كوردستانیبونی كه‌ركوك له‌ڕوی دابه‌شبونی دانیشتوانه‌وه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

سه‌ره‌تا:
نازانم تا چه‌ند رایه‌كی زانستییه‌ له‌وه‌دا كه‌ دروستبونی شار به‌نده‌ به‌ ده‌وروبه‌ره‌كه‌یه‌وه‌، ئه‌مه‌ رێی تێچده‌چێت له‌ شوێنێك بۆ شوێنێك، له‌ شارێك بۆ شارێك له‌ تایبتمه‌ندییه‌كانی شارێكه‌وه‌ بۆ یه‌كی دی بگۆڕێت، به‌ڵام ده‌وروبه‌ر كاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌ به‌ سه‌ر دروستبونی شاره‌وه‌، ناكرێت له‌ ده‌وروبه‌رێكی عه‌ره‌بیه‌وه‌ شارێكی فارسی دروست بێت، یان له‌ ده‌وروبه‌رێكی كوردیدا شارێكی توركی، یان عه‌ره‌بی، ده‌شێ سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت سیمای شارو دیمۆگرافیای شار بگۆڕێ، به‌ڵام ئه‌م گۆڕینه‌ ده‌بێ له‌ چوارچێوه‌ی خۆیدا بخوێنرێته‌وه‌ نه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ وه‌كو راستییه‌ك چاوی لێ بكرێت، ده‌وروبه‌ر كاریگه‌ری و جێگایه‌كی زۆر له‌ سه‌ر دروستبونی شار جێده‌هێڵن، كه‌ركوك یه‌كێكه‌ له‌و شارانه‌ی كه‌ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی هۆیه‌كی سه‌ره‌كی دروستبونین، لانی كه‌م له‌ نزیك به‌ 150 ساڵی رابردودا، ئه‌وه‌ی پێش ئه‌و مێژوه‌ش ناكرێت به‌بێ هیچ سه‌رچاوه‌ و لێكدانه‌وه‌یه‌كی زانستی و هه‌ر له‌ خۆڕا شارێك بدرێته‌ پاڵ خێڵ و پێكهاته‌یه‌ك، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێ جار توێژه‌ره‌كان ئه‌و جۆره‌ ناسنامه‌یه‌ ده‌ده‌نه‌ پاڵ شارو شوێنێك، بۆ نمونه‌: مه‌رج نییه‌ شارێك له‌ سه‌رده‌می سه‌لجوقییه‌كاندا دروست بوبێت سه‌لجوقی بێت، یان له‌ سه‌رده‌می ساسانییه‌كاندا ساسانی بێت، هه‌ندێك له‌ مێژو نوس و توێژه‌ره‌كان به‌م جۆره‌ خوێندنه‌وه‌ بۆ دروستبونی شار ده‌كه‌ن، نه‌ك به‌ پێی پێویستی ده‌وروبه‌رو زیادبونی دانیشتوانی گونده‌كان، كه‌ له‌ دۆخی ئاساییدا شار به‌م شێوازه‌ی ئێمه‌ گه‌شه‌ ده‌كات، نه‌ك شێوازی دیكه‌، كه‌ركوك یه‌كێكه‌ له‌و شارانه‌ی كه‌ ده‌وروبه‌ره‌ كوردییه‌كه‌ی رۆڵێكی زۆریان له‌ دروستبونیدا بینیوه‌، ئه‌گه‌رچی له‌ قۆناغی جیاجیادا چ ده‌سه‌ڵاتدارانی عوسمانی، چ ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌ب هه‌وڵیاندا ناسنامه ‌و سیمایه‌كی دیكه‌ بده‌ن به‌ كه‌ركوك، به‌ڵام سه‌ركه‌وتو نه‌بونه‌، سه‌ركه‌وتو نه‌بون به‌و مانایه‌ی شكستیان خواردوه‌ له‌ سڕینه‌وه‌ی كورددا، ده‌نا سیاسه‌ته‌كه‌یان كاری زۆری كردوه‌ته‌ سه‌ر سیمای شاره‌كه‌.

نه‌خشه‌ی پێش ده‌ستكاری كردنی ته‌عریب
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می عوسمانی سنجه‌قی كه‌ركوك له‌ سه‌رده‌می عوسمانیدا بریتی بو له‌: ره‌واندز، هه‌ولێر، ئاڵتون كۆپری، خورماتو، داقوق، دوز، قه‌ره‌ته‌په‌.

عیراق له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیدا هه‌ندێجار چوار ویلایه‌ت و هه‌ندێك جاریش سێ ویلایه‌ت بوه‌، هه‌میشه‌ كه‌ركوك ناوچه‌یه‌كی فراوانی كوردنشینی له‌ سه‌ر بوه‌، یاخود خۆی چه‌قی ناوچه‌یه‌كی فراوانی كوردنشین بوه‌، ئه‌م شێوه‌یه‌ تا ساڵی 1911 درێژه‌ی كێشاوه‌و له‌و ساڵه‌دا كه‌ركوك بریتی بوه‌ له‌: هه‌ولێرو كۆیه‌و ره‌واندزو رانییه‌.

