پرسیار له‌ هه‌ڵوێستی‌ یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ به‌رامبه‌ر داعش‌

سیروان ره‌شید

له‌وه‌ته‌ی‌ گروپی‌ تیرۆریستی‌ داعش به‌رۆكی‌ خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ گرتووه‌، زیاتر له‌ 6 هه‌زار شه‌هیدو برینداری‌ له‌رۆڵه‌كانی‌ كورد كردۆته‌ قوربانی‌ ئه‌و جه‌نگه‌ ناڕه‌وایه‌. ئه‌مه‌ سه‌رباری‌ زیانگه‌یاندنێكی‌ زۆر به‌ ژێرخانی‌ ئابوری‌ و سه‌ربازی‌ وڵاته‌كه‌مان.

هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كانی كوردستان (یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ) تائاستێكی باش نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بووه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و گروپه‌ تیرۆریتسه‌و سه‌ركردایه‌تی و سه‌ركرده‌كانیان له‌كۆبونه‌وه‌ تایبه‌تیه‌كانیشیاندا زۆر به‌توندی دژایه‌تی و نیگه‌نی خۆیان به‌رامبه‌ر ره‌فتاره‌كانی ئه‌و گروپه‌ دڕنده‌یه‌ نیشانداوه‌. به‌ڵام ئه‌مه‌ كۆتایی به‌ چاوه‌روانی خه‌ڵك له‌هه‌ڵوێستی ئه‌و دوو لایه‌ن به‌رێزه‌ ئیسلامیه‌ ناهێنی و رای گشتی ئێستا چاوه‌روانی هه‌ڵوێستی توندیی‌ نه‌ته‌وه‌یی و مه‌ردانه‌تریان لێده‌كات.

ئه‌گه‌ر چاوبخشێنینه‌وه‌ به‌ مێژوداو، سه‌یری به‌سه‌رهاته‌كانی دنیاو میلله‌تاندا بكه‌ن. ئایا ده‌بینن كه‌ باوه‌ردارانی هیچ ئاین و مه‌زهه‌بێك له‌هه‌مو دنیادا بڕوایان وابێت كه‌ ئه‌وان به‌ كوشتنی ده‌یان پیاو و ژن و ئیغتیسابكردنی كچانی‌ منداڵی‌ بێتاوان، ده‌گه‌نه‌ به‌خته‌وه‌ری و به‌هه‌شت؟ جگه‌ له‌له‌م گروپه‌ بێ‌ مۆراڵه‌ نه‌بێت؟

ئایا له‌دنیادا، هیچ تایه‌فه‌یه‌كی تر هه‌یه‌ جگه‌ له‌م گروپه‌ بڕوای وابێت كه‌ رێبازی كوشتنی به‌ كۆمه‌ڵی كه‌سانی هه‌ژاری كاسبكارو ئافره‌تان و منداڵان، ره‌فتاری شیاون‌ بۆ نزیكبونه‌وه‌ له‌خوداو ئاره‌زوی گه‌یشتن به‌ به‌هه‌شت؟

داعش ئێستا ره‌هه‌ندێكی‌ ئیلاهی‌ به‌ ره‌فتاره‌كانی‌ به‌خشیوه‌ بۆ جیهادكردن له‌دژی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد و كوشتن و سه‌ربڕینی‌ پێشمه‌رگه‌و ئه‌نجامدانی‌ جیهادی‌ نیكاح به‌رامبه‌ر كچ و ژنانمان، كه‌پێی‌ وایه‌ ئه‌م جۆره‌ توندوتیژی‌ و دڵره‌قیه‌‌ عیباده‌ته‌‌و ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ ره‌زامه‌ندی‌ خودا.

پرسیاره‌كان له‌سه‌ركردایه‌تی به‌رێزی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌یه‌:

1_له‌سه‌ر ئاستی‌ دیبلۆماسی‌ به‌نیازن چی‌ بكه‌ن له‌گه‌ڵ  یه‌كێتی جیهانی زانایانی ئیسلامی یان رابه‌ره‌ گه‌وره‌كانی‌‌ سوننه‌، بۆ ده‌ركردنی فه‌توایه‌ك له‌دژی‌ ره‌فتاره‌كانی‌ داعش؟

