رۆڵی كۆكه‌ره‌وه
|
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
له مێژوی كوردا كۆكه‌ره‌وه كه‌مه، له‌گه‌رمه‌ی سه‌روبه‌ندی روخانی ده‌وڵه‌ته‌نه‌خۆشه‌كه‌دا، له‌سه‌راپای كوردستان كۆكه‌ره‌وه‌یه‌ك ده‌ستنه‌كه‌وت، شێخ مه‌حمود كه‌من بۆخۆم تا راده‌یه‌كیش سه‌رسامم به سیاسه‌ته‌كه‌ی، نه‌یتوانی كۆكه‌ره‌وه بێت، له‌ناو سلێمانی و له هه‌ڵه‌بجه‌و له كه‌ركوك و كۆیه نه‌یاری ئاشكرا‌و بێچه‌ندوچونی هه‌بون، ئه‌وان هیچیان ئه‌وه‌یان نەشارده‌وه.
له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆ و یه‌كتر قبوڵنه‌كردن و ململانێی سه‌ختی نێوان یه‌كێتی و پارتیه‌وه، نه پارتی هێشتی مام جه‌لال ببێته كۆكه‌ره‌وه نه یه‌كێتی هێشتی مه‌سعود بارزانی ببێته كۆكه‌ره‌وه، له مێژوی نزیك به سێ سه‌د ساڵی رابردودا به‌شێك له رۆشنبیره كورده‌كان، ئه‌وانه‌ی ته‌نیا زمانی وتنیان شیعربوه، كه‌م و زۆر باسی كۆكه‌ره‌وه‌یان كردوه و ئه‌و خواسته‌یان هه‌بوه.
له‌دوای ساڵی ٢٠٠٣ و پێكهاتنه‌وه‌ی به‌ناچاری یه‌كێتی و پارتی، یه‌كێتی تاڵه‌بانی بۆ به‌غدا دانا و لێره‌ش رۆڵی كۆكه‌ره‌وه‌ی دایه مه‌سعود بارزانی، دواتریش له ده‌نگداندا بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم زۆربه‌ی هه‌ره زۆری یه‌كێتی ده‌نگیان به بارزانی دا‌و به‌مه‌ش بارزانی نزیكه‌ی حه‌فتا له سه‌دی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی بۆ خۆی برد و بو به سه‌رۆكی هه‌رێم، واته ئه‌مجاره نزیكه‌ی سێ به‌شی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریاندا بارزانی بكه‌نه كۆكه‌ره‌وه، كۆكه‌ره‌وه به‌و مانایه‌ی بارزانی با پارتیش بێت مادام سه‌رۆكی هه‌رێمه ده‌بێت به‌یه‌ك دوری له كۆی حیزبه‌كانه‌وه نزیكبێت، به ئۆپۆزسیۆن و حیزبه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵاته‌وه، له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بارزانیدا به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ده‌نگی پێدرا یه‌ك جار وه‌ك كۆكه‌ره‌وه‌یه‌كی گشتی ده‌رنه‌كه‌وت، پارتی ناتوانێت هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بێنێته‌وه كه بڵێت وانییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی خودی پارتی به‌هۆی بونی بارزانیه‌وه، وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌مه‌یان قۆسته‌وه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی له‌بیری حیزبه‌كه‌یاندا بن، ئه‌وه‌نده له خه‌می ئه‌وه‌دا نه‌بن بارزانی وه‌ك كۆكه‌ره‌وه‌یه‌كی كوردی ده‌ربكه‌وێت، فه‌رمو پارتی چییانكرد، جارێ به‌رانبه‌ر هێزه هاوپه‌یمانه‌كه‌یان كه گوایه رێكه‌وتنی ستراتیژیان له نێواندایه.
یه‌كه‌م، له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كاندا لاوازكران و هه‌ندێکجار بێده‌سه‌ڵاتكران.
دوه‌م، له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌دا پله‌وپۆستی ئه‌وان نادیده‌كرا.
سێیه‌م، له پرسی نه‌وتدا خرانه‌پاشكۆوه.