له‌و چوارشوێنه‌دا به‌تایبه‌ت له‌ هه‌ولێر، كه‌مینه‌ی توركمان و له‌ كۆیه‌و هه‌ولێرو ره‌واندزیش كه‌مینه‌ی كریستیان هه‌بوه‌، له‌ ساڵی 1947 سنوری لیوای كه‌ركوك 20,355 كم دوجا بوه‌و قه‌زاكانی بریتی بون له‌ كه‌ركوك، چه‌مچه‌ماڵ، كفری، داقوق، هه‌روه‌ها ناحیه‌كانی مه‌لحه‌، (حه‌ویجه‌ی ئێستا)، دوبز، ئاڵتون كۆپری، شوان، قه‌ره‌حه‌سه‌ن، دوزخورماتو، قه‌ره‌ته‌په‌، كه‌لار، پێباز، سه‌نگاو ئاغجه‌له‌ر بونه‌، له‌م سنوره‌ فراوانه‌دا جگه‌ له‌ مه‌لحه‌، كه‌ عه‌ره‌بی تێدا بوه‌و نزیكه‌ی زیاتر 5%ی كورد بوه‌، له‌ناو سه‌نته‌ری كه‌ركوكدا كه‌مێك عه‌ره‌ب هه‌بوه‌، ده‌نا زۆربه‌ی زۆری دانیشتوانی كورد بونه‌، توركمانیش له‌ناو سه‌نته‌ری شارو هه‌ندێك له‌ شارۆچكه‌كان نیشه‌جێ بونه‌، ساڵی 1947 سنوری لیوای كه‌ركوك به‌ستراوه‌ به‌م لیوایانه‌وه‌: سنوری لیوای سێمانی، چه‌مچه‌ماڵ، ئاغجه‌له‌ر، سه‌نگاو، به‌ره‌و گه‌رمه‌سێریش به‌ گشتی كوردبونه‌، لیوای دیاله‌ هاوسنوری كه‌ركوك بوه‌، له‌ پێباز شێروانه‌ قه‌ره‌ته‌په‌ كفرییه‌وه‌، كه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆریان كوردن، گونده‌كانیش به‌ گشتی كوردنشین بونه‌، سنوری لیوای به‌غدا بریتی بو له‌ خورماتو ـ كوردو توركمان، داقوق ـ كوردو توركان، قه‌ره‌ته‌په‌و مه‌لحه‌ ـ كوردو توركمان و عه‌ره‌ب، لیوای موسڵ كه‌مێك له‌ سنوری پردێ و زۆربه‌ی سنوری مه‌لحه‌، لیوای هه‌ولێر پردێ و شوان، كه‌ سه‌رجه‌میان كورد بونه‌، جگه‌ له‌ كه‌مینه‌یه‌كی توركمان له‌ ناو پردێ، ساڵی 1957 لیوای كه‌ركوك بریتی بوه‌ له‌ چوار قه‌زا:
 یه‌كه‌م: قه‌زای سه‌نته‌ر، ناحییه‌كانی: شوان، قه‌ره‌حه‌سه‌ن، ئاڵتون كۆپری، مه‌لحه‌، ناو كه‌ركوك، ئه‌م قه‌زایه‌ جگه‌ له‌ مه‌لحه‌، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان كوردو توركمانن.
دوه‌م: قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، بریتی بو له‌ سه‌نته‌ری چه‌مچه‌ماڵ و ناحییه‌كانی ئاغجه‌له‌رو سه‌نگاو، به‌ پێی سه‌رژمێری ساڵی 1957 100% كوردن، له‌و سه‌رژمێرییه‌دا زمانی دایك به‌ پێوه‌ر وه‌رگیراوه‌.
سێیه‌م: قه‌زای كفری، پێباز، شێروانه‌، به‌ ته‌واوی كوردن، قه‌ره‌ته‌په‌و سه‌نته‌ر، جگه‌ له‌ كورد توركمانیشی تیایه‌.
چواره‌م: قه‌زای خورماتو، سه‌نته‌ر كوردو توركمان، داقوق كوردو توركمان، قادركه‌ره‌م هه‌مو كوردن، ساڵی 1965 حه‌ویجه‌ ده‌كرێته‌ قه‌زاو ناحییه‌ی ریازی ده‌خرێته‌ سه‌رو، كه‌ركوك ده‌بێته‌ پێنج قه‌زا، ساڵی 1976 ده‌ستكاری ته‌واوی نه‌خشه‌كه‌ ده‌كرێت و ته‌عریبی خاك و خه‌ڵك ده‌ستپێده‌كات و له‌و ساڵه‌دا نزیكه‌ی ده‌ هه‌زار كم دوجا، له‌ كه‌وركوك جیاده‌كرێته‌وه‌، تا ساڵی 1970 رێژه‌ی شارنشین له‌ كه‌ركوك نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ 50%، واته‌ گوندنشین زیاتر بوه‌، له‌ كاتێكدا گوندنشینی كه‌ركوك له‌ 80 ـ 85% كورد بونه‌، به‌ پێی سه‌رژمیری ساڵی 1965 رێژه‌ی شارنشین 48% بوه‌، كه‌ ره‌نگه‌ ئه‌م رێژه‌یه‌ به‌ زیادیشه‌وه‌ بێت.

به‌ گوێره‌ی سه‌رژمێری ساڵی 1957 كه‌ زمانی دایك به‌ پێوه‌ر وه‌رگیراوه‌، ئه‌وانه‌ی به‌ كورد نوسراون و به‌ كوردی قسه‌یان كردوه‌ رێژه‌كه‌یان به‌م جۆره‌یه‌ له‌ قه‌زاكه‌دا:
ـ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ: 100%
ـ قه‌زای خورماتو 54,7%
ـ قه‌زای كفری 53,7%
ـ ناو كه‌ركوك 40,9%
حه‌ویجه‌ مه‌لحه‌: هێشتا نه‌بوه‌ به‌ قه‌زا 5%ی كورد بوه‌.

لیوای كه‌ركوك: به‌ پێی هۆزه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌م جۆره‌ به‌ستراوه‌ به‌ لیواكانی دیكه‌وه‌: لیوای هه‌ولێر هاوسنور بوه‌ له‌ گه‌ڵ ساڵه‌یی، شێخ بزێنی، شوان.
لیوای سلێمانی: شوان، هه‌مه‌وه‌ند، به‌رزنجی، جاف.
لیوای دیاله‌و به‌شێك له‌ به‌غدا: ته‌رخانی، باجه‌ڵان، ده‌لۆ، شاتری، زه‌ند، پاڵانی.
سوچێكی لیوای موسڵ و به‌غدا: هه‌ندێ هۆزی عه‌ره‌ب و كورد.