2_ئێوه‌ی به‌رێز به‌سه‌دان پیاوی ئاینیتان هه‌یه‌ كه‌ پێشنوێژوو وتارخوێنی مزگه‌وته‌ پیرۆزه‌كانی كوردستانن ئایا رایان ده‌سپێرن كه‌ هه‌ڵمه‌تێك ده‌ستپێبكه‌ن بۆ رسواكردنی ره‌فتاره‌ قێزه‌ون و دژه‌ ئینسانیه‌كانی داعش؟

3_به‌پێی فه‌رمووده‌كانی خوداو حه‌دیسه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به‌رگریكردن له‌خاك و دین و شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ت واجبه‌. ئایا به‌نیازنین له‌رێگه‌ی مه‌كته‌بی زانایان و ده‌زگای قه‌زاواتی شه‌رعیتانه‌وه‌. رونتر هه‌ڵوێستی خۆتان رۆشن بكه‌نه‌وه‌ و به‌ره‌سمی به‌رگریكرن له‌هه‌رێم به‌واجب و جیهاد بزانن له‌دژی ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستیه‌؟

4_هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌و پیاوه‌ ئاینیه‌ دیاره‌كانتان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر داعش رایان زۆر سلبیه‌. وه‌ختێك پرسیار روبه‌رویان ده‌بێته‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌داعش، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی ئه‌و ره‌فتارانه‌ی‌ داعش بكه‌ن، زۆر به‌لاوازی‌ ده‌ڵێن "ره‌فتاره‌كانیان لادانه‌ له‌دین" كه‌ شتێكی رونه‌ لادان زۆر ساده‌تره‌ له‌ ئیدانه‌و رسواكردن!

5_ ئایا له‌ده‌زگا میدیاییه‌كانتانه‌وه‌ به‌نیاز نین گوتاری راگه‌یاندنتان گۆڕانگاری به‌سه‌ردابێنن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گروپه‌ دڵره‌ق و بێ‌ ویژدانه‌، چونكه‌ هێشتا له‌ سیاغه‌ی‌ هه‌واڵه‌كانتاندا كه‌باس له‌شه‌ڕی‌ داعش ده‌كه‌ن ئێوه‌ ده‌ڵێن "شه‌ڕی‌ ناڕه‌وای‌ داعش"!

6_له‌روی‌ فیكریه‌وه‌، به‌نیاز نین له‌بواری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ بانگه‌وازتان و به‌عه‌له‌نیش له‌كۆڕو پانێڵه‌كانتاندا هیچ گۆڕانێك له‌تێڕوانینتان له‌به‌رامبه‌ر داعش دا وه‌ك گروپێكی‌ ئیسلامی‌ جیهادی‌ رادیكاڵ بهێنن؟

7_  ئێوه‌ ئێستا كه‌ تائاستێك  له‌ دووره‌وه‌ سه‌یری شانۆی شه‌ره‌ِكه‌ ده‌كه‌ن  ئایا بیرتان له‌وه‌نه‌كردۆته‌وه‌ كار بۆبه‌ستنی‌ كۆنفرانسێك بكه‌ن بۆهه‌موو پارت و ناوه‌ندو ده‌سته‌بژێری‌ فكری‌ ئیسلامی‌ بۆ  ده‌ربڕینی‌ هه‌ڵوێستێكی ڕۆشن و ئاشكرا سه‌باره‌ت به‌و فتوایانه‌ی‌ داعش به‌ناوی‌ خوداو دینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ (جیهادی‌ نیكاح ، كه‌نیزه‌ك (جاریه‌).سوتاندنی‌ مرۆڤ، سه‌ربرینی‌ مرۆڤ، كوشتنی‌ خه‌ڵكی‌ سیڤیل، به‌ندایه‌تی‌، كافركردن (تكفر)، ئه‌شكه‌نجه‌دان، به‌زۆرموسوڵمانكردن) دیدی‌ دروستی‌ ئیسلام و خۆتان بۆ رای‌ گشتی‌ بخه‌نه‌ روو.

   8_وه‌رگرتنی‌ هه‌ڵوێستی توندی ئێوه‌ به‌رامبه‌ر داعش. ره‌هه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێ‌ و كاریگه‌ری زۆر ئیجابی ده‌بێت له‌سه‌ر هاتنه‌ سه‌رخه‌تی زیاتری وڵاتانی موسوڵمان (به‌تایبه‌ت توركیاو سعودیه‌) و ناوه‌نده‌ ئاینیه‌كانی دنیا به‌رامبه‌ر داعش. ئایا بیرتان له‌م ره‌هه‌نده‌ كردۆته‌وه‌؟

