ئه‌ردۆگان و ژماره‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج


ژماره‌ راستیه‌كه‌ زیاتره‌ له‌وه‌ی‌ ده‌وترێ‌، "15 هه‌زار" بیانی‌ له‌ 80 وڵاته‌وه‌ هاتون تا له‌ عێراق و سوریا خه‌ڵك سه‌ربڕن و كچ و كاڵی‌ ئه‌و دو وڵاته‌ به‌ تاڵان به‌رن، كه‌س پرسیاری‌ ئه‌وه‌ ناكات ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ مه‌ودای‌ كه‌متر له‌ سێ‌ ساڵا له‌كوێوه‌ هاتن، كاتێ‌ ئێمه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵدا وتمان ده‌رگایه‌كیان بۆ خراوه‌ته‌ سه‌ر گازی‌ پشت و به‌ئاره‌زوی‌ خۆیان دێنه‌ سوریاو عێراقه‌وه‌، ئه‌و ده‌م هه‌ندێ‌ زانیاریمان لابو، تۆزێك سڵمان ده‌كرده‌وه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌، بۆ نمونه‌ زانیاری‌ دروستكردن و درونی‌ جل و به‌رگ و ئاڵاو مه‌شقی‌ داعش و زۆر بابه‌تی‌ دیكه‌، له‌و وتاره‌دا ئاماژه‌مان به‌ هه‌مو ئه‌گه‌ره‌كان كردبو، داعش هات و هه‌مو شتێكی‌ كرد، هێشتا ئێمه‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ هه‌ڵنه‌سابوین له‌خه‌و، له‌ به‌ده‌سته‌وه‌دانی‌ موسڵ هه‌ر ته‌نێ‌ چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی‌ سوپای‌ عێراق به‌رپرسیار نین به‌ هه‌ڵاتنه‌كه‌یان، حكومه‌تی‌ عێراق پێویسته‌ به‌دوی‌ هه‌مو سه‌ره‌داوه‌كاندا بچێت، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی‌ ده‌رگا بۆ هاتنی‌ 15 هه‌زار ده‌خاته‌ سه‌رپشت بۆئه‌وه‌ی‌ له‌وێوه‌ په‌لاماری‌ وڵاتی‌ دیكه‌ بده‌ن، به‌رپرسیاری‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌و هه‌مو كوشت و بڕه‌یه‌، ئیدی‌ منه‌تی‌ چی‌ به‌سه‌ خه‌ڵكا ده‌كات كه‌ داڵده‌ی‌ ئاواره‌ی‌ داوه‌، ئه‌و له‌ هه‌مو دنیاوه‌ دڕنده‌و بڕنده ‌و تاڵانچی‌ بۆ گیانیان هێناوه‌ و باسی‌ هاوكاری‌ ئاواره‌كان ده‌كات، ئه‌ردۆگان له‌ كۆنگره‌كه‌ی‌ پاریس و له‌گه‌ڵ هۆلاند ئه‌مه‌ی‌ وت، كه‌س پێی‌ نه‌وت ئه‌و هه‌مو چه‌ته‌یه‌ له‌كوێوه‌ گه‌یشتنه‌ سوریا و عێراق.

توركیا ئه‌گه‌ر بیه‌وێ‌ ناهێڵێ‌ قوش له‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ ره‌ت بێت، ئه‌م هه‌موه‌ چۆن هاتن، ئه‌مه‌ ئه‌و پرسیاره‌یه‌ كه‌ نه‌ئه‌ردۆغان نه‌ئاكپارتی‌ نایانه‌وێ‌ نه‌گوێیان لێبێت نه‌وه‌ڵامی‌ بده‌نه‌وه‌، "15 هه‌زار" چه‌ته‌ی‌ 80 وڵات له‌ سوریاو عێراق شه‌ڕده‌كه‌ن، ئێمه‌ ده‌زانین ژماره‌كه‌ له‌وه‌ زیاتره‌و به‌ر له‌ هاتنی‌ ساڵی‌ 2014 ئه‌مه‌مان باس كرد، ته‌نانه‌ت ئاماژه‌مان به‌ ژماره‌كه‌ش دا، ئه‌و ده‌م بۆ ئه‌وه‌ ئه‌مه‌مان باس كرد، تا سبه‌ینێ‌ عێراق و سوریا، هه‌ڵبه‌ت به‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و كانتۆنه‌كانی‌ رۆژئاواشه‌وه‌، ده‌رگای‌ قه‌ره‌بو كردنه‌وه‌ به‌ هه‌مو ئه‌وڵاتانه‌ بگرن، كه‌ له‌بری‌ هاوكاری‌ داعشیان ناردوه‌، بۆ نمونه‌ كوه‌یت ئه‌وه‌ ده‌یان ساڵه‌ قه‌ره‌بو وه‌رده‌گرێته‌وه‌، كه‌چی‌ له‌ نێو داعشه‌كاندا زیاتر له‌ 200 كه‌سی‌ ئه‌و وڵاته‌ هه‌یه‌، ئه‌وان خۆیان كه‌متر ده‌ڵێن.