به‌ پێی هه‌مو سه‌رژمێرییه‌كان، هه‌میشه‌ تا هاتنی ته‌عریب، كورد له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدا بوه‌، ئه‌گه‌رچی له‌ نیوه‌ كه‌متریش بوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وانی دیكه‌دا، بۆ نمونه‌: سه‌رژمێری ساڵی 1957:
ـ كورد 48,3%
ـ عه‌ره‌ب 28,2%
ـ توركمان 21,4%

هه‌رچه‌نده‌ من بڕوام وایه‌ له‌و سه‌رژمێرییه‌دا عه‌ره‌ب زۆر زیاتری خراوه‌ته‌ سه‌ر، چونكه‌ ده‌شێ مه‌سیحی و به‌شێك له‌ توركمان و ته‌نانه‌ت كوردیش به‌ عه‌ره‌ب نوسرا بێت.

به‌پێی ئه‌م گێڕانه‌وه‌ دیرۆكییه‌، ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و راستییه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌ب چۆن كاریان له‌ سه‌ر ته‌عریبی كه‌ركوك كردوه‌و هه‌وڵیانداوه‌ ئه‌وانی دیكه‌ی تیا بسڕنه‌وه‌، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین: تا به‌ر له‌ ده‌ستكاری كردنی نه‌خشه‌ی كه‌ركوك، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ململانێی نه‌ته‌وه‌یی به‌ زه‌قی له‌و ناوچه‌یه‌دا نه‌بوه‌و هه‌میشه‌ پێكهاته‌ جیاجاكان پێكه‌وه‌ بێ گیروگرفت ژیاون، ئه‌گه‌رچی عوسمانییه‌كانیش هه‌وڵیانداوه‌ سیمای توركمانی بون ببه‌خشن به‌م ناوچانه‌، به‌ڵام ئه‌مانه‌ نه‌بونه‌ته‌ هۆیه‌ك بۆ شه‌ڕو ململانێ، به‌و جۆره‌ی له‌ سه‌رده‌می ته‌عریبدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه‌.

كوردی كه‌ركوك
كوردی كه‌ركوك له‌ پارێزگای كه‌ركوكدا له‌ڕوی ژماره‌و فراوانی ناوچه‌وه‌، به‌ ناوچه‌ی نیشته‌جێ بونیشه‌وه‌، به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت، كۆی هۆزه‌ كورده‌كانی كه‌ركوك، له‌ ژماره‌ی هۆزی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ زیاترن، هۆزه‌ كورده‌كانی كه‌ركوك بریتین له‌: شوان، تاڵه‌بانی، داوده‌، ساڵه‌یی، كاكه‌یی، جاف، وه‌نداوی، ره‌باتی، قه‌ڵاسێوكه‌یی، هه‌مه‌وه‌ند، كه‌ڵهوڕ، جه‌باری، ده‌لۆ، شێخان، زه‌نگه‌نه‌، زه‌ند، رۆژبه‌یانی، له‌ك، به‌رزنجی، گلی، شێخ بزێنی، گێژ، پاڵانی، سیامه‌نسوری، بیبانی و... هتد.

كه‌واته‌ زیاتر له‌ 25 هۆزن، كه‌ ژماره‌ی هه‌ندێكیان له‌ هه‌زاران خێزان تێده‌په‌ڕێت، من بۆخۆم پێموایه‌ پێویسته‌ كورد بون و ئینسانیبون بخرێنه‌ سه‌رو خێڵ و هۆزه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م دۆخه‌ به‌تایبه‌ت بۆ كورد تائێستا درێژه‌ی هه‌یه‌، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هۆزه‌ كورده‌كان له‌ سنوری پارێزگای كه‌ركوك هه‌میشه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ئه‌ندامه‌كانیان له‌ به‌ره‌ی دژ به‌ داگیركارو سته‌مكاری و زه‌برو زه‌نگدا بونه‌.

عه‌ره‌بی كه‌ركوك
بریتین له‌م هۆزانه‌: عوبێد، جبور، جحێش، ئه‌لبوحه‌مدان، نعێم، كه‌ره‌وی، حه‌رب، عه‌زه‌، روفاعی، سعێداد، به‌نوزه‌ید، حه‌دیدی و .. هتد، به‌ گشتیی نزیكه‌ی سیانزه‌ هۆزن، ئێستا ته‌قه‌لایه‌كی زۆر هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ نێوی هۆزو بنه‌ماڵه‌ی دیكه‌وه‌ لق و چڵی جیاجیا له‌وانه‌ بكرێته‌وه‌و زیاد بكرێن، ته‌نانه‌ت حكومه‌تی عێراقیش پشتگیری ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ده‌كات، له‌ كاتی به‌عسیشدا هه‌وڵێكی زۆر درا هه‌ندێ له‌ هۆزه‌ كوردو توركمانه‌كان، خۆیان بكه‌ن به‌ عه‌ره‌ب، له‌م باره‌یه‌وه‌ چه‌ندین دۆكیۆمێنت هه‌ن، ته‌نانه‌ت به‌عس وای كردبو كه‌ هه‌ندێك خه‌ڵك خۆیان به‌ ناوی هۆزه‌كه‌یانه‌وه‌ داوایان كردبو ناسنامه‌ی هۆزه‌كه‌یان له‌ كورده‌وه‌ بگۆڕن بۆ عه‌ره‌ب.

