خه‌مێك بۆ كه‌ركوك

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج


نامه‌یه‌ك بۆ به‌رپرسانی‌ شاره‌كه‌...

ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ به‌رده‌وام داوای‌ ئه‌وه‌ده‌كه‌ین، كه‌ پێویسته‌ نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر دۆخی‌ ئاسایش و ئارامی‌ شار له‌ سه‌ر زۆر پرسی‌ دیكه‌ كۆنفراس و میتینگ و دانیشتنی‌ تایبه‌ت بكرێت، راسته‌ له‌م یه‌ك دو ساڵه‌دا بواری‌ خزمه‌تگوزاری‌ به‌ره‌و پێشچونی‌ به‌رچاوی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و كه‌ركوكی‌ ئه‌مڕۆ كه‌ركوكی‌ دوێنێ‌ نیه‌، جاده‌و بان و پارك و به‌رزه‌ پردو ئیشگه‌لی‌ دیكه‌ جێی‌ دڵخۆشین، ئه‌مانه‌ش وایانكردوه‌ زۆربه‌مان به‌ هه‌ستی‌ به‌رپرسیارانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخی‌ كه‌ركوك بكه‌ین و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ‌ جار داكۆكیمان به‌تایبه‌ت پارێزگار وا ته‌ماشا كردوه‌ كه‌ پێویسته‌ بوارێكی‌ پێبدرێت، هه‌ر كاتی‌ خۆیشی‌ پارێزگاری‌ تازه‌ی‌ كه‌ركوك كاتێ‌ كورسیه‌كه‌ی‌ وه‌رگرت پێی‌ وتین، به‌ رۆژنامه‌نوسان له‌ هۆڵی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ تایبه‌تی‌ پارێزگار كه‌ لانی‌ كه‌م دو ساڵ ئارام بگرین له‌سه‌ری‌ و بزانین چی‌ ده‌كات، ئه‌و له‌م دو ساڵه‌دا زۆر شتی‌ كرد، لێ‌ هه‌ر له‌و دو ساڵه‌دا دیسان كه‌م و كوڕی‌ و هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌و زۆر دیارده‌ هه‌ن كه‌ پێویسته‌ خودی‌ پارێزگارو ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا پێكه‌وه‌ وه‌ك یه‌ك تیم كاری‌ له‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌مه‌ وه‌ك پێویست نه‌كراوه‌و زۆر جاریش دژبه‌ری‌ سیاسی‌ و ناكۆكی‌ لابه‌لا وایكردوه‌ سودی‌ نه‌رێنی‌ له‌و بارو دۆخه‌ وه‌ربگیرێت و ئیتر خه‌ڵكی‌ تر له‌ خۆڕا تێكه‌ون.

ئێستا كه‌ركوك وه‌ك نه‌خۆشێك وایه‌ كه‌ له‌رابردودا به‌ده‌ست ژێرپه‌نجه‌وه‌  ناڵاندبێتی‌ و به‌ره‌ به‌ره‌ راست بێته‌وه‌، وه‌ك سوارێكی‌ گلاو كه‌ له‌نێو ته‌پ و تۆزدا هه‌ستێته‌وه‌، وه‌ك پیرێك كه‌ ئیتر بیه‌وێ‌ خۆی‌ بته‌كێنێ‌، ئه‌مانه‌ هه‌مو باشن، بەڵام هێشتا خه‌ون زۆره‌، هێشتا كه‌ركوكیه‌كان له‌ ناسۆری‌ و به‌دبه‌ختیه‌كی‌ گه‌وره‌دا ده‌ژین، هێشتا ئاسوده‌یی‌ خۆی‌ نه‌كردوه‌ته‌ بە ماڵی‌ كه‌ركوكیه‌كاندا.

ئێستا كه‌ركوك به‌ده‌ست ده‌یان گیرو گرفته‌وه‌ ده‌ناڵێنێ‌ كه‌ ناكرێ‌ هه‌روا بێده‌نگی‌ لێبكرێت و كاری‌ له‌سه‌ر نه‌كرێت، من لێره‌دا به‌ خاڵ له‌سه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی‌ په‌ی‌ پێبه‌رم قسه‌ ده‌كه‌م هیواشم وایه‌ هه‌مو ئه‌وانه‌ كاریان بۆ بكرێت و له‌ ئاینده‌ی‌ نزیكدا بیریان لێبكرێته‌وه‌و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه‌.

