كێشه‌ی‌ كۆچپێكراوان و چۆنێتی‌ چاره‌سه‌ر

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج


سه‌ره‌تا:

له‌دوای‌ په‌لاماری‌ موسڵ له‌لایه‌ن داعش و هه‌ڵاتنی‌ ئه‌و هێزانه‌ی‌ له‌وێ‌ بون، واته‌ له‌دوای‌ روداوه‌كانی‌ مانگی‌ حوزه‌یرانی‌ 2014وه‌ لێشاوێكی‌ فراوانی‌ ده‌ربه‌ده‌ر بون له‌ ناوخۆی‌ عێراق سه‌ریهه‌ڵدا، ده‌ربه‌ده‌ربونی‌ ئه‌م جاره‌ی‌ خه‌ڵك هه‌م به‌ قه‌باره‌، هه‌م به‌خێرای‌ و له‌ ناكاوی‌ وه‌ك ئاواره‌بونی‌ هیچ جارێكی‌ تر نه‌بو، بۆیه‌ هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر كردن و بیركردنه‌وه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ركه‌ هه‌ره‌ له‌ پێشه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و پارێزگای‌ كه‌ركوك، ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی‌ خه‌ڵك پێویسته‌ بكرێته‌ كارتێكی‌ فشار بۆ سه‌ر حكومه‌تی‌ عێراقی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ده‌م داواكانیانه‌وه‌ بێت و كێشه‌ی‌ كردنه‌وه‌ی‌ كه‌مپ و قوتابخانه‌ و بنكه‌ی‌ ته‌ندروستیان بۆ چاره‌سه‌ر بكات، بونی‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ قورساییه‌كی‌ زۆری‌ خستوه‌ته‌سه‌ر ئه‌و شاروشارۆكه‌و ناوچانه‌ی‌ لێی‌ نیشته‌ جێبون، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ خێرایی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌و گرفته‌كانیان بكرێ‌.

كردنه‌وه‌ی‌ كه‌مپی‌ نیشته‌جێ‌:
به‌پێی‌ زانیاریه‌كانی‌ به‌رده‌ست، ته‌نیا له‌ناو شاری‌ كه‌ركوك 65 هه‌زار خێزانی‌ ده‌ربه‌ده‌ر هه‌ن، ئه‌و ژماره‌یه‌ به‌ ناو هه‌مو كه‌ركوكدا بڵاوبونه‌ته‌وه‌و زۆربه‌ی‌ ئه‌و شوێنانه‌ی‌ ئه‌وانی‌ تیایه‌ له‌ به‌شێكی‌ زۆر له‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان بێبه‌شه‌، به‌شێكیشیان خانویان به‌ كرێ‌ گرتوه‌و له‌ ناو گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌ژین، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وانه‌ی‌ چونه‌ته‌ گونده‌كان، هه‌مو ئه‌م ژماره‌یه‌ پێویستیان به‌ كۆكردنه‌وه‌و سه‌رژمێری‌ و دابینكردنی‌ كه‌مپ و پاراستنه‌، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ دابینكردنی‌ خوێندنگه‌ بۆ مناڵه‌كانیان و پێویستیه‌كانی‌ دیكه‌، ئه‌و ژماره‌یه‌ ئه‌گه‌ر وادابنه‌ین هه‌ر خێزانێك بریتیه‌ له‌ 5 كه‌س ئه‌وه‌ زیاتر له‌ 300 هه‌زار كه‌س ده‌كات ئه‌وه‌ش به‌ ته‌نێ‌ خۆی‌ نزیكه‌ی‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ شارێكی‌ گه‌وره‌یه‌، هه‌ڵبه‌ت له‌ كوردستانیش زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن و نیو ئاواره‌ هه‌ن، كه‌ زۆربه‌یان له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ دهۆكن.ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ به‌ هه‌مو شاره‌كانی‌ كوردستاندا بڵاو بونه‌ته‌وه‌، ته‌نانه‌ت وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ زۆری‌ ده‌ربه‌ده‌ره‌كان قسه‌ له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ شه‌قڵاوه‌ ژماره‌ی‌ بۆ هاتوی‌ له‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ زۆرتره‌.

