كورد‌و ئه‌رمه‌ن لێكچون و جیاوازی
|
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ئه‌رمه‌ن چه‌ندین جار روبه‌ڕوی جینۆساید بونه‌ته‌وه، كه دواترینیان 1915 بۆ 1918 بوه له‌سه‌ر ده‌ستی ته‌لعه‌ت پاشا، ته‌لعه‌ت پاشا 1874 -1921 چه‌ندین پله‌و پۆستی وه‌رگرتوه، له‌ناویاندا وه‌زیری ناوخۆ‌و به یه‌رپرسی راسته‌وخۆی كوشت و بڕی ئه‌رمه‌ن دێته ناسین، ته‌لعه‌ت له ساڵی 1921 رۆژی 15ی ئازار له‌سه‌ر ده‌ستی سۆغۆمۆن ته‌هلیریان له به‌رلین كوژرا، سۆغۆمۆن ته‌هلیریان 1897 -1960 له ته‌مه‌نی 24 ساڵیدا ته‌لعه‌ت پاشای كوشت، ته‌هلیریان له خانهوادهكی ته‌نیا خۆی رزگاری بو، دایكی كوژرا، خوشكێكی دوای ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر كوژراو كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌ناودران، خۆی به برینداری نزیكه‌ی مانگێك پیرێژنێكی كورد چاره‌سه‌ری بۆ كرد و داڵدهیدا، ئه‌و له دادگا هه‌مو ئه‌مانه ده‌ڵێ، دادگای به‌رلین بڕیاری بێتاوانی بۆ ته‌هلیریان ده‌ركرد، ئه‌و له‌بری تۆڵه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ئه‌رمه‌نی ته‌لعه‌ت پاشای كوشت، ئه‌و پیاوه‌ی وه‌ك عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید شانازی به‌كوشت و بڕهكهوه ده‌كرد.
ته‌هلیریان له كاتی كوشتنی ته‌لعه‌ت پاشادا له‌ناو به‌رلین له پشته‌وه بانگی ده‌كات "ته‌لعه‌ت، ته‌لعه‌ت" ئه‌مه هه‌ر ئه‌و جۆره بانگكردنه بوه كه هاوڕێ زۆر نزیكه‌كانی بانگیان كردوه، له ئاوڕدانه‌وه‌دا گوله‌یه‌ك ده‌نێ به ته‌ختی تهوێڵێیهوه و ده‌یكوژێت، له دادگا هۆكاری كوشتنه‌كه باس ده‌كات و باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه چۆن پیره‌ژنێكی كورد داڵده‌ی داوه‌و چاره‌سه‌ری كردوه، ئه‌م شێوازی داڵده دانه له گه‌ڵ ئه‌وەی ته‌یمور كه له بیابانی زه‌بی به برینداری ده‌ربازی ده‌بێت زۆر له‌یه‌كتر ده‌چن، ته‌یموریش له لایه‌ن پیرهژنێكهوه نازی ده‌كێشرێ و داڵده ده‌درێ، كاتێ له ساڵی 2003 چوینه ئه‌و گونده‌ی ته‌یموری لێبو، پیره‌ژنه‌كه ته‌ندروستی زۆر خراپ بو، هاوشێوه‌ییه‌كی زۆر له‌نێوان عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید و ته‌لعه‌ت پاشادا هه‌یه، ئه‌و دوانه هه‌ردوكیان به‌پرسیاری راسته‌وخۆی كۆمهڵكوژیهكانن، عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید كه به عه‌لی كیمیاوی ناوبانگی رۆیشتوه، نزیكه‌ی ساڵێ پێش كوشت و بڕی ئه‌نفال ئه‌كرێته به‌رپرسی "ده‌فته‌ری باكوری حیزبی به‌عس" و هه‌مو ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌های بۆ كوشتن و بڕین پێده‌درێ، راگه‌یه‌نراوه شه‌ش خاڵیه‌كه‌ی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، هاوشێوه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كانی ته‌لعه‌ت پاشا به‌ئاشكرا بانگه‌شه‌ی كوشتن و له‌ناودان ده‌كه‌ن، بۆ نمونه نامه‌و بروسكه‌كانی بۆ والیه‌كانی دیار به‌كر و شوێنه‌كانی