بارزانی‌ هه‌شت ساڵه‌ چی‌ كردوه‌؟

سیروان ره‌شید


چه‌ند رۆژێكه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ كه‌وتونه‌ته‌ مانۆڕێكی‌ سیاسی‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ ویلایه‌تی‌ دوه‌می‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆماوه‌ی‌ دوساڵ كه‌نیوه‌ی‌ كاتی‌ خولێكی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كات.

مه‌رامی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی‌ ویلایه‌تی‌ دوه‌می‌ مه‌سعود بارزانی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بارزانی‌ جگه‌له‌وه‌ی‌ كاندیدی‌ پارتیه،‌ هاوكات كاندیدی‌ یه‌كێتیشه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم و یه‌كێتی‌ نایه‌وێت هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم هاوكات بێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان، چونكه‌ كادری‌ ناوه‌ندی‌ و قاعیده‌ی‌ حیزبه‌كه‌ی‌ دژی‌ ئه‌و بڕیاره‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ حیزبه‌كه‌یانن و له‌كاتی‌ بانگه‌شه‌كردنی‌ بۆ مه‌سعود بارزانی‌ گورزی‌ كوشنده‌دات له‌و ده‌نگانه‌ی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان به‌ده‌ستی‌ دێنێت.

پارتیش بۆ درێژكردنه‌وه‌ی‌ دو ساڵی‌ ویلایه‌تی‌ سه‌رۆك سێ‌ بیانوی‌ هه‌یه‌، یه‌كه‌م: "مانه‌وه‌ی‌ بارزانی‌ له‌و ئاڵۆزیانه‌ی‌ ئێستا له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه‌ پێویسته‌". دوه‌م: بارزانی‌ له‌م خوله‌دا هه‌ندێك پرۆژه‌ی‌ ماوه‌ و ته‌وای‌ نه‌كردوه ‌و پێویستی‌ به‌كاتی‌ تره‌". سێیه‌م: "ده‌یه‌وێت به‌م درێژكردنه‌وه‌یه‌ حیله‌ شه‌رعیه‌ك بدۆزێته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ كاندیدكردنه‌وه‌ی‌ بارزانی‌ بۆ ویلایه‌تی‌ سێیه‌م".

به‌ پێی ماده‌ی (4) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی‌ كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ یه‌ك كاتدا و پێكه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێ، ماوه‌ی‌ ویلایه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش بۆ چوار ساڵه‌ له‌یه‌كه‌م رۆژی‌ سوێندخواردنیه‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌هه‌مان یاساو پێی ماده‌كانی (2 و17) سه‌رۆكی هه‌رێم مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ نیه‌ بۆ جاری سێیه‌م خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه‌.

له‌ئێستادا كه‌ هیچ ده‌قێكی‌ یاسایی‌ نیه‌ ئه‌و مافه‌ به‌ سه‌رۆكی‌ ئێستا بدات خۆی‌ بۆ ویلایه‌تی‌ سێیه‌م هه‌ڵبژێرێته‌وه‌... به‌هیچ كلۆجێكیش نابێت ئۆپۆزسیۆن و به‌ره‌ی‌ ئازادیخوازی‌ خه‌ڵك رازیبێت ماوه‌ی‌ ویلایه‌تی‌ سه‌رۆك نه‌ك بۆ دوساڵ، به‌ڵكو بۆ دو رۆژیش درێژبكرێته‌وه‌... چونكه‌ به‌ده‌ر له‌وه‌ی‌ كه‌ درێژكردنه‌وه‌ (تمدید) له‌ باری ئاساییدا نه‌خوازراوه‌ و مه‌گه‌ر قه‌یرانێكی‌ گه‌وره‌ هه‌بێ و ئه‌م درێژكردنه‌وه‌یه‌ كارێكه‌ پێچه‌وانه‌ی‌ بنه‌ماكانی‌ سیستمی‌ دیموكراسی و زه‌وتكردنی‌ مافی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ كه‌ مافێكی‌ سیاسی‌ و یاسایی‌ خه‌ڵكه‌.

له‌راستیدا ئه‌م سه‌رۆكه‌ له‌ماوه‌ی‌ هه‌شت ساڵی‌ رابردوی‌ كاركردنیدا به‌پێی‌ ئه‌و سوێنده‌ی‌ خواردویه‌تی‌ كه‌ "پێویسته‌ پارێزگاری‌ له‌ مافه‌كانی‌ خه‌ڵك و خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكات"، نه‌یتوانیوه‌ له‌ئاستی‌ سوێنده‌كه‌یدا بێت، به‌ڵكو لایه‌نگیرانه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ روداوه‌ ناوخۆییه‌كاندا كردوه‌ و رۆڵێكی‌ عادیلانه‌و بێلایه‌نانه‌ی‌ نه‌بینیوه‌. كه‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ به‌لای‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی‌ خۆی‌ و حیزبه‌كه‌یدا چوه‌، ئه‌وه‌نده‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی‌ خه‌ڵك و هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ به‌لاوه‌ گرنگ نه‌بوه‌!. هه‌روه‌ها بارزانی‌ نه‌یتوانیوه‌ له‌ئاستی‌ ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌دا ئیداری‌ و سیاسیه‌دا بێت كه‌ له‌سه‌رشانیه‌تی‌ و چه‌ندین بڕیار و لیژنه‌ی‌ بۆچاكسازی‌ و پرۆژه‌ی‌ نه‌خشه‌رێگای‌ چاكسازی‌ بڵاوكرده‌وه،‌ به‌ڵام تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رجه‌سته‌ هیچ له‌و بڕیار و به‌ڵینانه‌ سه‌وز نه‌بون!

