دیسانه‌وه‌ هه‌ڵپه‌ی‌ كورسیی‌

سیروان ره‌شید

هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ كه‌ركوك و دیاله‌ و موسڵ، بۆ كورد گرنگییه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌ به‌و پێیه‌ی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر كورد له‌ سنوری‌ ئه‌و سێ‌ پارێزگایه‌دا ده‌ژین، سه‌ره‌رای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ روبه‌ری‌ سنوری‌ جوگرافیای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان زیاتر له‌ (80000) كیلۆمه‌تری‌ چوارگۆشه‌دایه‌، به‌لاَم ئێستا مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت زیاتر له‌ (35000) كیلۆمه‌تری‌ چوارگۆشه‌ كه‌ نزیكه‌ی‌ نیوه‌ی‌ سنوری‌ خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌وتۆته‌ ئه‌و ناوچانه‌وه‌ و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان، كه‌ به‌ناوچه‌ی‌ ناكۆكی‌ (متنازع علیه‌) داندراون.

 به‌گوێره‌ی‌ یاسای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 1ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌ستنیشانكردنی‌ 29 ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كان بكرێت، یاساكه‌ كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌لاَتی‌ هه‌ستیار و گرنگی‌ داوه‌ به‌و ئه‌نجومه‌نانه‌ كه‌ ده‌سه‌لاَتی‌ ته‌شریعییان هه‌یه‌ و به‌گوێره‌ی‌ ده‌ستوری‌ عێراقی‌ یه‌ك له‌سه‌ر سێی‌ ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه‌ ده‌توانن داوابكه‌ن كه‌ ریفراندۆم بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پارێزگاكه‌یان بكرێته‌ هه‌رێمێكی‌ سه‌ربه‌خۆ یان بچنه‌ سه‌ر هه‌رێمێكی‌ تر.

سه‌ركردایه‌تی‌ كورد ده‌بێت به‌ گرنگیه‌وه‌ بڕوانێته‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌و سێ‌ پارێزگایه‌ و به‌تایبه‌تیش له‌ كه‌ركوكدا، به‌وپێیه‌ی‌ له‌ پێنج ساڵی‌ رابردودا و تائێستا ئاسۆیه‌كی‌ گه‌ش به‌دی‌ نه‌كراوه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ شاره‌كه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان.

له‌ئێستادا زۆربه‌ی‌ ئاماژه‌كان ئه‌وه‌ نیشانده‌ده‌ن كه‌ كورد ئه‌مجاره‌ ناتوانێت له‌و پارێزگایانه‌دا ئه‌و ده‌نگه‌ زۆره‌ به‌ده‌ستبێنێته‌وه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوو به‌ ده‌ستی‌ هێنا بوو، ئه‌ویش له‌به‌ر دوو هۆكار، یه‌كێكیان به‌شداربوونی‌ سونه‌كانه‌ به‌ قورساییه‌كی‌ زۆره‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌مجاره‌دا، دووهه‌میشیان كورد له‌ سێ‌ ساڵی‌ رابردودا ئه‌دای‌ ئیداری‌ له‌و ئاسته‌دا نه‌بوو، كه‌ نه‌ك هه‌ر ده‌نگی‌ ژماره‌یه‌كی‌ باش توركمان و عه‌ره‌ب بۆ خۆی‌ راكێشێت به‌ڵكوو كوردێكی‌ زۆریش له‌ ئه‌دای‌ لیستی‌ برایه‌تی‌ كوردی‌ رازی‌ نین كه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن.

ئێستا له‌ كه‌ركوك لیستی‌ كورد دابه‌شبووه‌ و جیاواز له‌و لیسته‌ی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ كه‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ رێككه‌وتنه‌ ستراتیژیه‌كه‌یان پێكی‌ ده‌هێنن، لیستێكی‌ دیكه‌ به‌ناوی‌ (لیستی‌ چاكسازی‌ و بیناكردنی‌ كه‌ركوك) كه‌ عه‌لی‌ ساڵه‌یی‌ ئه‌ندامی‌ ئێستای‌ لیستی‌ برایه‌تی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كات و به‌جیا به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، پێده‌چێت له‌ داهاتودا كورد لیستی‌ دیكه‌شی‌ لێ جیابێته‌وه‌.

