بودجه‌ و داهات و جورئه‌تی‌ په‌رله‌مان

سیروان ره‌شید

 

هه‌تا ئێستا بودجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ پێشووی‌ هه‌ولێر‌و سلێمانی‌ تێكه‌ڵ‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌و یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ به‌ جیا بودجه‌ له‌ به‌غداوه‌ وه‌رده‌گرن‌و به‌ جیاش ته‌سه‌روفی‌ پێوه‌ ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌ دامه‌زراندنی‌ پاسه‌وانی‌ به‌رپرسێك‌و كڕینی‌ به‌نزینی‌ ئۆتۆمبیله‌كانیان، تا ده‌گاته‌ خه‌رجكردنی‌ زۆرترین پاره‌ له‌ هه‌ر پرۆژه‌یه‌كدا كه‌ بیانه‌وێت له‌ سلێمانی‌ ئه‌نجامی‌ بده‌ن یان له‌ هه‌ولێر.

له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی‌ میزانیه‌ی‌ هه‌رێم، ئه‌م دوو حیزبه‌ زیاتر له‌ دوو ساڵه‌ ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون كه‌ ساڵانه‌ بإێك پاره‌ به‌ هاوبه‌شیی‌ بۆ سێ‌ ده‌زگا سیادییه‌كه‌ی‌ (سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تیی‌ حكومه‌ت) ته‌رخان بكه‌ن، باقیه‌كه‌ی‌ تری‌ تا ئه‌وكاته‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ دارایی‌ یه‌كده‌خرێنه‌وه‌ خۆیان به‌ جیا ته‌سه‌روفی‌ پێوه‌بكه‌ن، كه‌ پێناچێت ئه‌مساڵیش بتوانن وه‌زاره‌ته‌كانی‌ دارایی‌ تێكه‌ڵبكه‌نه‌وه‌.

بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان 6 ترلیۆن‌و 493 ملیار دیناره‌، به‌ دۆلاری‌ ئه‌مریكیش ده‌كاته‌ (5,483,986,667 پێنج ملیار دۆلارو چوارسه‌دو هه‌شتاوسێ‌ ملیۆن‌و نۆسه‌دو هه‌شتاوسێ‌ هه‌زارو شه‌شسه‌دوو شه‌ستوحه‌وت دینار)، ئه‌م بڕه‌ باشه‌ی‌ بودجه‌ش كه‌ به‌پێی‌ بۆچوونی‌ پسپۆڕانی‌ ئابووری‌ له‌ بودجه‌ی‌ چه‌ند وڵاتێكی‌ دراوسێ‌ زیاتره‌، پارتی‌ به‌ رێژه‌ی‌ 54%‌و یه‌كێتیش به‌ رێژه‌ی‌ 46% له‌نێو خۆیاندا دابه‌شده‌كه‌ن، ئه‌م ته‌قسیمبه‌ندیه‌شیان پشبه‌ستووه‌ به‌ ئامارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه‌ له‌ كاتی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆدا سنوورێك له‌نێوان ئه‌و دوو حیزبه‌دا دروستبوو، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رێژه‌ی‌ دانیشتووانی‌ ژێر ئیداره‌ی‌ هه‌ولێری‌ به‌ 54% خه‌مڵاندو ئیداره‌ی‌ سلێمانیش 46%، كه‌ تا ئێستا كار به‌و رێژه‌یه‌ ده‌كرێت.

 یه‌كێك له‌و مه‌سه‌له‌ گرنگانه‌ی‌ كه‌ له‌ هه‌موو سیستمێكی‌ سیاسیی‌ دیموكراسیدا پێویسته‌ پیاده‌بكرێت، ئاگاداربوونی‌ هاوڵاتیانه‌ له‌ خستنه‌ڕوو و دیاریكردنی‌ بودجه‌ی‌ وڵات‌و  چۆنێتی‌ دابه‌شكردنی‌‌و خه‌رجكردنی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ عادیلانه‌، له‌ كوردستانیش پێویسته‌ زانینی‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم‌و چونێتی‌ خه‌رجكردن‌و دابه‌شكردنی‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ببێته‌ جێی‌ باس‌و خواسی‌ خه‌ڵك، چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ ئاماده‌نییه‌ شه‌فافیه‌ت له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ میزانیه‌ی‌ وڵات‌و چۆنیه‌تی‌‌و چه‌ندیه‌تی‌ ده‌ستكه‌وتنی‌ بڕی‌ داهاتی‌ ساڵانه‌ بۆ خه‌ڵك ئاشكرابكات.

