عێراق به‌رپرسیاره‌تی به‌رانبه‌ر پێكهاته‌كان؛ ئێزدیه‌كان به‌نمونه
|
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
كه‌مینه ناونانێكی ئازار به‌خش
رێك له به‌رانبه‌ر وشه عه‌ره‌بیه‌كه‌ی "اقلیه" كورد كه‌مینه‌ی داناوه، وشه‌ی كه‌مینه كه من زۆر خۆم له‌وه ده‌پارێزم بهكاریبێنم، له‌ڕوی سایكۆلۆژیه‌وه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و كه‌لتوریه تایبه‌ت و جیاوازه‌كان هه‌یه، ئه‌وان ئه‌گه‌رچی له‌ڕوی ژماره‌شه‌وه كه‌م بن، نایانه‌وێ به كه‌مینه ناوببرێن، بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌كراوه، به‌ره‌به‌ره ئه‌وان به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه‌و له‌ناوبردن و سڕینه‌وه ببرێن بۆیه ئه‌و ناونانه ئازاریان ده‌دات، له‌بری ئه‌وه پێكهاته به‌كار بهێنرێ زۆر باشتره، یان هه‌ر به‌ناوه‌كانی خۆیانه‌وه قسه‌یان له‌سه‌ر بكرێت، وه‌ك "كاكه‌یی، سابیئه، ئێزدی" ههتادوای، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ش بۆ سه‌ر زوان و توێژینه‌وه‌كان قورسن، ده‌كرێ بگوترێ ده‌سته وه‌ك ده‌سته‌ی یارسان، ده‌سته‌ی ئالی هه‌ق، یان كۆمه‌ڵ وه‌ك كۆمه‌ڵی ئێزدی یان كۆمه‌ڵی شه‌به‌ك، ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب ناوی ناون ئهقهلیه ئهوهتێگهیشتنی عه‌ره‌به بۆ ئه‌وانی تر، ئه‌م تێگه‌یشتنه،تێگه‌یشتنێكی دواكه‌وتوانه‌ی خۆبه‌گه‌وره‌تر زانینه له‌وانی تر، ناكرێ ئێمه‌ش لهناونانا هه‌مان رچه‌ی ئه‌وان بگرینه‌به‌ر بۆیه من ئه‌گه‌ر هه‌ر ناوێك بۆ ئه‌وان به‌كاربێنم، بۆ ئه‌وه‌یه دواتر له‌سه‌ر ناوێك رێك بكه‌وین، واته له‌نێو به‌كارهێنانی چه‌ندین زاراوه‌و وشه‌دا ده‌كرێ پاشتر، باشترین و گونجاوترینیان هه‌ڵبژێرین.
بۆچی پێویسته ئه‌و ده‌سته‌و گروپانه بپارێزرێن:
گروپ و ده‌سته ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و كه‌لتوریه جیاجیاكان، به‌شێكی گرنگی ریشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رناوچه و وڵاتێكن، ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه ئه‌و جیاوازیه بپارێزن و نه‌هێڵن له‌ناوبچن، خۆ ئه‌گه‌ر چه‌ند خێزانێكی زۆركهمیشیان مابێت بۆ نمونه وه‌ك ئه‌رمه‌نیه‌كانی كه‌ركوك، پاراستنی ئه‌وان جگه‌له‌وه‌ی پاراستنی ده‌وڵه‌مه‌ندی كه‌لتوری و ئاینی و زمانه پاراستنی جیاوازیه ئه‌رێنیه‌كانی نێو كۆمه‌ڵیشه، جیاوازی ئه‌رێنی به‌مانای هه‌مه‌ڕه‌نگی كولتوری، ئه‌مه رۆڵێكی گه‌وره له گه‌شه‌كردنی پێكه‌وه‌یی و لێبوردهیدا ده‌بینێ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ئاماده‌كاری بۆ بكات و له‌نێو كۆمه‌ڵدا په‌ره‌به