له‌ هه‌رسێ‌ پارێزگاكه‌ و به‌تایبه‌تیش له‌ كه‌ركوك له‌ ئێستادا ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ كادێر و به‌رپرسانی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌  له‌ هه‌ڵپه‌ی‌ خۆ كاندیدكردندان بۆ وه‌رگرتنی‌ كورسیه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌ن له‌ هه‌ندێك كۆمیته‌ و ناوچه‌ی‌ یه‌كێتی‌ و پارتیدا 10 بۆ 12 كه‌س ده‌یه‌وێ‌ خۆی‌ هه‌ڵبژێرێت، سه‌ره‌ڕای‌ ململانێی‌ زۆرێك له‌ به‌رپرسانی‌ كه‌ركوك كه‌ له‌ ئێستاوه‌ شین و شای‌ بۆ كورسیه‌كه‌ی‌ پارێزگار ده‌كه‌ن.

ئه‌م ململانێ‌ ناته‌ندروسته‌ی‌ كادێر و به‌رپرسانی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ له‌ كه‌ركوك له‌به‌ر كوردایه‌تی‌ و خزمه‌تكردن نیه‌، به‌ڵكو ئێستا له‌ كه‌ركوكدا شتێك نه‌ماوه‌ به‌ناوی‌ كوردایه‌تی‌ و هه‌ركه‌س هه‌ڵپه‌ی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كه‌سی‌ خۆی‌ ده‌دات، كه‌ ده‌زانێت پێشتر پارێزگار و سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌ن، هه‌ریه‌كه‌یان سێ‌ ئۆتۆمبێل و  زه‌وی‌ و چه‌ندین ئیمتیازی‌ تریان وه‌رگرتووه‌ و ئێستا هه‌ندێكیان بونه‌ته‌ خاوه‌نی‌ سامان هاوكات ژماره‌یه‌كیان پۆسته‌كانیان به‌كارهێناوه‌ بۆ جۆره‌ها كاری‌ تر، ئه‌مانیش ده‌یانه‌وێت به‌و شێوه‌یه‌ سود مه‌ند ببن.

كه‌ركوك به‌و پێیه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ سه‌ده‌یه‌كه‌  كورد شه‌ڕی‌ له‌سه‌ر ده‌كات و چه‌ندین شۆڕشیش له‌و پێناوه‌دا هه‌ڵگیرساوه‌ و نه‌گه‌یشتووه‌ به‌ ئامانج، گرنگه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد (پارتی‌ و یه‌كێتی‌)  هه‌وڵبده‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ بۆ كورسیه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌ن كاندیدیان ده‌كه‌ن پێویسته‌ به‌ كۆمه‌ڵێك فلته‌ردا بڕۆن و له‌ئاست ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ مێژووییه‌دا بن.

1- پێویسته‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌  واز له‌ په‌یڕه‌و كردنی‌ مه‌بده‌ئی‌ (گوناحه‌) بێنن و له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی‌ فلاَنه‌ كادێر و فیساره‌ تێكۆشه‌ر پێشتر هیچ پۆستێكی نه‌دراوه‌تێ‌ با ئه‌مجاره‌ كاندید بێت بۆ  ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌ن.

2-  پێویسته‌ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی‌ كاندید ده‌كرێن كه‌ فائه‌تی‌ سیاسیان هه‌بێت و بتوانن له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و به‌غدا مفاوه‌زات بكه‌ن، نه‌ك له‌بری‌ ئه‌وان وه‌ك ئێستا به‌رپرسانی‌ بالاَی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بچن له‌ به‌غدا شه‌ڕیان بۆ بكه‌ن.

3- به‌وپێیه‌ی‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك ره‌هه‌ندێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و ئیقلیمی‌ وه‌رگرتووه‌، پێویسته‌ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌بواری‌ دیبلۆماسیه‌تدا شاره‌زابن و توانای‌ ئه‌وه‌یان هه‌بێ‌ شه‌ڕی‌ دیبلۆماسی‌ له‌گه‌ڵ توركیا و ده‌وڵه‌تانی‌ تر بكه‌ن، سه‌ره‌رای‌ كه‌فائه‌تی‌ سیاسیان له‌ ململانێی‌ گروپی‌ توركمان و عه‌ره‌بی‌ ئه‌نجومه‌ن.

4- پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كاندید ده‌كرێن خه‌ڵكی‌ زمانزانبن.

5- پێویسته‌ ره‌چاوی‌ لایه‌نی‌ پسپۆری‌ و شاره‌زای‌ له‌ بواره‌كانی‌ قانونی‌ و نه‌وت و ئیداری‌ و په‌روه‌رده‌ و  و ئه‌من و ئه‌ندازیاری‌ و ...هتد بكرێت.

6-گرنگه‌ لیستی‌ كوردی‌ چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی‌ ته‌كنۆكرات له‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ توركمان و عه‌ره‌ب و مه‌سیحی‌ بكاته‌ نوێنه‌ری‌ خۆی‌، نه‌ك نوێنه‌ری‌ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ پیاوی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ بن و لای‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ تر قبوڵ  نه‌بن.

 


07/06/2008 بینین: 3262
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
چی‌ له‌كۆنگره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێ؟...
پارتی‌ و گێچه‌ڵی‌ زۆرینه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ ده‌ستور...
گۆڕان و دروستكردنی‌ هێزی‌ چه‌كدار!...
دواكه‌وتویی‌ فه‌رهه‌نگی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌...
پرسیار له‌ هه‌ڵوێستی‌ یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ به‌رامبه‌ر داعش‌...
كاتی جێبەجێكردنی رێكەوتنەکە هاتوە...
ئه‌م قه‌یرانه‌ میراتی‌ ئێوه‌یه‌!...
یه‌كێتی‌ به‌ 20 رێگا ته‌زویری‌ كردوه‌...
یادی سلێمانی و هه‌ستكردن به‌ غوبن و غه‌در!...
یه‌كێتی‌ قه‌یرانه‌كه‌ قوڵده‌كاته‌وه‌، یان چاره‌سه‌ر؟...
ره‌وایه‌ یه‌كێتی‌ به‌ 26%وه‌، حوكمی‌ سلێمانی‌ بكا؟...
ده‌لاله‌ته‌كانی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان له‌ 9 خاڵدا...
گه‌وره‌م، ئێوه‌ خودی‌ ده‌ستورن! ...
بارزانی‌ هه‌شت ساڵه‌ چی‌ كردوه‌؟...
ئه‌و وانانه‌ی پێویسته‌ له‌ دیجله‌وه‌ فێری ببین!...
ته‌حه‌داكانی‌ به‌رده‌م جڤاتی‌ نیشتمانی‌ گۆڕان ...
گەنج لە بزوتنەوەی گۆڕاندا!...
چۆن ده‌ستورێكمان ده‌وێ؟...
هه‌شت مانگ و به‌رپرسیاریه‌تی‌ مێژویی‌...
چاكسازی له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا...
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ موڵكی‌ گشتی؛ دڵۆپێك له‌ ده‌ریایه‌ك...
مەترسییه‌کانی یاسای ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش...
رازیبون به‌كه‌م؛ پاشه‌كشه‌یه‌...
خاڵێكی‌"ره‌ش" له‌ مێژوی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا...
دو رێگه‌چاره‌
له‌ به‌رده‌م "یه‌كێتی ‌‌و پارتی" دا...
گۆڕین لە دەسەڵاتی دادوەریی...
هەرگیز كوردستان ناگەڕێتەوە پێش 17ی شوبات...
ئایا گۆڕان له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌؟...
بای بای یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ری...
كێیه‌، كورد
په‌رت ده‌كات؟...
بۆچی‌ پاشه‌كشه‌مان كرد؟...
كاته‌كه‌ دره‌نگ بوه‌...
بۆچی‌ پێویسته‌، یاسای‌
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخرێت؟...
كه‌مپه‌ینێك
بۆ ده‌ربازبون له‌ تونێله‌ تاریكه‌كه‌...