كۆی‌ ئه‌م ده‌ركراوانه‌، یان ره‌نگه‌ باشتر بێت بڵێین هه‌ڵكه‌نراو، راونراو، راستی‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ ناوێكیش بۆ ئه‌وان ره‌نگه‌ پێویستمان به‌ هه‌ڵوه‌سته‌ بێت، ئه‌گه‌ر چی‌ ئه‌مه‌یان بابه‌تی‌ ئێمه‌ نیه‌، كۆی‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ پێویستیان به‌ دیاری‌ كردنی‌ شوێنی‌ تایبه‌ت و كه‌مپی‌ تایبه‌ته‌، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته‌ له‌ چه‌ندشوێنێكی‌ تایبه‌ت و نزیك له‌ پارێزگاو قه‌زاكان كۆبكرێنه‌وه‌، ره‌نگه‌ ئه‌زمونی‌ ئێران له‌و باره‌یه‌وه‌ زۆر باش بێت به‌و پێیه‌ی‌ له‌ هه‌فتاكانه‌وه‌ به‌رده‌وام كه‌مپی‌ ئاواره‌ی‌ هه‌بوه‌، بۆیه‌ ده‌كرێ‌ سود له‌ ئه‌زمونی‌ ئه‌وان ببینرێ‌، من بۆخۆم كه‌مپه‌كانی‌ كامیاران "ورمه‌هه‌نگ " و زێوه‌ ی‌ لای‌ راژانم بینیوه‌، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌مپانه‌ كه‌م و كوڕی‌ خۆیان هه‌بو، به‌ڵام زۆرباش رێكخرابون، لانی‌ كه‌م له‌ روی‌ ئاگاداربونه‌وه‌ له‌ خه‌ڵكه‌كه‌.

وه‌زاره‌تی‌ كۆچ و كۆچبه‌ران و به‌رپرسیاری‌:

وه‌زاره‌تی‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عێراقی‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی‌ زۆرترین ئه‌ركیان ده‌كه‌وێته‌سه‌ر بۆ به‌ ته‌نگه‌وه‌ چون و ده‌نگه‌وه‌چونی‌ ئه‌و خێزانه‌ هه‌ڵاتوانه‌، ئه‌وان ده‌توانن:
یه‌كه‌م: له‌ كه‌مپه‌كاندا سه‌رژمێری‌ وردیان بكه‌ن و ناوی‌ ته‌واوی‌ خێزانه‌كان بنوسن و بیخه‌نه‌ داتا لیسته‌وه‌.
دوه‌م: له‌و لیستانه‌دا ژماره‌ی‌ به‌ته‌مه‌ن، قوتابی‌، كه‌مئه‌ندام، فه‌رمانبه‌ر، سه‌ربازو پیاوانی‌ دامو ده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت له‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ، جیابكرێنه‌وه‌و كاریان له‌سه‌ر بكرێت.
سێیه‌م: له‌ هه‌ركه‌مپێكا جگه‌ له‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ كه‌مپ ئه‌نجومه‌نی‌ كه‌مپ دروست بكرێت.
چواره‌م: هه‌ر خێزانه‌و كارتی‌ تایبه‌تی‌ بۆ بكرێت، وه‌ك گرین كارت.
پێنجه‌م: هه‌وڵبدرێت سود له‌ به‌هره‌و توانای‌ شاره‌زاكانیان وه‌ربگیرێ‌ و وه‌رشه‌ی‌ تایبه‌ت له‌ كه‌مپه‌كان بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ تواندارو شاره‌زاو به‌هره‌مه‌ندان بێكار نه‌بن.

راستی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ به‌ هاوكاری‌ رێكخراوه‌ مرۆدۆسته‌كان و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ده‌توانێت نمونه‌یه‌كی‌ باشی‌ به‌ ده‌نگه‌وه‌چون و هاوكاری‌ پێشكه‌ش بكات، ئه‌مه‌ش هه‌م بۆ ناوناوبانگی‌ وه‌زاره‌ت زۆرباشه‌، هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئێستا ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ به‌ده‌ست كوردێكه‌وه‌یه‌. ئه‌وه‌ش واده‌كات كه‌ رۆڵی‌ زیاتر بۆ ئه‌وان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بگێڕێ‌.

