له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
دوا قسه‌ی موقته‌دا سه‌باره‌ت به كه‌ركوك، بۆ من زۆر ئاسایی بو، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌مزانی ئه‌م گه‌نجه چۆن له په‌یوه‌ندی سیاسی ده‌ڕوانێ، موقته‌دا له ساڵی 2003 به‌دواوه پێچه‌وانه‌ی حه‌وزه‌ی شیعه‌ی كلاسیكی، رێبه‌رایه‌تی حه‌وزه‌یه‌كی گه‌نجانه‌ی شیعه ده‌كات، من بۆخۆم له ساڵی 2003 به‌لامه‌وه سه‌یر بو كه گه‌نجه‌كانی باشوری عێراق له گفتوگۆیه‌كما له (سه‌ماوه) باسی حه‌وزه‌ی نوێیان بۆ كردم و ره‌خنه‌ی حه‌وزه كۆن و رابه‌ره شیعه‌كانی دیكه‌یان كرد.
پێموایه ئه‌وده‌م هێشتا كوشتنه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌جید خوئی روی نه‌دا بو، هه‌ندێك له‌و گه‌نجانه كه دواتر بونه بكوژ‌و ببڕه‌كانی سوپای مه‌هدی، ناوهێنانی كوردستانیشیان پێ بیدعه بو، ئه‌وه به‌س بو بۆئه‌وه‌ی من هه‌ر ئه‌وده‌م له ئه‌ندێشه‌ی ئه‌م شیعه گه‌نجانه بگه‌م سه‌باره‌ت به دۆزی كورد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شی كه بۆ داكۆكی له كوردستان و دیدی جیا له پارتی و یه‌كێتی، هه‌میشه خۆزگه‌م ده‌خواست كوردیش موقته‌دایه‌كی هه‌بایه به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی توندیی ده‌هه‌ق ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و ئه‌مه‌ریكایه‌ی سته‌مێكی گه‌وره له كورد كرد له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا!
موقته‌دا سه‌د زیاتر له مالیكی و قوڵتر له سوننه‌ی عه‌ره‌ب، كه‌ركوك به عێراقی ده‌زانێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، بۆ موقته‌دا زۆر ئاساییه له سه‌ر كه‌ركوك له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی سوننه‌دا شه‌ڕی كورد بكات، ئه‌مه له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ئه‌و گه‌نجه‌دا به‌رده‌وام ره‌نگیداوه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه له هه‌ولێر فه‌رشی سورمان بۆ راخست و كه له فڕۆكه‌كه‌ش هاته‌خواره‌وه، جگه‌له‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی له پشتیه‌وه بو، له خواره‌وه‌ش هه‌موان له پێشوازیدا بون، ئه‌وه‌تا ئێستاش ده‌ڵێت: كه‌ركوك به عێراقی ده‌مێنێته‌وه، كه ئه‌م قسه‌یه‌ی لانی كه‌م دژی ماده‌ی 140و دژی ریفراندۆمی ئه‌و شاره‌و دژی خواستی ئه‌وانه‌یه كه وابیرناكه‌نه‌وه، یاخود وابیرده‌كه‌نه‌وه كه‌ركوك به‌شێكه له هه‌رێمی كوردستان، چونكه هه‌مو جارێ به عێراقی ده‌مێنێته‌وه، به‌رپرسه عێراقییه‌كان، واته نابێ بخرێته‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
مه‌سعود بارزانی كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه و له ساڵی 2003شه‌وه جیاواز له سه‌ركرده ناسراوه‌كه‌ی دیكه‌ی كورد تاڵه‌بانی، كه به (سه‌مام ئه‌مانی) یه‌كێتی خاكی عێراق ناسراوه، هه‌میشه به راگه‌یاندنه تونده‌كانی سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كورد و عێراق و كه‌ركوك و پێشمه‌رگه و سنوری كوردستان، عه‌ره‌بی هه‌ژاندوه، ئێمه له‌به‌ر نزیكیمان له سوننه‌ی عه‌ره‌به‌وه ده‌زانین سوننه و سه‌رانی سوننه، چۆن ده‌ڕواننه كورد و هه‌قیقه‌ت، ئه‌وان هه‌رگیز بۆنی دۆستایه‌تی راستی لێ نایه‌ت.