له‌دنیادا كۆمه‌ڵگه‌ هه‌ن كه‌ شانازی ده‌كه‌ن به‌ به‌رهه‌مهێنانی زانسته‌وه‌. كۆمه‌ڵگه‌ش هه‌ن هونه‌ر پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵگه‌ش‌ هه‌ن ‌دیالۆگی شارستانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵگه‌ش هه‌ن دیموكراتی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئیسلامی تونده‌روی داعش، به‌ ده‌نگی به‌رز ئاشكرایكردوه‌: هیچمان نیه‌ كه‌ پێشكه‌شی بكه‌ین بۆ مرۆڤایه‌تی و بۆ دنیا و بۆ هه‌موو تایه‌فه‌كانی تر، جگه‌ له‌سه‌ربڕین و كوشتن و خولقاندنی چه‌نده‌ها روباری خوێن نه‌بێت!. 

داعش، راسته‌ تائاستێك "گروپێكی زۆڵه‌"و ناسنامه‌یان به‌ته‌واوه‌تی رون نه‌بۆته‌وه‌؛ كێن و كێ‌ پشتیان ده‌گرێ‌. به‌ڵام ئه‌مه‌ بیانویه‌كی لاوازه‌ بۆ ده‌ربرینی هه‌ڵوێستی رونتری هه‌ردوو هێزه‌ ئیسلامیه‌كه‌ی كوردستان. كه‌ من گه‌شبینم له‌داهاتویه‌كی نزیكدا هه‌ردوو سه‌ركردایه‌تی به‌رێزی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ هه‌ڵوێستی رونترو مه‌ردانه‌تر به‌رامبه‌ر داعش بنوێنن
...


