"خاكی داگیركراو"
|
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
گرده‌كه‌ی زه‌رگه‌ته نیوه‌ی شوێنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بو له هه‌ولێر، ئه‌مه جگه له شوێنی كوردستانی نوێ مه‌ڵبه‌ندی رێكخستن‌و زۆر شوێنی تر، یه‌كێتی به یه‌كه‌م ده‌ڵێ داگیركراو كه زۆرێك له كۆنه ئه‌ندامه‌كانی خۆی به‌سه‌ریه‌وه‌ن، له‌وی دیكه‌ش چاو ده‌نوقێنێ، من خۆزگه‌م ده‌خواست یه‌كێتی و پارتی وه‌ك دو حیزبی كوردی نه‌بونایه‌ته جێگیره‌وه‌ی حیزبی به‌عس له‌وه‌ی كه سه‌رجه‌م باره‌گاكانی به‌عس دواتر بو به باره‌گای ئه‌وان و حكومه‌تی كوردیش له‌هه‌مو شارێك كرێ خان‌و ده‌دات.
پارتی و یه‌كێتی نابوایه له ته‌لاری به‌عسدا باره‌گایان دابنایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه باره‌گایان له‌و شوێنانه دابنێن كه پێشتر ئه‌ندام و لایه‌نگری خۆیانی لێ ئازار درابێ و خه‌سێنرابێ و كوژرابێ، بۆ ئه‌م قسه‌یه نمونه‌م لایه، ئه‌وان له شاخ ده‌یانوت زیندانییه‌كان ده‌كه‌ینه قوتابخانه و پارك نه‌ك باره‌گای حیزبی، ئه‌و ته‌لار و باره‌گا حیزبییانه‌ی به‌عس له‌سه‌ر خاكی داگیركراوی كوردستان دروستی كردبو، له‌بری بكرایان به مۆزه‌ی سته‌مكاری و مۆزه‌خانه و شوێنێكی دیكه كرانه‌وه باره‌گای حیزبی.
سه‌رۆكی هه‌رێم زۆر جار لێره‌وله‌وێ داوای به‌ڵگه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات، گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و باره‌گا زۆره بۆ حكومه‌ت و میلله‌ت به‌گژاچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه، ئه‌وه ده‌كات؟! وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مو پاره‌و سامانه‌ی میلله‌ته كه به‌ناوی په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركرایه‌تییه‌وه ده‌چێته گه‌روی نه‌هه‌نگا، دیاره كه‌سمان نامانه‌وێ به‌ده‌ردی سه‌رده‌شت و سۆران چین، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت وڵاتێكمان هه‌بێت كه شانازی پێوه بكه‌ین! وڵاتێك كه دیموكراسیه‌ت و لێبورده‌یی و ئازادی بیروڕاو رونكاری و یاسای تیا بێت، هه‌مومان كوردستان‌مان له خۆمان خۆشتر ده‌وێت، به‌ڵام كوردستانێك بۆ هه‌مومان، نه‌ك بۆ چه‌ند ده‌سته و گروپێك.
به‌شێكی زۆر له‌وانه‌ی پێمان ده‌ڵێن له شاخ بوین ئه‌گه‌ر بیست ساڵ له شاخ بوبن، قه‌ره‌بوی "100" ساڵیان وه‌رگتوه دیاره به‌دبه‌ختی زۆریش هه‌ن له خوشك و براو باوك و دایكی رۆڵه‌كانی ئه‌و میلله‌ته بونه قوربانی، له‌كوێی دنیا به‌قه‌د كوردستان شۆڕشگێڕٍه‌كانی" باجی شۆڕشگیڕیان وه‌گرتوه؟! سه‌رۆكی هه‌رێم با پێش هه‌ر حیزبێكی دیكه ئه‌و ته‌لار و خاكه داگیركراوانه‌ی لای ئه‌ندامنی حیزبه‌كه‌یه‌تی وه‌ربگرێته‌وه و بیداته‌وه به حكومه‌ت و میلله‌ت؟، ئه‌وجا حیزبه‌كانی دیكه ئیحراجی هه‌مان كار بكات، با ئێستا بڕیار بدات ئیدی ئه‌و موچه‌كه‌ی خۆی ده‌داته هه‌تیو خانه و خانه‌ی به‌ساڵاچوان و له مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ی خۆیه‌وه ده‌ست پێبكات و ئه‌وانی دیكه‌ش ئیحراج كات، له كوردستان له هه‌مو لایه‌یه‌كه‌وه باسی چاكسازی و چاككردن هه‌یه، نیازی ئه‌وه نییه، باسی بێ نیاز نیشتمان به‌ره‌و دۆخێكی خراپ ده‌بات دۆخێك كه به‌رله‌وه‌ی له‌سه‌ر پێی خۆمان بوه‌ستین گۆچانه‌كانمان ده‌شكێنین.
|
|
|