گرفتێك و نیگه‌رانی‌:

بونی‌ ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ له‌ خه‌ڵكی‌ ده‌ركراو، هه‌ڵاتو، هه‌روه‌ها نه‌بونی‌ پلانێكی‌ باش بۆ دانان و نیشته‌ جێكردنیان له‌ كه‌مپا وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ پێشنیازی‌ ده‌كه‌ین، رۆژ به‌رۆژ ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ گیرو گرفتی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌ دوادا بێت، راستی‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردوشدا له‌ چه‌ندین شوین گیرو گرفتی‌ جیا جیا دروست بوه‌، ره‌نگه‌ رفاندن و كوشتنی‌ خاوه‌ن ته‌كسیه‌كانی‌ كه‌ركوك دیار ترین نمونه‌ بێت، یان ئه‌و هه‌وڵانه‌ی‌ كه‌ پێشتر لێره‌و له‌وێ‌ ده‌دران بۆ ده‌ركردنی‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌و هاندانی‌ خه‌ڵك لێیان، هه‌ر ئێستاش ئه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك جۆرێك له‌ كێشه‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دوی‌ خۆیدا هێناوه‌و هه‌ندێك حزبی‌ سیاسی‌ وه‌ك چه‌ك به‌رانبه‌ر یه‌كتر به‌كاری‌ دێنن، لایه‌ك لاكه‌ی‌ تر تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ داڵده‌دان و لاكه‌ی‌ دیكه‌ش ده‌یه‌وێ‌ وانیشانبدات كه‌ ئه‌وی‌ تر جۆرێك له‌ گیرو گازی‌ خود په‌سه‌ندی‌ نه‌ته‌وه‌یی تیایه‌.

راستی‌ ئه‌م گرفتانه‌ ئه‌گه‌ر به‌ریان پێنه‌گیرێ‌ ره‌نگه‌ گرفتی‌ گه‌وره‌ تریان لێبكه‌وێته‌وه‌، یان له‌ ئاینده‌دا ببنه‌ كێشه‌یه‌كی‌ قورس بۆیه‌ هه‌قه‌ هه‌مو نیگه‌رانیه‌ك به‌ هه‌ند وه‌ربگیرێ‌.