1- سه‌باره‌ت بەئارامی‌ و ئاسایشی‌ كه‌ركوك: سه‌ره‌ڕای‌ لێدانی‌ خه‌نده‌قه‌كه‌و كاركردن تێیدا، هێشتا ته‌قینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ هێشتا خه‌ڵكی‌ ئه‌م شاره‌ ده‌بنه‌ قوربانی‌، بۆیه‌ له‌م روه‌وه‌ هه‌ڵهێنانی‌ چه‌ندین هه‌نگاو پێویسته‌ وه‌ك:
أ- گرتنی‌ كۆنفراسی‌ تایبه‌ت بۆ به‌شداری‌ كردنی‌  كه‌سانی‌ شاره‌زاو ته‌نانه‌ت خه‌ڵكانی‌ ئاسایی‌ و گوێگرتن لێیان بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ هه‌مومان پێكه‌وه‌ بتوانین رێگه‌ باشه‌كه‌ بدۆزینه‌وه‌.
ب- رێكخستنه‌وه‌ی‌ ده‌زگاكانی‌ ئاسایش و یه‌كخستنه‌وه‌یان و دانانی‌ ژوری‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ رۆژانه‌ له‌ كۆی‌ ده‌زگاكانی‌ پۆلیس و ئاسایش و سوپاو نوێنه‌رانی‌ خه‌ڵك و گه‌ڕه‌كه‌كان و كار له‌سه‌ر كردنیان.
ج – دیاریكردنی‌ سیسته‌می‌ پاداشت و سزا و لێپرسینه‌وه‌ له‌ كه‌م و كوڕیه‌كان .
د – هه‌وڵدان بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ زیانلێكه‌وتوان و قوربانیان و كه‌سوکاریان  و ئاشتكردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاره‌كه‌ی‌ خۆیان، له‌ رێگه‌ی‌ پترۆدۆلار یان هه‌ر رێگه‌یه‌كی‌ دیكه‌وه‌.
هـ– سه‌رژمێری‌ سه‌رجه‌م قوربانیانی‌ ته‌قینه‌وه‌كان و تیرۆرو ره‌شه‌كوژی‌ و هتد، له‌ بریندارو شه‌هید بكرێت و دروستكردنی‌ وێنه‌گه‌و ئارشیفی‌ تایبه‌ت بۆیان و هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ داهاتودا هه‌م چیرۆكه‌كانیان كۆبكرێته‌وه‌، هه‌م  چاپ و بڵاو بكرێته‌وه‌ هه‌م بكرێته‌ مۆزه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ خۆیانه‌وه‌، دیاره‌ له‌ ساڵی‌ 2003 به‌ دواوه‌.

2- ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ركات زیاتر له‌بەشێکی فه‌رمانگه‌و دائیره‌كان ره‌شوه‌ خواردن و به‌رتیل وه‌رگرتن و ئیش په‌كخستن و ته‌نانه‌ت دژیه‌كی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ و هتد هه‌یه‌، ئه‌مه‌ بوه‌ به‌ دیارده‌و ئه‌گه‌ر هاوڵاتی‌ ئاسایی‌ واسیته‌و دۆست و ناسیاوی‌ نه‌بێ‌ له‌ دائیره‌یه‌ك و كاری‌ پێبكه‌وێت، ده‌بێته‌ فیلم، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی‌ به‌ پاره‌ كارت ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش بوه‌ به‌ گه‌نده‌ڵی‌ و دیارده‌یه‌كی‌ زۆر قێزه‌ون، من پێم جوان نیه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كه‌ركوك داوای‌ به‌ڵگه‌ له‌ هاوڵاتی‌ بكات، با خۆی‌ لیژنه‌ی‌ به‌ دواداچونی‌ هه‌بێت و هه‌فتانه‌ش له‌ گه‌ڵ به‌شێك له‌ نوێنه‌ری‌ گه‌ڕه‌كه‌ جیاجیاكان دابنیشێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌و دیارده‌ ناشرینه‌ بكۆڵنه‌وه‌و چاره‌سه‌ری‌ بكه‌ن ئه‌وه‌ جگه‌له‌وه‌ی‌ پێویسته‌ بۆ ئه‌مه‌ش پاداشت و سزا هه‌بێت، جێی‌ داخه‌ ئه‌وه‌ی‌ ناونراوه‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتو نه‌بوه‌ و شوێن ده‌ستیان دیار نیه‌و نه‌بونیان باشتره‌.