هه‌زاران داعشی‌ ئه‌م سه‌رو ئه‌و سه‌ری‌ دنیا، به‌ربونه‌ته‌ وێزه‌ی‌ ئه‌م ناوچه‌یه ‌و جگه‌ له‌ وێرانكردنی‌ ژیار و شارستانیه‌ت هه‌مو شتێ‌ ده‌سڕنه‌وه‌و تاڵانی‌ ده‌كه‌ن، كه‌س هه‌قی‌ خۆی‌ نه‌بێ‌ داوای‌ قه‌ره‌بو له‌وڵاتانی‌ خاوه‌ن داعش بكات كورد هه‌قی‌ خۆیه‌تی‌، كوردی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان، كوردی‌ كۆبانی‌ و كانتۆنه‌كانی‌ دیكه‌، ته‌نانه‌ت خێزانه‌كانیش مافی‌ خۆیانه‌ شكات له‌و وڵاتانه‌ بكه‌ن، بۆ نمونه‌ ئاخر كابرایه‌كی‌ چینی‌ بۆ له‌ حه‌ویجه‌ خه‌ڵك سه‌ربڕێ‌، یان ئه‌ڵمانیه‌ك بۆ له‌ قه‌ره‌ته‌په‌ خۆی‌ بته‌قێنێته‌وه‌، یاخود چیچانیه‌ك به‌ چ مافێ‌ په‌لاماری‌ كۆبانی‌ ده‌دات ,ئه‌مه‌ بۆ فه‌ره‌نسی‌ و به‌ریتانی‌ و ئه‌مه‌ریكی‌ و روسی‌ و زۆری‌ دیكه‌ش وایه‌، خه‌ڵكی‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ ساڵانه‌ بۆ وه‌رزی‌ حه‌ج سه‌دان هه‌زار دۆلار ده‌خه‌نه‌ كیسه‌ی‌ سعودیه‌وه‌، ئه‌ویش هاوڵاتیه‌كانی‌ ده‌نێرێ‌ تا سوریاو عێراق وێران بكه‌ن، به‌ڵام هه‌مو ئه‌مانه‌ له‌ توركیاوه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ سوریا و عێراق و كۆبانی‌ و شوێنه‌كانی‌ تر، توركیا پردی‌ په‌ڕینه‌وه‌ی‌ داعشه‌كان بوه‌ له‌ سێ‌ ساڵی‌ رابردودا، ئێستاش به‌ هه‌زاران داعش له‌ توركیا چاوه‌ڕێی‌ چونه‌ ژوره‌وه‌ن بۆ سوریاو عێراق، ئیدی‌ ئه‌ردۆغان بۆ سه‌رسام ده‌بێت به‌ به‌رگری‌ له‌ كۆبانی‌ و به‌و هه‌مو ژماره‌یه‌ سه‌رسام نابێت، ژماره‌ی‌ داعشه‌كان، ژماره‌ی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی‌ لێوه‌ی‌ هاتون، ژماره‌ی‌ ئه‌و سنورانه‌ی‌ لێوه‌ی‌ گه‌یشتون خۆ ئه‌مانه‌ نه‌ به‌ژێر ئه‌رزا هاتون، تا بڵێین ئه‌رز ئه‌دڕن، نه‌به‌ ئاسمانیشا، ئیدی‌ ئه‌ردۆگان به‌ چی‌ سه‌رسامه‌.
02/11/2014 بینین: 6665
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
هەدەپەو هه‌ڵبژاردن‌ لەتوركیا...
چیرۆكه‌كانی‌ به‌هه‌ده‌ردان...
وه‌زیری‌ دارایی‌ باش ده‌كات ...
كه‌ركوك له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریه‌ نوێیه‌كه‌دا ...
كوردو ئه‌رمه‌ن لێكچون و جیاوازی ...
بۆ شه‌ڕی‌ ناوخۆ!...
ئه‌نفال و كاریگه‌ریه‌كانی‌ له‌سه‌رخۆ بژێوی‌ و خۆخاوه‌نی‌
ئه‌نفال و رۆژئاوا...
دیسان نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركوك ...