ئه‌م بابه‌ته‌ پێویستی‌ به‌ توێژینه‌وه‌و به‌ دوادا چونی‌ زیاتره‌، لانی‌ كه‌م له‌ وڵاتێكی‌ وه‌ك عێراقدا كه‌ هه‌وڵێكی‌ گه‌وره‌ له‌ ئارادایه‌ بۆ دروستكردنی‌ نه‌یاری‌ ده‌رهه‌ق یه‌كتر.
28/10/2014 بینین: 6287
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
هەدەپەو هه‌ڵبژاردن‌ لەتوركیا...
چیرۆكه‌كانی‌ به‌هه‌ده‌ردان...
وه‌زیری‌ دارایی‌ باش ده‌كات ...
كه‌ركوك له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریه‌ نوێیه‌كه‌دا ...
كوردو ئه‌رمه‌ن لێكچون و جیاوازی ...
بۆ شه‌ڕی‌ ناوخۆ!...
ئه‌نفال و كاریگه‌ریه‌كانی‌ له‌سه‌رخۆ بژێوی‌ و خۆخاوه‌نی‌
ئه‌نفال و رۆژئاوا...
دیسان نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركوك ...
داعش له‌ پارله‌ماندا...
هه‌ڵه‌بجه‌ كوێی دنیایه‌ ...
نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له‌ ئامه‌د...
راپه‌ڕین چی‌ نه‌كرا ...
حه‌شدو داعش درنجه‌كانی سه‌رزه‌مین ...
ئینساندۆستی گێلانه‌ ...
خه‌ریك بو گه‌مه‌ی ده‌ربڕینه‌...
میلیشیا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وام ...
كه‌ركوك به‌ مرۆیی كردنه‌وه‌ی قوربانی ...
30ی 1 و خه‌مه‌ كوردیه‌كان ...
ریشه‌ و رایه‌ڵه‌كانی داعش ...
چی كۆمانده‌كاته‌وه‌...
وه‌زاره‌تی‌ دارای‌ و كۆمپانیاكانی‌ حیزب ...
وه‌ته‌نیات و به‌یاننامه‌ ...
شیعه‌ له‌م دیوی‌ ده‌رگاكه‌ ...
كه‌ركوك له‌ 2015دا ...
ساڵێكی‌ تریش! ...
كه‌ركوك له‌نێوان خیانه‌تلێكردن و خێر پێكردنا ...
كه‌ركوك راستكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ندێ‌ هه‌ڵه‌ ...
واژوه‌كه‌ی ته‌ها زه‌نگه‌نه‌ و واژوه‌ ونه‌كان ...
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ شۆڕیجه ‌و میدیای‌ كوردی‌ ...
جه‌نابی سه‌رۆك سه‌یرمكه‌!...
ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و پارله‌مانی‌ كوردستان ...
ئاواییه‌ بێنازه‌كان ...
كه‌مال فواد له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سیاسه‌ت ...
خورماتو و حه‌مرین هی‌ خه‌ڵكه‌كه‌ین نه‌ك میلیشیاكان ...
ئه‌گه‌ر به‌غدا هه‌ر وابكات ...
ئه‌ردۆگان و ژماره‌ ...
نوسینگه‌ی‌ كه‌ركوكی‌ پارله‌مان و ئازاری‌ كه‌ركوكیه‌كان ...
به‌ردو گوڵ ...
ژن لای‌ یه‌په‌گه‌ و داعش ...
ئێزدیه‌ خۆپارێزه‌كان ...
لۆخۆیان دڕ و لۆ وی‌ دی‌ كڕن ...
ئه‌مه‌ش بگێڕنه‌وه‌...
عێراق به‌رپرسیاره‌تی‌ به‌رانبه‌ر پێكهاته‌كان؛ ئێزدیه‌كان به‌نمونه‌...
خۆری‌ ئێزیدی‌ توڕه‌یه‌ ...
داعش و شه‌نگال
هه‌ندێ‌ زانیاری‌ گرنگ له‌باره‌ی‌ شه‌نگال و ئێزدیه‌وه‌:...
ده‌نگه‌كانی‌ سلێمانی‌ ...
موچه‌ و مرۆڤ ...
خوێنی‌ كه‌ركوكیه‌كان ...
ئامرلی‌ و لینینگراد ...
ئه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌یكات...
رۆژئاوای‌ كوردستان خه‌مێكی‌ فه‌رامۆشكراو ...
وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ چی‌ بكات؟...
بتی‌ خۆكرد...
جینۆساید و ئازاری‌ هیندیه‌ سوره‌كان...
قه‌یران باوكی‌ درۆ و دزی‌...
قه‌ندی‌ تاڵ ...
ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ...
نه‌وت له‌ ته‌عریبه‌وه‌ بۆ ته‌تریك ...
بانگه‌شه‌ی‌ ده‌وڵه‌ت و ماڵه‌باجێنه‌...
سیاسه‌تی‌ تاریك ...
سۆرانی‌ مامه‌ حه‌مه‌تان بیره‌ ...
نه‌ریتی‌ بێمنه‌تی‌...
