ئه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌یكات

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج


به‌ده‌ر له‌و شكست و پاشه‌كشانه‌ و به‌ده‌ر له‌ جێهێشتنی‌ شه‌نگال و حه‌مدانیه‌ و ته‌لكێف و مه‌خمور و شوێنه‌كانی‌ تر، به‌ده‌ر له‌ به‌جێهێشتنی‌ موسڵمان و شه‌به‌ك و ئێزیدی‌ و مه‌سیحیه‌كانی‌ ئه‌و شوێنانه‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان له‌ئێستادا له‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ تاریكی‌ نه‌ك هه‌ر شایانی‌ ستایش و رێزن، بگره‌ پێویسته‌ دنیا شانازیان پێوه‌ بكات، راستی‌ ئه‌و شه‌ڕ و روبه‌ڕوبونه‌وانه‌ی‌ خورماتو جه‌له‌ولاو شوێنه‌كانی‌ تر ده‌ریخست كه‌ ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ رێكبخرێت و خاوه‌نی‌ هه‌بێت و چه‌ك و پێویستی‌ ته‌واوی‌ له‌به‌رده‌ست بێت ده‌توانێ‌ په‌رجو دروستبكات، من پێشتر له‌سه‌ر پرسی‌ مافی‌ مرۆڤ و خه‌ون و ئامانجه‌كانی‌ قسه‌ی‌ ترم هه‌بو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ داعش ده‌یكات هه‌مو سنورێكی‌ تێپه‌ڕاندوه ‌و ناكرێ‌ به‌ری‌ پێنه‌گیرێ‌، ئه‌و وێنه و دروشم و گرته‌ ڤیدیۆیانه‌ی‌ رۆژانه‌ داعشیه‌كان وه‌ك سیمایه‌كی‌ دڕنده‌یی‌ نیشانی‌ ده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ش له‌ژێر په‌رچه‌می‌ "خودایه‌كی‌ دیكه‌ نیه‌ جگه‌ له‌ ئه‌ڵڵا" مرۆڤ نه‌ك توشی‌ شۆك ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌نده‌ توڕه‌ی‌ ده‌كه‌ن، كه‌ نه‌بێته‌وه‌، هه‌رگیز به‌قه‌ده‌ر ئه‌م ماوه‌یه‌ مرۆڤی‌ ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌ له‌ دین و به‌كاربه‌ره‌ داعشیه‌كانی‌ توڕه‌نه‌بونه‌، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و سته‌م و تاریكیه‌دا پیاوانی‌ ئاینی‌ و موفتی‌ و خودا دۆست و خودایار و خوداناسه‌كان ده‌سته‌ پاچه ‌و بێبه‌رنامه‌ن، له‌كاتێكا ئه‌وان له‌ هه‌ركه‌س زیاتر ده‌بێ‌ داكۆكی‌ له‌ ئاشتی‌ و لێبورده‌یی‌ ئاین بكه‌نه‌وه‌.