(یه‌كێتی‌ و گۆڕان)
لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ نوێ‌...
پیلانێكی‌ مه‌ترسیدار!...
ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی‌ په‌رله‌مان؛
ئێوه‌ له‌خه‌می‌ گه‌لدان، یان له‌خه‌می‌ خۆتان؟...
پارتی‌، هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كات! ...
له‌باره‌ی‌ كاندیدكردنی‌ تاڵه‌بانی‌_یه‌وه‌...
ئه‌مجاره‌ چۆن ململانێ‌ بكه‌ین؟...
هه‌ژاره‌كان......
2010؛ ساڵه‌ خه‌ته‌ره‌كه‌...
میلله‌تێك باجی‌ ئێوه‌ ده‌دات!...
نا بۆمیلیشیای‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌!...
خوا كوردستان بپارێزێت...
گۆڕان ده‌چێ‌ بۆ به‌غدا!...
بێده‌نگی‌ نێچیرڤان بارزانی‌!...
زوڵمكردن له‌ سلێمانی‌...
له‌باره‌ی‌ كێشه‌كه‌ی‌ دانای‌ ئه‌حمه‌د مه‌جید‌و چاودێریی‌ داراییه‌وه‌...
تكایه‌ ئه‌مه‌ كابینه‌ی‌ سێیه‌مه‌، مه‌یكه‌ن به‌شه‌شه‌م...
نه‌خشه‌ سیاسییه‌كه‌ گۆڕا...
بارزانی‌، سه‌رۆكێكی‌ بێخه‌م!...
ئایا خه‌ڵك ده‌نگ به‌ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌م واقیعه‌ گه‌نده‌ڵه‌ ده‌دات، یان به‌ پرۆژه‌ی‌ گۆڕانكاریی‌؟...
دروستكردنی‌
دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان...
له‌ په‌راوێزی‌ مشتومڕی‌ ده‌ستووردا
پارتی‌‌و سیستمی‌ پاشایه‌تی‌، یه‌كێتی‌‌و ره‌فتاری‌ دۆڕاوانه‌ ...
پایزی‌ پاوانخوازیی‌...
ترس له‌ قبوڵ نه‌كردنی‌ ئه‌نجامه‌كان ...
ئایا بارزانی‌ پاڵێوراوی‌ یه‌كێتیشه‌؟...
تاقیكردنه‌وه‌ قورسه‌كه‌...
سه‌ربه‌خۆیی‌ له‌ نێوان تاڵه‌بانی‌‌و بارزانی‌...
ڤیتۆ مه‌ترسیداره‌كه‌ی‌ بارزانی‌...
كابینه‌ی‌ پێنجه‌م چی‌ كردو چی‌ جێده‌هێڵێت؟...
پێویسته‌ رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌...
ژاوه‌ژاوی‌ چوار حیزبه‌كه‌...
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌...
وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ هه‌مومان به‌دوایدا وێڵین!...
بڕیاره‌كه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌‌و دوو پرسیار...
ئه‌م كارته‌شتان سوتاند...
خه‌ڵكینه‌ په‌رله‌مان
ده‌یه‌وێت ده‌ممان داخه‌ین!...
هۆشیار زێباری‌ چی‌ بۆ كورد كرد‌؟...
ناكۆكییه‌كانی‌ پارتی‌ ‌و یه‌كێتی‌...
بایكۆتكردنی‌ توركمانه‌كان بۆ؟...
رۆژنامه‌ی‌ (رۆژنامه‌)
چی‌ كردووه‌و چی ماوه‌ بیكات!؟ ...
دوای‌ ساڵێك... ئایا ئه‌نجومه‌نی‌ پارته‌ سیاسییه‌كان پێویسته‌؟...
بودجه‌ و داهات و جورئه‌تی‌ په‌رله‌مان ...
په‌رله‌مانه‌ نه‌خۆشه‌كه‌!...
دیموكراسیه‌تی‌ ته‌وافوقی‌
له‌ كۆنگره‌ی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووساندا...
كڵۆڵی‌ دیبلۆماسیه‌تی‌ كوردی‌...
كه‌ركوك و مه‌ترسی‌......
پارتی‌ و یه‌كێتی‌
به‌رپرسیاری‌ سه‌ره‌كی‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ مادده‌ی‌ 140ن...
سیناریۆی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ زۆرینه‌ ...
پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵیشیان دابه‌شكرد!...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...