دیسان نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركوك

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج


به‌دبه‌ختی گه‌وره‌ هه‌ر ئه‌وه‌ نیه‌ ئه‌م نه‌وته‌ی كه‌ركوك ئه‌وه‌ته‌ی هه‌یه‌ مایه‌ی نه‌گبه‌تیه‌ بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی به‌تایبه‌ت كورده‌ نه‌گبه‌ته‌كه‌، به‌دبه‌ختی گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌زار درۆ و بوختان به‌ناو ئه‌و نه‌وته‌وه‌ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر تا دو هه‌زارو سێ‌ دێوه‌زمه‌ی به‌عس ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و نه‌وته‌دا گرتبو، به‌ڵام له‌و ساڵه‌وه‌ ئیدی به‌عس نه‌ما، كه‌چی هێشتا خێرو بێری نه‌وته‌كه‌ بۆ كه‌ركوكیه‌كان نیه‌، ئێستا كه‌ رۆژانه‌ نزیكه‌ی 330 بۆ 350 به‌رمیل نه‌وت له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌هێنرێ‌، له‌و بڕه‌ رۆژانه‌ 300 هه‌زار بۆشكه‌ نه‌وت له‌ رێگه‌ی بۆڕیه‌كانی هه‌رێمه‌وه‌ ده‌برێته‌ به‌نده‌ری جیهان و پاره‌كه‌ی ده‌چێته‌ كیسه‌ی سۆمۆوه‌، له‌وه‌ش ئه‌و پاره‌یه‌ دێت بۆ هه‌رێمی كوردستان مانگانه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ ناونراوه‌ 17% و هه‌رگیز ئه‌وه‌نده‌ نیه‌، ته‌نیا مانگی شوبات به‌پێی قسه‌ی عاسم جیهادی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق 8 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ براوه‌ته‌ به‌نده‌ری جیهان و پاره‌كه‌ی بریتی بوه‌ له‌ 460 ملیۆن دۆلار، له‌ كاتێكا ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم پترۆ دۆلار راگیراوه‌، یان وه‌ك جاران نیه‌.

هاوکات له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و نه‌وته‌دا كه‌ له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ ده‌ڕوات هه‌رێم به‌شه‌ بودجه‌ی بۆ ده‌چێت، كه‌چی فه‌رمانبه‌رانی قودس و دڵه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی و هه‌رێمی كوردستان به‌ ده‌ست وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمه‌وه‌ بونه‌ به‌ فیلم و هه‌ر رۆژه‌ به‌زمێكیان پێ‌ ده‌گێڕن، ئه‌وه‌ش كێشه‌و ئازارێكی تره‌، كه‌ ئه‌مه‌یان ئێره‌و ئه‌م نوسینه‌ جێگه‌ی نیه‌، نه‌وتی كه‌ركوك ئێستا له‌ بیره‌كانی ئاڤاناو بای حه‌سه‌ن و بابه‌گوڕگوڕو هه‌ندێ‌ بیری كه‌ ده‌رده‌هێنرێ‌، ئه‌وی ئاڤاناو بای حه‌سه‌ن كۆمپانیای كار ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوه‌و خۆی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، كۆمپانیای كار كۆمپانیایه‌كه‌ سه‌ر به‌ پارتی دیموكراتی كوردستانه‌، ئه‌وه‌ی رونه‌ له‌و دوبیره‌وه‌ نزیك به‌ 200 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه‌ ده‌رده‌هێنرێ‌ و ده‌برێته‌ به‌نده‌ری جیهان، له‌ بابه‌گوڕگوڕ و ئه‌و بیرانه‌ی دیكه‌ به‌پێی زانیاری من زیاتر له‌ 180 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه‌ به‌رهه‌م دێنرێ‌، له‌و بڕه‌ 30 هه‌زاری بۆ پاڵاوگه‌كانی ناوخۆیه‌، ئه‌وی تریش به‌ هه‌مان بۆڕی هه‌رێمدا ده‌برێته‌ جیهان، ئه‌گه‌ر چی دكتۆر بێوار خنسی كه‌ وه‌ك راوێژكاری وزه‌ له‌ ئاژانسی پاراستنی كوردستان كار ده‌كات، ده‌ڵێ‌ : 120 هه‌زار بۆشكه‌ له‌و نه‌وته‌ی بابه‌گوڕگوڕ به‌ ته‌نكه‌ر ده‌برێت و كه‌س نازانێ‌ پاره‌كه‌ی ده‌ڕواته‌ كوێوه‌، كه‌ به‌ بڕوای من ئه‌مه‌یان جێگه‌ی گومانه‌و رێی تێناچێ‌، چونكه‌ 120 هه‌زار به‌رمیل كه‌م نیه‌و ئه‌گه‌ر وابێ‌ ئه‌وه‌ دزیه‌كی گه‌وره‌یه‌، خۆ ئه‌گه‌ر واشنه‌بێ‌ ده‌بێ‌ كۆمپانیای نه‌وتی باكورو ئیداره‌ی كه‌ركوك وڵامیان هه‌بێت.

ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێم ده‌ینێرت و له‌ به‌رانبه‌ردا له‌ گه‌ڵ به‌غدا پێی ده‌چێته‌ رێكه‌وتنه‌وه‌و به‌وه‌ش بودجه‌ له‌ به‌غدا وه‌رده‌گرێ‌ به‌ هه‌مو پێوه‌رێك 40%ی هی هه‌رێم خۆیه‌تی و 60%ی نه‌وتی كه‌ركوكه‌، كه‌واته‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیاره‌تیه‌كی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر ئه‌م شاره‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ، ئه‌ی بۆ ئه‌وه‌ ره‌نگ ناداته‌وه‌، بۆ نمونه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیو داموده‌زگاكانی سه‌ربه‌حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كه‌ركوك بایه‌خیان پێنادرێ‌، بۆ ده‌سته‌ یان دامه‌زراوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌ركوكی سه‌ر به‌ هه‌رێم له‌ كه‌ركوك ناكرێته‌وه‌ تا له‌ كێشه‌ی ته‌نسیب و ته‌نسیب كاری و ملدانی ناڕه‌وا رزگاریان بێت، خۆ به‌ هه‌مو پێوه‌رێ‌ لانی كه‌م نیوه‌ی ئه‌وپاره‌یه‌ كه‌ دێ‌ بۆ هه‌رێم له‌ به‌غداوه‌ پشكی كه‌ركوكێكانه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌ واقعدا ره‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش كه‌ ئاشتی هه‌ورامی باسی سه‌ربه‌خۆی ئابوری و بێمنه‌تی له‌ به‌غدا ده‌كات دیسان به‌ شێكی به‌ پشتبه‌ستنه‌ به‌ نه‌وتی كه‌ركوك ئه‌ی مافی كه‌ركوه‌كیه‌كان له‌و نه‌وته‌ و له‌و پاسه‌وانانه‌ی كار دایمه‌زراندون و له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌وێ‌ كار ده‌كه‌ن.

نه‌وتی كه‌ركوك ئه‌وه‌ته‌ی هه‌یه‌ خێرو بێره‌كه‌ی بۆ شوێنی دیكه‌و ئازاره‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی كه‌ركوكه‌، ئێستا كه‌ نیوه‌ زیاتری نه‌وتی رۆیشتو له‌ هه‌رێمه‌وه‌ له‌ كه‌ركوكه‌وه‌یه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه‌ركوك له‌به‌ر چاو بگرن و ئیدی وه‌ك ته‌نێكی نامۆ سه‌یری نه‌كه‌ن، راستی عه‌یبێكی گه‌وره‌یه‌ بودجه‌ له‌ نه‌وتی كه‌ركوك دابین بكرێت و نه‌یاری به‌ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ بكرێت.