دیموكراسیه‌ت و جیاوازی بدات، كێشه‌ی گه‌وره تائێستا هه‌ر ئه‌وه‌نیه ئه‌م ده‌سته‌و گروپانه له‌لایه‌ن ئاینه‌كانی تروه هه‌وڵی گۆڕینیان ده‌درێ، كێشه ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتدارانیش له‌و وڵاتانه‌دا كه ئاستی دیموكراسی گه‌شه‌ی نه‌كردوه و ئۆپۆزسیۆنی كارا نیه به‌شدارن له‌و سڕینه‌وه‌یه‌دا، نه‌ك هه‌ر به‌شدار، ئه‌وه ئه‌وانن واته ده‌سه‌ڵاته زۆرجار پێشقه‌ره‌وڵی ئه‌و سڕینهوهیهیه، بۆ نمونه له‌گه‌ڵ فتوای به‌رده‌وامی پیاوانی ئاینی سه‌رده‌می عوسمانی‌دا عوسمانیهكانیش وه‌ك سوپا‌و ده‌سه‌ڵات هه‌میشه په‌لاماری ئاشوری و ئه‌رمه‌نی و ئێزدی و ئه‌وانی تریانداوه، ئه‌وه‌ی بۆ من جێگه‌ی داخه ئه‌وه‌یه له‌كاتێكا زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری شاعیرانی كورد پێشه‌نگی ئه‌وه بونه كه مرۆڤی كورد زمانی كوردی خۆش بوێت و كوردایه‌تیان كردوه‌ته ئامانج نمونه‌ی خانی، حاجی قادر، نالی، سالم و تا دوای كه‌چی له نێو هه‌مو دیوانه كلاسیكیه‌كاندا چوار شیعر نادۆزیته‌وه له په‌سه‌نی ئه‌و گروپ و ده‌ستانه‌دا وترابن، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ی هه‌یه، دیاره ده‌سه‌ڵاتداران له‌و باره‌یه‌وه رۆڵی زۆر خه‌راپیان هه‌بوه و وایان كردوه ده‌رهه‌ق به‌و ده‌سته‌و گروپانه رقێكی میللی گشتی هه‌بێت بۆیه شاعیره‌كانیش نه‌یانوێراوه خۆیان له‌قه‌ره‌ی ئه‌و بابه‌ته بده‌ن، مه‌گه‌ر له‌ناوخۆیاندا شاعیر‌و خوێنه‌وار هه‌ڵكه‌وتبن، وه‌ك شاعیر‌و خوێنه‌واره‌كانی ئێزدی و كاكه‌یی و سابیئی له عێراق و كوردستان، كه نمونه‌ی هه‌ره دیار له‌ناو كاكهیدا خه‌لیل منه‌وه‌رو هیجری ده‌ده‌و سه‌دانی دیكه‌یه.
ئه‌و ده‌سته‌و گروپانه سه‌ره رای رق و نه‌یاری ئه‌وانی تر به‌رانبه‌ریان، خاوه‌نی كه‌لتور و فه‌رهه‌نگێكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن كه بایه‌خی پێنه‌دراوه‌و هه‌میشه كار بۆ ئه‌وه كراوه به ته‌واوه‌تی له‌نێو بچن. ئه‌وانه‌ی به‌و كاره‌ش هه‌ستاون وه‌ك وتم هه‌ر پیاوانی ئاینی پشت ئه‌ستور به ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵك نه‌بونه، ده‌سه‌ڵات خۆیشی له پشت ئه‌و كاره‌وه بوه و نه‌یهێشتوه ئه‌و گروپ و پێكهاتانه به ئارامی و ئاسوده‌یی بژین.
هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه‌كانی مرۆڤ و كۆی بڕیار و رێكه‌وتننامه و یاسا و رێساكانی پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان پێداگری له‌سه‌ر پاراستنی ژیان و مانی ئه‌و گروپ و ده‌ستانه ده‌كه‌ن، وه‌ك داكۆكیهكانی نێو هه‌رچوار رێكه‌وتننامه‌كه‌ی ژنێف به‌تایبه‌ت ماده‌ی ی سێی نێو رێكه‌وتننامه‌كه.