داعش له‌ پارله‌ماندا...
هه‌ڵه‌بجه‌ كوێی دنیایه‌ ...
نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له‌ ئامه‌د...
راپه‌ڕین چی‌ نه‌كرا ...
حه‌شدو داعش درنجه‌كانی سه‌رزه‌مین ...
ئینساندۆستی گێلانه‌ ...
خه‌ریك بو گه‌مه‌ی ده‌ربڕینه‌...
میلیشیا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وام ...
كه‌ركوك به‌ مرۆیی كردنه‌وه‌ی قوربانی ...
30ی 1 و خه‌مه‌ كوردیه‌كان ...
ریشه‌ و رایه‌ڵه‌كانی داعش ...
چی كۆمانده‌كاته‌وه‌...
وه‌زاره‌تی‌ دارای‌ و كۆمپانیاكانی‌ حیزب ...
وه‌ته‌نیات و به‌یاننامه‌ ...
شیعه‌ له‌م دیوی‌ ده‌رگاكه‌ ...
كه‌ركوك له‌ 2015دا ...
ساڵێكی‌ تریش! ...
كه‌ركوك له‌نێوان خیانه‌تلێكردن و خێر پێكردنا ...
كه‌ركوك راستكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ندێ‌ هه‌ڵه‌ ...
واژوه‌كه‌ی ته‌ها زه‌نگه‌نه‌ و واژوه‌ ونه‌كان ...
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ شۆڕیجه ‌و میدیای‌ كوردی‌ ...
جه‌نابی سه‌رۆك سه‌یرمكه‌!...
ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و پارله‌مانی‌ كوردستان ...
ئاواییه‌ بێنازه‌كان ...
كه‌مال فواد له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سیاسه‌ت ...
خورماتو و حه‌مرین هی‌ خه‌ڵكه‌كه‌ین نه‌ك میلیشیاكان ...
ئه‌گه‌ر به‌غدا هه‌ر وابكات ...
كێشه‌ی‌ كۆچپێكراوان و چۆنێتی‌ چاره‌سه‌ر ...
نوسینگه‌ی‌ كه‌ركوكی‌ پارله‌مان و ئازاری‌ كه‌ركوكیه‌كان ...
به‌ردو گوڵ ...
ژن لای‌ یه‌په‌گه‌ و داعش ...
ئێزدیه‌ خۆپارێزه‌كان ...
لۆخۆیان دڕ و لۆ وی‌ دی‌ كڕن ...
ئه‌مه‌ش بگێڕنه‌وه‌...
عێراق به‌رپرسیاره‌تی‌ به‌رانبه‌ر پێكهاته‌كان؛ ئێزدیه‌كان به‌نمونه‌...
خۆری‌ ئێزیدی‌ توڕه‌یه‌ ...
داعش و شه‌نگال
هه‌ندێ‌ زانیاری‌ گرنگ له‌باره‌ی‌ شه‌نگال و ئێزدیه‌وه‌:...
ده‌نگه‌كانی‌ سلێمانی‌ ...
موچه‌ و مرۆڤ ...
خوێنی‌ كه‌ركوكیه‌كان ...
ئامرلی‌ و لینینگراد ...
ئه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌یكات...
رۆژئاوای‌ كوردستان خه‌مێكی‌ فه‌رامۆشكراو ...
وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ چی‌ بكات؟...
بتی‌ خۆكرد...
جینۆساید و ئازاری‌ هیندیه‌ سوره‌كان...
قه‌یران باوكی‌ درۆ و دزی‌...
قه‌ندی‌ تاڵ ...
ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ...
نه‌وت له‌ ته‌عریبه‌وه‌ بۆ ته‌تریك ...
بانگه‌شه‌ی‌ ده‌وڵه‌ت و ماڵه‌باجێنه‌...
سیاسه‌تی‌ تاریك ...
سۆرانی‌ مامه‌ حه‌مه‌تان بیره‌ ...
نه‌ریتی‌ بێمنه‌تی‌...
كوردو هه‌ڵبژاردن ..تیڤاڵ و مه‌كسی‌ كوده‌ری‌ ...
شێره‌ژنێك له‌ناو دادگا ...
تۆڵه‌ی‌ خه‌ڵك ...
ئازاره‌كانی‌ كه‌ركوكی‌ بون...
كۆرو مۆرو نابۆكۆ ...
داشه‌ هاره‌
نه‌وت به‌ره‌و كوێمان ده‌بات؟ ...
با بیبه‌ینه‌ سه‌ر...
نیوه‌ی‌ فیلمه‌كه‌ ...