كوردی كه‌ركوك به‌ درێژای مێژویه‌كی دورو درێژ باجی قورسی كوردایه‌تی و ته‌ڤلی بونی خۆی ئه‌دات به‌ شۆڕشه‌كانی كورده‌وه‌، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ شۆڕشه‌كانی كوردو لایه‌نه‌ كوردیه‌كان قوربانی زۆریان بۆ كه‌ركوك دابێت و كه‌ركوك هیچ، وه‌ك ئه‌وه‌ی زۆر جار گوێ‌ بیست ده‌بین، ئێستاش و ئه‌و ساش هه‌میشه‌ خه‌ڵكی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری به‌تایبه‌ت كورده‌كه‌ له‌ پێناوی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا هه‌ررچی له‌ ده‌ستیان هاتوه‌ كردویانه‌، راستی هاوبه‌شی و قوربانی دانه‌كه‌ هاوبه‌شه‌و ناكرێ‌ له‌ پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی تای لایه‌كدا لاكه‌ی دیكه‌ فه‌رامۆش بكرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رانبه‌ر به‌م ناوچانه‌ زیاتر ده‌كات بۆیه‌ پێویسته‌ له‌و نه‌وته‌ی كه‌ركوك كه‌ له‌ هه‌رێمه‌وه‌ ده‌ڕوات بایه‌خبه‌:
یه‌كه‌م: بوژانه‌وه‌ی بواری كشت و كاڵ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گوندو ناوچه‌كان بدرێت و بایه‌خ به‌و ناحێ‌ و شارۆكانه‌ بدرێت كه‌ له‌ دوای 2003وه‌ ئاوه‌دانكراونه‌ته‌وه‌، وه‌ك قه‌ره‌هه‌نجیر، شوان، ته‌كێی جه‌باری، قادركه‌ره‌م و شوێنه‌كانی دیكه‌.
دوه‌م: هه‌وڵبدرێ‌ رێژه‌ی بێكاری كه‌م بكرێته‌وه‌و ده‌رچوانی زانكۆو په‌یمانگاكان بواری زیاتریان بۆ بڕه‌خسێنرێ‌، نه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ بۆ دژایه‌تی و سه‌نگه‌ر له‌ یه‌كتر گرتن به‌ كار بهێنرێن وه‌ك ئه‌وه‌ی تائێستا ئه‌وه‌ ده‌كرێت و وه‌ك قوربانی و داش سه‌یری ئه‌وان ده‌كرێت.
سێیه‌م: بایه‌خی زیاتر به‌ بواری رۆشنبیری و هونه‌ری و داهێنان و ئه‌فراندن و دۆزینه‌وه‌ی توانا ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و زانستیه‌كان بدرێت، ئه‌وه‌ی تا ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشكراو به‌ به‌رنامه‌ فه‌رامۆش كراوه‌، ئه‌مه‌ش هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركوكیه‌كان نه‌په‌رژێنه‌ سه‌ر بیركردنه‌وه‌ له‌ ژیان و چاره‌نوسی خۆیان.
01/04/2015 بینین: 4489
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
هەدەپەو هه‌ڵبژاردن‌ لەتوركیا...
چیرۆكه‌كانی‌ به‌هه‌ده‌ردان...
وه‌زیری‌ دارایی‌ باش ده‌كات ...
كه‌ركوك له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریه‌ نوێیه‌كه‌دا ...
كوردو ئه‌رمه‌ن لێكچون و جیاوازی ...
بۆ شه‌ڕی‌ ناوخۆ!...
ئه‌نفال و كاریگه‌ریه‌كانی‌ له‌سه‌رخۆ بژێوی‌ و خۆخاوه‌نی‌
ئه‌نفال و رۆژئاوا...
داعش له‌ پارله‌ماندا...
هه‌ڵه‌بجه‌ كوێی دنیایه‌ ...
نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له‌ ئامه‌د...
راپه‌ڕین چی‌ نه‌كرا ...
حه‌شدو داعش درنجه‌كانی سه‌رزه‌مین ...
ئینساندۆستی گێلانه‌ ...
خه‌ریك بو گه‌مه‌ی ده‌ربڕینه‌...
میلیشیا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وام ...
كه‌ركوك به‌ مرۆیی كردنه‌وه‌ی قوربانی ...
30ی 1 و خه‌مه‌ كوردیه‌كان ...
ریشه‌ و رایه‌ڵه‌كانی داعش ...
چی كۆمانده‌كاته‌وه‌...
وه‌زاره‌تی‌ دارای‌ و كۆمپانیاكانی‌ حیزب ...
وه‌ته‌نیات و به‌یاننامه‌ ...
