كه‌ركوك له‌نێو یاسا و بڕیاره‌كاندا
|
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
له 9- 4- 2003، له چه‌قی بهغداكهی هارونه ره‌شید و سه‌دام حوسێن‌دا، دوه‌میان به‌رده‌وام ده‌یویست به‌غدا بكات به به‌غدای خۆی، ئه‌و رۆژه په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام پاش هه‌وڵ و ماندوبونێكی زۆر سه‌ری لاربوهوه و كه‌وت، نه‌خاوه‌ن په‌یكه‌ر له‌وێ بو، نه ئه‌وی دروستی كردبو خۆی لێكردهخاوهن، روخانی ئه‌و په‌یكه‌ره به‌س بو بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌مو عیراقدا وێنه و په‌یكه‌ره‌كانی سته‌مكار هاڕه بكه‌ن، به‌ڵام هێشتا عێراق، عێراقی خوێن و تیرۆر و ته‌قینه‌وه و گه‌نده‌ڵیه.
كه‌ركوك له‌ته‌واوی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسیه‌كاندا به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌و سڕینه‌وه‌دا بو، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ دورتر و هه‌ر له ساڵی 1968وه ده‌ستپێبكه‌ین، ساڵی 1968 پارێزگای كه‌ركوك بریتی بو له:
یه‌كه‌م: قه‌زای كه‌ركوك "ناحیەكانی قه‌ره‌حه‌سه‌ن، پردێ، شوان، تازه"
دوه‌م: قه‌زای كفری "ناحیەی قه‌ره‌ته‌په"
سێیه‌م : قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ "هه‌ردو ناحیەی ئاخجه‌له‌ر، سه‌نگاو"
چواره‌م : خورماتو "ناحیەكانی داقوق، قادر كه‌ره‌م"
پێنجه‌م : قه‌زای حه‌ویجه " ناحیەی ریاز"
نابێت ئه‌وه‌مان له بیربچێت كه به‌عسی و قه‌ومیه‌كان له ساڵی 1963 له سنوری كه‌ركوك سته‌مكاری زۆریان كرد، له‌وانه تێكدانی ده‌یان گوند و ده‌ركردنی دانیشتوانه كورده‌كه.
به‌عس له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا:
یه‌كه‌م: به مه‌رسومی كۆماری ژماره 608 له 6- 11- 1975 قه‌زاكانی چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لار له كه‌ركوك كرانه‌وه و خرانه‌سه‌ر سلێمانی، كفریش برا بۆ سه‌ر دیاله.
دوه‌م: به مه‌رسومی كۆماری ژماره 41 له 29 -1- 1976 خورماتو ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی به‌بێ داقوق له كه‌ركوك دابڕێنراو خرایه سه‌ر سه‌لاحه‌دین.
سێیه‌م: به مه‌رسومی كۆماری ژماره 33 له 25-12- 1976 به‌شێكی زۆر له گونده‌كانی مه‌خمور به‌تایبه‌ت گونده‌كانی كه‌ندێناوه‌و قه‌راج خرانه سه‌ر داحێی دوبز.
چواره‌م: به مه‌رسومی كۆماری ژماره 514 له 1- 1- 1984 ناحیەی زاب له قه‌زای شهرگاتهوه هێنرایه سه‌ر قه‌زای حه‌ویجه له كه‌ركوك.
پێنجه‌م: به بڕیاری پارێزگا ژماره 1- 3- 8- 764 له 12- 7- 1987 ناحیەكانی" قه‌ره‌هه‌نجیر، شوان، یایچی، قه‌ره‌حه‌سه‌ن" هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه.
شه‌شه‌م: به مه‌رسومی كۆماری ژماره 434 له 25 – 9 – 1989 پردێ و چه‌ند شوێن و یه‌كه‌یه‌كی كارگێڕی تری سه‌ر به كه‌ركوك گوازرانه‌وه بۆ سه‌ر هه‌ولێر.
