ئه‌گه‌ر به‌غدا هه‌ر وابكات
|
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
به‌غدا له‌دوای 2003وه چی بۆ كورد كردوه:
به‌ده‌ر له‌وه‌ی كورد رۆڵێكی گه‌وره‌ی له رێكخستنه‌وه‌ی سیاسی عێراقدا بینی و له‌دوای ساڵی 2003 پشتی تێنه‌كرد، زۆر ئه‌سته‌م بو عێراق به‌بێ كورد و سیاسیه‌كانی كورد ببێته‌وه به عێراق، له به‌رانبه‌ردا ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق، ماده‌ی 58 كه دواتر بوبه 140ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی جێبه‌جێ نه‌كرد، هیچ قه‌ره‌بویه‌كی ئه‌نفال و جینۆساید‌و هه‌ڵه‌بجه‌ی نه‌كرده‌وه، ته‌نانه‌ت داوای لێبوردنی له گه‌لی كورد نه‌كرد، كێشه‌ی نێوان كورد‌و عه‌ره‌بی له ناوچه دابڕێنراوه‌كان قوڵتركرده‌وه، هه‌روه‌ها زۆر گیر‌و گرفتی تری دروستكرد، جگه له‌هه‌مو ئه‌مانه له سه‌ره‌تای ساڵی 2014وه بودجه‌و موچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه، له كاتێكا ئه‌گه‌ر له‌ڕوی قانونیشه‌وه هه‌رێم ده‌ستوری شكاندبێت به پێی ماده‌كانی 111و 112 ی ده‌ستور وه‌ك ده‌ڵێن، به‌ڵام هه‌رێمیش له‌و باره‌یه‌وه قسه‌ی خۆی هه‌یه‌و ده‌ڵێ تائێستا یاسای نه‌وت و غاز ده‌رنه‌كراوه، جگه له هه‌مو ئه‌مانه‌ش ناكرێ قوتی خه‌ڵك و بودجه‌ی هه‌رێمێك گرێ بدرێ به‌كێشه‌یه‌كی له‌و جۆره‌وه.
بڕینی بودجه و قوتی خه‌ڵك له‌وه ناچێ كاری تاكه كه‌سێك بوبێت و له پڕۆژه ی لانی كه‌م زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای عێراق ده‌چێت به‌شیعه‌و سونه‌وه، ئه‌مه ئه‌و راستیه ده‌رده‌خات، كه كاره‌كه به‌س كاری مالیكی نه‌بوه، ئه‌وه‌تا عهبادیشمان بینی، هه‌ڵبه‌ت سونه‌كانی نێو ده‌سه‌ڵاتیش له مالیكی و شیعه‌كان باشتر نه‌بون، كه‌واته بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم ده‌كرێ وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی عه‌ره‌بی سه‌یر بكرێت، نه‌ك كاری تاكه كه‌س.
هاوكات له‌گه‌ڵ بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم و گێچه‌ڵه جۆراوجۆره‌كانی به‌غدا چه‌ند پارله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و چه‌ند كادیرێكی حزبی ده‌عوه ده‌ستیان كرده نوسین و لێدوانی توند له‌سه‌ر كورد‌و هه‌ندێكیان زۆر بێمنه‌تانه ده‌یانوت ئه‌گه‌ر كورد ده‌یه‌وێ با جیابێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد به زۆر خۆی هه‌ڵواسیبێت به عێراقدا نه‌ك سایكس و بیكۆ ئه‌و سته‌مه‌یان كردبێت.
كورد به‌شداریه‌كی كاریگه‌ری له بنیادنانه‌وه‌ی عێراقدا كرد، به‌ڵام عێراق هه‌میشه وه‌ك ته‌نێكی نامۆ سه‌یری ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌دوای كێشه‌كانی نێوان مالیكی و سه‌رۆكی هه‌رێم، دیار بو مالیكی ده‌یویست به‌و چه‌كه خه‌راپه وا بكات كورد و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بكات به‌گژیه‌كدا.