كوردو هه‌ڵبژاردن ..تیڤاڵ و مه‌كسی‌ كوده‌ری‌ ...
شێره‌ژنێك له‌ناو دادگا ...
تۆڵه‌ی‌ خه‌ڵك ...
ئازاره‌كانی‌ كه‌ركوكی‌ بون...
كۆرو مۆرو نابۆكۆ ...
داشه‌ هاره‌
نه‌وت به‌ره‌و كوێمان ده‌بات؟ ...
با بیبه‌ینه‌ سه‌ر...
نیوه‌ی‌ فیلمه‌كه‌ ...
ئاشبه‌تاڵی‌ پێمه‌كه‌ن ...
داعش و خودا...
گۆڕان و حكو‌مه‌ت ...
نه‌وت و نه‌گبه‌تی‌...
كه‌ركوك له‌ بارودۆخێكی‌ تردا ...
ته‌قه‌ی‌ كورد له‌ كورد ...
هه‌رێم خورمژی‌ ده‌وێت...
مامۆستا محه‌مه‌د عه‌لی‌ محه‌مه‌دیان و مامۆستاكانی‌ تر...
پێشمه‌رگه‌ و موچه‌...
بۆ فریشته‌كه‌ی‌ رۆژئاوا...
داعش و ساڵی‌ نوێ‌ ...
نامه‌یه‌ك بۆ ئامه‌د...
خوێن و گه‌نده‌ڵی‌...
كاوه‌ و سۆران و سه‌رده‌شت و دایكانی‌ ئێمه‌...
نه‌وت و ئه‌نفال...
خورماتو سه‌عدیه‌ی‌ بێخاوه‌ن...
پۆستی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ و پرسی‌ هه‌ڵبژاردن...
كه‌ركوك له‌نێو یاسا و بڕیاره‌كاندا...
هه‌ڵبژاردنی‌ پیس ...
قامچی‌ و قانون ...
خه‌مێك بۆ كه‌ركوك ...
ئازایه‌تی‌ و خۆ خاوه‌نی‌ ...
هه‌ڵبژاردن و په‌یمانی‌ شه‌ره‌ف ...
ئه‌وه‌ی‌ بارزانی‌ ده‌یڵێت وایه‌...
یه‌خه‌ی‌ كامتان بگرین یه‌كێتی‌ و پارتی‌...
كورد له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان چی‌ بكات؟...
ئۆپۆزسیۆن و كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌...
له‌ق له‌قه‌كان و شه‌هیده‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ...
رۆڵی‌ كۆكه‌ره‌وه‌...
سه‌دوچل به‌ره‌وكوێ‌ ...
كۆیله‌كردن ...
بارزانی‌ شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كه‌ به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات...
مه‌حمود یاسین بۆ كوێ‌ ده‌به‌ن...
كونسڵگه‌ری‌ فه‌ره‌نسا و درۆ...
ئاپۆ و ئاگربه‌ست...
باوكێ‌ له‌ قه‌یتول...
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ دوبز...
پوره‌ حه‌به‌...
17ی‌ شوبات و یه‌ك دوقسه‌ی‌ تر...
سته‌مكردن له‌ شه‌هید...
وه‌همی‌ چاكسازی‌...
دیسان وه‌زاره‌تی‌ كاره‌ساته‌ سروشتییه‌كان...
ناو وه‌ك كێشه‌یه‌كی‌ قانونی‌ ...
نهێنی‌ نه‌فره‌ته‌كه‌...
نوكته‌ی‌ كوردی‌ ...
های‌ له‌وه‌...
بۆچی‌ پێویسته‌ پشتگیری‌ پارێزگار بكه‌ین؟ ...
كه‌ركوك و خوێندن و زمانی‌ كوردی‌ ...
كورسی‌ و سه‌رۆك...
داود ئۆغڵو له‌ كه‌ركوك...
بارزانی‌ و رای‌ گشتی‌...
خورماتوی‌ بێ‌ خاوه‌ن...
كوردستانیبونی كه‌ركوك له‌ڕوی دابه‌شبونی دانیشتوانه‌وه‌...
بارزانی و موقته‌دا...
لەنێوان عێراقەكەی سەدام و عێراقەكەی ئەمه‌ریكادا...
كۆنگرەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و عێراقیبون...
"خاكی‌ داگیركراو"...
هەڵەكە لە كوێدایە؟...
ئه‌رێ‌ به‌ڕاست كه‌س رقی‌ له‌ سه‌رۆكه‌؟...
میدیا ‌و مه‌یمون...
"سه‌رۆك، نه‌وته‌كه‌ ده‌ڕوات"...
روه‌ سوره‌كانی ده‌سه‌ڵات...
عێراق‌و پینه‌ی‌ سیاسی‌...
كه‌ركوك‌و ته‌عریب‌و پایته‌ختی‌ رۆشنبیری‌ ...
برینی ئه‌نفال له‌نێوان ساڕێژكردن‌و كولانه‌وه‌دا...
په‌رله‌مانی‌ عاجباتی‌ ...
سه‌دو چل‌و په‌رله‌مانی كوردستان...
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت بیزانێت...
بۆچی له‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوكدا كه‌مته‌رخه‌مبووین؟!...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...