ده‌نگه‌كانی سلێمانی
|
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
به‌رله‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌ر لایه‌نێكی دیكه قسه بكه‌م له‌سه‌ر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان قسه ده‌كه‌م، ئه‌و حیزبه‌ی به‌به‌رده‌وامی بانگه‌شه‌ی دیموكراسیه‌ت و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و یه‌كترقه‌بوڵكردن و ئازادی و هه‌ڵبژاردن ده‌كات، له هه‌شتاكان یه‌كێتی له‌و سنورانه‌ی باڵاده‌ست بو له گونده‌كان ئه‌نجومه‌نی گوندی دروست ده‌كرد و هه‌ڵبژاردنی ده‌كردو خه‌ڵكی له‌سه‌ر ئه‌وه راده‌هێنا، كه هه‌ركات ئه‌م له حوكمڕانیدا بێت، به‌م جۆره سیاسه‌ت ده‌كات، له هه‌مو هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانیشیدا كه لاموایه یه‌كێتی له ته‌مه‌نی خۆیدا ئه‌گه‌ر كه‌مترین كۆنگره‌شی به‌ستبێت، لێ زۆرترین هه‌ڵبژاردنی كردوه هه‌میشه بڕوای به‌وه هه‌بوه ئه‌گه‌ر به بردنه‌وه‌ی یه‌ك ده‌نگی زیاده‌ش بێت له‌نێوان دو خۆپاڵێودا، ئه‌وه دیموكراسیه‌ت ئه‌وه‌یه و كورسی راده‌ستی براوه كراوه، ئه‌م كه‌لتوره تا دوا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی درێژه‌ی هه‌بوه، به‌ڵام كه ده‌گاته دوا هه‌ڵبژاردن و گۆڕان ده‌نگی زیاتر و كورسی زیاتر له سلێمانی دێنێ یه‌كێتی ئه‌مه‌ی لێده‌بێته گرێ و ئاماده‌نیه ئه‌و راستیه قه‌بوڵ بكات بۆیه هه‌مو رێگایه‌ك تاقیده‌كاته‌وه.
بۆ یه‌كێتیه‌ك كه روبارێ خوێنی داوه، بۆ یه‌كێتیه‌ك كه زۆربه‌ی سه‌ركرده و فه‌رمانده‌كانی له پێشی پێشه‌وه‌ی هێرش بونه و شه‌هید كراون، بۆ یه‌كێتیه‌ك كه تاڵه‌بانی سكرتێری بوه و هه‌میشه پێداگری له‌سه‌ر دیموكراتیه‌ت و نان و ئازادی و هه‌ڵبژاردن كردوه، بۆ یه‌كێتیه‌ك كه زۆرجار له‌پێناوی میلله‌تا چاوپۆشی له زۆر شت كردوه، ئێستا شه‌رم و كێماسیه‌كی گه‌وره‌یه، به‌هه‌ر بیانویه‌ك ئه‌و بابه‌ته ئه‌مڕۆ به سبه‌ی بكات و ده‌نگده‌رانی سلێمانی نا‌ئومێد و نیگه‌ران بكات، بۆ من كه هاوڵاتیه‌كی ئه‌م وڵاته‌م، ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ یه‌كێتی وه‌كو حیزبیش نه‌مێنێ، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌و حیزبه‌یه پشكێكی گه‌وره‌ی مێژویی باشوری كوردستانی به‌رده‌كه‌وێت و كه‌س ناتوانێ فه‌رامۆشی بكات، هه‌رئه‌وه‌ش چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی پرشنگدار هه‌ڵده‌گرن، ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی له‌و رێیه دورودرێژه‌دا هه‌وراز و نشێو كه‌وتن و هه‌ستانه‌وه و كه‌موكورتی نه‌بوبێ، من ئێستاش ده‌یڵێمه‌وه وه‌ك چۆن چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وتم؛ هه‌ره‌زۆری سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی كه هێشتا درێژه به ژیانی سیاسی ئه‌ده‌ن "كۆلێژی شاخ و شه‌ڕی به‌عسیان" ته‌واو كردوه ئه‌وه‌نده‌ش به‌سه بۆئه‌وه‌ی كه وه‌ك جه‌نگاوه‌ری دێرین و ئازا ناوببرێن، لێ له‌وه‌دا كه ئێستا پاشه‌كشه له دیموكراسیه‌ت به‌تایبه‌ت له سلێمانی ده‌كه‌ن، هه‌قه به‌رله‌وه‌ی پرسیاریان لێبكرێت خۆیان بڕیار بده‌ن و كورسی پارێزگار راده‌ستی هێزی براوه بكه‌ن، سه‌یره یه‌كێتی له شاخ له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی به‌عسا له گونده‌كان هه‌ڵبژاردنی ده‌كرد و له شاریش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی شه‌ڕی ناوخۆ و شه‌ڕی حكومه‌تی عیراق و شه‌ڕی دیكه‌ش بو كه‌چی درێژه‌ی به هه‌ڵبژاردن ده‌دا و هیچ بیانوی ئه‌وه‌شی نایه‌نایه‌وه كه سه‌ركرده‌كانی له شه‌ڕدان، ئێستا ئه‌م بیانوه چیه تێناگه‌م، له گه‌مه‌ی دیموكراسیدا بردنه‌وه‌ئه‌وه‌یه له‌كاتی له ده‌ستچونی كورسیه‌كه‌دا راده‌ستی ئه‌وی تری بكه‌یت، له‌مه‌دا هه‌ردولابراوه‌ن، من هه‌ست ده‌كه‌م كه‌س نیه ئه‌و راستیه بیر یه‌كێتی بخاته‌وه له كاتێكا ئه‌وه پڕۆژه‌ی خۆی بوه، ده‌بێت گۆڕان و یه‌كێتی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌بن خه‌ڵكی تر ئه‌وه‌یان بۆ بكات و خۆیان ئه‌وه بكه‌ن، به‌مه‌ش ئه‌و ته‌مومژ و گومانه ده‌ڕه‌وێته‌وه، كه له گه‌رمه‌ی هه‌ڵبژاردنا هه‌رچی نه‌شیا به یه‌كیان كرد، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر مامۆستا و كه‌سێكی دڵسۆزی ئه‌م شاره‌یه، كه‌سایه‌تیه‌كه هی ئه‌وه‌یه شار به‌ڕێوه‌به‌رێت و پارێزگاری هه‌موانیش بێت به یه‌كێتی و گۆڕان و پارتی و ئه‌وانی تریشه‌وه، خۆ زۆرترین ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیشی له ریزی یه‌كێتی و میدیای یه‌كێتیدا كاری كردوه من تێناگه‌م ئه‌م نه‌یاریه به‌و پیاوه چیه؟
سه‌باره‌ت ئیسلامیه‌كان و پارتی ده‌نگه‌ره‌كانی ئه‌وانیش هه‌قه پرسیاری ئه‌وه بكه‌ن تاكه‌ی سلێمانی به‌م جۆره بێت، هیوادارم ئه‌وان خۆیان وه‌ڵامی ده‌نگده‌ره‌كانی خۆیان بده‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی بۆ من مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌یه نا ئومێدكردنی ده‌نگده‌ره‌كانی یه‌كێتی و گۆڕانه، كه ده‌بێت رێزیان لێبگیرێ و وه‌ڵامیان بدرێته‌وه، ئه‌و ده‌نگده‌رانه هه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ن كه هه‌مویان پێشوازیان له ته‌رمی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د ده‌كرد، هه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ن كه بۆ نه‌خۆش كه‌وتنی مام جه‌لال ئازاریان ده‌چه‌شت و له گه‌ڕانه‌وه‌یدا چه‌ندین سه‌عات چاوه‌ڕێ ده‌بون، خێره ئێستا رێز له ویست و خواستیان ناگیرێ، من ئه‌م وتاره‌م راسته‌وخۆ بۆ مه‌كته‌ب سیاسیه‌كانی یه‌كێتیه، ئه‌وانه‌ی زۆرترین قسه له‌سه‌ر دیموكراتیه‌ت ده‌كه‌ن.
|
|
|