حكومه‌تی‌ هه‌رێم كه‌ ئه‌مساڵ‌ بودجه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ بڕیار له‌سه‌ردانی‌ ره‌وانه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كات، به‌ بڕوای‌ من ناردنی‌ بودجه‌ بۆ په‌رله‌مان شتێكی‌ شكڵییه‌و حكومه‌ت رێگه‌ نادات په‌رله‌مان به‌دواداچوون‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بڕه‌ پارانه‌ بكات كه‌ بۆ بواره‌كان دیاریكراوه‌، به‌ نموونه‌ بزانرێت كه‌ دانانی‌ سه‌رووی‌ 70%ی‌ میزانیه‌ بۆ مووچه‌ راسته‌ یان نا؟ ئه‌ی‌ كێن ئه‌وانه‌ی‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن‌و چه‌ند مووچه‌ وه‌رده‌گرن؟ بۆیه‌ له‌ راستیدا ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵات‌و رۆڵه‌یان پێنه‌درێت كه‌ شه‌ن‌و كه‌وی‌ بودجه‌ بكه‌ن، مانای‌ وایه‌ رۆڵێك بۆ په‌رله‌مان‌و بودجه‌ ناهێڵرێته‌وه‌، پێشتر له‌لایه‌ن دوو حیزبه‌كه‌وه‌ یه‌كلاكراوه‌ته‌وه‌‌و چۆن هاتووه‌ بۆ په‌رله‌مان وه‌ك خۆی‌ ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌.

 له‌ راستیدا ناردنی‌ بودجه‌ بۆ په‌رله‌مان چه‌ند گرنگه‌، چاودێریی‌‌و به‌دواداچوون‌و لێپێچینه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی‌ سه‌رفكردنی‌ بودجه‌كه‌و پابه‌ندبوونی‌ حكومه‌ت به‌ مه‌رجه‌كانی‌ خه‌رجكردنی‌  زۆر له‌وه‌ گرنگتره‌.

په‌رله‌مان دوای‌ په‌سه‌ندكردنی‌  بودجه‌، ده‌بێت بزانێت ئه‌و بودجه‌یه‌ وه‌كو بڕیاری‌ لێدراوه‌ ئاوا جێبه‌جێده‌كرێت‌و حكومه‌ت‌و فه‌رمانگه‌‌و وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ستكاریی‌‌و موناقه‌له‌ی‌ تێدا ناكه‌ن، چونكه‌ هه‌ندێكجار هه‌یه‌ بودجه‌ ده‌چێته‌ په‌رله‌مان، به‌ڵام دواتر ده‌ستكاریی‌ له‌ شێوه‌ی‌ سه‌رفكردنی‌ ده‌كرێت.

ئه‌م حاڵه‌ته‌ ناته‌ندروسته‌ی‌ ئێستای‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم تێیكه‌وتووه‌ له‌ دانان‌و خه‌رجكردنی‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێمداو رێژه‌ی‌ سه‌رووی‌ سه‌دا حه‌فتای‌ بودجه‌ی‌ بۆ مووچه‌ مۆڵكردووه‌، به‌پێی‌ ستانداردی‌ جیهانی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و پێوه‌ره‌كانی‌ بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ كه‌مترین ئاستدا ده‌بێت له‌ 17 % بۆ30 %ی‌ بودجه‌ی‌ وڵات بۆ مووچه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ ده‌وڵه‌ت بڕوات‌و نابێت له‌وه‌ زیاتر بێت، هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا ئاشكرایه‌ كه‌ زۆری‌ بودجه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ده‌ڕوات ئۆباڵه‌كه‌ی‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ كه‌ له‌به‌ر ململانێی‌ حیزبی‌‌و كۆكردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ حیزبی‌ بۆ خۆیان، كه‌ بۆ حیزب كارده‌كه‌ن نه‌ك حكومه‌ت، خزاندوویانه‌ته‌ ناو ده‌زگاكانی‌ حكومه‌ته‌وه‌‌و مووچه‌ له‌ حكومه‌ت وه‌رده‌گرن.