ده‌یان خاڵی دیكه كه من نامه‌وێت له‌سه‌ریان بوه‌ستم، ده‌رباره‌ی ئۆپۆزسیۆنیش بارزانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی هه‌رێم بو، وەلێ زۆرجار خۆی ده‌بوه هۆیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن نه‌توانن له‌گه‌ڵی هه‌ڵكه‌ن، له زۆر بۆنه‌دا بارزانی زه‌مینه‌ی ره‌خساندوه كه حیزبه‌كه‌ی و میدیای حیزبه‌كه‌ی و راوێژكاره‌كانی به‌ربنه وێزه‌ی ئۆپۆزسیۆن، له كاتێكدا بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه، واته ده‌بێت كۆكه‌ره‌وه بێت به‌تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستاندا كه زۆر بانگه‌شه‌ی دیموكراتی ده‌كرێت، بارزانیش نزیكه‌ی سێ به‌شی ده‌نگه‌كانی دراوه‌تێ. كۆكه‌ره‌وه، له دنیای دیموكراسیدا ئه‌گه‌ر به رێژه‌ی په‌نجا كۆ یه‌ك ده‌ربچێت، ده‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ش كه ده‌نگیان به‌و نه‌داوه هه‌مان كه‌س بێت، سه‌یری نمونەكانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.
له كوردستان هه‌ندێك راوێژكاری نێو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌بون، ده‌یانویست سه‌رۆكی هه‌رێم به چاوی دوژمن و نه‌یار سه‌یری ئۆپۆزسیۆن و ئه‌وانی تر بكات، كاریشیان بۆ ئه‌وه‌ده‌كرد، دواتریش ده‌یانویست وا له سه‌رۆكی هه‌رێم بگه‌یه‌نن، ئه‌وه ئۆپۆزسیۆن و ئه‌وانی ترن ئه‌وه ده‌كه‌ن و نه‌یاری سه‌رۆكی هه‌رێم و بارزانی و پارتین، ئه‌وانه به‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه زۆر شتیان له ده‌ستی بارزانی ده‌ركرد.
ئه‌وان نه‌یانهێشت بارزانی ببێته كۆكه‌ره‌وه، بۆیه بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌یتوانی بروسكه‌ی ساڵیادی له دایكبون و دروستبون و راگه‌یاندن بنێرێت بۆ گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو، له‌كاتێكدا له‌بۆنه‌ی له‌دایكبونی گوڵاندا به‌توندی دواو ته‌نانه‌ت هێرشی توندی كرده سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كه‌شی كه ئه‌ویش چه‌ند رۆژێكی مابو بۆ ساڵیاده‌كه‌ی.
له ساڵیادی یه‌كێتیشدا سه‌ره‌ڕای نه‌بونی تاڵه‌بانی له وڵات، بارزانی به‌شداری بۆنه‌كه‌ی ئه‌وانی نه‌كرد، ته‌نانه‌ت له‌وه‌شدا كه له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چو، نه‌ك به‌شداری نه‌كرد، هێنده‌ی نه‌مابو له‌و بۆنه‌یه‌دا گیروگرفت دروستبێت.
بارزانی به‌درێژایی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی كۆكه‌ره‌وه‌نه‌بوه، یان نه‌یانهێشتوه كۆكه‌ره‌وه بێت، بۆنمونه له هیچ سه‌ردانێكی بارزانیدا كه به‌ده‌یان سه‌ردان بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌ژمێردرێت، یه‌كجار به‌رپرسێكی باڵای ئۆپۆزسیۆن یان ته‌نانه‌ت پەرله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆنیشی له‌گه‌ڵ نه‌بوه، من لاموایه ئه‌مه كەماسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ده‌زگایه‌كی وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به هیوام ئه‌مه وه‌كو هه‌قیقه‌ت چاوی لێبكرێت نه‌ك وه‌ك نه‌یاری.
پارتی نه‌یارییه‌كی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌بوه كه بارزانی وه‌ك كۆكه‌ره‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وێت، هه‌رچه‌ند لاموایه تاك و ته‌رایه‌ك هه‌ن پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یان ویستوه له‌ناو پارتیدا‌و هه‌وڵیانداوه بارزانی كۆكه‌ره‌وه بێت، به‌ڵام ئه‌وه لایه‌نه لاوازه‌كه بون.
له‌دنیای دیموكراسیدا رۆڵی كۆكه‌ره‌وه دورخستنه‌وه‌ی نیگه‌رانی و گیروگرفت و ناكۆكییه و ئه‌و وه‌ك په‌رچه‌مێك ده‌مێنێته‌وه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ماڵه‌كه، ئه‌مه له هه‌رێمی كوردستان روینه‌دا، بۆیه ئه‌م پرسه‌ش پێویسته له ئاینده‌دا زیاتر وتوێژی له باره‌وه بكرێت.
|
|
|