شیعه‌ له‌م دیوی‌ ده‌رگاكه‌ ...
كه‌ركوك له‌ 2015دا ...
ساڵێكی‌ تریش! ...
كه‌ركوك له‌نێوان خیانه‌تلێكردن و خێر پێكردنا ...
كه‌ركوك راستكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ندێ‌ هه‌ڵه‌ ...
واژوه‌كه‌ی ته‌ها زه‌نگه‌نه‌ و واژوه‌ ونه‌كان ...
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ شۆڕیجه ‌و میدیای‌ كوردی‌ ...
جه‌نابی سه‌رۆك سه‌یرمكه‌!...
ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و پارله‌مانی‌ كوردستان ...
ئاواییه‌ بێنازه‌كان ...
كه‌مال فواد له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سیاسه‌ت ...
خورماتو و حه‌مرین هی‌ خه‌ڵكه‌كه‌ین نه‌ك میلیشیاكان ...
ئه‌گه‌ر به‌غدا هه‌ر وابكات ...
ئه‌ردۆگان و ژماره‌ ...
كێشه‌ی‌ كۆچپێكراوان و چۆنێتی‌ چاره‌سه‌ر ...
نوسینگه‌ی‌ كه‌ركوكی‌ پارله‌مان و ئازاری‌ كه‌ركوكیه‌كان ...
به‌ردو گوڵ ...
ژن لای‌ یه‌په‌گه‌ و داعش ...
ئێزدیه‌ خۆپارێزه‌كان ...
لۆخۆیان دڕ و لۆ وی‌ دی‌ كڕن ...
ئه‌مه‌ش بگێڕنه‌وه‌...
عێراق به‌رپرسیاره‌تی‌ به‌رانبه‌ر پێكهاته‌كان؛ ئێزدیه‌كان به‌نمونه‌...
خۆری‌ ئێزیدی‌ توڕه‌یه‌ ...
داعش و شه‌نگال
هه‌ندێ‌ زانیاری‌ گرنگ له‌باره‌ی‌ شه‌نگال و ئێزدیه‌وه‌:...
ده‌نگه‌كانی‌ سلێمانی‌ ...
موچه‌ و مرۆڤ ...
خوێنی‌ كه‌ركوكیه‌كان ...
ئامرلی‌ و لینینگراد ...
ئه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌یكات...
رۆژئاوای‌ كوردستان خه‌مێكی‌ فه‌رامۆشكراو ...
وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ چی‌ بكات؟...
بتی‌ خۆكرد...
جینۆساید و ئازاری‌ هیندیه‌ سوره‌كان...
قه‌یران باوكی‌ درۆ و دزی‌...
قه‌ندی‌ تاڵ ...
ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ...
نه‌وت له‌ ته‌عریبه‌وه‌ بۆ ته‌تریك ...
بانگه‌شه‌ی‌ ده‌وڵه‌ت و ماڵه‌باجێنه‌...
سیاسه‌تی‌ تاریك ...
سۆرانی‌ مامه‌ حه‌مه‌تان بیره‌ ...
نه‌ریتی‌ بێمنه‌تی‌...
كوردو هه‌ڵبژاردن ..تیڤاڵ و مه‌كسی‌ كوده‌ری‌ ...
شێره‌ژنێك له‌ناو دادگا ...
تۆڵه‌ی‌ خه‌ڵك ...
ئازاره‌كانی‌ كه‌ركوكی‌ بون...
كۆرو مۆرو نابۆكۆ ...
داشه‌ هاره‌
نه‌وت به‌ره‌و كوێمان ده‌بات؟ ...
با بیبه‌ینه‌ سه‌ر...
نیوه‌ی‌ فیلمه‌كه‌ ...
ئاشبه‌تاڵی‌ پێمه‌كه‌ن ...
داعش و خودا...
گۆڕان و حكو‌مه‌ت ...
نه‌وت و نه‌گبه‌تی‌...
كه‌ركوك له‌ بارودۆخێكی‌ تردا ...
ته‌قه‌ی‌ كورد له‌ كورد ...
هه‌رێم خورمژی‌ ده‌وێت...
