ناو وه‌ك كێشه‌یه‌كی قانونی
|
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ئێستا بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كان چه‌ندین ناوی تر هه‌یه، پێشتر له ده‌ستوردا ئه‌و ناوچانه ناونران ناوچه‌ی جێناكۆك یان كێشه‌له‌سه‌ر، ناوچه‌ی جێناكۆك ئه‌مه‌یان له ده‌ستوردا سه‌پێنراوه، به‌مانای ئه‌وه دێت ئه‌و ناوچانه له‌نێوان كورد‌و ده‌وڵه‌تی عێراقیدا كێشه‌یان له سه‌ره‌و تا كێشه‌كه‌ش چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌م ناوچانه به ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ر یان جێناكۆك ناوده‌برێن، ناونانه‌كه‌ش له‌وه‌وه هاتوه له‌رابردودا له‌و شوێنانه ناهه‌قی به‌رانبه‌ر كورد كراوه، به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌شه‌ی په‌یوه‌ندی به ناوچه كوردیه‌كانه‌وه هه‌یه.
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م ناونانه‌دا به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه له‌كاتی خۆیدا ماده‌ی 140 جێبه‌جێ نه‌كرا، كورد وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك ناوی دیكه‌ی له‌بری ناوچه‌ی جێناكۆك دانا، وه‌ك ناوچه دابڕاوه‌كان ئه‌م ناونانه له‌وه‌وه هات كورد ئه‌و ناوچانه‌ی وه‌ك ناوچه‌ی دابڕاو له‌كوردستان وێنا ده‌كرد خۆ ئه‌گه‌ر له كاتی خۆیدا ماده‌ی 140 جێبه‌جێكرابا، بڕواناكه‌م ناوی دیكه‌ی بۆ دانرابا، دواتر ناوی ناوچه‌ی كوردستانی و ناوی ناوچه دابڕێنراوه‌كانیشی لێ‌نرا، له‌م دوایه‌شدا مالیكی ناوی ناوچه تێكه‌ڵه‌كانی لێنا، ئه‌م ناونانه‌ی مالیكی وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر پێداگری كورد له‌سه‌ر كوردستانیه‌تی ئه‌و ناوچانه هاته ئاراوه، به‌بڕوای من كۆی ئه‌م ناوانه هه‌ریه‌ك به جۆرێك بڕێك راستیان تیایه، بەڵام ئه‌مه له‌و راستیه ناگۆڕێت كه هه‌مو ناوه‌كان هه‌ریه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك گرفتی قانونی بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر دروست ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌كاتی خۆیدا كێشه‌ی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر كرابا بڕوا ناكه‌م خه‌ڵك به‌دوی ناونانی تردا گه‌ڕابا، ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر بۆ خۆی به‌ستنه‌وه‌و تێكه‌ڵكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك به كێشه‌ی كه‌ربه‌لاو بابل و ئه‌نبارو شوێنه‌كانی دیكه بۆ ئه‌وه بو كێشه‌ی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.
من بڕوای ته‌واوم به‌وه هه‌یه نوری مالیكی بۆ ئیستیفزازی كورد ئێستا به‌و ناوچانه ده‌ڵێت ناوچه‌ی تێكه‌ڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كورد ده‌توانێ له‌سه‌ر گۆڕینی ناوه‌كه شكاتی لێبكات یان داوابكرێت بانگ بكرێته پەرله‌مان، چونكه ئه‌م ناونانه به شێوه‌یه‌ك هه‌وڵدانه بۆ راكێشانی سه‌رنج و دیدی ئه‌وانی تر‌و یاریكردنه له‌گه‌ڵ سۆزی ئه‌وانی تر، وا گریمان بۆ ئه‌وه‌ش نیه، نوری مالیكی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌رپرسیاره له جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 به هه‌مو بڕگه‌كانیه‌وه، بەڵام ئه‌م ناونانه خۆدزینه‌وه‌یه له‌جێبه‌جێكردنه‌كه، ئه‌گه‌رچی راسته ئه‌م ناوچانه ناوچه‌ی تێكه‌ڵن، بەڵام ناتوانین چاو له‌و راستیه بپۆشین كه له‌م شوێنانه سیاسه‌تی ته‌عریب و ته‌بعیس و ته‌هجیرو ته‌رحیل پیاده‌كراوه، ئه‌م سیاسه‌تانه‌ش كاری زۆری كردوه‌ته سه‌ر دیمۆگرافیای ناوچه‌كه‌و پارسه‌نگی پێكهاته‌كانی شێواندوه، به‌راده‌یه‌ك كوردی له‌و ناوچانه له‌زۆرینه‌وه كردوه به نیوه كه‌متر به‌تایبه‌ت گواستنه‌وه‌ی قه‌زاو ناحیەو گونده كورد نشینه‌كان بۆ سه‌ر پارێزگا‌و شوێنگه‌لی دیكه.
ئێستا له هه‌ركات زیاتر كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌و ناوچانه به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی له‌نێوان كورد‌و حكومه‌تی عێراقیدان له‌و كێشه قانونیه‌ی ناونان رزگار بكرێن و ناوێكیان لێبنرێت كه هۆیه‌ك بێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه. بۆ نمونه ناوێك بێت بۆنی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی لێبێت نه‌ك ناوێك كه بۆنی قوڵكردنه‌وه‌ی ململانێی لێبێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، به‌تایبه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا مالیكی ده‌یه‌وێت ناوی لێبنێت، هه‌ڵبه‌ت به‌هۆی ئه‌و هه‌مو هه‌ڵه و په‌ڵه‌یه‌وه كه خۆمان كردومانه.
تێبینیه‌كی پێویست: ئه‌م بابه‌ته هه‌فته‌ی پێش‌و له رۆژنامه‌ی به‌یان دابه‌زی ئێستا، كه پرسی ناویش خه‌ریكه ده‌بێته كێشه پێمخۆشه خوێنه‌ری به‌ڕێز جارێكی دیكه ئه‌م بابه‌ته ببینێت.
|
|