سوتاند...
خه‌ڵكینه‌ په‌رله‌مان
ده‌یه‌وێت ده‌ممان داخه‌ین!...
هۆشیار زێباری‌ چی‌ بۆ كورد كرد‌؟...
ناكۆكییه‌كانی‌ پارتی‌ ‌و یه‌كێتی‌...
بایكۆتكردنی‌ توركمانه‌كان بۆ؟...
رۆژنامه‌ی‌ (رۆژنامه‌)
چی‌ كردووه‌و چی ماوه‌ بیكات!؟ ...
دیسانه‌وه‌ هه‌ڵپه‌ی‌ كورسیی‌ ...
دوای‌ ساڵێك... ئایا ئه‌نجومه‌نی‌ پارته‌ سیاسییه‌كان پێویسته‌؟...
بودجه‌ و داهات و جورئه‌تی‌ په‌رله‌مان ...
په‌رله‌مانه‌ نه‌خۆشه‌كه‌!...
دیموكراسیه‌تی‌ ته‌وافوقی‌
له‌ كۆنگره‌ی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووساندا...
كڵۆڵی‌ دیبلۆماسیه‌تی‌ كوردی‌...
كه‌ركوك و مه‌ترسی‌......
پارتی‌ و یه‌كێتی‌
به‌رپرسیاری‌ سه‌ره‌كی‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ مادده‌ی‌ 140ن...
سیناریۆی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ زۆرینه‌ ...
پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵیشیان دابه‌شكرد!...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...