مامۆستا محه‌مه‌د عه‌لی‌ محه‌مه‌دیان و مامۆستاكانی‌ تر...
پێشمه‌رگه‌ و موچه‌...
بۆ فریشته‌كه‌ی‌ رۆژئاوا...
داعش و ساڵی‌ نوێ‌ ...
نامه‌یه‌ك بۆ ئامه‌د...
خوێن و گه‌نده‌ڵی‌...
كاوه‌ و سۆران و سه‌رده‌شت و دایكانی‌ ئێمه‌...
نه‌وت و ئه‌نفال...
خورماتو سه‌عدیه‌ی‌ بێخاوه‌ن...
پۆستی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ و پرسی‌ هه‌ڵبژاردن...
كه‌ركوك له‌نێو یاسا و بڕیاره‌كاندا...
هه‌ڵبژاردنی‌ پیس ...
قامچی‌ و قانون ...
خه‌مێك بۆ كه‌ركوك ...
ئازایه‌تی‌ و خۆ خاوه‌نی‌ ...
هه‌ڵبژاردن و په‌یمانی‌ شه‌ره‌ف ...
ئه‌وه‌ی‌ بارزانی‌ ده‌یڵێت وایه‌...
یه‌خه‌ی‌ كامتان بگرین یه‌كێتی‌ و پارتی‌...
كورد له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان چی‌ بكات؟...
ئۆپۆزسیۆن و كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌...
له‌ق له‌قه‌كان و شه‌هیده‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ...
رۆڵی‌ كۆكه‌ره‌وه‌...
سه‌دوچل به‌ره‌وكوێ‌ ...
كۆیله‌كردن ...
بارزانی‌ شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كه‌ به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات...
مه‌حمود یاسین بۆ كوێ‌ ده‌به‌ن...
كونسڵگه‌ری‌ فه‌ره‌نسا و درۆ...
ئاپۆ و ئاگربه‌ست...
باوكێ‌ له‌ قه‌یتول...
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ دوبز...
پوره‌ حه‌به‌...
17ی‌ شوبات و یه‌ك دوقسه‌ی‌ تر...
سته‌مكردن له‌ شه‌هید...
وه‌همی‌ چاكسازی‌...
دیسان وه‌زاره‌تی‌ كاره‌ساته‌ سروشتییه‌كان...
ناو وه‌ك كێشه‌یه‌كی‌ قانونی‌ ...
نهێنی‌ نه‌فره‌ته‌كه‌...
نوكته‌ی‌ كوردی‌ ...
های‌ له‌وه‌...
بۆچی‌ پێویسته‌ پشتگیری‌ پارێزگار بكه‌ین؟ ...
كه‌ركوك و خوێندن و زمانی‌ كوردی‌ ...
كورسی‌ و سه‌رۆك...
داود ئۆغڵو له‌ كه‌ركوك...
بارزانی‌ و رای‌ گشتی‌...
خورماتوی‌ بێ‌ خاوه‌ن...
كوردستانیبونی كه‌ركوك له‌ڕوی دابه‌شبونی دانیشتوانه‌وه‌...
بارزانی و موقته‌دا...
لەنێوان عێراقەكەی سەدام و عێراقەكەی ئەمه‌ریكادا...
كۆنگرەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و عێراقیبون...
"خاكی‌ داگیركراو"...
هەڵەكە لە كوێدایە؟...
ئه‌رێ‌ به‌ڕاست كه‌س رقی‌ له‌ سه‌رۆكه‌؟...
میدیا ‌و مه‌یمون...
"سه‌رۆك، نه‌وته‌كه‌ ده‌ڕوات"...
روه‌ سوره‌كانی ده‌سه‌ڵات...
عێراق‌و پینه‌ی‌ سیاسی‌...
كه‌ركوك‌و ته‌عریب‌و پایته‌ختی‌ رۆشنبیری‌ ...
برینی ئه‌نفال له‌نێوان ساڕێژكردن‌و كولانه‌وه‌دا...
په‌رله‌مانی‌ عاجباتی‌ ...
سه‌دو چل‌و په‌رله‌مانی كوردستان...
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت بیزانێت...
بۆچی له‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوكدا كه‌مته‌رخه‌مبووین؟!...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...