ئه‌و شه‌ش ترلیۆن‌و چوارسه‌دوو نه‌وه‌دوسێ‌ ملیار دیناره‌ی‌ كه‌ به‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵی‌ هه‌رێم داده‌نرێت، له‌ راستیدا ئه‌مه‌ به‌س ته‌نها بودجه‌ی‌ مه‌ركه‌زه‌ كه‌ بۆ هه‌رێم ته‌رخانكراوه‌، جگه‌ له‌ داهاتی‌ ساڵانه‌ی‌ ناوخۆی‌ هه‌رێم ، له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ داهاتی‌ نه‌وتی‌ شیواشۆك كه‌ هه‌شت ساڵه‌ به‌رهه‌می‌ هه‌یه‌‌و كێڵگه‌كانی‌ زاخۆ كه‌ ئێستا رۆژانه‌ 20 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌می‌ هه‌یه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ رسوماتی‌ باج‌و گومرگه‌كانی‌ هه‌رێم كه‌ ئاسان نییه‌ بزانرێت، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نی‌ گومرگیش بگریت، هه‌ر له‌ ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ تا مه‌رزه‌كانی‌ ئێران زانیاریی‌ ته‌واوی‌ له‌سه‌ر كۆبكرێته‌وه‌، ساڵانه‌ سه‌دان ملیۆن دۆلار ده‌كات.
پرسیاره‌ جدییه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ 17 ساڵه‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ داهاتی‌ ئه‌م وڵاته‌ له‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌شارنه‌وه‌و له‌ گیرفانی‌ خۆیان ناوه‌، نازانرێت چۆن په‌یدا ده‌كرێت‌و چۆنیش خه‌رج ده‌كرێت، ئاخۆ په‌رله‌مان ده‌توانێت جورئه‌ت بكا‌و له‌سه‌ر ئه‌و بوارانه‌ قسه‌بكا!!
 

 

 