ئه‌وه روانینێكی زۆر هه‌ڵه بو مالیكی و ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتی عێراقیش هه‌یانبو بۆ كورد وه‌ك ئه‌وه‌ی، به‌رگه‌ی ئه‌و بار‌و دۆخه ناگرێت و ره‌نگه په‌نا به‌رێته‌به‌ر عێراق، به‌ڵام دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای هه‌مو كێشه‌و گرفته‌كانیان هه‌رگیز ئاماده‌نین جارێكی تر ئه‌و خۆخاوهنیهی خۆیان به هیچ سه‌روه‌ت و سامانێك بگۆڕنه‌وه.
ئایه به‌غدا بیانویه‌كی ماوه بۆ نه‌ناردنی بودجه:
پێشمه‌رگه ناوچه‌یه‌كی فراوانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ناوچه دابڕێنراوه‌كان و به‌شێكی زۆری عێراقه‌وه ده‌پارێزێ، له‌كاتێكا حكومه‌تی عێراقی موچه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ش نادات، كه ئێستا له‌سنوره‌كانی ره‌بیعه‌و به‌نداوی موسڵ و سنوری زومارو سلێمانبه‌گ و ئامرلی شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن و شه‌هیدو بریندار ده‌ده‌ن.
په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا له هه‌مو لیژنه‌كاندا هه‌ن و كاری خۆیان ده‌كه‌ن، وه‌زیره كورده‌كان و كاربه‌ده‌ستانی كورد هه‌مو كاری خۆیان ده‌كه‌ن.
ئاواره‌یه‌كی بێشوماری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و ناوه‌ندی عێراق و ناوچه سونه‌نشینه‌كان له هه‌رێمی كوردستانن، به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی ناوچه‌كانی فه‌لوجه‌و ئه‌نبار و تكریت و موسڵ، هه‌ندێك زانیاری قسهلهوهدهكهن كه ژماره‌ی ده‌ركراوه‌كان نزیكه‌ی 26% ی دانیشتوانی هه‌رێم پێكدێنن، هه‌مو ئه‌و خه‌ڵكه‌ش پێویستیان به هاوكاری و به‌ته‌نگه‌وه هاتنه.
هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی باڵا له هه‌وڵی هێور كردنهوهدایهو ته‌نانه‌ت خودی سه‌رۆك كۆماری ئێستا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كه‌وتوه‌ته گه‌ڕ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئێستا وه‌ك جاران لێدوانی توند و ئاگراوی له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه نابینرێ و هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان چه‌ندین هه‌نگاوی ناوه.
سه‌دای په‌یامی ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌یی له كوردستان له هه‌ركات به‌رزتره به‌رانبه‌ر عێراق، هیچ نه‌ماوه كورد بیكات كه‌چی هێشتا هیچ روناكیه‌ك به‌دی ناكرێ بۆئه‌وه‌ی به بڕیارێك عه‌بادی بودجه‌ی هه‌رێم بنێرێ، له كاتێكا بۆ یه‌ك رۆژی دهمینهی حوسه‌ین "ره‌زای خوای لێبێ " بڕیاری خه‌رج كردنی دو ملیار‌و نیو دیناری عێراقی ئه‌درێت، جگه له چه‌ندین بڕیاری دیكه، ئێستا به‌غدا چ بیانویه‌كی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بودجه نه‌نێرێ ئایه كورد رازی نه‌بوه له رێی سۆمۆوه نه‌وته‌كه بنێرێ، ئایه كورد هێشتا خۆی به به‌شێك له پێكهاته‌كانی عێراق نازانێ و پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی نیه، ئایه كورد شه‌ڕی داعش ناكات، ئایه كورد ده‌رگای به‌ڕوی هه‌ڵاتوه‌كانی نێو ئاگری شه‌ڕدا داخستوه، ئایه كورد پهرلهمانتارو وه‌زیره‌كانی نه‌چونه‌ته‌وه به‌غدا، ده‌ی باشه هۆكاره‌كانی نه‌ناردن چین، نابێ كورد رون و ره‌وان ئه‌و پرسیاره له حكومه‌تی عێراقی بكات، كه نایكات هۆیه‌كه‌ی چیه، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه هه‌ر ته‌نیا نه‌وت و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم و نهگهڕانهویه بۆ به‌غدا، باشه بۆ حكومه‌تی عێراقی هه‌نگاوێ نانات بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م له سه‌ره‌تادا قوتی خه‌ڵك و بودجه‌كه‌ی هه‌رێم بنێرێ.
