له‌ق له‌قه‌كان و شه‌هیده‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ
|
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
من برایه‌كم شه‌هیدی شه‌ڕی ناوخۆیه، شه‌هیده له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژگاره هیچی تریان بۆ مرۆڤ نه‌هێشتبوه‌وه بیكات جگه له شه‌ڕ، خۆكوڕ و مناڵی خۆیان نه‌كوژرا نه‌كوڕی تاڵه‌بانی و نه‌كوڕی بارزانی، براكه‌م یه‌كێک بو له پێشمه‌رگه ئازاكان و له سنوری كه‌ركوك، چه‌ندین شه‌ڕی له‌گه‌ڵ سوپای هێراقی كردبو، باوكیشم كه مه‌رگی كوڕه‌كه‌ی به‌چاوی خۆی بینی له ساڵی 1961 وه تا 1975 پێشمه‌رگه‌ی پارتی بو، تا پله‌ی سه‌رلق و به‌تالیۆنیش چو بو، ئه‌ویش دو جار له شه‌ڕدا بریندار ببو، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی تا كۆچی دوایی كرد بڕوای به‌پارتی نه‌بڕا، به‌ر له‌ساڵی 1961 یش له‌زیندانی عێراقیدا هه‌مو ئازارێكی چه‌شتبو، ئه‌و رۆژه‌ی براكه‌م شه‌هید بو له 24-12-1994 چه‌ند رۆژێ بو پارتی و یه‌كێتی به قه‌ولی خۆیان رێكه‌وتنی كۆنكرێتیان مۆر كردبو، ئه‌وان تازه وتیان ئەوەی كردمان شانۆگه‌ریه بو، ئه‌و رۆژه‌ی شه‌هید فاخیری عه‌ریف فاتیح شه‌هید بو خزمێكی نزیكمان كه پارتی بو شه‌مسه‌دین عه‌زیز ئه‌ویش له‌به‌ره‌ی شه‌ڕی ناوخۆدا شه‌هید بو، ئێمه تا راده‌یه‌كی زۆر پرسه‌كه‌مان به‌یه‌كه‌وه دانا.
بۆیان گێڕامه‌وه كه له‌و شه‌ڕه‌دا چۆن ئاگریان له شاخه‌كه به‌رداوه بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بێكه‌س و بێنازه‌كانی هه‌ردولا بسوتێن، من تێناگه‌م بۆ كه‌سوكاری قوربانیه بێچاره‌كانی ئه‌و شه‌ڕه شومه تا ئێستا شكاتی ئه‌و هه‌مو سته‌مكاریه‌یان نه‌كردوه كه له شه‌ڕی ناوخۆدا رویدا له دیل كوشتنه‌وه تا ده‌گاته ئه‌تككردن و كاری نه‌شیاوی تر.
ئه‌مڕۆ بیستم كه له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن په‌یكه‌ر بۆ ئه‌و له‌قله‌قانه بكرێت كه كاتی خۆی له شه‌ڕی هه‌ولێردا بونه قوربانی، من سه‌یرم به‌وه هات كاتی خۆی كه‌ركوكیه‌كی به‌د به‌ختیان تاوانبار كرد به كوشتنی ئه‌و له‌قله‌قه، بێئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر ئاگر هه‌ڵگیرسێنه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ بكرێت، كه ئێستا هه‌مویان خاوه‌ن سه‌رمایه‌و كۆمپانیای نه‌وت و دۆلاری دنیان، من بۆ ئه‌و له‌قله‌قانه دڵم ژان ده‌كات، بەڵام ئه‌ی مرۆڤه‌كان، ئه‌ی ئاخۆ له سوتاندنی ئه‌و هه‌مو شاخ و داخه‌دا چه‌ند مه‌ل و باڵدارو گیانه‌وه‌ری دیكه بونه‌ته قوربانی، ئه‌رێ خێره وا ئێستا ئه‌وه‌نده بوینه‌ته په‌له‌وه‌رو مه‌ل و ئاژه‌ڵدۆست و كوشتنی ئه‌و هه‌مو كوڕه‌مان له بیر چۆته‌وه.