تر، یان ئه‌و یاسایه‌ی كه ده‌ریكرد و به ناوی "یاسای دورخستنه‌وه‌ی كاتی ناسراوه" ئه‌م یاسایه له گه‌ڵ یاسای راگواستن و به عه‌ره‌بكردن و سڕینه‌وه‌ی به‌عس زۆر له‌یه‌كده‌چن، ته‌نانه‌ت كاتێ كه وه‌زیری ناخۆ بوه بڕیاری داوه هه‌مو رۆشنبیر و نوسه‌ر و ناسراوه‌كانی ئه‌رمه‌ن بگیرێن و دواتلا له ناوی داون، عه‌لی حه‌سه‌ن ئهلمهجیدیش ده‌ڵێ "وه‌كو بزن سه‌ریان ده‌بڕم" وه‌ك چۆن له گه‌ڵ ناوی عه‌لی حه‌سه‌ن ئهلمهجیدا ناوی كه‌سانی دیكه‌ی وه‌ك نزار خه‌زره‌جی، بارق عه‌بدوڵا حاجی حنته و تا دوای له گه‌ڵ ناوی ته‌لعه‌ت پاشاشدا ناوی هه‌ر یه‌ك له "ئه‌نوه‌ر پاشا 1881-1922" "جه‌مال پاشا 1873 -1922" دێت ئه‌وانیش رۆڵیان له رۆڵی بڕیار ده‌ره‌ی سه‌ره‌كی كه‌متر نه‌بوه، ئه‌و هێزه‌ی كوشت و بڕی ئه‌رمه‌نی كردوه به شێكی به سواره‌ی حه‌میدی ناسراوه، سواره‌ی حه‌میدی له 100 بۆ 110 هه‌زار كه‌س بونه كه له كورد‌و چه‌ركه‌س و ئه‌رمه‌ن و عه‌ره‌ب و ئه‌لبان و تا دوای بۆ لێدان و سه‌ركوتی یاخیبونهكان دروستكراون، له‌ناو كوردا نزیكه‌ی 10 بۆ 15 هه‌زار سواره‌ی حه‌میدی هه‌بوه، ئه‌مانه له لایه‌ن خودی سوڵتانه‌وه پشتگیری كراون و بریتی بونه له سه‌رۆك هۆزو ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گه‌كان، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له ناویاندا هه‌بوه هاوكاری ئه‌رمه‌نی كردوه بۆ نمونه ئیبراهیم پاشای میله‌لی یان ئیبراهیم پاشای مه‌لان كه زیاتر له 10 هه‌زار ئه‌رمه‌نی رزگار كردوه و كه‌سانی دیكه، هه‌روه‌ك گهواهیهكهی تههلیریانیش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی كه هاوكاری كورد به ئه‌رمه‌ن له‌و بار‌و دۆخه هه‌ستیاره‌دا ده‌ربكه‌وێ، راسته كورد وه‌ك جاش به‌شداری ئه‌و كوشت و بڕه‌ی كردوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه كورد نهبهبڕیاری سیاسی ئه‌وه‌ی كردوه، نه‌ئه‌و ده‌م ده‌سه‌ڵاتدار بوه تا به‌و كاره هه‌ستێ، مرۆڤ ده‌بێ ئه‌مه به وردی ببینێ و هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكات، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی له زۆربه‌ی شوێنه‌كان كورد هاوكاری ئه‌رمه‌نی كردوه و له ناو ئه‌رمه‌نیشدا زۆرن ئه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌زانن، ته‌نانه‌ت به‌شێك له ئه‌رمه‌نه هه‌ڵاتوه‌كان په‌نایان هێناوه‌ته به‌ر كوردی ئێزدی له چیای شه‌نگال و ئه‌وانیش هه‌مو جۆره هاوكاریه‌كیان كردون، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌و له ساڵانی دواتریشدا هه‌میشه سیاسی و رۆشنبیرانی كورد‌و ئه‌رمه‌ن پێكه‌وه یاداشت و بانگه‌وازی ئازادیان ئاراسته‌ی ناوه‌نده‌كانی بڕیاری دنیا كردوه، بۆ نمونهئهو نامه‌یه‌ی كه هه‌ردو وه‌فدی كورد‌و ئه‌رمه‌ن ئاراسته‌ی كۆنگره‌ی ئاشتی پاریس‌یان كردوه له ساڵی 1919 نوێنه‌ری كورد شه‌ریف پاشای خه‌ندان و نوێنه‌رانی ئه‌رمه‌ن بریتی بونه له بۆ غۆس نۆیان و د. ئاوهانیانیان.