توركمانی كه‌ركوك
له‌ كه‌ركوكدا هه‌ندێك توركمانیش هه‌ن، كه‌ ده‌كرێت وه‌كو هۆز چاویان لێ بكرێت، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێكیان له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌و ناوچه‌، یه‌كیان گرتوه‌و كۆبونه‌ته‌وه‌، له‌و هۆزانه‌: تاتران، به‌یات، نه‌وتچی، ئاوچی، یه‌عقوبی، هورمزی،" پریادی" وقسه‌ هه‌یه‌ به‌شێك له‌مانه‌ كورد بن! ...هتد، به‌ڵام توركمانه‌كان كه‌متر وه‌كو هۆز ده‌بینرێن و زیاتر له‌ پێكهاته‌یه‌كی توركمانیدا به‌رجه‌سته‌ ده‌بن، له‌ ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی عه‌ره‌بی عێراقیدا هه‌وڵی زۆر دراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كوردو توركمان بكرێن به‌ گژ یه‌كدا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان سه‌ركه‌وتو نه‌بونه‌، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك روداویش هه‌ن كه‌ ناكرێت هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر نه‌كرێت به‌ تایبه‌تی روداوه‌كه‌ی ساڵی 1959، پێش ئه‌م روداوه‌ش له‌ 4ی ئایاری 1924 ئه‌مجاره‌ كوردو توركان پێكه‌وه‌ به‌ گژ لیڤی و ئینگلیزدا چونه‌ته‌وه‌و له‌ مێژودا ئه‌مه‌ به‌ روداوی حه‌مامه‌كه‌ ناسراوه‌و زۆر كه‌س هه‌ڵوێسته‌یان له‌سه‌ر كردوه‌، به‌ تایبه‌تی عه‌بدولڕه‌زاق حه‌سنی، مێژو نوس، روداوی ساڵی 1959 تا ئێستا زۆر بێلایه‌نانه‌و به‌ شێوه‌یه‌كی زانستیی شرۆڤه‌ نه‌كراوه‌، ته‌نانه‌ت كاتی خۆیشی كه‌ منیش له‌ كتێبی كوردو كه‌ركوك له‌ سه‌ری وه‌ستاوم، ئێستا كه‌ ده‌یخوێنمه‌وه‌ هه‌ستده‌كه‌م جۆرێك لایه‌نداری تێدایه‌، كه‌ لام وایه‌ ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كوردبونی منه‌وه‌ هه‌یه‌، توركمانێكیش ره‌نگه‌ هه‌روا بكات، كێشه‌ له‌و روداوه‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تانی دیكه‌و لایه‌نی دیكه‌ خۆیان تێ هه‌ڵقورتاندوه‌، به‌ تایبه‌تی توركیاو ئێران.

ئه‌نفال و كه‌ركوك
كه‌ركوك به‌ر له‌ ساڵی 1976، 7  قه‌زاو 23 ناحیه‌و 1438 گوند بو، له‌ دوای ئه‌و مێژوه‌، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ 3 قه‌زاو 9 ناحیه‌و 590 گوند بو، له‌ سنوری پارێزگای كه‌ركوك ساڵی 1963 تا ساڵی 1988 748 گوند روبه‌ڕوی روخان و سوتان و چۆڵكردن بونه‌ته‌وه‌، كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و گوندانه‌ گوندی كوردنشین بونه‌، ئه‌و قه‌زاو ناحیه‌و گوندانه‌ی به‌ر شاڵاوی دابڕان و دورخستنه‌وه‌ كه‌وتون، قه‌زاو ناحیه‌و گوندی كوردنشین و زۆرینه‌ كوردن، دابڕاندن و دورخستنه‌وه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ش به‌ پێی مه‌رسومی كۆماری و به‌ بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقی بوه‌، به‌لای به‌عسه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌س نه‌بوه‌، بۆیه‌ له‌ ساڵی 1988دا له‌ پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا قورسایی پرۆسه‌كه‌ی خسته‌ سنوری پارێزگای كه‌ركوكه‌وه‌و قۆناغه‌كانی ئه‌نفالی 3و 4، دو قۆناغی هه‌ره‌ ترسناكی ئه‌نفالن، كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی ده‌كه‌ونه‌ سنوری پارێزگای كه‌ركوكه‌وه‌و به‌ پێی ئاماره‌كان نزیكه‌ی 50 بۆ 60 هه‌زار كه‌س له‌م سنوره‌ به‌ر ئه‌و شاڵاوه‌ كه‌وتون.

بۆخۆم له‌ كۆی 100 گوند، سه‌رژمێریی زیاتر له‌ پێنج هه‌زار ئه‌نفالكراوم كردوه‌، سه‌رژمێرییه‌ك كه‌ ساڵانی 1992 ـ 1993 كراوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ سنوری كه‌ركوكدا (60,071) كه‌س له‌ ئه‌نفالدا له‌ناوچونه‌.

له‌ ئه‌نفالی كه‌ركوكدا به‌ هه‌زاران خانوبه‌ره‌و مزگه‌وت و قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌و كارێزو ئاشی ئاو كه‌لوپه‌لی دیكه‌ له‌ ناوچون، له‌م پرۆسه‌یه‌دا زیاتر له‌ (46) هه‌زار خێزان له‌ گوندو شوێنه‌كانی خۆیان وه‌ده‌رنران، كه‌ ده‌كرێت بیانكه‌ینه‌ چه‌ند به‌شێكه‌وه‌:
ـ به‌شێك راسته‌وخۆ به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتن و ئه‌نفالكران، له‌وانه‌ ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌ تۆپزاوه‌و دوبزو نوگره‌ سه‌لمان و سه‌ماوه‌ گه‌ڕێنرانه‌وه‌.
ـ به‌شێك گوێزرانه‌وه‌ بۆ ئۆردوگا سایگۆنیه‌ زۆره‌ ملێكان و له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ركران.
ـ به‌شێكی دیكه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی كه‌م نه‌بون له‌ سنوری گه‌رمیان و شوان و جه‌باری و قه‌ڵاسێوه‌كه‌و كه‌ركوك و شوێنه‌كانی دیكه‌وه‌، به‌پێ گه‌یشتنه‌ ئێران و له‌ ئۆردوگاكانی كامیاران و ۆرمه‌هه‌نگ و زێوه‌و شوێنه‌كانی دیكه‌ نیشته‌جێ كران، ئه‌گه‌ر ئه‌م46 هه‌زار خێزانه‌، هه‌ر خێزانی بریتی بوبێت له‌ (5) كه‌س، ئه‌وا 230 هه‌زار هاوڵاتی كورد له‌ سنوری پارێزگای كه‌ركوك و قه‌زا دابڕاوه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتون و له‌ نێوان له‌ ناوچون و ده‌ستبه‌سه‌ری و ده‌ربه‌ده‌ریدا په‌رته‌وازه‌ كراون.

