ئۆپۆزسیۆن و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی
|
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
من پێشتر له‌گه‌ڵ ئارام شوانی هه‌ندێك دیدو سه‌رنجمان بۆ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی نوسی، تا راده‌یه‌كی زۆر دیدو سه‌رنجه‌كان بۆ ئه‌وه بون بڵێینچ جۆه به‌شداریه‌ك و بۆچی،ئێستا ده‌مه‌وێ زیاتر بڵێم، باشه له بنه‌ڕه‌تا ئه‌گه‌ر كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ دادگایی كردنی دوێنێ و ئه‌مڕۆی خۆمان و هه‌ڵه‌كانمان نه‌بێت، بۆچی ببه‌سترێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كۆنگره‌یه‌كهێزه سه‌ره‌كیه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی باشوری كوردستانی تیا نه‌بێت و دواتریش به‌وه تاوانبار بكرێن كه ریزی كورده‌واری تێك ئه‌ده‌ن، بۆچی ببه‌سترێت، ئه‌گه‌ر كۆنگره‌یه‌ك پیاوێكی وه‌ك مام جه‌لالی تیانه‌بێت كه ئێستا به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه له ئه‌ڵمانیایه، یان پیاوێكی وه‌ك عه‌بدوڵائۆجەلان كه له‌گه‌ڵ مام جه‌لالدا زۆر له مێژه له خه‌می كارێكی ئاوادان به‌ستنی له پای چی، له كاتێكا چ مام چ ئاپۆ یه‌كێكیان له زیندانی توركانه‌و یه‌كێكی دیكه‌یان له نه‌خۆشخانه واته هه‌ردو له ژیاندان، جگه له‌وه ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه ئه‌گه‌ر كۆنگره‌یه‌ك كۆنگره‌یی نه‌ته‌وه‌یی بێت وكه‌سایه‌تی وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا یان عه‌لی باپیری تیا نه‌بێت بونی بۆ، هه‌روه‌ها ئه‌و كاره پێویستی به‌وه‌یه لانیكه‌م بۆ یادی 500 ساڵه‌ی شه‌ڕی چاڵدێران له 2014 ببه‌سترێت.
من نزیكه‌ی ساڵێك له‌مه‌وپێش هه‌مان داوام كرد، بۆچی ئێستا ئه‌وه‌نده په‌له ده‌كرێت و خێره ئێمه له‌لایه‌ك ده‌رگا به‌ڕوی رۆژئاوادا داده‌خه‌ین، له‌لایه‌ك له كوردستان مه‌ستی قۆرخكاری و داگیركردنی پۆسته‌كانین و له‌ولاشه‌وه هێشتا بنكه‌ی سه‌ربازی توركی له‌سه‌ر سینگ و به‌رۆكی كوردستانی باشوره‌و تا ئێستاش ئه‌ردۆغان و دار‌و ده‌سته‌كه‌ی بۆ كوشتنی خانه‌واده‌كه‌ی ئۆسكارو ئۆسكاری زاڕۆڵه‌داوای لێبوردنیان نه‌كردوه، خێره كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ببه‌ستین، ئه‌گه‌ر بڕیاره كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ببه‌ستین پێویسته بزانین ده‌مانه‌وێ چی بكه‌ین و به نیازی چین،كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی لانیكه‌م ده‌بێ له ئاستی ناونانه‌كه‌یدا بێت، ده‌بێ كۆنگره‌ی كۆكه‌ره‌وه بێت نه‌ك كۆنگره‌ی پیاهه‌ڵدان كه له ئێستاوه ده‌ستی پێكردوه، من پێشتر له‌سه‌ر كۆكه‌ره‌وه‌و بابه‌تگه‌لی له‌و شێوه‌یه‌م نوسیوه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر رۆڵی كۆكه‌ره‌وه، له‌وه‌ده‌چێت گرفتێكی گه‌وره له‌م بسته خاكه‌ی ئێمه ئه‌وه بێت كه پێویسته یه‌ك ره‌نگ كرێین، ئه‌مه‌شجۆرێكه له ده‌رده كورد و هیچی تر، كۆنگره بۆ ئه‌وه‌نیه كه‌كه‌سی تیابكرێته پاڵه‌وان لام وایه هه‌ندێك له دۆسته قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌كانم له‌م مه‌سه‌له‌یه ناگه‌ن، بۆیه ئه‌وان یه‌كسه‌ر ده‌ستی تۆمه‌ت به جۆێ بۆ هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن درێژ ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی دوای كۆنگره یان له‌ناو كۆنگره‌كه‌دا ده‌وڵه‌تی كوردستان رابگه‌یه‌نرێ، ئه‌وه جگه له وه‌هم هیچی تر نیه توركیا ئه‌گه‌ر بزانێ باس له ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كرێت هه‌زارو یه‌ك كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كات، ده‌ی ئێمه‌ش چاومان بڕیوه‌ته موباره‌كه‌ی توركیا، هه‌ندێك له میدیاكانیش ئه‌وه‌یان به شانازیه‌وه باسكرد كه گوایه توركیا به مه‌رجه‌كانی خۆی پشتگیری كۆنگره ده‌كات، ئه‌ی مه‌رجی كورد له به‌رانبه‌ردا چیه، خۆ ئێستا كوردستان بازاڕێكی گه‌وره‌ی توركیایه، له‌كاتێكا توركیا به‌رده‌وام هه‌ستی خۆخاوه‌نی و بون و نه‌ته‌وه‌یی بون له مرۆڤی كوردا ده‌كوژن.
من ده‌مه‌وێ لێره‌دا له‌سه‌ر بابه‌تێكی دیكه‌ش قسه بكه‌م باشه كه تۆ باس له كۆنگره ده‌كه‌یت له كوردستان به‌تایبه‌ت كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی دیاره مه‌به‌ست به‌ته‌نێ كورده‌كه‌یه، لێ نابێ ئه‌وه‌مان بیر بچێت كه له‌و كوردستانه‌دا نه‌ته‌وه گه‌لی دیكه‌ش هه‌ن كه ده‌بێ لانیكه‌م له په‌راوێزی كۆنگره‌دا باسی ورد و چڕ‌و پڕیان له‌سه‌ر بكرێت.
دیاره به‌ستنی كۆنگره بۆ كورد كارێكی باشه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بزانین، تا ئێستا نه‌ك له‌نێوان پارچه جیاجیاكانی كوردستاندا كه دوژمن و دیاره به‌یه‌كه‌وه نه‌گونجانی خۆشمان پارچه پارچه‌ی كردون، نه‌یاری و نادۆستی و پێكه‌وه نه‌گونجان هه‌یه، بگره له‌ناو یه‌ك پارچه‌شدا به‌زه‌قی ئه‌و كێشه‌یه بونی هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌ره‌كیترین ئامانجی كۆنگره ئه‌وه نه‌بێت كه به كۆی جیاوازیه‌كانمانه‌وه له ده‌وری یه‌ك مێز كۆمانبكاته‌وه، نه‌به‌سترێ باشتره، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بزانینتا ئه‌م چركه ساته هێشتا ئه‌گه‌ری به‌شداری ئۆپۆزسیۆن لاوازه.
|
|