له‌ماوه‌ی‌ هه‌شت ساڵی‌ رابردودا، ده‌بوایه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم زنجیره‌یه‌ك ئه‌وله‌ویه‌تی بۆخۆی‌ دابنایه‌، به‌تایبه‌تی‌ له‌ بواری‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كانی‌ كه‌ركوك و سنجار و خانه‌قین و مه‌خمور و دوزخوماتو بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. كه‌ تائێستا یه‌ك بست خاكی‌ داگیركراو نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌!

یاخود له‌بواری‌ ناوخۆیدا زیاتر فره‌یی سیاسی و حوكمێكی نمونه‌یی په‌یڕه‌و بكردایه‌ و ژێرخانی‌ ئابوری‌ هه‌رێم به‌هێزبكرایه‌. له‌بواری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیشدا، ده‌كرا به‌و بڕه‌ پاره‌ زۆره‌ی‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، جۆرێك له‌ دادی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌نێوان چینه‌ هه‌ژاره‌كان و چینه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كاندا، په‌یره‌و بكردایه‌.

له‌ بواری‌ سه‌ربازیشدا، ده‌كرا سه‌رۆكی‌ هه‌رێم؛ پێشمه‌رگه‌ی‌ له‌ هێزێكی نانیزامی‌ حیزبیه‌وه‌ بگۆڕایه‌ بۆ هێزێكی نیزامی‌ سه‌رده‌میانه‌ی‌ رێكخراو.