له‌ دوای ئه‌و ساڵه‌شه‌وه‌، واته‌  له‌ دوای 1988یشه‌وه‌ تا ساڵی 2003 له‌ سه‌رده‌ستی به‌عس ته‌عریب و راگواستن درێژه‌ی بوه‌و ساڵ نه‌بوه‌ سه‌دان خێزان، (خێزانی كورد) له‌و شاره‌ ده‌رنه‌كرێن.

به‌ پێی ئامارێك كه‌ له‌ به‌رده‌ستی مندایه‌و هی لیژنه‌ی باڵای ئاواره‌كانی كه‌ركوكه‌ لام وایه‌:
ـ ساڵی 1995، 28 خێزان، (ده‌كرێت ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌بێت) ـ ساڵی 1996، 188 خێزان ـ ساڵی 1997، 551 خێزان ـ ساڵی 1998، 666 خێزان ـ ساڵی 1999، 448 خێزان ـ ساڵی 2000، 373 خێزان ـ ساڵی 2001، 1006 خێزان ساڵی 2002، 1600 خێزان واته‌ به‌ گشتیی له‌م 8 ساڵه‌دا 5861 خێزانی كورد له‌ كه‌ركوك ده‌ركراون و ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ به‌تایبه‌ت هه‌رێمی كوردستان كراون.

دیاره‌ هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ ژماره‌ی دیكه‌ ده‌ڵێن، بۆ نمونه‌: له‌ شوێنێكی دیكه‌ لیژنه‌ی باڵای ئاواره‌كانی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵدا هاتوه‌:
ـ 1996 ـ 360، خێزان
ـ 1997 ـ 702، خێزان
ـ 1998 ـ 394، خێزان
ـ 1999 ـ 432، خێزان ده‌ركراوه‌.

ئێمه‌ چیمان كردوه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ته‌عریبدا
1ـ به‌ر له‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌و داوای لێبوردن، ئێمه‌ كه‌ركوكمان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوری كاتیی خسته‌ چوارچێوه‌ی مادده‌ی 58ه‌وه‌، ئه‌م ماده‌یه‌ له‌ سێ خاڵی (أ، ب، ج) پێكاتوه‌، خاڵی (أ) باس له‌ ئه‌ركه‌كانی حكومه‌تی گوێزه‌ره‌وه‌ ده‌كات له‌ هه‌ڵگرتنی سته‌مكارییه‌كانی به‌عس له‌ كه‌ركوك و گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ مافخوراوان  و راگوێزراوان و ده‌ركراوان، خاڵی یه‌كه‌می (أ) باسی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ ده‌كات، خاڵی دوه‌م باسی گێڕانه‌وه‌ی هێنراوه‌كان ده‌كات و خاڵی سێیه‌م باس له‌وانه‌ ده‌كات كه‌ مافی دامه‌زراندنیان لێ زه‌وت كراوه‌و ده‌ركراون و خاڵی چواره‌میش قسه‌ له‌ سه‌ر سڕینه‌وه‌، یان گۆڕینی ناسنامه‌ ده‌كات و حكومه‌ت به‌رپرسیار ده‌كات له‌ چاره‌سه‌ردانان بۆ هه‌مو ئه‌و پرسانه‌.

له‌ خاڵی (ب) باسی گۆڕینی نه‌خشه‌ی كه‌ركوك و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پارێزگاكه‌ ده‌كات، خاڵی (ج) باس له‌وه‌ ده‌كات كۆی كێشه‌كه‌ تا كاتی سه‌رژمێری گشتیی و ده‌نگدان له‌ سه‌ر ده‌ستوری هه‌میشه‌یی دوابخرێت.

یه‌كه‌مین كه‌سێك كه‌ به‌رپرسیار بو له‌ جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 58 و جێبه‌جێی نه‌كردوه‌، (ئه‌یاد عه‌لاوی) بو، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و له‌ 8/2/2004 له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌ركردایه‌تی كورد به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی ماده‌ی 58 ده‌دات له‌ ئان و ساتی خۆیدا، ئه‌وكاته‌ی عه‌لاوی سه‌رۆكی حكومه‌ت بو، به‌ریتانیاو ئه‌مریكاش پشتگیری نوسراویان هه‌یه‌ بۆ جێ به‌جێكردنی ماده‌ی 58 كه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ (جۆن نیگرۆ پۆنتی و ئیدوارد چاپڵن) نوسیویانه‌.

دواتر و دوای جێبه‌جێ نه‌كردنی، ده‌قی ماده‌كه‌ گوازرایه‌وه‌ بۆ نێو ده‌ستوری عێراقی و بو به‌ ماده‌ی 140، ماده‌ی 140یش دیسان كه‌ركوكی خسته‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ، له‌ ماده‌ی 58 و 140 تا ئێستا سێ كه‌س سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی عێراقیان كردوه‌.