ئه‌مه له بۆنه‌و بابه‌تی دیكه‌شدا دوباره ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش خاڵی گرنگه قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت بێئه‌وه‌ی پاكانه بۆ ئه‌و به‌شداریه بكرێت، وه‌ك چۆن له ئه‌نفالی 1988دا ناتوانین پاكانه بۆ به‌شداری جاشه كورده‌كان بكه‌ین كه دواتر دو هێزی سه‌ره‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان زۆربه‌ی ئه‌و جاشانهیان كرده ئه‌ندام و لایه‌نگری خۆیان، ته‌نانه‌ت كاتێ دادگای باڵای تاوانه‌كانیش ناوهنكانیان ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات بۆ راده‌ستكردن، كه‌س ده‌ستی بۆ نابرێ و ناگیرێ كه ئه‌مه‌یان به داخه‌وه له لایه‌ن خودی كورده‌وه ئه‌و دادگایكردنه بێبایه‌خ و ناجۆر ده‌كرێت.
هه‌مو ئه‌وه‌ی له ساڵی 1915 به‌سه‌ر ئه‌رمه‌ن هاتوه له ساڵی 1988 به‌سه‌ر كورد هاتوه، هه‌ردو ده‌سه‌ڵاتی تورك و عه‌ره‌بیش به‌رپرسیاری یه‌كه‌می ئه‌و كوشت و بڕو جینۆسایده‌ن و ئه‌گه‌ر له ژێر فه‌رمانی ئه‌واندا خه‌ڵكانێكیش به‌و كاره هه‌ستابن، خودی بڕیاردهرهكه تاوانباری یه‌كه‌مه،ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی كه ئه‌وانی تر وه‌ك تاوانبار ته‌ماشا نه‌كرێن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پێش قه‌ره‌وڵی سوپا بونه، من به‌لامه‌وه مه‌به‌ست بو، ئه‌مساڵ كه یادی 100 ساڵه‌ی كوشت و بڕی ئه‌رمه‌ن بو پارله‌مانی باشوری كوردستان ئه‌و كوشت و بڕه‌ی وه‌ك جینۆساید بناسانایه، به‌ڵام دیاره له‌به‌ر هۆی سیاسی و ئه‌و بار‌و دۆخه‌ی هه‌یه نه‌یانتوانی ئه‌وه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر چی پێشنیازی رێ و شوێنی جیا جیاشم خسته به‌رده‌ستیان، له كوشت و بڕی ئه‌رمه‌ندا كورد وه‌ك نه‌ته‌وه به‌شدار نیه‌و كورد‌و ئه‌رمه‌ن هه‌میشه دۆست و ئاشنا بونه، ئه‌وه‌ی كه به‌شداربوه كورده وه‌ك جاش ئه‌مه‌ش ناكاته هه‌مو نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ك چۆن ئه‌مه بۆ ئه‌نفالیش هه‌روایه، له هه‌ردو دۆخهكهشدا كورد قوربانی بوه نه‌ك سته‌مكار.
ئه‌وه‌ی بۆ من جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌یه ئه‌وه‌یه ته‌هلیریان ده‌نێردرێته به‌رلین بۆ ئه‌وه‌ی كارێكی گه‌وره ئه‌نجام بدات و هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌چی تهیمورهكهی خۆمان به شێوه‌یه‌ك په‌روه‌رده دهكرێتَ له بری ئه‌وه‌ی به‌و جۆره ناوی بچێته دیرۆكهوه به جۆرێكی تر‌و به كوشتنی تاقانه‌یه‌كی ئه‌نفال رو به‌ڕوی زیندان ده‌بێته‌وه، به بڕوای من ئه‌مه جیاوازیه قوڵه‌كه‌ی نێوان كه‌سێتی كورد‌و كه‌سێتی ئه‌رمه‌نیه، كه من لام وایه به‌شێكی زۆری په‌یوه‌ندی به په‌روه‌رده‌یی سیاسی رابردوه‌وه هه‌یه.
له‌م بۆنه‌یه‌دا كه یادی 100 ساڵه‌ی ئه‌و جینۆسایده سامناكهیه درود بۆ قوربانیانی ئه‌رمه‌ن، هه‌روه‌ك درود بۆ عه‌بدولره‌حمان به‌درخانی برای میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخانیش كه هه‌میشه‌و له وتاره‌كانی رۆژنامه‌ی كوردستاندا داكۆكی برایانه‌و سه‌رسه‌ختانه‌ی له ئه‌رمه‌ن كردوه.
|
|