ئه‌وان مرۆڤه‌كانیان به زیندوی ده‌سوتاند و خۆشیان وه‌ك فریشته نیشانی دنیا ده‌دا، ئه‌وان كه ئێستا ده‌یانه‌وێت په‌یكه‌ر بۆ له‌قله‌قه‌كان بكه‌ن ئه‌وه‌یان بیرچو، له‌سه‌ر گومرگی برایم خه‌لیل و تاڵانی كه‌ل و په‌لی پاشماوه‌كانی به‌عس شه‌ڕێكی خوێناویان هه‌ڵگیرساند و به قه‌د ژماره‌ی شه‌هیده‌كانی هه‌ڵه‌بجه كوڕ‌و لاوی كوردیان به كوشتدا، ئه‌و لاوانه‌ی بۆ پاراستنی نیشتیمان بوبونه پارتی و یه‌كێتی نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی لوله‌ی چه‌كه‌كانیان بكه‌نه یه‌كتر، به‌شێكی زۆری ئه‌و لاوانه به‌ناچاری و له‌به‌ر بارودۆخی ژیانی ئه‌و رۆژگاره چه‌كیان هه‌ڵگرتبو، من بیرمه كاتێك هه‌وڵماندا كۆمه‌ڵه‌ی دژ به‌شه‌ڕی كوردستان دروست بكه‌ین، زۆرێك له‌وان بێزاری خۆیان له شه‌ڕی ناوخۆ ده‌رده‌بڕی، ئه‌وان دواتر زۆریان بونه خۆراكی ئه‌و شه‌ڕه نه‌گریسه سه‌پێنراوه.
من به‌لامه‌وه ئاساییه په‌یكه‌ر بۆ له‌قله‌قه‌كان بكرێت، لێ ئه‌وه ژیاندۆستی و لێبورده‌یی و په‌ژیوانی ئێمه نیشان نادات، په‌شیمانی ئێمه كاتێك جێگه‌ی خۆی ده‌گرێت، كه هه‌مومان نه‌فره‌ت له‌و شه‌ڕه بكه‌ین و ویژدانی ئه‌وانه دادگای بكه‌ین، كه هه‌ڵگیرسێنه‌ری شه‌ڕه‌كه بون.
من ته‌نیا له‌سه‌ر براشه‌هیده‌كه‌ی خۆم ده‌وه‌ستم، ئه‌و هه‌رگیز بڕوای به‌شه‌ڕی ناوخۆ‌و كوشتنی كورد نه‌بو به‌ده‌ستی كورد، ته‌نانه‌ت كاتێ شه‌ڕ هه‌ڵگیرسا ئه‌و وتی ئیتر چه‌ك داده‌نێم، منیش و خه‌ڵكی دیكه‌ش بڕوامان وابو ئه‌و شه‌ڕه زو ده‌بڕێته‌وه بۆیه وتمان با ئه‌وه به ترسنۆكی لێكنه‌درێته‌وه، ئەوەی تا ئێستا مردن ئازاری من ئه‌دات، ئه‌و تازه ده‌یویست داوای كیژۆڵه‌یه‌ك بكات، ئه‌وه‌شی به جێهێشت.
كامیان مایه‌ی نیگه‌رانی و ئازاری زۆرترن، له‌قله‌قه‌كان یان شه‌هیده‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ، ئه‌و شه‌هیدانه‌ی زۆربه‌یان بڕوایان به‌وه نه‌بو له‌و شه‌ڕه‌دا بكوژرێن، له كاتێكا چه‌ند مانگ پێشتر هه‌مویان له یه‌ك مه‌قه‌ڕ و له‌سه‌ر یه‌ك سفره نانیان ده‌خوارد.
|
|