رۆڵی حكومه‌ت و پارله‌مانی ئێراق له پاراستنیان:
ئه‌ركی حكومه‌ت و پارله‌مانه هه‌م به دابین كردنی ژیانی ئارام و ئاسایش بۆیان، هه‌م به ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت به‌وان، هه‌م به كاراكردنی ئه‌و مادانه‌ی ده‌ستور كه مافی پێكهاته‌كان ده‌پارێزێ، تارمای شه‌ڕو سڕینه‌وه‌و پاكتاوكردن له‌سه‌ر ئه‌و پێكهاتانه لابدات، بۆنمونه ئه‌وه‌ی له رابردودا له ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌رهه‌ق به ئێزدی و ئاشوری و كاكه‌یی و شه‌به‌ك كرا به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر ئێزدیه‌كانی شه‌نگال كرا ئه‌گه‌ر گومان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش دۆوست بێت كه جینۆسایده، ئه‌وه به‌دانپیانانی هه‌مو لایه‌ك ئه‌وه‌ی رویداوه تاوانی دژی مرۆڤایه‌تیه، كه ئه‌مه‌ش هیچی له جینۆساید كه‌متر نیه ئه‌گه‌ر هه‌مان پێناسه‌ی ساڵی 1949 بۆ تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی به‌راورد بكه‌ین به پێناسه‌ی جینۆساید ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆ نیه، هه‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌ركی حكومه‌ت و پارله‌مان له پاراستنی ئه‌و پێكهاتانه قورس ده‌كات و له‌هه‌ر كه‌م و كورتی و چاو پۆشیهك پێویسته فشاری بۆ بهێنرێ و بخرێنه به‌رده‌م سزای رای گشتی.
هه‌ر ئه‌وه به‌س نیه دوای كوشت و بڕو سڕینه‌وه‌و راگواستن و كاری نامرۆییانه بهرانبهرخهڵكی سڤیل حكومه‌ت به‌یاننامه ده‌ربكات یان كۆمه‌ك به ئاوارو لێقه‌وماوه‌كان بكات، راسته دابین كردنی شوێن و خۆراك بۆ لێقه‌وماوه‌كان پێویسته‌و كاری به په‌له‌ی ده‌وێ، به‌ڵام ناكرێ هه‌مو هه‌وڵه‌كان له‌وه‌دا كۆتاییان بێت و ته‌واو، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا به‌رانبه‌ر روداوه‌كانی نه‌ینه‌وا ئه‌وه ده‌بینین.
ده‌ستورو پاراستنی پێكهاته‌كان:
له ده‌ستوری ئێراقدا له چه‌ندین ماده‌و بڕگه ماده باسی مافی پێكهاته‌كانی دیكه كراوه، له‌ماده هه‌ره گرنگه‌كان:
ماده‌ی 7:
یه‌كه‌م: هیچ هێزێك رێگه‌ی ئه‌وه‌ی نادرێ تیرۆر‌و تهكفیرو پاكتاوی نه‌ژادی و ره‌گه‌زپه‌رستی بكاته بهرنامهكاری خۆی یان هانده‌ری ئه‌وه بێت، به رێگه بۆ خۆشكردن و هاندان و پاساو بۆ هێنانه‌وه.
دوه‌م: ده‌وڵه‌ت پابه‌نده به دژایه‌تی كردنی هه‌مو شێوازه‌كانی تیرۆر‌و خاكه‌كه‌ی له تیرۆرستان ده‌پارێزێ و رێگه نادات ببێته مۆڵگه و باره‌گای تیرۆریستان.
له ماده‌ی نۆدا باس له‌وه ده‌كرێ ناكرێ له سوپا‌و ئاسایش و هێزه چه‌كداره‌كاندا جیاكاری بكرێت و هاوسه‌نگی نه‌بێت.
ماده‌ی 12: ئاڵا‌و دروشم و سرودی نیشتمانی به یاسا رێكده‌خرێت و جێی هه‌مو پێكهاته‌كانی تیاده‌بێته‌وه.
ماده‌ی 14: ئێراقیه‌كان له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌كسانن به بێ جیاوازی ره‌گه‌زو نهژادو نهتهوهوبنچهو ره‌نگ و ئاین و ئاینزاو بیر‌و باوه‌ڕو بۆچون و باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری.
ماده‌ی 16: یه‌كسانی هه‌ل و ده‌رفه‌ت مافی هه‌مو ئێراقیهكانه، ده‌وڵه‌ت كاربۆدهستهبهری ئه‌و مافهدهكات.
ماده‌ی 42: هه‌مو تاكێك مافی ئازادی بیر‌و باوه‌ڕی خۆی هه‌یه.