3- له‌ كه‌ركوك بایه‌خ دان به‌ هونه‌رو رۆشنبیری‌ له‌ لاواز ترین ئاستایه‌ به‌ جۆرێك ده‌كرێ‌ بڵێین له‌و په‌ڕی‌ بێخاوه‌نیدایه‌، لێره‌ تا راده‌یه‌كی‌ زۆر به‌ پێوه‌ری‌ حزبایه‌تی‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هونه‌رو رۆشنبیری‌ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش وای‌ كردوه‌ ته‌نانه‌ت رۆشنبیرو هونه‌رمه‌نده‌كانیش له‌بری‌ كۆكه‌ره‌وه‌ بن خۆیان دابه‌ش بن، له‌ دو هه‌زارو سێ‌ به‌ دواوه‌ حكومه‌تی‌ كه‌ركوك هیچی‌ بۆ بواری‌ هونه‌رو رۆشنبیری‌ نه‌كردوه‌، ئه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌رێمیشه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تادا كرا به‌ره‌ به‌ره‌ پوكێنرایه‌وه‌، چه‌ندین ده‌زگاو رۆژنامه‌و گۆڤار هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه‌و داخران  هه‌ر بۆ نمونه ‌"ده‌زگای‌ شه‌فه‌ق و گۆڤاری‌ نه‌وشه‌فه‌ق، كه‌ركوكی‌ ئه‌مڕۆ، گه‌ڕانه‌وه‌، باسه‌ڕه‌  هتد" ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ بایه‌خنه‌دان به‌ هونه‌ری‌ شانۆو تیپه‌ شانۆییه‌كان نه‌بونی‌ هۆڵی‌ شانۆ، نه‌بونی‌ گه‌له‌ری‌، نه‌بونی‌ كۆفی‌ سینه‌ماو، ناوه‌ندی‌ رۆشنبیری‌ و تا دوای‌، ئه‌مڕۆ كه‌ركوك له‌ روی‌ رۆشنبیری‌ و هونه‌ریه‌وه‌ له‌ گوندێكی‌ گه‌وره‌ ده‌چێت گوندێك كه‌ هیچ تروسكه‌یه‌كی‌ ئه‌ده‌بی‌ و رۆشنبیری‌ وه‌ك پێویستی‌ تیانیه‌، ئه‌م گونده‌ له‌ په‌نجاكان و شه‌سته‌كان له‌ روی‌ ئه‌ده‌بی‌ و رۆشنبیری‌ و هونه‌ریه‌وه‌ شار بوه‌، ئه‌ركی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ له‌م گرفته‌ بكۆڵێته‌وه‌، داوای‌ پڕۆژه‌و به‌رنامه‌ له‌ نوسه‌ران رۆشنبیران هونه‌رمه‌ندان بكات.

4- شوێنه‌واره‌كانی‌ كه‌ركوك، قه‌ڵای‌ كه‌ركوك، خانوه‌كۆنه‌كانی‌، مزگه‌وت و حه‌مام و بازاڕه‌كانی‌، گۆڕستانه‌كانی‌ و تادوای‌ ئه‌وانه‌ موڵكی‌ هه‌مو خه‌ڵكی‌ كه‌ركوكن مافی‌ كه‌س نیه‌ كڕین و فرۆش مامه‌ڵه‌و سوكایه‌تیان پێبكات، ئێستا بێخاوه‌نیه‌كی‌ زۆر به‌شوێنه‌واره‌كانی‌ كه‌ركوكه‌وه‌ دیاره‌ وه‌ك قه‌ڵاو قشڵه‌و شوێنه‌كانی‌ تر، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ تێكدانی‌ حه‌مام عه‌لی‌ به‌گ، گۆڕستانه‌كان، خانوه‌كۆنه‌كان كه‌ به‌ هیچ بیانویه‌ك ناكرێ‌ چاو پۆشی‌ له‌مه‌ بكرێت، تا ئێستا بۆ پاراستن و پارێزگاری‌ كردن له‌ شوێنه‌واره‌كان و ته‌لارسازی‌ كۆنی‌ كه‌ركوك حكومه‌ت له‌وپه‌ڕی‌ كه‌مته‌رخه‌میدایه‌و هیچ به‌رنامه‌یه‌كی‌ نیه‌، ته‌نانه‌ت له‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستنوسه‌كان و پاراستنیان و هه‌ڵگرتنیان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ زانستی‌  هیچی‌ وانه‌كراوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌ركی‌ هه‌ره‌ له‌ پێشی‌ حكومه‌ت و به‌رپرسانی‌ شاره‌.

