وه‌زیری دارایی باش ده‌كات
|
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
هه‌مو وه‌زاره‌ته‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگن، ئه‌گه‌ر وه‌زیر و كارمه‌نده‌كانیان د‌رك به گرنگی ئه‌و كاره بكه‌ن كه ده‌یكه‌ن و به ته‌نێ وه‌ك موچه‌خۆر له پۆست و كاره‌كانیان نه‌ڕوانن، له‌نێو وه‌زاره‌ته‌كانی كوردستاندا، بۆ گۆڕینی سیمای حوكم و به گژاچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌نه‌كاری و پیسخۆری و بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی دیموكراسیه‌ت و باشكردنی ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ، سێ وه‌زاره‌ت زۆر گرنگن، وه‌زاره‌تی دارایی، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، كه من نامه‌وێ له‌م نوسینه كورته‌دا باسی گرنگی هه‌ریه‌ك له‌و وه‌زاره‌تانه و رۆڵی وه‌زیره‌كانیان بكه‌م، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی بوه‌ستم.
ئه‌و كارانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی و خودی وه‌زیره‌كه‌ی بۆ به گژاچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌یكه‌ن شایانی ئه‌وه‌یه پشتگیری بكرێت و له كێماسی و كه‌م و كوڕیه‌كانیش ئاگادار بكرێنه‌وه، بۆ من وه‌ك كه‌سێك كه دور به دور سه‌یری كاره‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته و وه‌زیره‌كه‌ی ده‌كه‌م، ئومێدی ئه‌وه‌م هه‌یه كه بتوانرێ سیماكانی ئه‌و گۆڕانكاریه به‌خێرایی ده‌ربكه‌ون، ئه‌گه‌رچی زۆر گرنگه ئه‌م وه‌زاره‌ته دواكه‌وتنی موچه كه وه‌ك عیله‌تێك به‌رده‌وامی هه‌یه چاره‌سه‌ر بكات و دۆخی پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئاسای بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌كرێ له‌و پیاچونه‌وه و به‌رده‌وامی دانه به چاكسازی ئاگاداری ئه‌وه بن سه‌رچاوه‌ی داهات و هێنانی بڕه بودجه‌ی به‌غدا و هه‌رچی هه‌یه و نیه یه‌كی بخه‌ن و بواری ئه‌و یاری و ته‌خشان و په‌خشانكردنه نه‌هێڵن كه تائێستا درێژه‌ی هه‌یه‌و وه‌زیری دارایی پێشویش جارێكیان راشكاوانه به من و دۆستێكی دیكه‌ی وت "له هه‌ق نایه‌م" گرنگه ئه‌م وه‌زاره‌ته ده‌سوه‌ردانی حیزب و ده‌ست و دایه‌ره‌كانی حیزب له بواری دارایی وڵات دوربخاته‌وه، ئه‌مه پێویستی به شه‌ڕو شه‌ونخونیه‌كی زۆره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته ئاگاداری ئه‌وه بین:
یه‌كه‌م: شێوازی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌كه وا نه‌كه‌وێته‌وه كه حیزبێك یان لایه‌ك وا لێكبداته‌وه، كه هه‌مو هه‌نگاوه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه به سودی لایه‌ك و زیانی لایه‌ك ته‌واو بێت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌م واته واته نه‌بێت و خه‌ڵك سیماكانی چاكسازی ببینن، باشتره كۆی ئه‌و كارانه‌ی كراون رابگه‌یه‌نرێن و بخرێنه به‌رده‌ست حكومه‌ت و میدیا‌و رای گشتی.
دوه‌م: پێویسته له‌و هه‌نگاوانه‌دا ره‌چاوی جۆری كار و ئاستی كار‌و جۆری خزمه‌ت و ئه‌وانه بكرێ، چونكه له هه‌ندێ لاوه ده‌بیستم هه‌ندێ جار شێوازی چاكسازیه‌كه ده‌بێته مایه‌ی زه‌ره‌ر بۆ هه‌ندێ شوێن كه ره‌نگه له‌گه‌ڵ شوێنگه‌لی دیكه‌دا جیاوازیان هه‌بێت، واته خوێندنه‌وه‌و به‌رنامه هه‌بێت بۆ چۆنێتی چاكسازیه‌كه و سه‌رخستنی پرۆسه‌كه.
سێیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زیری دارای زۆر گرنگه ئاستی چاكسازیه‌كه له ناوچه دابڕاوه‌كانی و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌شێوازێكی باشتر رێكبخه‌نه‌وه، بۆ نمونه ده‌كرێ له كه‌ركوك و ئه‌گه‌ر شوێنی دیكه‌ش هه‌بێت، ناوه‌ندی كۆكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران، یان سه‌نته‌ری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌و ناوچانه هه‌بێت و كۆی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌و ناوچانه كۆبكاته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌كرێ زۆر كێشه و گرفتی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و ناوچانه چاره‌سه‌ر بكات و كه‌موكوڕیه‌كان نه‌هێڵێ.
چواره‌م: ئه‌م وه‌زاره‌ته و وه‌زیره‌كه‌ی ده‌بێ ئه‌و راستیه د‌رك پێبكه‌ن كه به تایبه‌ت له هه‌ندێ شوێنی هه‌ستیار وه‌ك گومرگه‌كان، فڕۆكه خانه‌كان، هه‌ندێك ناوه‌ندی دیكه زۆر مانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو نه‌گۆڕینی بوار بۆ یاری ناجۆر ده‌ڕه‌خسێنێ بۆیه باشتره سنورێك بۆ مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی و دانانی هه‌میشه‌یی هه‌ندێ كه‌س له هه‌ندێ شوێن دابنرێ.
وه‌زیری دارایی و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئه‌گه‌ر له‌م قۆناغه‌دا سه‌ركه‌وتوبن و خه‌ڵك ئاستی ئه‌و گۆڕین و پێشكه‌وتنه ببینێ بڕوام وایه توانیوانه كارێكی دروست بكه‌ن و پێویسته پشتگیریان بكرێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شم وت، كه پێویسته چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتی دواكه‌وتنی موچه و كێشه‌ی نه‌بونیه بكات كه وایكردوه هه‌میشه فه‌رمانبه‌ران موچه‌كه‌یان دو مانگ دوا بكه‌وێت.
یه‌كێكی دیكه له‌و خاڵانه‌ی كه بۆ گرنگه خه‌ڵك بیزانن، ناكرێ له پشت وه‌زاره‌تی داراییه‌وه، به هه‌ر بیانویه‌ك هه‌ندێ رێكخراو ناوه‌ند پاره و پوڵی دنیا بخرێته به‌رده‌ستیان و هه‌رچی ده‌یانه‌وێ بیكه‌ن و هه‌ندێكی تر له به‌رنه‌بونی ده‌رگاكانیان دابخه‌ن، له‌م ماوه‌یه‌دا قسه له‌سه‌ر هه‌نێك بڕه پاره كرا كه دراوه‌ته ئه‌م رێكخراو ئه‌و رێكخراو به راستی عه‌یبێكی گه‌وره بو پێشمه‌رگه موچه‌ی دوا بكه‌وێت و پاره‌ی خه‌یاڵی بدرێته راپه‌ڕ و كارمه‌ندی ئه‌م رێكخراو ئه‌و رێكخراوی ئه‌و په‌ڕی دنیا لێره موچه یان هه‌بێت موچه‌ی خه‌یاڵی به بیانوی ئه‌وه‌ی كاری گه‌وره ده‌كه‌ن.
|
|