ئه‌گه‌ر نا ته‌واوی‌ خه‌رمانه‌كه‌ گڕده‌گرێ‌، له‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدۆیدا داعشیه‌كان چه‌ند ئافره‌تێكی‌ كه‌له‌پچه‌ كراو ده‌ستبه‌سه‌ر دیل و داماو ده‌ده‌نه‌ به‌ر ته‌ور و سه‌ریان له‌ جه‌سته‌یان جیاده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌مو ئاكار و ره‌وشت و كرده‌یه‌كه‌وه‌یه‌، ته‌نانه‌ت دڕنده‌و بڕنده‌و جه‌لاد و خوێنمژه‌كانیش ئه‌وه‌ناكه‌ن، ئه‌وانه‌ دایك و خوشكیان نیه‌، خودایه‌ ئه‌وه‌ به‌ناوی‌ تۆوه‌ ده‌كرێت، یان كوشتن و سه‌ربڕینی‌ "جێمس راید فولی‌" ئه‌مه‌ریكی‌، ئه‌مانه‌ هی‌ ئه‌وه‌ نین دواتریش رێگه‌ بدرێت بێنه‌وه‌ ناو كۆمه‌ڵگا، ئاخرئه‌م ته‌ور وه‌شێنانه‌ چاریان به‌س له‌ناودانه‌ و هیچی‌ تر، ئه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌یكات به‌رگرتنه‌ له‌م تاریكیه‌، ئه‌ركی‌ هه‌مولایه‌كه‌ پشتگیری‌ پێشمه‌رگه‌ بكه‌ن و ئه‌ركی‌ كوردیشه‌ شانازی‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ و گه‌ریلا و شه‌ڕوانه‌كانه‌وه‌ بكات، به‌تایبه‌ت ئه‌و شه‌ڕڤان و پێشمه‌رگانه‌ی‌ دو و سێ‌ ساڵه‌ له‌ رۆژئاوا دڕ به‌و تاریكیه‌ ئه‌ده‌ن، پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ هێزێكدا له‌ شه‌ڕدایه‌ زۆرن ئه‌و وڵاتانه‌ی‌ هه‌تره‌شیان لێیچوه ‌و هه‌رچۆنێكه‌ ده‌یانه‌وێ‌ له‌ خۆیانی‌ دورخه‌نه‌وه‌، نمونه‌ی‌ سعودیه ‌و قه‌ته‌ر و توركیا و ئه‌رده‌ن و ده‌یان شوێنی‌ دیكه‌، كه‌ ته‌نیا بۆئه‌وه‌ی‌ له‌خۆیانیان دورخه‌نه‌وه‌، به‌ڕێگه‌ی‌ جۆربه‌جۆر هاوكاریان ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌ شه‌ڕی‌ ئه‌و تاریكیه‌ ده‌كات، كه‌ ره‌نگه‌ سبه‌ینێ‌  ئه‌گه‌ر له‌م شه‌ڕه‌ ده‌ربازی‌ بێت، شه‌ڕه‌كه‌ی‌ به‌رێته‌ نێو ئه‌نكه‌ره‌ و مه‌كکه‌ و عه‌مان و شوێنگه‌لی‌ دیكه‌وه‌، كه‌ خۆیشیان بڕوا نه‌كه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن، ئه‌وان كه‌دێن هه‌ندێك به‌وه‌ فریوده‌خۆن، ره‌نگه‌ شه‌ڕه‌كه‌ شه‌ڕی‌ ئه‌مان نه‌بێت.

كورد جێگه‌ی‌ خۆیه‌تی‌ شانازی‌ به‌و پێشمه‌رگانه‌وه‌ بكات، كه‌ سنگیان ناوه‌ به‌ په‌لاماری‌ تاریكیه‌وه ‌و نایانه‌وێ‌ نیشتمان ببێته‌ جێگه‌ی‌ جه‌هل و نادادی‌.
21/08/2014 بینین: 7777
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
هەدەپەو هه‌ڵبژاردن‌ لەتوركیا...
چیرۆكه‌كانی‌ به‌هه‌ده‌ردان...
وه‌زیری‌ دارایی‌ باش ده‌كات ...
كه‌ركوك له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریه‌ نوێیه‌كه‌دا ...
كوردو ئه‌رمه‌ن لێكچون و جیاوازی ...
بۆ شه‌ڕی‌ ناوخۆ!...
ئه‌نفال و كاریگه‌ریه‌كانی‌ له‌سه‌رخۆ بژێوی‌ و خۆخاوه‌نی‌
ئه‌نفال و رۆژئاوا...
دیسان نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركوك ...
داعش له‌ پارله‌ماندا...
هه‌ڵه‌بجه‌ كوێی دنیایه‌ ...
نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له‌ ئامه‌د...
راپه‌ڕین چی‌ نه‌كرا ...
حه‌شدو داعش درنجه‌كانی سه‌رزه‌مین ...
ئینساندۆستی گێلانه‌ ...
خه‌ریك بو گه‌مه‌ی ده‌ربڕینه‌...
میلیشیا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وام ...
كه‌ركوك به‌ مرۆیی كردنه‌وه‌ی قوربانی ...
30ی 1 و خه‌مه‌ كوردیه‌كان ...
ریشه‌ و رایه‌ڵه‌كانی داعش ...
چی كۆمانده‌كاته‌وه‌...
وه‌زاره‌تی‌ دارای‌ و كۆمپانیاكانی‌ حیزب ...