ماده‌ی 43:
یه‌كه‌م: شوێنكه‌وتوانی ئاین و ئاینزاكان ئازادن له:
ئهلف: ئه‌نجامدانی دروشم و سروته ئاینیه‌كان " ناوی حوسه‌ینیه هاتوه " زیاده‌یه
با: به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی.
دوه‌م: ده‌وڵه‌ت ئازادی سروته ئاینیه‌كان و پهرستنكاریهكان و شوێن و په‌رستگا جیاجیاكان ده‌پارێزێ.
ماده‌ی 122: باس له دابینكردنی مافی كلتوری و په‌روه‌رده‌یی هه‌مو پێكهاته جیاجیاكان ده‌كات.
له هه‌ندێ بڕگه‌و ماده‌ی تردا ئاماژه‌ی جیاجیا هه‌یه به‌ڵام ئه‌وه هه‌ره گرنگه‌كانن، ره‌نگه له به‌كوردی كردن و داڕشتنه‌وه‌یاندا هه‌ندێك كورتكرابنهوه، به‌ڵام ده‌سكاری ناوه‌ڕۆكه‌كه نه‌كراوه.
له‌م ده‌ستوره‌دا وه‌ك نوسین زۆر باش بایه‌خ به پێكهاته‌كان دراوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر ئه‌سته‌مه به‌م ئاوه‌زه سیاسی و ئاینیه‌ی شیعهوسونهوه ئێراق ببێته دیموكراتی، زۆر ئه‌سته‌مه مافی ئه‌وپێكهاته جیاجیایانه بپارێزرێ.
چی بكرێت:
ئێراقیه‌كان له قه‌یرانێكی قوڵی ئاینی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تیدان، ئه‌م گرفتانه ده‌بنه هۆی سه‌ره‌كی:
یه‌كه‌م: هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئێراق و پارچه پارچه بونی.
دوه‌م: كۆچ و سه‌رهه‌ڵگرتنی پێكهاته جیاجیاكان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دان.
بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه رونه‌دات پێویسته:
یه‌كه‌م: ماف و ئازادی بۆ سه‌رجه‌م تاكه‌كان و پێكهاته‌كان ده‌سته‌به‌ر بكرێت و هه‌مو شێوازه‌كانی چه‌وسانه‌وه زه‌برو زه‌نگ ده‌رهه‌ق به گروپ و دهستهجیاجیاكان كۆتایی پێبهێنرێ و ماده‌و بڕگهتایبهتمهندهكانی ئه‌و بابه‌ته‌ی ده‌ستور جێبه‌جێ بكرێ.
دوه‌م: كه‌لتوری دیموكراتی گه‌شه‌ی پێبدرێ و له واری سیاسی‌دا ئۆپۆزسیۆنێكی كارا‌و دیموكرات سه‌ر هه‌ڵبدات و گره‌و له‌سه‌ر كێبڕكێ ی دیموكراتی بكرێ نه‌ك له‌سه‌ر پارچه پارچه كردنی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌ی رێكه‌وتنی ژماره زۆره‌كان له‌سه‌ر حسابی كورسیه كه‌مه‌كان.
سێیه‌م: ساڕێژی برین و سته‌مكاریه‌كان بكرێت و قوربانیه‌كان قه‌ره‌بو بكرێنه‌وه.
زۆر ئه‌سته‌مه له وڵاتێكدا مرۆڤ توانای ژیانی هه‌بێت، كه جگه له ململانێ ی نه‌ته‌وه‌یی، ئاینی، مه‌زهه‌بی، پڕ بێت له میلیشیای جیاجیای چه‌كداری و هیچ یه‌ك له‌و میلیشیایانه‌ش ئاماده نه‌بن بچنه ژێر په‌رچه‌می حكومه‌ته‌وه.
ئێستا ئه‌وه‌ی هه‌یه شتێك نیه به‌ناوی ده‌وڵه‌ت و له‌ناو ئه‌وه‌شدا شتێك نیه به‌ناوی مافی هاوڵاتی، ئه‌وه‌ی هه‌یه میلیشیاگهلی جیاجیای بڕنده‌ن ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ناویش یه‌كتر ده‌كوژن.
|
|