قسه‌م له دوای ساڵی 2003ه‌وه‌یه، موقته‌داش له‌سه‌ر عێراقیبون و عێراقی نه‌بون، له‌م بۆن و به‌رامه‌یه دور نیه، به‌ڵام بۆ دژایه‌تی مالیكی كه هه‌ر یه‌كه‌و ده‌ردێكیان له‌گه‌ڵی هه‌یه، هاتنی هه‌ڵوێستی كوردانه‌ی كاك مه‌سعودیان قۆسته‌وه بۆئه‌وه‌ی رابه‌رایه‌تی ئه‌م شه‌ڕه‌ی پێ بده‌ن، دیاره هۆكاری خۆمانه "كوردیش" هه‌بو، بۆ ئه‌وه من پێشتر له نوسینی دیكه‌دا راشكاوانه قسه‌م له‌وباره‌یه‌وه كردوه، ئه‌وه‌ش ده‌زانم كه به‌لای عه‌ره‌بی سوننه و موقته‌داشه‌وه گرنگه گوێیان له دو ئاوازیی كوردی بێت، وتیان مه‌كه پێكامان، هه‌رچه‌نده هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌حرار و عێراقییه به گومانه‌وه له هه‌ڵوێستی كوردی ده‌ڕوانن، به‌تایبه‌تی ده‌یانه‌وێت ئه‌مه وه‌كو درز له‌نێوان كورد به‌كاربهێنن، وه‌كو چۆن ویستیان سه‌رهه‌ڵدانی گۆڕانیش به‌وجۆره لێكبده‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌ر زو هه‌ڵوێستی نه‌وشیروان مسته‌فا و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و خه‌ونه‌یان زڕكرد و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مو فشاره‌ی له كوردستان له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌تایبه‌تی به‌رپرسانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه هه‌بو، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌كه نه‌بونه هۆی داغانكردنی ماڵی كوردی له به‌غدا.
دوا قسه‌ی موقته‌دا كه پێیوایه كه‌ركوك بۆ كورد، جگه له پرسی نه‌وت هیچی دیكه نییه، پێچه‌وانه‌ی خه‌ونی كوردی بۆ گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك و هه‌مو ئه‌و قسانه‌یه كه به‌رپرسه كورده‌كان و به‌تایبه‌ت بارزانی له رابردودا سه‌باره‌ت به كه‌ركوك كردونی، ئه‌م قسه‌یه رێك وه‌كو ئه‌وه وایه بڵێ كه‌ركوكییه‌كان نه‌وته‌كه له ئێوه گرنگتره بۆ كورد تا خاك و خه‌ڵكه‌كه.
موقته‌دا باش ده‌زانێت ئه‌م قسه‌یه به‌ر له‌وه‌ی شه‌ڕ بێت له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌س، شه‌ڕه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی فه‌رشی سوریان بۆ راخست و شه‌ڕه له‌گه‌ڵ كاك مه‌سعود كه له فڕۆكه‌خانه له پێشوازیدا بون!
ئاخر تائێستا كه‌ركوكییه‌كان پێیانوایه پرسی كه‌ركوك بۆ بارزانی پرسی دڵی جه‌سته‌یه‌كه، نه‌ك بۆ تكه نه‌وته‌كان، موقته‌دا ده‌یه‌وێت به كورد بڵێ ئه‌مه وانییه، ئێ باشه نوری مالیكی و حوسێن شه‌هرستانی ئه‌وه‌نده‌یان نه‌وت، كه ئێستا ئێمه زۆر سه‌رسه‌ختانه سه‌نگه‌رمان لێگرتون و ته‌نانه‌ت به دیكتاتۆر و سته‌مكاریشیان ناوده‌به‌ین!
|