حه‌وته‌م: به بڕیاری كۆماری ژماره 245 له 15 – 10- 2000 سه‌رگه‌ڕان " قودس " كرایه‌وه به ناحیە و خرایه سه‌ر دوبز، ئه‌م ناحیەیه پێشتر ههڵوهشێنرابوهوهو زه‌ویه‌كانی كه هی كورده به‌سه‌ر عه‌ره‌بدا دابه‌ش كرابو.
هه‌شته‌م: به مه‌رسومی كۆماری ژماره 508 له 1- 1- 1987 قادركه‌ره‌م هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌و ناوچه‌كه كرایه ناوچه‌ی یاساغكراو.
نۆیه‌م: به مه‌رسومی كۆماری ژماره 235 له 1- 1- 1996 له نێوان هه‌ولێرو كه‌ركوك چه‌ندین ناوچه ته‌عریب كرا.
ئه‌وه جگه له ده‌یان گۆڕانكاری تر، كه هه‌موی به بڕیار و مه‌رسومی كۆماری كراوه.
له كاتی روخانی پهیكهرهكاندا كۆی ئه‌م بڕیارانه ئیدی ده‌بوایه ههڵبوهشانایهتهوه و سنوری ئیداری كه‌ركوك به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی كوردا بو وه‌ك خۆی لێبكرایهتهوه، ئه‌وه نه‌كرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئه‌نجومه‌نی كاتی حوكم له ساڵی 2003 چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد له‌وانه:
یه‌كه‌م: بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی به‌عس، بڕیاری ژماره 50 له 29 – 5- 2003.
دوه‌م: بڕیاری گێڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م فه‌سڵكراوه سیاسیه‌كان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان، ژماره 51 له هه‌مان رۆژ.
له ئه‌نجومه‌نی حوكمدا هه‌ریه‌ك له "تاڵه‌بانی، بارزانی، مه‌حمود عوسمان، سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین" به ده‌وری له‌گه‌ڵ شیعه و سونه و ئه‌وانی تردا ده‌سه‌ڵاتیان به‌ڕێوه ده‌برد.
هیچ بڕیارێك هه‌ڵنه‌وه‌شایه‌وه، خه‌ڵك خۆی به گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌ركوك و قه‌زاو ناحیە و گونده‌كان بڕیار و مهرسومهكانی به‌عسی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، لێ هه‌قیقه‌تا هه‌ر وه‌ك خۆیان ماون، ماون له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌ك هه‌ر عه‌ره‌بی حه‌ویجه و كه‌ركوك عه‌ره‌بی هه‌مو عێراق و وڵاتانی دیكه‌ش هه‌مان بیر كردنه‌وه‌ی به‌عسیان به‌ته‌واوه‌تی توڕنهداوه.
ده‌رچونی ماده‌ی 58 له ده‌ستوری كاتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كانی تر، به‌ته‌نێ مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز بو، ئه‌گه‌رچی له‌و ماده‌یه‌دا هه‌مو برینه‌كانی قوربانی باس نه‌كرا بو لێ دانپیانانێكی ئاكاری بو، لانی كه‌م سه‌باره‌ت قه‌ره‌بوكردنه‌وه، سه‌رژمێری، راپرسی، هه‌روه‌ها رێكخستنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ئیداری كه‌ركوك و گێڕانه‌وه‌ی بۆ پێش ساڵی 1968. له‌گه‌ڵ نوسینی ده‌ستوری هه‌میشه‌یدا ماده‌ی 58 هه‌ر به‌و كرچ و كاڵیه و هه‌ر به‌و ناته‌واویه هاته ناو ده‌ستوری هه‌میشه‌ییه‌وه و بوبه ماده‌ی 140، ئه‌و ماده‌یه‌ی كه ده‌بوایه سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی له 31 – 12- 2007 جێبه‌جێبكرایه، نه‌كرا، نه‌ك نه‌كرا، بگره نوری مالیكی له كارنامه‌كه‌ی خۆیدا له سه‌ره‌تای 2006 بهڵێنیدا له واده‌ی خۆیدا ئه‌و ماده‌یه جێبه‌جێ بكات نه‌یكرد، كوردیش نه‌ك شكاتی نه‌برده به‌رده‌م دادگای فیدراڵی بگره جارێكی تر ده‌نگی به نوری مالیكی دایه‌وه‌و كردیه‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌یر له‌وه بو ئه‌مه له هه‌ولێر كرا، كه‌چی زۆر دره‌نگتر كه‌وتنه وێزه‌ی مالیكی و گوتیان دیكتاتۆره، ئه‌مه له كاتێكا كه ئێمه پێشتر وامان ده‌گوت، هه‌بون ده‌یانگوت فریشته و فریادڕه‌سه.