09/02/2015 بینین: 4627
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
چی‌ له‌كۆنگره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێ؟...
پارتی‌ و گێچه‌ڵی‌ زۆرینه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ ده‌ستور...
گۆڕان و دروستكردنی‌ هێزی‌ چه‌كدار!...
دواكه‌وتویی‌ فه‌رهه‌نگی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌...
كاتی جێبەجێكردنی رێكەوتنەکە هاتوە...
ئه‌م قه‌یرانه‌ میراتی‌ ئێوه‌یه‌!...
یه‌كێتی‌ به‌ 20 رێگا ته‌زویری‌ كردوه‌...
یادی سلێمانی و هه‌ستكردن به‌ غوبن و غه‌در!...
یه‌كێتی‌ قه‌یرانه‌كه‌ قوڵده‌كاته‌وه‌، یان چاره‌سه‌ر؟...
ره‌وایه‌ یه‌كێتی‌ به‌ 26%وه‌، حوكمی‌ سلێمانی‌ بكا؟...
ده‌لاله‌ته‌كانی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان له‌ 9 خاڵدا...
گه‌وره‌م، ئێوه‌ خودی‌ ده‌ستورن! ...
بارزانی‌ هه‌شت ساڵه‌ چی‌ كردوه‌؟...
ئه‌و وانانه‌ی پێویسته‌ له‌ دیجله‌وه‌ فێری ببین!...
ته‌حه‌داكانی‌ به‌رده‌م جڤاتی‌ نیشتمانی‌ گۆڕان ...
گەنج لە بزوتنەوەی گۆڕاندا!...
چۆن ده‌ستورێكمان ده‌وێ؟...
هه‌شت مانگ و به‌رپرسیاریه‌تی‌ مێژویی‌...
چاكسازی له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا...
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ موڵكی‌ گشتی؛ دڵۆپێك له‌ ده‌ریایه‌ك...
مەترسییه‌کانی یاسای ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش...
رازیبون به‌كه‌م؛ پاشه‌كشه‌یه‌...
خاڵێكی‌"ره‌ش" له‌ مێژوی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا...
دو رێگه‌چاره‌
له‌ به‌رده‌م "یه‌كێتی ‌‌و پارتی" دا...
گۆڕین لە دەسەڵاتی دادوەریی...
هەرگیز كوردستان ناگەڕێتەوە پێش 17ی شوبات...
ئایا گۆڕان له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌؟...
بای بای یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ری...
كێیه‌، كورد
په‌رت ده‌كات؟...
بۆچی‌ پاشه‌كشه‌مان كرد؟...
كاته‌كه‌ دره‌نگ بوه‌...
بۆچی‌ پێویسته‌، یاسای‌
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخرێت؟...
كه‌مپه‌ینێك
بۆ ده‌ربازبون له‌ تونێله‌ تاریكه‌كه‌...
(یه‌كێتی‌ و گۆڕان)
لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ نوێ‌...
پیلانێكی‌ مه‌ترسیدار!...
ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی‌ په‌رله‌مان؛
ئێوه‌ له‌خه‌می‌ گه‌لدان، یان له‌خه‌می‌ خۆتان؟...
پارتی‌، هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كات! ...
له‌باره‌ی‌ كاندیدكردنی‌ تاڵه‌بانی‌_یه‌وه‌...
ئه‌مجاره‌ چۆن ململانێ‌ بكه‌ین؟...
هه‌ژاره‌كان......
2010؛ ساڵه‌ خه‌ته‌ره‌كه‌...
میلله‌تێك باجی‌ ئێوه‌ ده‌دات!...
نا بۆمیلیشیای‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌!...
خوا كوردستان بپارێزێت...
گۆڕان ده‌چێ‌ بۆ به‌غدا!...
بێده‌نگی‌ نێچیرڤان بارزانی‌!...
زوڵمكردن له‌ سلێمانی‌...
له‌باره‌ی‌ كێشه‌كه‌ی‌ دانای‌ ئه‌حمه‌د مه‌جید‌و چاودێریی‌ داراییه‌وه‌...
تكایه‌ ئه‌مه‌ كابینه‌ی‌ سێیه‌مه‌، مه‌یكه‌ن به‌شه‌شه‌م...
نه‌خشه‌ سیاسییه‌كه‌ گۆڕا...
بارزانی‌، سه‌رۆكێكی‌ بێخه‌م!...
ئایا خه‌ڵك ده‌نگ به‌ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌م واقیعه‌ گه‌نده‌ڵه‌ ده‌دات، یان به‌ پرۆژه‌ی‌ گۆڕانكاریی‌؟...
دروستكردنی‌
دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان...
له‌ په‌راوێزی‌ مشتومڕی‌ ده‌ستووردا
پارتی‌‌و سیستمی‌ پاشایه‌تی‌، یه‌كێتی‌‌و ره‌فتاری‌ دۆڕاوانه‌ ...
پایزی‌ پاوانخوازیی‌...
ترس له‌ قبوڵ نه‌كردنی‌ ئه‌نجامه‌كان ...
ئایا بارزانی‌ پاڵێوراوی‌ یه‌كێتیشه‌؟...
تاقیكردنه‌وه‌ قورسه‌كه‌...
سه‌ربه‌خۆیی‌ له‌ نێوان تاڵه‌بانی‌‌و بارزانی‌...
ڤیتۆ مه‌ترسیداره‌كه‌ی‌ بارزانی‌...
كابینه‌ی‌ پێنجه‌م چی‌ كردو چی‌ جێده‌هێڵێت؟...
پێویسته‌ رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌...
ژاوه‌ژاوی‌ چوار حیزبه‌كه‌...
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌...
وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ هه‌مومان به‌دوایدا وێڵین!...
بڕیاره‌كه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌‌و دوو پرسیار...
ئه‌م كارته‌شتان سوتاند...
خه‌ڵكینه‌ په‌رله‌مان
ده‌یه‌وێت ده‌ممان داخه‌ین!...
هۆشیار زێباری‌ چی‌ بۆ كورد كرد‌؟...
ناكۆكییه‌كانی‌ پارتی‌ ‌و یه‌كێتی‌...
بایكۆتكردنی‌ توركمانه‌كان بۆ؟...
رۆژنامه‌ی‌ (رۆژنامه‌)
چی‌ كردووه‌و چی ماوه‌ بیكات!؟ ...
دیسانه‌وه‌ هه‌ڵپه‌ی‌ كورسیی‌ ...
دوای‌ ساڵێك... ئایا ئه‌نجومه‌نی‌ پارته‌ سیاسییه‌كان پێویسته‌؟...
بودجه‌ و داهات و جورئه‌تی‌ په‌رله‌مان ...
په‌رله‌مانه‌ نه‌خۆشه‌كه‌!...
دیموكراسیه‌تی‌ ته‌وافوقی‌
له‌ كۆنگره‌ی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووساندا...
كڵۆڵی‌ دیبلۆماسیه‌تی‌ كوردی‌...
كه‌ركوك و مه‌ترسی‌......
پارتی‌ و یه‌كێتی‌
به‌رپرسیاری‌ سه‌ره‌كی‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ مادده‌ی‌ 140ن...
سیناریۆی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ زۆرینه‌ ...
پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵیشیان دابه‌شكرد!...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...