كورد چی تر بكات:
راستیه‌كه‌ی به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی عێراق مامه‌ڵه‌ی خه‌راپ بوه ئێمه‌ش كێماسیمان هه‌بوه، بۆیه ناكرێ ئه‌و بابه‌ته‌ش نادیده بكه‌ین، به‌تایبه‌ت له‌وه‌ی كه هه‌ر ساڵه كۆمه‌ڵێ به‌ڵێنمان له بواری نه‌وت دا داوه به حكومه‌تی عێراقی و هیچیمان جێبه‌جێ نه‌كردوه، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌و قسه له‌سه‌ر كردنه، هه‌رچه‌ند من لام وایه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌با دیدی ده‌سه‌ڵاتی حزبی ده‌عوه‌و به‌شێكی زۆری شیعه ده‌رهه‌ق به كورد گوماناویه له‌و روانگه‌یه‌وه، كه كورد پێشتر پشتگیری تارق هاشمی و سونه‌كانی كرد، ئه‌مه‌یان بابه‌تێكی تره، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراقی هه‌ر نه‌هاته پای چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان پێویسته كورد چی بكات:
یه‌كه‌م: پێویسته كورد ئه‌و راستیه به هه‌مو دۆستان و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و كونسڵهكانی وڵاتان له هه‌رێم بڵێت و پرس و رای چاره‌سه‌ری ئه‌وان بكات و داوای ناوبژیوانی و هه‌ڵوێستی رونیان لێبكات.
دوه‌م: هه‌وڵی ئه‌وه بدات چه‌ند ئه‌گه‌رێكی دیكه‌ی نه‌رم تاقیبكاته‌وه، بزانێ تا چه‌ند حكومه‌ت ئاماده‌ی ئاشتی سازیه.
سێیه‌م: له ناوخۆدا باری ئابوری هه‌رێم چاك و رێك بخات و هه‌وڵی ئه‌وه بدات بۆشایی و كهندو له‌نده‌كانی گه‌نده‌ڵی و نارونی ئابوری و دارایی چاره‌سه‌ر بكات.
چواره‌م: په‌ره‌به به‌رهه‌مێنانی زیاتر‌و رونتری نه‌وت و گاز بدات و داهات و فرۆشه‌كان ئاشكرا بكات و لیژنه‌ی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی دارای سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاره بكات و كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی كڕیاری راست و خاوه‌ن متمانه بكات.
پێنجه‌م: متمانه بۆ بانكه‌كانی هه‌رێم په‌یدا بكات و وابكات كه خه‌ڵك و به‌تایبه‌ت به‌رپرسان و خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان پاره‌كه‌یان بخه‌نه بانكه‌كانه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یران دروست نه‌بێت به تایبه‌ت كه باس له‌وه ده‌كرێ هه‌ندێ به‌رپرسی ئه‌م هه‌رێمه هه‌ن سه‌دان ملیۆن دۆلار سهرمایهكهیانه، له‌كاتێكا حكومه‌ت باسی له‌وه ده‌كرد كه ده‌یه‌وێ سی ملیار قه‌رز بكات!
شه‌شه‌م: رێكخستنه‌وه‌ی موچه‌و نه‌هێشتنی دیارده‌ی دو موچه‌یی و سێ موچه‌یی و هه‌تا دوای هه‌روه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه به‌رزه‌كان به راده‌یه‌ك كه له گه‌ڵ موچه‌ی خه‌ڵكی تردا لانی كه‌می دادگه‌ری تیا بێت.
ئه‌گه‌ر كورد ئه‌م هه‌نگاوه سه‌ره‌تایانه بنات و وابكات كه بتوانێ بۆ ئایندهی نزیك له سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێ، ئه‌وا ده‌توانێ بڕیاری خۆخاوهنی بدات و چی تر منه‌تی به‌غدا هه‌ڵنه‌گرێ، بۆ ئه‌و ده‌میش كورد ده‌توانێ بیر له رێگه چاری دیكه بكاته‌وه.
|
|