ئاشبه‌تاڵی‌ پێمه‌كه‌ن ...
داعش و خودا...
گۆڕان و حكو‌مه‌ت ...
نه‌وت و نه‌گبه‌تی‌...
كه‌ركوك له‌ بارودۆخێكی‌ تردا ...
ته‌قه‌ی‌ كورد له‌ كورد ...
هه‌رێم خورمژی‌ ده‌وێت...
مامۆستا محه‌مه‌د عه‌لی‌ محه‌مه‌دیان و مامۆستاكانی‌ تر...
پێشمه‌رگه‌ و موچه‌...
بۆ فریشته‌كه‌ی‌ رۆژئاوا...
داعش و ساڵی‌ نوێ‌ ...
نامه‌یه‌ك بۆ ئامه‌د...
خوێن و گه‌نده‌ڵی‌...
كاوه‌ و سۆران و سه‌رده‌شت و دایكانی‌ ئێمه‌...
نه‌وت و ئه‌نفال...
خورماتو سه‌عدیه‌ی‌ بێخاوه‌ن...
پۆستی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ و پرسی‌ هه‌ڵبژاردن...
كه‌ركوك له‌نێو یاسا و بڕیاره‌كاندا...
هه‌ڵبژاردنی‌ پیس ...
قامچی‌ و قانون ...
خه‌مێك بۆ كه‌ركوك ...
ئازایه‌تی‌ و خۆ خاوه‌نی‌ ...
هه‌ڵبژاردن و په‌یمانی‌ شه‌ره‌ف ...
ئه‌وه‌ی‌ بارزانی‌ ده‌یڵێت وایه‌...
یه‌خه‌ی‌ كامتان بگرین یه‌كێتی‌ و پارتی‌...
كورد له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان چی‌ بكات؟...
ئۆپۆزسیۆن و كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌...
له‌ق له‌قه‌كان و شه‌هیده‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ...
رۆڵی‌ كۆكه‌ره‌وه‌...
سه‌دوچل به‌ره‌وكوێ‌ ...
كۆیله‌كردن ...
بارزانی‌ شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كه‌ به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات...
مه‌حمود یاسین بۆ كوێ‌ ده‌به‌ن...
كونسڵگه‌ری‌ فه‌ره‌نسا و درۆ...
ئاپۆ و ئاگربه‌ست...
باوكێ‌ له‌ قه‌یتول...
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ دوبز...
پوره‌ حه‌به‌...
17ی‌ شوبات و یه‌ك دوقسه‌ی‌ تر...
سته‌مكردن له‌ شه‌هید...
وه‌همی‌ چاكسازی‌...
دیسان وه‌زاره‌تی‌ كاره‌ساته‌ سروشتییه‌كان...
ناو وه‌ك كێشه‌یه‌كی‌ قانونی‌ ...
نهێنی‌ نه‌فره‌ته‌كه‌...
نوكته‌ی‌ كوردی‌ ...
های‌ له‌وه‌...
بۆچی‌ پێویسته‌ پشتگیری‌ پارێزگار بكه‌ین؟ ...
كه‌ركوك و خوێندن و زمانی‌ كوردی‌ ...
كورسی‌ و سه‌رۆك...
داود ئۆغڵو له‌ كه‌ركوك...
بارزانی‌ و رای‌ گشتی‌...
خورماتوی‌ بێ‌ خاوه‌ن...
كوردستانیبونی كه‌ركوك له‌ڕوی دابه‌شبونی دانیشتوانه‌وه‌...
بارزانی و موقته‌دا...
لەنێوان عێراقەكەی سەدام و عێراقەكەی ئەمه‌ریكادا...
كۆنگرەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و عێراقیبون...
"خاكی‌ داگیركراو"...
هەڵەكە لە كوێدایە؟...
ئه‌رێ‌ به‌ڕاست كه‌س رقی‌ له‌ سه‌رۆكه‌؟...
میدیا ‌و مه‌یمون...
"سه‌رۆك، نه‌وته‌كه‌ ده‌ڕوات"...
روه‌ سوره‌كانی ده‌سه‌ڵات...
عێراق‌و پینه‌ی‌ سیاسی‌...
كه‌ركوك‌و ته‌عریب‌و پایته‌ختی‌ رۆشنبیری‌ ...
برینی ئه‌نفال له‌نێوان ساڕێژكردن‌و كولانه‌وه‌دا...
په‌رله‌مانی‌ عاجباتی‌ ...
سه‌دو چل‌و په‌رله‌مانی كوردستان...
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت بیزانێت...
بۆچی له‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوكدا كه‌مته‌رخه‌مبووین؟!...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...