(ئه‌یاد عه‌لاوی)، (د. ئیبراهیم جه‌عفه‌ری)، (دكتۆر نوری مالیكی)، به‌ڵام هیچیان به‌ڵێنه‌كه‌یان بۆ جێبه‌جێ ئه‌وماده‌یه‌  نه‌برده‌سه‌ر، ته‌نانه‌ت نوری مالیكی له‌ كارنامه‌ی وه‌رگرتنی حكومه‌تدا له‌ چوار ساڵی یه‌كه‌مدا ساڵی 2005 خاڵی 22 باس له‌ جێ به‌جێ كردنی ئه‌و ماده‌یه‌ ده‌كات، كورد جگه‌ له‌و ماده‌یه‌ هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێكی دیكه‌ی نه‌بوه‌، مادده‌ی 140 كه‌موكوڕی زۆره‌و پێویستی به‌ په‌راوێزو رونكردنه‌وه‌ی زیاتره‌، نه‌ك كورد هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێكی نه‌بوه‌، بگره‌ ئه‌وانی دیكه‌ به‌ گشتیی كه‌وتنه‌ دژایه‌تیكردنی ئه‌و ماده‌یه‌و له‌ هه‌مو دژایه‌تییه‌كان ئاشكراترو كاریگه‌رتر، دانیشتنی سێ شه‌ممه‌ی ته‌موزی ساڵی 2008ی په‌رله‌مان بو، له‌ كاتی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاو قه‌زاو ناحیه‌كاندا، ماده‌ی 24ی نێو ئه‌و یاسایه‌، گه‌وره‌ترین شه‌ڕی دژی نه‌ك هه‌ر ماده‌ی 140، بگره‌ كورد راگه‌یاند، ئه‌و رۆژه‌ له‌ كۆی 275 ئه‌ندام په‌رله‌مان 142  كه‌ كه‌متره‌ له‌ سێ له‌سه‌ر پێنجی ئه‌ندامان كه‌ ده‌كاته‌ 165 په‌رله‌مانتار ئاماده‌بون، له‌و ژماره‌یه‌ 127 ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌نگیان به‌ یاساكه‌و به‌ ماده‌ی 24ی نێو یاساكه‌دا، نوێنه‌ره‌ كورده‌كان پێشتر هۆڵه‌كه‌یان چۆڵكرد، ئه‌م یاسایه‌ له‌ كوردستان كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوادا هات، له‌ 28ی ته‌موز له‌ كه‌ركوك خۆپیشاندانێكی زۆر گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌چو، كه‌ دواتر شه‌ڵاڵی خوێنكرا.

په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنێكی تایبه‌تی له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌بردو له‌و دانیشتنه‌دا له‌ كۆی 111 ئه‌ندام په‌رله‌مان، به‌ ته‌نها 75 ئه‌ندام په‌رله‌مان ئاماده‌بون و 36 په‌رله‌مانتار ئه‌و رۆژه‌ له‌ هۆڵی په‌رله‌ماندا نه‌بون، كاردانه‌وه‌ی جیاجیای دیكه‌ش تا ده‌گاته‌ ڤیتۆی سه‌رۆككۆمار دژی ماده‌ی 24 به‌ڕێوه‌چو، دواتر ماده‌ی 23 كرایه‌ ئه‌لته‌رناتیڤی ماده‌ی 24، كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ وردی به‌راوردیان بكه‌ین، جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه‌و له‌ هه‌ناوی ماده‌ی 24دا له‌ دایكبوه‌، له‌ راستیدا هه‌ردو ماده‌ی 23 و 24 پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی 140 و به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئه‌و ماده‌یه‌ ده‌بینرێت، كه‌ له‌ ئێستادا ئه‌وه‌ پێویستی به‌ به‌دواداچونی زیاتری كورده‌.

نابوایه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كورد كه‌ركوكی بخستایه‌ته‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ، كه‌ خستیشی ده‌بوایه‌ پێداگری له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ بكردایه‌ كه‌ له‌ كاتی خۆیدا جێ به‌جێكرابا، ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ڵه‌كانی ئێمه‌.

هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌مان كه‌ من لاموایه‌ ده‌بوایه‌ رزگاركردنی كه‌ركوك له‌ ساڵی 1991 ببوایه‌ته‌ په‌ند بۆ رزگاركردنی كه‌ركوك له‌ 10-4-2003 بۆ ئێمه‌، كه‌ نه‌بو، هه‌ڵه‌كه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ بو دیسانه‌وه‌ كه‌وتینه‌وه‌ تاڵانكردن و له‌ 10ی نیسان تا 16 نیسان، هه‌مو ئه‌و ماوه‌یه‌مان بۆ تاڵان و تاڵانكاریی به‌كارهێنا، ئه‌و ماوه‌یه‌ كورد به‌رپرسی یه‌كه‌می شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری بون، تا رۆژی 16ی نیسان (ولیام مایڤڵ)ی به‌رپرسی لیوای 173ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان هاته‌ كه‌ركوكه‌وه‌و رۆژی دواتر له‌ 24 كه‌س حكومه‌تیان دروستكرد به‌مجۆره‌:
ـ 6 كه‌س بۆ كورد
ـ 6 كه‌س بۆ عه‌ره‌ب
ـ 6 كه‌س بۆ توركمان
ـ 6 كه‌س بۆ ئه‌وانی تر، كلدو ئاشورو ئه‌رمه‌ن.

راسته‌ كه‌ ده‌ڵێن كه‌ركووك له‌ڕوی دابه‌شبونی دانیشتوانه‌وه‌ كوردستانییه‌، به‌ڵام چیانكردوه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ ئه‌و پرسیاره‌یه‌ كه‌ هه‌میشه‌ روبه‌ڕومان ده‌بێته‌وه‌.

1ـ ئێمه‌ ده‌بێ له‌ سه‌ر ئاستی سیاسی  له‌ به‌رزترین ئاستدا شه‌رم له‌ پێداگری له‌ كوردستانیبونی كه‌ركوك نه‌كه‌ین.
2ـ ده‌بێ داوا له‌ حكومه‌تی عێراقی بكه‌ین و فشاری بخه‌ینه‌ سه‌رو زۆری بۆ بێنین كه‌ قه‌ره‌بوی گونده‌كان بكاته‌وه‌و ئاوه‌دانیان بكاته‌وه‌و ژیان بكاته‌وه‌ به‌ به‌ریاندا.
3ـ گێڕانه‌وه‌ی قه‌زاو ناحیه‌ دابڕێنراوه‌كان بكه‌ینه‌ مه‌رجی پێكه‌وه‌ژیان له‌ عێراقدا.
4ـ ژیان بكه‌ینه‌وه‌ به‌ به‌ر كه‌ركوكدا.