5- په‌روه‌رده‌و خوێندن و خوێندنی‌ باڵا و هتد، له‌ راستیدا له‌م روه‌شه‌وه‌ كه‌م و كوڕی‌ هه‌ن و هی‌ شاردنه‌وه‌و پشتگوێخستن نین، بۆ نمونه‌ نه‌بونی‌ په‌یمانگای‌ راگه‌یاندن هه‌رچه‌ند كاتی‌ خۆی‌ به‌ڵێن درا، خراپی‌ شوێنی‌ په‌یمانگای‌ هونه‌ره‌ جوانه‌كان و بێكه‌ڵكی‌ و ناشرینی‌ شوێنه‌كه‌، نه‌بونی‌ قوتابخانه‌ی‌ پێویست، بایه‌خنه‌دانی‌ پێویست به‌ خوێندنی‌ كوردی‌ .

6- بواری‌ وه‌رزش له‌ كه‌ركوك به‌تایبه‌ت تۆپی‌ پێ‌ له‌ ئاستێكی‌ خراپدایه‌و له‌وێشدا زۆر جار حزبایه‌تی‌ ره‌نگیداوه‌ته‌وه‌، یانه‌ی‌ كه‌ركوك كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ كه‌ركوك ده‌كات له‌ خولی‌ یه‌كه‌می‌ عێراقی‌ به‌رده‌وام له‌ ئاستێكی‌ زۆر خراپدان و كه‌س نیه‌ وه‌ك پێویست نه‌ هاوكاریان بكات نه ‌ئاوڕیان لێبداته‌وه‌ نه‌له‌ گه‌ڵیان دابنیشێ‌، ئه‌مه‌ بۆ كۆی‌ یانه‌و تیپه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ كه‌ركوكسش هه‌روایه‌، وه‌رزش بۆ هه‌ر پارێزگاو شارێك هیچی‌ له‌ رۆشنبیری‌ و هونه‌رو سیاسه‌ت كه‌متر نیه‌ ناكرێ‌ به‌م جۆره‌ پشتگوێ‌ بخرێت. پێویسته‌ رێكبخرێته‌وه‌ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێن یاریگاو گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ شایسته‌یان بۆ دروست بكرێت، خۆشبه‌ختانه‌ یاریگای‌ گه‌وره‌ی‌ كه‌ركوك وا چاككردنه‌وه‌ی‌ به‌ره‌و ته‌واو بون ده‌چێت پێویسته‌ ده‌وروبه‌رو دیوی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ چاك و پاك بكرێته‌وه‌و لیژنه‌ی‌ تایبه‌تی‌ بۆ دانرێت و گرفته‌لابه‌لاكانی‌ چاره‌سه‌ر بكرێن.

7- له‌ بواری‌ هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك ئه‌وه‌نزیكه‌ی‌ 10 ساڵه‌ خه‌ڵكی‌ كه‌ركوك باجی‌ ئه‌وه‌ده‌ده‌ن كه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك ناكرێت، له‌وه‌ زیاتر دواخستنی‌ ئه‌م مافه‌ی‌ خه‌ڵك ده‌چێته‌ خانه‌ی‌ شوره‌ییه‌وه‌، بۆیه‌ ئیدی‌ كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتوه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ بچێت، نه‌ك بۆ نیشاندانی‌ هێز به‌ یه‌كتر، نا.. بۆ خزمه‌تی‌ كه‌ركوكیه‌كان به‌ گشتی‌.