وه‌ته‌نیات و به‌یاننامه‌ ...
شیعه‌ له‌م دیوی‌ ده‌رگاكه‌ ...
كه‌ركوك له‌ 2015دا ...
ساڵێكی‌ تریش! ...
كه‌ركوك له‌نێوان خیانه‌تلێكردن و خێر پێكردنا ...
كه‌ركوك راستكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ندێ‌ هه‌ڵه‌ ...
واژوه‌كه‌ی ته‌ها زه‌نگه‌نه‌ و واژوه‌ ونه‌كان ...
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ شۆڕیجه ‌و میدیای‌ كوردی‌ ...
جه‌نابی سه‌رۆك سه‌یرمكه‌!...
ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و پارله‌مانی‌ كوردستان ...
ئاواییه‌ بێنازه‌كان ...
كه‌مال فواد له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سیاسه‌ت ...
خورماتو و حه‌مرین هی‌ خه‌ڵكه‌كه‌ین نه‌ك میلیشیاكان ...
ئه‌گه‌ر به‌غدا هه‌ر وابكات ...
ئه‌ردۆگان و ژماره‌ ...
كێشه‌ی‌ كۆچپێكراوان و چۆنێتی‌ چاره‌سه‌ر ...
نوسینگه‌ی‌ كه‌ركوكی‌ پارله‌مان و ئازاری‌ كه‌ركوكیه‌كان ...
به‌ردو گوڵ ...
ژن لای‌ یه‌په‌گه‌ و داعش ...
ئێزدیه‌ خۆپارێزه‌كان ...
لۆخۆیان دڕ و لۆ وی‌ دی‌ كڕن ...
ئه‌مه‌ش بگێڕنه‌وه‌...
عێراق به‌رپرسیاره‌تی‌ به‌رانبه‌ر پێكهاته‌كان؛ ئێزدیه‌كان به‌نمونه‌...
خۆری‌ ئێزیدی‌ توڕه‌یه‌ ...
داعش و شه‌نگال
هه‌ندێ‌ زانیاری‌ گرنگ له‌باره‌ی‌ شه‌نگال و ئێزدیه‌وه‌:...
ده‌نگه‌كانی‌ سلێمانی‌ ...
موچه‌ و مرۆڤ ...
خوێنی‌ كه‌ركوكیه‌كان ...
ئامرلی‌ و لینینگراد ...
رۆژئاوای‌ كوردستان خه‌مێكی‌ فه‌رامۆشكراو ...
وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ چی‌ بكات؟...
بتی‌ خۆكرد...
جینۆساید و ئازاری‌ هیندیه‌ سوره‌كان...
قه‌یران باوكی‌ درۆ و دزی‌...
قه‌ندی‌ تاڵ ...
ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ...
نه‌وت له‌ ته‌عریبه‌وه‌ بۆ ته‌تریك ...
بانگه‌شه‌ی‌ ده‌وڵه‌ت و ماڵه‌باجێنه‌...
سیاسه‌تی‌ تاریك ...
سۆرانی‌ مامه‌ حه‌مه‌تان بیره‌ ...
نه‌ریتی‌ بێمنه‌تی‌...
كوردو هه‌ڵبژاردن ..تیڤاڵ و مه‌كسی‌ كوده‌ری‌ ...
شێره‌ژنێك له‌ناو دادگا ...
تۆڵه‌ی‌ خه‌ڵك ...
ئازاره‌كانی‌ كه‌ركوكی‌ بون...
كۆرو مۆرو نابۆكۆ ...
داشه‌ هاره‌
نه‌وت به‌ره‌و كوێمان ده‌بات؟ ...
با بیبه‌ینه‌ سه‌ر...
نیوه‌ی‌ فیلمه‌كه‌ ...
ئاشبه‌تاڵی‌ پێمه‌كه‌ن ...
داعش و خودا...
گۆڕان و حكو‌مه‌ت ...
نه‌وت و نه‌گبه‌تی‌...
كه‌ركوك له‌ بارودۆخێكی‌ تردا ...
ته‌قه‌ی‌ كورد له‌ كورد ...
هه‌رێم خورمژی‌ ده‌وێت...