كه‌ركوك شارێكی گه‌شتوگوزاری قه‌شه‌نگه‌ ئه‌گه‌ر كاری بۆ بكه‌ین.
ـ دیرۆك و كۆنینه‌و شوێنه‌واری تیایه‌.
ـ خاسه‌ به‌ ناوه‌ندیدا ده‌ڕوات كه‌ ده‌كرێت پڕ ئاو بكرێت و بڕازێنرێته‌وه‌، له‌ كاتی خۆیدا باسمان له‌وه‌ كردوه‌ چۆن ئه‌م كاره‌ بكرێت، ئه‌گه‌رچی به‌ ئه‌سته‌م دێته‌ به‌رچاو.
ـ چه‌ندین هاوینه‌ هه‌واری هه‌یه‌، وه‌ك دوبز، پردێ، ساتی و گۆران و ناوشوان و خاڵه‌بازیانی و شوێنگه‌لی دیكه‌.
ـ5 گیانی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قبوڵكردن و لێبورده‌یی په‌ره‌ پێ بده‌ین.
6ـ كه‌مته‌رخه‌مه‌كان له‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی ماده‌ی 58 و دواتر 140 بده‌ینه‌ دادگای فیدراڵی.
7ـ دۆسیه‌یه‌كی پوخت و پڕ بۆ ده‌ره‌وه‌و رۆژئاواو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ سه‌ر كه‌ركوك ئاماده‌ بكه‌ین و به‌رده‌وام له‌ به‌رده‌ستمان بێت له‌ كاتی گفتوگۆو هه‌ر بابه‌تێكی تایبه‌ت به‌ كه‌ركوك.
8ـ گوتارێكی یه‌كگرتوی ئینسانی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌بێت، نه‌ك ئه‌و گوتاره‌ حزبییه‌ لاوازه‌ی كه‌ له‌ هیچدا یه‌ك ناگرێته‌وه‌.
9ـ جگه‌ له‌ ماده‌ی 140 ئه‌لته‌رناتیڤێكی دیكه‌مان هه‌بێت و بۆ گره‌وی درۆزنانه‌و سیاسه‌تیش نه‌بێت.
10-ئه‌گه‌ر كه‌ركوكیش له‌ ئێستادا گێڕانه‌وه‌ی‌ زه‌حمه‌ت بێت خۆ ده‌توانین به‌ جۆرێك خزمه‌تی‌ بكه‌ین كه‌ ئه‌وانی‌ تر ناچار بن حورمه‌تی‌ خۆمان و كاره‌كانمان بگرن!