ماده‌ی 140 له‌كاتی خۆیدا جێبه‌جێ نه‌كرا
له 22ی ته‌موزی ساڵی 2008 له یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیەكان، ماده‌ی 24 تایبه‌ت كرا به پرسی كه‌ركوك، ئه‌و ماده‌یه به‌هه‌مان نه‌فه‌سی به‌عسیانه نوسرا بو، ماده‌كه بۆ سه‌ربڕینی به‌ندی 140 ی ده‌ستور بو.
له به‌رابه‌ردا كورد شه‌ش رۆژ دواتر خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ی كرد و خه‌ڵتانی خوێن كرا، ئه‌وه جگه له ده‌یان ته‌قه‌لاو هه‌وڵی تر، سه‌ره‌نجام ماده‌ی 23 بۆ كه‌ركوك راگه‌یه‌نرا، ئه‌م ماده‌یه له هه‌ناوی ماده‌ی 24 وه له دایك بو تاڕاده‌یه‌ك ئههوهنكهرهوهبو نه‌ك چاره‌سه‌ر، له ماده‌ی 24 دا:
هه‌ڵبژاردن دوا خرا.
پڕۆژه‌ی 32% راگه‌یه‌نرا.
دۆسیه‌ی ئاسایش و پاراستنی كه‌ركوك درابوه ده‌ست سوپای عێراقه‌وه.
هه‌روه‌ها دیاری كردنی ته‌جاوز له‌دوای 9- 4- 2003 به مه‌به‌ستی لادانیان و چه‌ند خاڵێكی تر، له ماده‌ی 23 دا هه‌ندێ گۆڕانكاری سه‌ره‌تایی كرا بو، بۆ نمونه دیاری كردنی ته‌جاوزات كرابوه پێش و پاش 9- 4- 2003، هه‌روه‌ها په‌نا برابوه چه‌ند لایه‌نێكی تر له حاڵه‌تی نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام له‌وانه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، 32% تا راده‌یه‌ك نه‌مابو، به‌ڵام كه‌ركوك هه‌ر وه‌زعی تایبه‌تی پێدرابو.
به‌دواخستنی هه‌ڵبژاردن كه‌ركوكیه‌كان زه‌ره‌ری زۆریان به‌ركه‌وت، بۆیه پرسی هه‌ڵبژاردن جارێكی تر له ساڵی 2012 به دواوه سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه، كورد و عه‌ره‌ب و توركمان هه‌ریه‌كه و به جۆرێك بیریان ده‌كرده‌وه، یه‌ك دو جار نوێنه‌ر و نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له گه‌ڵ پێكهاته جیاجیاكان دانیشت، دوا بڕیار ئه‌وه بو كورد بیروڕای خۆی، عه‌ره‌ب هی خۆی، توركمان هی خۆی بنوسێ.