09/03/2008 بینین: 3289
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
چی‌ له‌كۆنگره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێ؟...
پارتی‌ و گێچه‌ڵی‌ زۆرینه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ ده‌ستور...
گۆڕان و دروستكردنی‌ هێزی‌ چه‌كدار!...
دواكه‌وتویی‌ فه‌رهه‌نگی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌...
پرسیار له‌ هه‌ڵوێستی‌ یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ به‌رامبه‌ر داعش‌...
كاتی جێبەجێكردنی رێكەوتنەکە هاتوە...
ئه‌م قه‌یرانه‌ میراتی‌ ئێوه‌یه‌!...
یه‌كێتی‌ به‌ 20 رێگا ته‌زویری‌ كردوه‌...
یادی سلێمانی و هه‌ستكردن به‌ غوبن و غه‌در!...
یه‌كێتی‌ قه‌یرانه‌كه‌ قوڵده‌كاته‌وه‌، یان چاره‌سه‌ر؟...
ره‌وایه‌ یه‌كێتی‌ به‌ 26%وه‌، حوكمی‌ سلێمانی‌ بكا؟...
ده‌لاله‌ته‌كانی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان له‌ 9 خاڵدا...
گه‌وره‌م، ئێوه‌ خودی‌ ده‌ستورن! ...
بارزانی‌ هه‌شت ساڵه‌ چی‌ كردوه‌؟...
ئه‌و وانانه‌ی پێویسته‌ له‌ دیجله‌وه‌ فێری ببین!...
ته‌حه‌داكانی‌ به‌رده‌م جڤاتی‌ نیشتمانی‌ گۆڕان ...
گەنج لە بزوتنەوەی گۆڕاندا!...
چۆن ده‌ستورێكمان ده‌وێ؟...
هه‌شت مانگ و به‌رپرسیاریه‌تی‌ مێژویی‌...
چاكسازی له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا...
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ موڵكی‌ گشتی؛ دڵۆپێك له‌ ده‌ریایه‌ك...
مەترسییه‌کانی یاسای ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش...
رازیبون به‌كه‌م؛ پاشه‌كشه‌یه‌...
خاڵێكی‌"ره‌ش" له‌ مێژوی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا...
دو رێگه‌چاره‌
له‌ به‌رده‌م "یه‌كێتی ‌‌و پارتی" دا...
گۆڕین لە دەسەڵاتی دادوەریی...
هەرگیز كوردستان ناگەڕێتەوە پێش 17ی شوبات...
ئایا گۆڕان له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌؟...
بای بای یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ری...
كێیه‌، كورد
په‌رت ده‌كات؟...
بۆچی‌ پاشه‌كشه‌مان كرد؟...
كاته‌كه‌ دره‌نگ بوه‌...
بۆچی‌ پێویسته‌، یاسای‌
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخرێت؟...
كه‌مپه‌ینێك
بۆ ده‌ربازبون له‌ تونێله‌ تاریكه‌كه‌...
(یه‌كێتی‌ و گۆڕان)
لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ نوێ‌...
پیلانێكی‌ مه‌ترسیدار!...
ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی‌ په‌رله‌مان؛
ئێوه‌ له‌خه‌می‌ گه‌لدان، یان له‌خه‌می‌ خۆتان؟...
پارتی‌، هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كات! ...
له‌باره‌ی‌ كاندیدكردنی‌ تاڵه‌بانی‌_یه‌وه‌...
ئه‌مجاره‌ چۆن ململانێ‌ بكه‌ین؟...
هه‌ژاره‌كان......
2010؛ ساڵه‌ خه‌ته‌ره‌كه‌...
میلله‌تێك باجی‌ ئێوه‌ ده‌دات!...
نا بۆمیلیشیای‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌!...
خوا كوردستان بپارێزێت...
گۆڕان ده‌چێ‌ بۆ به‌غدا!...
بێده‌نگی‌ نێچیرڤان بارزانی‌!...
زوڵمكردن له‌ سلێمانی‌...
له‌باره‌ی‌ كێشه‌كه‌ی‌ دانای‌ ئه‌حمه‌د مه‌جید‌و چاودێریی‌ داراییه‌وه‌...
تكایه‌ ئه‌مه‌ كابینه‌ی‌ سێیه‌مه‌، مه‌یكه‌ن به‌شه‌شه‌م...
نه‌خشه‌ سیاسییه‌كه‌ گۆڕا...
بارزانی‌، سه‌رۆكێكی‌ بێخه‌م!...
ئایا خه‌ڵك ده‌نگ به‌ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌م واقیعه‌ گه‌نده‌ڵه‌ ده‌دات، یان به‌ پرۆژه‌ی‌ گۆڕانكاریی‌؟...
دروستكردنی‌
دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان...
له‌ په‌راوێزی‌ مشتومڕی‌ ده‌ستووردا
پارتی‌‌و سیستمی‌ پاشایه‌تی‌، یه‌كێتی‌‌و ره‌فتاری‌ دۆڕاوانه‌ ...
پایزی‌ پاوانخوازیی‌...
ترس له‌ قبوڵ نه‌كردنی‌ ئه‌نجامه‌كان ...
ئایا بارزانی‌ پاڵێوراوی‌ یه‌كێتیشه‌؟...
تاقیكردنه‌وه‌ قورسه‌كه‌...
سه‌ربه‌خۆیی‌ له‌ نێوان تاڵه‌بانی‌‌و بارزانی‌...
ڤیتۆ مه‌ترسیداره‌كه‌ی‌ بارزانی‌...
كابینه‌ی‌ پێنجه‌م چی‌ كردو چی‌ جێده‌هێڵێت؟...
پێویسته‌ رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌...
ژاوه‌ژاوی‌ چوار حیزبه‌كه‌...
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌...
وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ هه‌مومان به‌دوایدا وێڵین!...
بڕیاره‌كه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌‌و دوو پرسیار...
ئه‌م كارته‌شتان سوتاند...
خه‌ڵكینه‌ په‌رله‌مان
ده‌یه‌وێت ده‌ممان داخه‌ین!...
هۆشیار زێباری‌ چی‌ بۆ كورد كرد‌؟...
ناكۆكییه‌كانی‌ پارتی‌ ‌و یه‌كێتی‌...
بایكۆتكردنی‌ توركمانه‌كان بۆ؟...
رۆژنامه‌ی‌ (رۆژنامه‌)
چی‌ كردووه‌و چی ماوه‌ بیكات!؟ ...
دیسانه‌وه‌ هه‌ڵپه‌ی‌ كورسیی‌ ...
دوای‌ ساڵێك... ئایا ئه‌نجومه‌نی‌ پارته‌ سیاسییه‌كان پێویسته‌؟...
په‌رله‌مانه‌ نه‌خۆشه‌كه‌!...
دیموكراسیه‌تی‌ ته‌وافوقی‌
له‌ كۆنگره‌ی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووساندا...
كڵۆڵی‌ دیبلۆماسیه‌تی‌ كوردی‌...
كه‌ركوك و مه‌ترسی‌......
پارتی‌ و یه‌كێتی‌
به‌رپرسیاری‌ سه‌ره‌كی‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ مادده‌ی‌ 140ن...
سیناریۆی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ زۆرینه‌ ...
پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵیشیان دابه‌شكرد!...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...