ره‌نگه‌ بێویژدانی‌ بێت بڵێین بارزانی‌ له‌ماوه‌ی‌ هه‌شت ساڵی‌ رابردوی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمدا هیچی‌ بۆ خۆی‌ و حیزبه‌كه‌ی‌ نه‌كردوه‌! به‌ڵام ئه‌ی‌ چی‌ بۆ كورد كردوه‌؟
09/04/2013 بینین: 4274
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
چی‌ له‌كۆنگره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێ؟...
پارتی‌ و گێچه‌ڵی‌ زۆرینه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ ده‌ستور...
گۆڕان و دروستكردنی‌ هێزی‌ چه‌كدار!...
دواكه‌وتویی‌ فه‌رهه‌نگی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌...
پرسیار له‌ هه‌ڵوێستی‌ یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ به‌رامبه‌ر داعش‌...
كاتی جێبەجێكردنی رێكەوتنەکە هاتوە...
ئه‌م قه‌یرانه‌ میراتی‌ ئێوه‌یه‌!...
یه‌كێتی‌ به‌ 20 رێگا ته‌زویری‌ كردوه‌...
یادی سلێمانی و هه‌ستكردن به‌ غوبن و غه‌در!...
یه‌كێتی‌ قه‌یرانه‌كه‌ قوڵده‌كاته‌وه‌، یان چاره‌سه‌ر؟...
ره‌وایه‌ یه‌كێتی‌ به‌ 26%وه‌، حوكمی‌ سلێمانی‌ بكا؟...
ده‌لاله‌ته‌كانی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان له‌ 9 خاڵدا...
گه‌وره‌م، ئێوه‌ خودی‌ ده‌ستورن! ...
ئه‌و وانانه‌ی پێویسته‌ له‌ دیجله‌وه‌ فێری ببین!...
ته‌حه‌داكانی‌ به‌رده‌م جڤاتی‌ نیشتمانی‌ گۆڕان ...
گەنج لە بزوتنەوەی گۆڕاندا!...
چۆن ده‌ستورێكمان ده‌وێ؟...
هه‌شت مانگ و به‌رپرسیاریه‌تی‌ مێژویی‌...
چاكسازی له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا...
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ موڵكی‌ گشتی؛ دڵۆپێك له‌ ده‌ریایه‌ك...
مەترسییه‌کانی یاسای ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش...
رازیبون به‌كه‌م؛ پاشه‌كشه‌یه‌...
خاڵێكی‌"ره‌ش" له‌ مێژوی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا...
دو رێگه‌چاره‌
له‌ به‌رده‌م "یه‌كێتی ‌‌و پارتی" دا...
گۆڕین لە دەسەڵاتی دادوەریی...
هەرگیز كوردستان ناگەڕێتەوە پێش 17ی شوبات...
ئایا گۆڕان له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌؟...
بای بای یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ری...
كێیه‌، كورد
په‌رت ده‌كات؟...
بۆچی‌ پاشه‌كشه‌مان كرد؟...
كاته‌كه‌ دره‌نگ بوه‌...
بۆچی‌ پێویسته‌، یاسای‌
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخرێت؟...
كه‌مپه‌ینێك
بۆ ده‌ربازبون له‌ تونێله‌ تاریكه‌كه‌...
(یه‌كێتی‌ و گۆڕان)
لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ نوێ‌...
پیلانێكی‌ مه‌ترسیدار!...
ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی‌ په‌رله‌مان؛
ئێوه‌ له‌خه‌می‌ گه‌لدان، یان له‌خه‌می‌ خۆتان؟...
پارتی‌، هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كات! ...
له‌باره‌ی‌ كاندیدكردنی‌ تاڵه‌بانی‌_یه‌وه‌...
ئه‌مجاره‌ چۆن ململانێ‌ بكه‌ین؟...
هه‌ژاره‌كان......
2010؛ ساڵه‌ خه‌ته‌ره‌كه‌...
میلله‌تێك باجی‌ ئێوه‌ ده‌دات!...
نا بۆمیلیشیای‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌!...
خوا كوردستان بپارێزێت...
گۆڕان ده‌چێ‌ بۆ به‌غدا!...
بێده‌نگی‌ نێچیرڤان بارزانی‌!...
زوڵمكردن له‌ سلێمانی‌...
له‌باره‌ی‌ كێشه‌كه‌ی‌ دانای‌ ئه‌حمه‌د مه‌جید‌و چاودێریی‌ داراییه‌وه‌...
تكایه‌ ئه‌مه‌ كابینه‌ی‌ سێیه‌مه‌، مه‌یكه‌ن به‌شه‌شه‌م...
نه‌خشه‌ سیاسییه‌كه‌ گۆڕا...
بارزانی‌، سه‌رۆكێكی‌ بێخه‌م!...
ئایا خه‌ڵك ده‌نگ به‌ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌م واقیعه‌ گه‌نده‌ڵه‌ ده‌دات، یان به‌ پرۆژه‌ی‌ گۆڕانكاریی‌؟...
دروستكردنی‌
دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان...
له‌ په‌راوێزی‌ مشتومڕی‌ ده‌ستووردا
پارتی‌‌و سیستمی‌ پاشایه‌تی‌، یه‌كێتی‌‌و ره‌فتاری‌ دۆڕاوانه‌ ...
پایزی‌ پاوانخوازیی‌...
ترس له‌ قبوڵ نه‌كردنی‌ ئه‌نجامه‌كان ...
ئایا بارزانی‌ پاڵێوراوی‌ یه‌كێتیشه‌؟...
تاقیكردنه‌وه‌ قورسه‌كه‌...
سه‌ربه‌خۆیی‌ له‌ نێوان تاڵه‌بانی‌‌و بارزانی‌...
ڤیتۆ مه‌ترسیداره‌كه‌ی‌ بارزانی‌...
كابینه‌ی‌ پێنجه‌م چی‌ كردو چی‌ جێده‌هێڵێت؟...
پێویسته‌ رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌...
ژاوه‌ژاوی‌ چوار حیزبه‌كه‌...
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌...
وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ هه‌مومان به‌دوایدا وێڵین!...
بڕیاره‌كه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌‌و دوو پرسیار...
ئه‌م كارته‌شتان سوتاند...
خه‌ڵكینه‌ په‌رله‌مان
ده‌یه‌وێت ده‌ممان داخه‌ین!...
هۆشیار زێباری‌ چی‌ بۆ كورد كرد‌؟...
ناكۆكییه‌كانی‌ پارتی‌ ‌و یه‌كێتی‌...
بایكۆتكردنی‌ توركمانه‌كان بۆ؟...
رۆژنامه‌ی‌ (رۆژنامه‌)
چی‌ كردووه‌و چی ماوه‌ بیكات!؟ ...
دیسانه‌وه‌ هه‌ڵپه‌ی‌ كورسیی‌ ...
دوای‌ ساڵێك... ئایا ئه‌نجومه‌نی‌ پارته‌ سیاسییه‌كان پێویسته‌؟...
بودجه‌ و داهات و جورئه‌تی‌ په‌رله‌مان ...
په‌رله‌مانه‌ نه‌خۆشه‌كه‌!...
دیموكراسیه‌تی‌ ته‌وافوقی‌
له‌ كۆنگره‌ی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووساندا...
كڵۆڵی‌ دیبلۆماسیه‌تی‌ كوردی‌...
كه‌ركوك و مه‌ترسی‌......
پارتی‌ و یه‌كێتی‌
به‌رپرسیاری‌ سه‌ره‌كی‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ مادده‌ی‌ 140ن...
سیناریۆی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ زۆرینه‌ ...
پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵیشیان دابه‌شكرد!...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...