08/07/2012 بینین: 9957
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
هەدەپەو هه‌ڵبژاردن‌ لەتوركیا...
چیرۆكه‌كانی‌ به‌هه‌ده‌ردان...
وه‌زیری‌ دارایی‌ باش ده‌كات ...
كه‌ركوك له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریه‌ نوێیه‌كه‌دا ...
كوردو ئه‌رمه‌ن لێكچون و جیاوازی ...
بۆ شه‌ڕی‌ ناوخۆ!...
ئه‌نفال و كاریگه‌ریه‌كانی‌ له‌سه‌رخۆ بژێوی‌ و خۆخاوه‌نی‌
ئه‌نفال و رۆژئاوا...
دیسان نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركوك ...
داعش له‌ پارله‌ماندا...
هه‌ڵه‌بجه‌ كوێی دنیایه‌ ...
نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له‌ ئامه‌د...
راپه‌ڕین چی‌ نه‌كرا ...
حه‌شدو داعش درنجه‌كانی سه‌رزه‌مین ...
ئینساندۆستی گێلانه‌ ...
خه‌ریك بو گه‌مه‌ی ده‌ربڕینه‌...
میلیشیا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وام ...
كه‌ركوك به‌ مرۆیی كردنه‌وه‌ی قوربانی ...
30ی 1 و خه‌مه‌ كوردیه‌كان ...
ریشه‌ و رایه‌ڵه‌كانی داعش ...
چی كۆمانده‌كاته‌وه‌...
وه‌زاره‌تی‌ دارای‌ و كۆمپانیاكانی‌ حیزب ...
وه‌ته‌نیات و به‌یاننامه‌ ...
شیعه‌ له‌م دیوی‌ ده‌رگاكه‌ ...
كه‌ركوك له‌ 2015دا ...
ساڵێكی‌ تریش! ...
كه‌ركوك له‌نێوان خیانه‌تلێكردن و خێر پێكردنا ...
كه‌ركوك راستكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ندێ‌ هه‌ڵه‌ ...
واژوه‌كه‌ی ته‌ها زه‌نگه‌نه‌ و واژوه‌ ونه‌كان ...
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ شۆڕیجه ‌و میدیای‌ كوردی‌ ...
جه‌نابی سه‌رۆك سه‌یرمكه‌!...
ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و پارله‌مانی‌ كوردستان ...
ئاواییه‌ بێنازه‌كان ...
كه‌مال فواد له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سیاسه‌ت ...
خورماتو و حه‌مرین هی‌ خه‌ڵكه‌كه‌ین نه‌ك میلیشیاكان ...
ئه‌گه‌ر به‌غدا هه‌ر وابكات ...
ئه‌ردۆگان و ژماره‌ ...
كێشه‌ی‌ كۆچپێكراوان و چۆنێتی‌ چاره‌سه‌ر ...
نوسینگه‌ی‌ كه‌ركوكی‌ پارله‌مان و ئازاری‌ كه‌ركوكیه‌كان ...
به‌ردو گوڵ ...
ژن لای‌ یه‌په‌گه‌ و داعش ...
ئێزدیه‌ خۆپارێزه‌كان ...
لۆخۆیان دڕ و لۆ وی‌ دی‌ كڕن ...
ئه‌مه‌ش بگێڕنه‌وه‌...
عێراق به‌رپرسیاره‌تی‌ به‌رانبه‌ر پێكهاته‌كان؛ ئێزدیه‌كان به‌نمونه‌...
خۆری‌ ئێزیدی‌ توڕه‌یه‌ ...
داعش و شه‌نگال
هه‌ندێ‌ زانیاری‌ گرنگ له‌باره‌ی‌ شه‌نگال و ئێزدیه‌وه‌:...
ده‌نگه‌كانی‌ سلێمانی‌ ...
موچه‌ و مرۆڤ ...
خوێنی‌ كه‌ركوكیه‌كان ...
ئامرلی‌ و لینینگراد ...
ئه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌یكات...
رۆژئاوای‌ كوردستان خه‌مێكی‌ فه‌رامۆشكراو ...
وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ چی‌ بكات؟...
بتی‌ خۆكرد...
جینۆساید و ئازاری‌ هیندیه‌ سوره‌كان...
قه‌یران باوكی‌ درۆ و دزی‌...
قه‌ندی‌ تاڵ ...
ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ...
نه‌وت له‌ ته‌عریبه‌وه‌ بۆ ته‌تریك ...
بانگه‌شه‌ی‌ ده‌وڵه‌ت و ماڵه‌باجێنه‌...
سیاسه‌تی‌ تاریك ...
سۆرانی‌ مامه‌ حه‌مه‌تان بیره‌ ...
نه‌ریتی‌ بێمنه‌تی‌...
كوردو هه‌ڵبژاردن ..تیڤاڵ و مه‌كسی‌ كوده‌ری‌ ...
شێره‌ژنێك له‌ناو دادگا ...
تۆڵه‌ی‌ خه‌ڵك ...
ئازاره‌كانی‌ كه‌ركوكی‌ بون...
كۆرو مۆرو نابۆكۆ ...
داشه‌ هاره‌
نه‌وت به‌ره‌و كوێمان ده‌بات؟ ...
با بیبه‌ینه‌ سه‌ر...
نیوه‌ی‌ فیلمه‌كه‌ ...
ئاشبه‌تاڵی‌ پێمه‌كه‌ن ...
داعش و خودا...
گۆڕان و حكو‌مه‌ت ...
نه‌وت و نه‌گبه‌تی‌...
كه‌ركوك له‌ بارودۆخێكی‌ تردا ...
ته‌قه‌ی‌ كورد له‌ كورد ...
هه‌رێم خورمژی‌ ده‌وێت...
مامۆستا محه‌مه‌د عه‌لی‌ محه‌مه‌دیان و مامۆستاكانی‌ تر...
پێشمه‌رگه‌ و موچه‌...
بۆ فریشته‌كه‌ی‌ رۆژئاوا...
داعش و ساڵی‌ نوێ‌ ...
نامه‌یه‌ك بۆ ئامه‌د...
خوێن و گه‌نده‌ڵی‌...
كاوه‌ و سۆران و سه‌رده‌شت و دایكانی‌ ئێمه‌...
نه‌وت و ئه‌نفال...
خورماتو سه‌عدیه‌ی‌ بێخاوه‌ن...
پۆستی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ و پرسی‌ هه‌ڵبژاردن...
كه‌ركوك له‌نێو یاسا و بڕیاره‌كاندا...
هه‌ڵبژاردنی‌ پیس ...
قامچی‌ و قانون ...
خه‌مێك بۆ كه‌ركوك ...
ئازایه‌تی‌ و خۆ خاوه‌نی‌ ...
هه‌ڵبژاردن و په‌یمانی‌ شه‌ره‌ف ...
ئه‌وه‌ی‌ بارزانی‌ ده‌یڵێت وایه‌...
یه‌خه‌ی‌ كامتان بگرین یه‌كێتی‌ و پارتی‌...
كورد له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان چی‌ بكات؟...
ئۆپۆزسیۆن و كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌...
له‌ق له‌قه‌كان و شه‌هیده‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ...
رۆڵی‌ كۆكه‌ره‌وه‌...
سه‌دوچل به‌ره‌وكوێ‌ ...
كۆیله‌كردن ...
بارزانی‌ شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كه‌ به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات...
مه‌حمود یاسین بۆ كوێ‌ ده‌به‌ن...
كونسڵگه‌ری‌ فه‌ره‌نسا و درۆ...
ئاپۆ و ئاگربه‌ست...
باوكێ‌ له‌ قه‌یتول...
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ دوبز...
پوره‌ حه‌به‌...
17ی‌ شوبات و یه‌ك دوقسه‌ی‌ تر...
سته‌مكردن له‌ شه‌هید...
وه‌همی‌ چاكسازی‌...
دیسان وه‌زاره‌تی‌ كاره‌ساته‌ سروشتییه‌كان...
ناو وه‌ك كێشه‌یه‌كی‌ قانونی‌ ...
نهێنی‌ نه‌فره‌ته‌كه‌...
نوكته‌ی‌ كوردی‌ ...
های‌ له‌وه‌...
بۆچی‌ پێویسته‌ پشتگیری‌ پارێزگار بكه‌ین؟ ...
كه‌ركوك و خوێندن و زمانی‌ كوردی‌ ...
كورسی‌ و سه‌رۆك...
داود ئۆغڵو له‌ كه‌ركوك...
بارزانی‌ و رای‌ گشتی‌...
خورماتوی‌ بێ‌ خاوه‌ن...
بارزانی و موقته‌دا...
لەنێوان عێراقەكەی سەدام و عێراقەكەی ئەمه‌ریكادا...
كۆنگرەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و عێراقیبون...
"خاكی‌ داگیركراو"...
هەڵەكە لە كوێدایە؟...
ئه‌رێ‌ به‌ڕاست كه‌س رقی‌ له‌ سه‌رۆكه‌؟...
میدیا ‌و مه‌یمون...
"سه‌رۆك، نه‌وته‌كه‌ ده‌ڕوات"...
روه‌ سوره‌كانی ده‌سه‌ڵات...
عێراق‌و پینه‌ی‌ سیاسی‌...
كه‌ركوك‌و ته‌عریب‌و پایته‌ختی‌ رۆشنبیری‌ ...
برینی ئه‌نفال له‌نێوان ساڕێژكردن‌و كولانه‌وه‌دا...
په‌رله‌مانی‌ عاجباتی‌ ...
سه‌دو چل‌و په‌رله‌مانی كوردستان...
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت بیزانێت...
بۆچی له‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوكدا كه‌مته‌رخه‌مبووین؟!...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...