8- بایه‌خدان به‌ جوانكاری‌ زیاتر، ئه‌وه‌ی‌ ده‌كرێت بۆ جاده‌و بان و باخچه‌و پردو شتی‌ وا باشه‌ بەڵام گرنگترین جوانكاری‌ كه‌ركوك په‌یوه‌ندی‌ به‌ روباری‌ خاسه‌وه‌هه‌یه‌، خاسه‌ ئێستا ناشرین ترین سیمای‌ به‌ شاره‌كه‌ به‌خشیوه‌ له‌ كاتێكا كه‌ركوك و خاسه‌ دوانه‌یه‌كی‌ دیرۆكین و ناكرێ‌ له‌ یه‌كتر جیابكرێنه‌وه‌، وه‌ك بابه‌ گوڕگوڕ و قه‌ڵا، بۆیه‌ جوانكاری‌ كه‌ناره‌كانی‌ خاسه‌و رێكخستن و هاوئاستكردنی‌ ناوه‌كه‌ی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ئه‌ندازه‌ی‌ ئه‌ركی‌ هه‌ره‌ له‌ پێشی‌ حكومه‌ته‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ ئه‌ركی‌ حكومه‌ته‌ هۆشیاری‌ جوانكاری‌ له‌ناو خه‌ڵكدا په‌ره‌ پێبدات و خه‌ڵك به‌شدار كات له‌ رێكخستنه‌وه‌ی‌ بازاڕو جوانكردنی‌ و ئازاد كردنی‌ شۆسته‌كان و هه‌تا دوای‌.

9- بایه‌خدان به‌ پێكه‌وه‌ژیانی‌ ئاشتیانه‌و یه‌كتر قه‌بوڵكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ مرۆیی‌ بونی‌ كه‌ركوكیه‌كان و په‌ره‌دان به‌ كه‌لتوری‌ لێبورده‌ی‌ دینی‌ و نه‌ته‌وایه‌تی‌ و تا دوای‌ ئه‌مه‌ش له‌ كاره‌ سه‌ره‌تایه‌كانی‌ حكومه‌ته‌، ناكرێ‌ پشتگوێ‌ بخرێت و كاری‌ له‌سه‌ر نه‌كرێت، ته‌نانه‌ت مه‌سه‌له‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ و بونی‌ یه‌كسانی‌ و دادگه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و سیاسی‌ و دینی‌ و ئابوریش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌خوێنرێنه‌وه‌.