مامۆستا محه‌مه‌د عه‌لی‌ محه‌مه‌دیان و مامۆستاكانی‌ تر...
پێشمه‌رگه‌ و موچه‌...
بۆ فریشته‌كه‌ی‌ رۆژئاوا...
داعش و ساڵی‌ نوێ‌ ...
نامه‌یه‌ك بۆ ئامه‌د...
خوێن و گه‌نده‌ڵی‌...
كاوه‌ و سۆران و سه‌رده‌شت و دایكانی‌ ئێمه‌...
نه‌وت و ئه‌نفال...
خورماتو سه‌عدیه‌ی‌ بێخاوه‌ن...
پۆستی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ و پرسی‌ هه‌ڵبژاردن...
كه‌ركوك له‌نێو یاسا و بڕیاره‌كاندا...
هه‌ڵبژاردنی‌ پیس ...
قامچی‌ و قانون ...
خه‌مێك بۆ كه‌ركوك ...
ئازایه‌تی‌ و خۆ خاوه‌نی‌ ...
هه‌ڵبژاردن و په‌یمانی‌ شه‌ره‌ف ...
ئه‌وه‌ی‌ بارزانی‌ ده‌یڵێت وایه‌...
یه‌خه‌ی‌ كامتان بگرین یه‌كێتی‌ و پارتی‌...
كورد له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان چی‌ بكات؟...
ئۆپۆزسیۆن و كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌...
له‌ق له‌قه‌كان و شه‌هیده‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ...
رۆڵی‌ كۆكه‌ره‌وه‌...
سه‌دوچل به‌ره‌وكوێ‌ ...
كۆیله‌كردن ...
بارزانی‌ شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كه‌ به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات...
مه‌حمود یاسین بۆ كوێ‌ ده‌به‌ن...
كونسڵگه‌ری‌ فه‌ره‌نسا و درۆ...
ئاپۆ و ئاگربه‌ست...
باوكێ‌ له‌ قه‌یتول...
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ دوبز...
پوره‌ حه‌به‌...
17ی‌ شوبات و یه‌ك دوقسه‌ی‌ تر...
سته‌مكردن له‌ شه‌هید...
وه‌همی‌ چاكسازی‌...
دیسان وه‌زاره‌تی‌ كاره‌ساته‌ سروشتییه‌كان...
ناو وه‌ك كێشه‌یه‌كی‌ قانونی‌ ...
نهێنی‌ نه‌فره‌ته‌كه‌...
نوكته‌ی‌ كوردی‌ ...
های‌ له‌وه‌...
بۆچی‌ پێویسته‌ پشتگیری‌ پارێزگار بكه‌ین؟ ...
كه‌ركوك و خوێندن و زمانی‌ كوردی‌ ...
كورسی‌ و سه‌رۆك...
داود ئۆغڵو له‌ كه‌ركوك...
بارزانی‌ و رای‌ گشتی‌...
خورماتوی‌ بێ‌ خاوه‌ن...
كوردستانیبونی كه‌ركوك له‌ڕوی دابه‌شبونی دانیشتوانه‌وه‌...
بارزانی و موقته‌دا...
لەنێوان عێراقەكەی سەدام و عێراقەكەی ئەمه‌ریكادا...
كۆنگرەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و عێراقیبون...
"خاكی‌ داگیركراو"...
هەڵەكە لە كوێدایە؟...
ئه‌رێ‌ به‌ڕاست كه‌س رقی‌ له‌ سه‌رۆكه‌؟...
میدیا ‌و مه‌یمون...
"سه‌رۆك، نه‌وته‌كه‌ ده‌ڕوات"...
روه‌ سوره‌كانی ده‌سه‌ڵات...
عێراق‌و پینه‌ی‌ سیاسی‌...
كه‌ركوك‌و ته‌عریب‌و پایته‌ختی‌ رۆشنبیری‌ ...
برینی ئه‌نفال له‌نێوان ساڕێژكردن‌و كولانه‌وه‌دا...
په‌رله‌مانی‌ عاجباتی‌ ...
سه‌دو چل‌و په‌رله‌مانی كوردستان...
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت بیزانێت...
بۆچی له‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوكدا كه‌مته‌رخه‌مبووین؟!...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...