ئه‌وه بو عه‌ره‌ب و كورد هه‌ریه‌كه و پێشنیاز و رای خۆیان نوسی توركمان به ترسه‌وه ده‌یڕوانیه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، بۆیه ئه‌وان هه‌ندێ سڵیان كرده‌وه ئه‌گه‌رچی لێره‌وله‌وێ باسی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆیان ده‌كرد و یه‌ك دو بابه‌تیش نوسرا له‌وانه پڕۆژه‌ی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی كه‌ركوك، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی هه‌رێمی باكوری عێراق كه پێكده‌هات له "كوردستان، موسڵ، كه‌ركوك" راوێژكاری حیزبی توركمان ئیلی ئیحسان حوسێن به‌گ نوسیبوی.
پڕۆژه عه‌ره‌بیه‌كه دیسان بۆ كورد ئه‌سته‌م بو ئه‌وه‌ش دكتۆر یاسین ئیبراهیم عوبێدی نوسی بوی، كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌یه 163 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن واژویان كردبو، یه‌ك دوانێكیان به تێبینیه‌وه.
ده‌یان به‌یان و بانگه‌وازی عه‌ره‌بیم لایه كه دژی كورد ده‌رچونه و ده‌ركراون له دوای 9 -4- 2003وه، ته‌نانه‌ت هه‌ن زۆر بێده‌ربه‌ستانه باسی "تهكرید"ی شاره‌كه ده‌كه‌ن. نمونه‌ی زندوم لایه‌و بۆ كاتی خۆی.
له‌م نێوانه‌دا ده‌بێ هه‌نگاوێ بنرێ، هه‌م كه‌ركوك هه‌ڵبژاردنی تیابكرێت، هه‌م ئه‌وانی دیكه نادیده نه‌كرێن، پێشنیاز نه‌ك قانون، پێشنیازی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له ناو هه‌مو ئه‌وانه‌دا شتێك دۆزراوه‌ته‌وه كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر عه‌ره‌بیش لێی رازین، ده‌ی ئه‌مه هه‌نگاوێك، خۆ ئه‌مه به ته‌واوه‌تی به دڵی هه‌موان نیه، به‌ڵام ئه‌ی چار، به بڕوای من بۆ ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی چی تر ئه‌مڕۆ سبه‌ی به كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان نه‌كرێت، ده‌كرێ له‌م دۆخه چه‌ق به‌ستوه ده‌رباز بین، ناكرێ كورد هیچ بیانویه‌ك بده‌ن به ده‌ست ئه‌وانی تره‌وه.
هه‌رگیز مێژو له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نه‌بوه، بۆیه باشتره كورد پێكه‌وه بن و واز له شكاندنی یه‌كتر بێنن، له رابردودا چه‌ند جارێك له سنوری پارێزگای كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان خه‌ریك بو شه‌ڕو پێكدادان دروست بێت، قسه له دوای 31- 12- 2007 و ته‌نانه‌ت پێش ئه‌و كاته‌شه، هه‌موجار ئه‌مه‌ریكیه‌كان ده‌هاتنه ناوبژی، هه‌رچه‌ند ئه‌وانیش غه‌دری زۆریان له كورد و كه‌ركوك كرد ئێمه كاتی خۆی به نوسین و له و دیدارانه‌شدا كهلهگهڵیان ده‌مانكرد ئه‌وه‌مان پێوتون، ئۆباما قسه‌ی خۆی برده‌سه‌ر و به‌ر له ساڵی 2010 هه‌ر "140" هه‌زار سه‌ربازه‌كه‌ی خۆی كشانده‌وه، كه‌واته ئێستا ئه‌گه‌ر خوا نه‌كرده شتێ روبدات، مه‌سه‌له‌كه خاك و خه‌ڵكه، گاڵته نیه، بۆیه پێویسته هه‌مو ئه‌مانه له‌به‌ر چاو بگیرێت.
كێ چی كرد و كێ خه‌تایه‌تی بمانه‌وێ یان نا بوبه به‌شێك له مێژو، ئێستا ده‌مانه‌وێ چی بكه‌ین و چۆن ئه‌مه راستی مه‌سه‌له‌كه‌یه.
تێبینی: بۆ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ته‌واوی ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌م لایه...
|
|