ره‌نگه‌ بۆ ئێستا هه‌ر هێنده‌ به‌س بێت، ده‌كرێ‌ له‌بواری‌ دیكه‌دا زۆرتر له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ بوه‌ستین.
29/09/2013 بینین: 9653
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
هەدەپەو هه‌ڵبژاردن‌ لەتوركیا...
چیرۆكه‌كانی‌ به‌هه‌ده‌ردان...
وه‌زیری‌ دارایی‌ باش ده‌كات ...
كه‌ركوك له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریه‌ نوێیه‌كه‌دا ...
كوردو ئه‌رمه‌ن لێكچون و جیاوازی ...
بۆ شه‌ڕی‌ ناوخۆ!...
ئه‌نفال و كاریگه‌ریه‌كانی‌ له‌سه‌رخۆ بژێوی‌ و خۆخاوه‌نی‌
ئه‌نفال و رۆژئاوا...
دیسان نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركوك ...
داعش له‌ پارله‌ماندا...
هه‌ڵه‌بجه‌ كوێی دنیایه‌ ...
نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له‌ ئامه‌د...
راپه‌ڕین چی‌ نه‌كرا ...
حه‌شدو داعش درنجه‌كانی سه‌رزه‌مین ...
ئینساندۆستی گێلانه‌ ...
خه‌ریك بو گه‌مه‌ی ده‌ربڕینه‌...
میلیشیا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وام ...
كه‌ركوك به‌ مرۆیی كردنه‌وه‌ی قوربانی ...
30ی 1 و خه‌مه‌ كوردیه‌كان ...
ریشه‌ و رایه‌ڵه‌كانی داعش ...
چی كۆمانده‌كاته‌وه‌...
وه‌زاره‌تی‌ دارای‌ و كۆمپانیاكانی‌ حیزب ...
وه‌ته‌نیات و به‌یاننامه‌ ...
شیعه‌ له‌م دیوی‌ ده‌رگاكه‌ ...
كه‌ركوك له‌ 2015دا ...
ساڵێكی‌ تریش! ...
كه‌ركوك له‌نێوان خیانه‌تلێكردن و خێر پێكردنا ...
كه‌ركوك راستكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ندێ‌ هه‌ڵه‌ ...
واژوه‌كه‌ی ته‌ها زه‌نگه‌نه‌ و واژوه‌ ونه‌كان ...
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ شۆڕیجه ‌و میدیای‌ كوردی‌ ...
جه‌نابی سه‌رۆك سه‌یرمكه‌!...
ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و پارله‌مانی‌ كوردستان ...
ئاواییه‌ بێنازه‌كان ...
كه‌مال فواد له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سیاسه‌ت ...
خورماتو و حه‌مرین هی‌ خه‌ڵكه‌كه‌ین نه‌ك میلیشیاكان ...
ئه‌گه‌ر به‌غدا هه‌ر وابكات ...
ئه‌ردۆگان و ژماره‌ ...
كێشه‌ی‌ كۆچپێكراوان و چۆنێتی‌ چاره‌سه‌ر ...
نوسینگه‌ی‌ كه‌ركوكی‌ پارله‌مان و ئازاری‌ كه‌ركوكیه‌كان ...
به‌ردو گوڵ ...
ژن لای‌ یه‌په‌گه‌ و داعش ...
ئێزدیه‌ خۆپارێزه‌كان ...
لۆخۆیان دڕ و لۆ وی‌ دی‌ كڕن ...
ئه‌مه‌ش بگێڕنه‌وه‌...
عێراق به‌رپرسیاره‌تی‌ به‌رانبه‌ر پێكهاته‌كان؛ ئێزدیه‌كان به‌نمونه‌...
خۆری‌ ئێزیدی‌ توڕه‌یه‌ ...
داعش و شه‌نگال
هه‌ندێ‌ زانیاری‌ گرنگ له‌باره‌ی‌ شه‌نگال و ئێزدیه‌وه‌:...
ده‌نگه‌كانی‌ سلێمانی‌ ...
موچه‌ و مرۆڤ ...
خوێنی‌ كه‌ركوكیه‌كان ...
ئامرلی‌ و لینینگراد ...
ئه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌یكات...
رۆژئاوای‌ كوردستان خه‌مێكی‌ فه‌رامۆشكراو ...
وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ چی‌ بكات؟...
بتی‌ خۆكرد...
جینۆساید و ئازاری‌ هیندیه‌ سوره‌كان...
قه‌یران باوكی‌ درۆ و دزی‌...
قه‌ندی‌ تاڵ ...
ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ...
نه‌وت له‌ ته‌عریبه‌وه‌ بۆ ته‌تریك ...
بانگه‌شه‌ی‌ ده‌وڵه‌ت و ماڵه‌باجێنه‌...
سیاسه‌تی‌ تاریك ...
سۆرانی‌ مامه‌ حه‌مه‌تان بیره‌ ...
نه‌ریتی‌ بێمنه‌تی‌...
