روه سوره‌كانی ده‌سه‌ڵات
|
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
له‌دنیای دیموكراسیدا، ده‌سه‌ڵات یان ئه‌وانه‌ی له‌ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه دێنه سه‌ر كورسـی ده‌سه‌ڵات، جگه له خزمه‌تگوزاریی، هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاریی، كاركردن بۆ نه‌هێشتنی گهندهڵیـی، هه‌نگاونان بۆ جێبه‌جێكردنی بهڵنهكانیان، سـێ خاڵـی زۆر سه‌ره‌كیی دیموكراسی بونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، ده‌بنه خاڵـی جیاكه‌ره‌وه له دیكتاتۆرییه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆسهپێنو تۆتالیتاری، ئه‌وانه‌ش هه‌ریه‌ك له: پرسه‌كانی مافی مرۆڤ، بونی ئۆپۆزسیۆن‌و بونی میدیای ئازادن، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه بیه‌وێت روی سوری خۆی نیشانی ئه‌وانی دیكه بدات، ده‌بـێ له‌بیری نه‌چێت، مافی مرۆڤ‌و ئۆپۆزسیۆن‌و میدیای ئازاد سه‌نگی دیموكراسین، دیكتاتۆره‌كان پێویستیان به ههڵوهسهتهكردن نییه له‌سه‌ر ئه‌و سـێ خاڵه، له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ش كه‌س چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان لـێ ناكات ببنه هێزی بنیاتنانی سیستمی دیموكراسی، هه‌ركات ویستت له دیموكراتیبونی هه‌ر وڵاتێك بپرسیت، له‌وه بپرسه، داخوا مافی مرۆڤ له‌هه‌مو رویه‌كه‌وه، له سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خێزانییه‌وه تا سیستمی ده‌سه‌ڵات، له‌به‌رچاو گیراوه؟، بارودۆخی زیندانه‌كان چۆنه؟، ئایا له‌و وڵاته‌دا خه‌ڵك رهشهكوژو تیرۆر ده‌كرێت؟، ئایا له‌و وڵاته‌دا ونكراو هه‌یه؟، ئایا له‌و وڵاته‌دا زیندانه‌كان به‌شێوه‌ی ویست‌و خواستی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ دروست كراون؟، ئایا له‌و وڵاته‌دا له‌سه‌ر بیروڕای سیاسیی جیاواز خه‌ڵك زیندانی ده‌كرێت. سه‌دان پرسیاری به‌مجۆره له‌خۆت بكه‌و جا بڕیار بده خۆ ئه‌گه‌ر له‌سه‌دان پرسیار، چه‌ند پرسیارێكی زۆر كه‌م وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌وجۆره بو كه له‌گه‌ڵ دیموكراتیدا دژه، كه‌واته تۆ له وڵاتێكی دیموكراسیدا نیت.
له‌بونی ئۆپۆزسیۆن بپرسه، چ جۆره ئۆپۆزسیۆنێكه؟، ئایا ئۆپۆزسیۆنێكی دهستهمۆو دروستكراوه، یان به دهنگو بونه؟.
ئۆپۆزسیۆن ده‌یان لهمپهرو مه‌رامی له‌به‌رده‌مه، یان هه‌یه‌و خاوه‌نی پڕۆژه‌و بیروبۆچونو هێزی جه‌ماوه‌ره، ئۆپۆزسیۆن دهستو پێی به‌ستراوه، یاخود ده‌توانێ رای گشتیی بجوڵێنێت؟، ئۆپۆزسیۆن رۆژانه له‌لایه‌ن رۆبۆته‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌خرێته به‌رده‌م نهفرهتو هه‌ڕه‌شه، یان ده‌سه‌ڵات وه‌ك بونێكی هاوبهشو خاوه‌ن ماف، وه‌ك هێزێكی ته‌با له ژیانی سیاسیی‌و جیاواز له بیر‌و بڕوادا هه‌یه؟ یان ده‌سه‌ڵات وه‌ك دژ وێنه‌كه‌ی نیشانی ئه‌وانی دیكه ده‌دات؟ گه‌ر بته‌وێت ده‌توانی سه‌دان پرسیار به‌مجۆره بكهیتو له وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی كه‌مدا، ده‌سته‌پاچه بوی، ئه‌وه بزانه تۆ له وڵاتێكی دیموكراسیدا ناژیت.
له بونی میدیای ئازاد بپرسه، رۆژنامه‌ی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ، رۆژنامه‌ی خه‌ڵك، رۆژنامه‌ی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵ، گۆڤار‌و رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆنی بیروبۆچونه جیاوازه‌كان، ئازادانه هه‌ن، یان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌و بوختانی جۆراوجۆری ده‌سه‌ڵاتدا دۆش داماون؟ ئایا میدیای ئازاد ده‌توانێ قسه له‌سه‌ر هه‌مو كه‌موكورتییه‌كان بكات؟ ده‌توانێ ده‌ست به‌رێ بۆ بڤه‌كانی ده‌سه‌ڵات؟ ده‌توانێ پیرۆزی له حیزبه سیاسییه‌كان بۆ هه‌ر شتێ خۆیان مه‌به‌ستیان بێت بسه‌نێته‌وه‌و بیداته‌وه به‌خه‌ڵك؟ واته خه‌ڵك بڕیار له‌سه‌ر پیرۆزیی‌و هێڵـی سور بۆ هه‌ر شتێك بده‌ن، نه‌ك حیزبێكی دیاریكراو، یان ده‌سه‌ڵاتێك، پرسیار بكه‌و هه‌وڵبده وهڵامهكانت چنگ بكه‌وێت، بیرت نه‌چێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌دان پرسیار كه‌متر له سـێ چوار وه‌ڵامت پێچه‌وانه‌ی دیموكراسی بو، كه‌واته تۆ له وڵاتێكی دیموكراسیدا نیت.
له وڵاتی دیموكراسیدا پاراستنی مافی مرۆڤ‌و بونی ئۆپۆزسیۆن‌و میدیای ئازاد ده‌سكه‌وت‌و خه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵات نین، به‌ڵام به‌رده‌وام چاو له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌یه، دیكتاتۆره‌كانیش له‌ده‌ره‌وه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت كه‌مێك لایه‌نگریی دیموكراسی بكه‌ن، ده‌ڵێن: ئه‌وه نییه مافی مرۆڤ‌و ئۆپۆزسیۆن‌و میدیای ئازاد بهركهماڵن، ئه‌مانه بۆ دنیای دیموكراسیه‌ت شانازیی نین، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی گومانیان له بونیان هه‌بێت له وڵات‌دا شانازییان پێوه بكه‌ن.
|
|
|