ئامرلی و لینینگراد
|
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
له دو سه‌رچاوه‌وه بیستم كه هاوڵاتیانی ئامرلی له دۆخێكی ئه‌وه‌نده سه‌ختان، كه ئیدی هیچ بوارێك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق فریایان نه‌كه‌وێت، كوڕێك كه پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتنی كه‌ركوكه و ماڵی باوكی له ئامرلین، به شاخه‌وانی برامی وتبو، باوكم به ته‌له‌فۆن پێیوتوم "خه‌ریكه سوێم بێته‌و بۆ ته‌ماته‌یه‌ك" ئه‌و باوكه به كوڕه‌كه‌ی وتبو، ئێستا ئێمه له دنیایه‌ك و ئێوه له دنیایه‌كی دیكه‌ین، چیرۆكێكی هاوشێوه دیسان برای كه‌سێكی دیكه‌ی ئامرلی گێڕابویه‌وه، ئه‌م چیرۆكانه چیرۆكی لینینگرادمان بیرده‌خه‌نه‌وه، ئه‌و شاره‌ی نازیه‌كان به ئابڵوقه ویستیان له بنی بێنن و ناچاری ئه‌وه‌یان بكه‌ن خۆیان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه.
ئامرلی ناحێیهكی بچوكه و ژماره‌ی دانیشتوانی نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌سه به گونده‌كانیه‌وه، ئه‌م ناحێیه، زۆربه‌ی دانیشتوانی توركمانی شیعه‌ن، ناحێیەكه سه‌ر به قه‌زای خوماتوه، ئه‌وه زیاتر له دو مانگه ئامرلی، له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئابڵوقه دراوه، له چه‌ند ساڵی رابردودا زۆربون ئه‌و كورد و توركمان و شیعه عه‌ره‌بانه‌ی هاوسۆزی ئازاره‌كانی سونه بون، له فه‌لوجه و رومادی و شوێنه‌كانی تر، لێ داعش به‌و كردار و دڕندهكاریهی ده‌رهه‌ق به خه‌ڵك ده‌یكات، هیچ سۆزێكی بۆ سونه نه‌هێشته‌وه، ئاخر كوشتنی خه‌ڵك به ته‌ور، سه‌ربڕینی خه‌ڵك، سه‌ربڕینی رۆژنامه‌نوس، به‌زۆر كافركردنی خه‌ڵك، كڕین و فرۆش به كچ و ژنی خه‌ڵكه‌وه، ئه‌مانه ئیدی هه‌مو شتێكت له‌به‌ر چاو ده‌خه‌ن.
ئێستا ئامرلی له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و ده‌سته رهشانهدایه، كه جێگه‌ی داخێكی زۆره به‌شێكی زۆر له عه‌ره‌بی سونی ناوچه‌كه‌ش یان له ترسی داعش یان له داخی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی په‌یوه‌ست بونه پێیانه‌وه، حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی له هه‌شت ساڵی حوكمڕانی خۆیدا نه‌یتوانی گوێ له سونه‌كان بگرێت، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ له داوای سونه‌كان زۆر ئه‌سته‌م بو بێنه‌دی، به‌ڵام هه‌ر هی ئه‌وه‌نین به به‌رمیلی پڕ له كه‌ره‌سه‌ی ته‌قه‌مه‌نی لهناوبدرێن، ئه‌وه‌ی كه رۆژانه له حه‌ویجه و شوێنه‌كانی تر رو ده‌ده‌ن، كێشه ئه‌وه‌یه نه حكومه‌ت به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌ریی پێیه نه سونه‌ش داواكانیان فۆڕمه‌له ئه‌كه‌ن و ئه‌یخه‌نه به‌رده‌ست حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر، به‌ڵام پشت به‌ستنی سونه به داعش و چه‌ك ته‌واوی ریسه‌كه ده‌كاته‌وه به خوری، ئه‌مه‌ش ده‌رگاكان به‌ته‌واوی داده‌خات.
داعش لێره‌وه له‌م كه‌لێنانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات و هیچ مانایه‌ك بۆ خواستی ره‌وا ناهێڵێته‌وه، ئه‌وه‌ی كه له ئامرلیش رو ده‌دات جگه له سته‌مكاری و دروستكردنی فیتنه هیچی تر نیه، به‌ڵام به‌رگری و مانه‌وه‌ی ئامرلی به‌و جۆره و به‌و خۆڕاگریه، جێگه‌ی ئه‌وه‌یه كه بكرێته داستان و چیرۆك و قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت.
|
|
|