كوردو هه‌ڵبژاردن ..تیڤاڵ و مه‌كسی‌ كوده‌ری‌ ...
شێره‌ژنێك له‌ناو دادگا ...
تۆڵه‌ی‌ خه‌ڵك ...
ئازاره‌كانی‌ كه‌ركوكی‌ بون...
كۆرو مۆرو نابۆكۆ ...
داشه‌ هاره‌
نه‌وت به‌ره‌و كوێمان ده‌بات؟ ...
با بیبه‌ینه‌ سه‌ر...
نیوه‌ی‌ فیلمه‌كه‌ ...
ئاشبه‌تاڵی‌ پێمه‌كه‌ن ...
داعش و خودا...
گۆڕان و حكو‌مه‌ت ...
نه‌وت و نه‌گبه‌تی‌...
كه‌ركوك له‌ بارودۆخێكی‌ تردا ...
ته‌قه‌ی‌ كورد له‌ كورد ...
هه‌رێم خورمژی‌ ده‌وێت...
مامۆستا محه‌مه‌د عه‌لی‌ محه‌مه‌دیان و مامۆستاكانی‌ تر...
پێشمه‌رگه‌ و موچه‌...
بۆ فریشته‌كه‌ی‌ رۆژئاوا...
داعش و ساڵی‌ نوێ‌ ...
نامه‌یه‌ك بۆ ئامه‌د...
خوێن و گه‌نده‌ڵی‌...
كاوه‌ و سۆران و سه‌رده‌شت و دایكانی‌ ئێمه‌...
نه‌وت و ئه‌نفال...
خورماتو سه‌عدیه‌ی‌ بێخاوه‌ن...
پۆستی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ و پرسی‌ هه‌ڵبژاردن...
كه‌ركوك له‌نێو یاسا و بڕیاره‌كاندا...
هه‌ڵبژاردنی‌ پیس ...
قامچی‌ و قانون ...
ئازایه‌تی‌ و خۆ خاوه‌نی‌ ...
هه‌ڵبژاردن و په‌یمانی‌ شه‌ره‌ف ...
ئه‌وه‌ی‌ بارزانی‌ ده‌یڵێت وایه‌...
یه‌خه‌ی‌ كامتان بگرین یه‌كێتی‌ و پارتی‌...
كورد له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان چی‌ بكات؟...
ئۆپۆزسیۆن و كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌...
له‌ق له‌قه‌كان و شه‌هیده‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ...
رۆڵی‌ كۆكه‌ره‌وه‌...
سه‌دوچل به‌ره‌وكوێ‌ ...
كۆیله‌كردن ...
بارزانی‌ شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كه‌ به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات...
مه‌حمود یاسین بۆ كوێ‌ ده‌به‌ن...
كونسڵگه‌ری‌ فه‌ره‌نسا و درۆ...
ئاپۆ و ئاگربه‌ست...
باوكێ‌ له‌ قه‌یتول...
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ دوبز...
پوره‌ حه‌به‌...
17ی‌ شوبات و یه‌ك دوقسه‌ی‌ تر...
سته‌مكردن له‌ شه‌هید...
وه‌همی‌ چاكسازی‌...
دیسان وه‌زاره‌تی‌ كاره‌ساته‌ سروشتییه‌كان...
ناو وه‌ك كێشه‌یه‌كی‌ قانونی‌ ...
نهێنی‌ نه‌فره‌ته‌كه‌...
نوكته‌ی‌ كوردی‌ ...
های‌ له‌وه‌...
بۆچی‌ پێویسته‌ پشتگیری‌ پارێزگار بكه‌ین؟ ...
كه‌ركوك و خوێندن و زمانی‌ كوردی‌ ...
كورسی‌ و سه‌رۆك...
داود ئۆغڵو له‌ كه‌ركوك...
بارزانی‌ و رای‌ گشتی‌...
خورماتوی‌ بێ‌ خاوه‌ن...
كوردستانیبونی كه‌ركوك له‌ڕوی دابه‌شبونی دانیشتوانه‌وه‌...
بارزانی و موقته‌دا...
لەنێوان عێراقەكەی سەدام و عێراقەكەی ئەمه‌ریكادا...
كۆنگرەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و عێراقیبون...
"خاكی‌ داگیركراو"...
هەڵەكە لە كوێدایە؟...
ئه‌رێ‌ به‌ڕاست كه‌س رقی‌ له‌ سه‌رۆكه‌؟...
میدیا ‌و مه‌یمون...
"سه‌رۆك، نه‌وته‌كه‌ ده‌ڕوات"...
روه‌ سوره‌كانی ده‌سه‌ڵات...
عێراق‌و پینه‌ی‌ سیاسی‌...
كه‌ركوك‌و ته‌عریب‌و پایته‌ختی‌ رۆشنبیری‌ ...
برینی ئه‌نفال له‌نێوان ساڕێژكردن‌و كولانه‌وه‌دا...
په‌رله‌مانی‌ عاجباتی‌ ...
سه‌دو چل‌و په‌رله‌مانی كوردستان...
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت بیزانێت...
بۆچی له‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوكدا كه‌مته‌رخه‌مبووین؟!...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...